له ناو ماناكانی هه‌ڵه‌بجه‌دا…. محه‌مه‌د كوردۆ
كاتێك به‌عس له ساڵی 1988 دا هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد هه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌كوشت، هه‌ر به ته‌نها بیری لای سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو، ئه‌وه‌ی به‌عس ده‌یه‌ویست بیكوژێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یویست بیسڕێته‌وه، كوشتنی هه‌ستكردن به دڵنیایی و بڕوابوون به ئاینده بوو، ئه‌و ده‌یویست گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له كورد بدات، گورزێك شوێنه‌واری، چه‌ند له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كورد ده‌رده‌كه‌وێت دوو ئه‌وه‌نده یان ڕه‌نگه زیاتریش، له‌سه‌ر ڕوحی كورد ڕه‌نگ بداته‌وه. به‌عس ده‌یویست هه‌ستكردن به دڵنیایی له ڕوحی كورددا بكوژێت، ده‌یویست كارێك بكات كورد بڕوای به ئاینده نه‌مێنێت، به بڕوای ئه‌و كاتێ ئه‌و دوو ئه‌ركه ئه‌نجام دران، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كاتێ كورد هه‌ستكردنی به دڵنیایی تێدا مرد و بڕوای به ئاینده نه‌ما، ئیدی چۆڵكردنی گۆڕه‌پانی ململانێ و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی كورد، له خه‌ونه‌وه ده‌بێت به كرده‌وه، ئیدی گه‌یشتن به كۆتایی ئه‌و كێشه ماندووكه‌ره‌ی ناوی كێشه‌ی كورده مسۆگه‌ر ده‌بێت. به‌عس به دوای وێنه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕا ئه‌و دوو ئه‌ركه‌ی تێدا به‌رجه‌سته بكات، هه‌ڵه‌بجه ئه‌و وێنه‌یه بوو كه به‌عس ده‌یویست له ڕێیه‌وه ئه‌و دوو ئه‌ركه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و به‌و ئامانجه بگات كه ئاماژه‌مان بۆ كرد. بۆیه ئێستا یه‌كێك له ئه‌ركه گه‌وره‌كانی كورد كاركردنه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ستی دڵنیایی و دروستكردنه‌وه‌ی بڕوابوون به ئاینده هه‌م له هه‌ڵه‌بجه و هه‌م له ناو روحی كورده‌وارییدا. هه‌ڵه‌بجه ئه‌و پنته، یان ڕاستتر ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه به‌عس له ڕێیه‌وه به دوای ئه‌و خه‌ونه‌دا ده‌گه‌ڕا، بۆیه ده‌كرێت كوردیش له ڕێی ئه‌و پنته‌وه، یان ئه‌و وێنه‌یه‌وه كه ناوی هه‌ڵه‌بجه‌یه هه‌وڵی خۆی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی به‌عس چڕ بكاته‌وه و كاری گه‌وره‌ی بۆ بكات. هه‌ڵه‌بجه له شارێك زیاتره و ناكرێت ته‌نها وه‌كو شارێك ته‌ماشا بكرێت، ئه‌گه‌ر جارێك كاركردن له پێناوی هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌كو شار پێویست بێت، ده‌یان جار كاركردن له ناو ماناكانی هه‌ڵه‌بجه‌دا پێویسته. هه‌ڵه‌بجه مانای زۆر و مانای گه‌وره‌ی هه‌یه، یه‌كێك له دیارترین ماناكانیشی، له ئیراده‌ی ئێمه‌دا بۆ ژیان و ئازادی چڕ ده‌بێته‌وه. بۆیه ده‌كرێت كاری گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و مانایه بكرێت. ده‌توانرێت له ناو ماناكانی هه‌ڵه‌بجه‌وه گه‌ڕان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی دڵنیایی و بڕوابوون به ئاینده ده‌ست پێبكرێت.
* گۆشه‌ی ڕاز و نیاز، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ژماره (6028) 15 / 3 / 2013