که‌نه‌دا ، ساڵیادی 25 هه‌مینی هه‌له‌بجه به‌رز راگیرا
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ به‌سه‌رتاوانی کیمیابارانکردنی هه‌له‌بجه‌دا ، ئێواره‌ی رۆژی 16\3\2013 له سه‌نته‌ری نۆرس یۆرک ی شاری تورۆنتو به ئاماده بوونی کۆمه‌ڵێک میوانی توێژه‌ر و ئه‌ندام په‌رله‌مان و که‌سایه‌تی سیاسی ورۆشنبیری حکومه‌تی که‌نه‌داو پرۆفیسۆری زانکۆ و حزب و رێکخراوه کوردییه‌کان و ژماره‌یه‌کی زۆری کوردستانیانی هه‌رێمی ئۆنتاریو یادی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به‌رز و پیرۆز راگیرا.
ئه‌م یاده‌وه‌رییه له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید و ماڵی کوردی تۆرونتۆ و کوردیش کۆمینێتی سەنتەرئاماده‌کاری بۆ کرابوو .
سه‌ره‌تا کۆڕه‌که به ڕاوه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ک ماته‌مینی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و تێکڕای شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستیپێکرد . پاشان دۆناڵد دۆغان و گۆران عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید دوو وتاریان به زمانی کوردی و ئینگلیزی خوێنده‌وه ، تیاییدا به‌خێر هاتنی به‌شداربووانی یاده‌که‌یان کرد له‌وانه‌ش ” هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری فیدراڵی که‌نه‌دا مارک ئه‌دله‌رو کریستی دۆنکان ، ره‌زا موریدیان وه‌زیری توێژینه‌وه وداهێنانی حکومه‌تی ئۆنتاریو ، ئه‌دلێرا موسیلگا له په‌یمانگای جینۆسایدی که‌نه‌دا هه‌روه‌ها پرۆفیسۆرو مامۆستایانی زانکۆکانی تۆرونتۆ و سته‌یت ته‌نسی له ویلایه‌ته یه‌کگرووه‌کانی ئه‌مریکا .
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندی دژ به جینۆساید له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌تاوانی هه‌ڵه‌بجه کرد که ڕژێمی به‌عس 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 16/3/ 1988 له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێکدا به چه‌کی کیمیاوی قه‌ده‌غه کراو هه‌زاران هاوڵاتی ژن و مناڵ و پیر و گه‌نجی سڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان شه‌هید و بریندار کرد .
داواشی له په‌رله‌مانی فیدراڵی که‌نه‌دا کرد به ره‌سمی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه به‌جینوساید بناسێنێت تا چیتر تاوانی له‌و جۆره دژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجام نه‌درێت.
پاشان هه‌ر یه‌ک له ” ره‌زا موریدیان وه‌زیری توێژینه‌وه – په‌رله‌مانتار مارک ئه‌دله‌ر- ستیڤن سپه‌نجمان مامۆستای خوێندنگای گلاندن بۆ کار‌و باری گشتی نێو ده‌وڵه‌تی ” به جیا وته‌ی خۆیان پێشکه‌ش کرد ، به گشتی ڕایانگه‌یاند ئه‌و تاوانه ناخی مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند ، وه خوازیارن کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به جینۆساید بناسرێت. وه هیوای پێشکه‌وتنیان بۆ گه‌لی کورد له سایه‌ی چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموکراسی له عێراقدا خواست .
پرۆفیسۆر کرمانج گوندی له زانکۆی سته‌یت ته‌نسی له وته‌که‌یدا ڕوونی کرده‌وه که ‘ مه‌به‌ستی کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ڕژێمه‌که‌ی به‌عسه‌وه نه‌هێشتنی ناسنامه‌ی گه‌لی کورد بوو ، وتشی پێویسته ئه‌و کۆمپانیانه‌ی چه‌کی کیمیاوییان به سه‌دام به‌خشیوه سزا بدرێن .
هه‌ر له‌میانه‌ی یاده‌وه‌رییه‌که‌دا چه‌ند چالاکییه‌کی هونه‌ری پێشکه‌شکران، له‌وانه شانۆگه‌ری ( هه‌ڵه‌بجه‌که‌م ) له ئاماده‌کردنی جه‌بار حه‌مه‌د و هاوڕێکانی نمایشکرا، پاشان به چه‌ند ئاوازێکی خه‌مناک که گوزارشتی له خه‌م و په‌ژاره‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال ده‌کرد کۆتایی به یاده‌ورییه‌که هات که نزیکه‌ی چوار کاتژمێری خایاند . له کۆتاییدا دارای محامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید له تۆرونتۆ و سه‌رتیپ کاکه‌یی به ناوی ماڵی کورد سوپاسی ئاماده‌بووانیان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ هه‌موو لایه‌ک خواست.
جێی ئاماژه‌یه بریار وابوو له رۆژی ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌م ساڵدا تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه له پاڕله‌مانی فیدرالی که‌نه‌دا تاوتوێ بکرێت ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی په‌رلامانتار جیم کریجیانیس دۆستی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی جینوسایدی هه‌ڵه‌بجه له هه‌ولێر بانگهێشت کرابوو، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه دواخرا بۆ مانگی ئایاری داهاتوو. کوردانی که‌نه‌دا ئۆمێده‌وارن تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به جینوساید بناسرێت . شایانی وتنه بۆ ده‌ووه‌م جاره دۆسیه‌ی تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به هاوکاری جیم کریجیانیس له په‌رله‌مانی فیدراڵی بۆ مه‌به‌ستی به جینۆساید ناساندنی ئه‌و کاره‌ساته بخرێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه ، له 16 / 3 / 2010 دا په‌رله‌مانی که‌نه‌دا پاش تاوتوێ کردن کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به تاوانی دژ مرۆڤایه‌تی ناساند .
تێبینی دەنگەکان:
بەشێک لە وێنەکان لە م لینکەی خوارەوە وەرگیراون:
http://www.assaha.ca/activity714.html