مرۆڤ … ئه‌فشین ساڵه‌حی
مرۆڤ
مرۆڤه ئیتر
وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر
برێك جار دڵی به‌شتێك ته‌نگ ده‌بێت خۆشی نازانێت چیه!..
مرۆڤه ئیتر
وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر برێكجار دڵی ته‌نگ ته‌نگ ده‌بێت
له‌نێوان ئه‌م هه‌موو ژاوه ژاوه‌ی وشه‌كاندا
دێرێك بۆ ئازادی نا دۆزێته‌وه…
ده‌بێته شاعیر و شیعر ده‌نوسێت
ئاوازی ته‌نیایی ده‌ڵیته‌وه. ده‌چێته كه‌ناراوێك
بهكێوهكاندا سه‌رده‌كه‌وێت
تا خه‌ونه كاڵه‌كانی ، به‌ره‌ڵا بكات!.
له ته‌نیشت سه‌ر سنوری خه‌وه‌وه گوزه‌ر ده‌كات و
به‌ناو خه‌ونه‌كاندا تێده په‌رێت..
ئه‌ما…
هه‌میشه دڵی ته‌نگه!…
دڵته‌نگه..
پاشان، تۆ
تۆی دڵته‌نگ
به‌م هه‌موو دڵته‌نگیه‌وه ده‌رۆیت
ده‌رۆیت لای مێزی ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌كه داده‌نیشی
سه‌ری سه‌تڵه سپیه‌كه هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه
له‌به‌رخۆوه قسه‌ده‌كه‌یت
مرۆڤ
مرۆڤه ئیتر
وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر…
له‌ناو وشه‌كاندا بۆشایه‌ك ده‌دۆزیته‌وه. به‌ره‌نگ دایده‌پۆشی
وه‌ك لاپه‌ره‌كانی ژیانت
ئاسمانی ماڵه‌كه‌ت شین ده‌كه‌یت
كێوه‌كان به تیژی و به‌رز ده‌نه‌خشێنی
به‌جۆرێك هیچ شتێك له‌غروری كه‌م نه‌بێته‌وه.
جۆگه‌یه‌ك ئاو ده‌كێشی تاده‌گاته حه‌وشی ماڵه‌كه‌ت
چه‌ند دره‌ختێكیش له‌ده‌وری ماڵه‌كه سه‌وز ده‌كه‌یت و
حه‌وزی ماسیه‌كانیش زۆر دڵگیره..
واده‌كه‌یت هه‌تاوی سه‌ر ماڵه‌كه‌شت زه‌رد بنوێنێت.
لهههڵهاتنهوه تا ده‌مه‌و ئێواره خۆی بنوێنێت…..
سه‌یر ده‌كه‌یت
تابلۆكهت دڵگیره
ماڵه‌كه‌ت بۆنی ئارامی ده‌دات!..
هه‌ستده‌كه‌ی دڵی به‌ئاوازی باڵنده‌یه‌ك
ئاوازی باڵنده‌یه. گیره.
شتێكه نازانیت چیه
ئاوازێكه نازانێت چیه
باڵنده‌یه‌ك…
باڵنده‌یه‌كه ناوه‌كه‌یت له‌بیرنیه…
وای
بیرم كه‌وته‌وه
دڵگیر ده‌نگی ، كوندهپهپوه
ده‌نگێكه كه شه‌وانی به‌هاری شیمال
خه‌ونه‌كانی خۆی ده‌گێرێته‌وه…
ده‌نگی روباره‌كه
بێده‌نگی نێوان دێڕه‌كان ده‌شێوێنێت
ده‌نگی ئه‌و ئاوه كه به‌ناو جۆگهكهدا ده‌ڕوات چه‌ن ڕونه
حه‌زده‌كه‌یت سازی بۆ بژه‌نیت
گۆرانی تێكه‌ڵ به‌گۆرانی بكه‌یت..
نا!
نا‌توانیت
نابێت/ هێزت نه‌ماوه. گۆرانی بڵێیت.
ته‌نها ناوی خۆت دوباره ده‌كه‌یته‌وه!..
له‌ناو تابلۆكهتدا ده‌نگی گرمه‌ی هه‌ور دێت
باران هات
بۆنی خۆڵی دوای باران. ژورهكهتی ته‌نیوه
ره‌نگه‌كانی سه‌ر فهرشهكهتی شوشتوهتهوه!!
باڵنده‌كان باڵه‌كانیان ته‌ر بوون..
رۆژنامه‌یه‌ك ده‌گریت به‌ده‌سته‌وه و
با ده‌رده‌كه‌یت
به‌نیازی هه‌وری سه‌ر حهوشهكهت لابده‌یت
دوباره بانگی ره‌نگی زه‌رد ده‌كه‌یت و
ده‌ست ده‌كه‌یته‌وه بههێناوهی گه‌رمای رۆژانی هه‌تاو
فێڵ ده‌كه‌یت!
حه‌زده‌كه‌یت شتێكی خه‌یاڵی دورست كه‌یت…
دێره‌كان پر بونه‌ته‌وه
تابلۆكهشت باران شوشتیهوه
ده‌نگت نوساوه و ناشتوانی هاوار بكه‌یت
خهمگینیهكانت به‌رده‌وامن و
دڵتهنیگهكانت خه‌ریكه ده‌گه‌نه ئه‌و په‌ڕ..
مرۆڤه
مرۆڤه ئیتر
وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر…
جاری واهه‌یه دڵی به‌شتێك ته‌نگ ده‌بێت
نازانێت چیه.
قسه‌ده‌كات و ناشزانێت بۆچی..
وێنه‌یه‌ك ده‌كێشێت و ناشزانێت له‌به‌ر چی..
شیعر ده‌نوسیت
بێ وه‌زن. بێ قافیه. بێ مانا و بی هیچ هه‌ستێكی شاعیرانه
ته‌نها خۆشی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه شیعری نوسیوه
مرۆڤه
مرۆڤه ئیتر
وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر..
برَێ جاریش شتی پیس به هه‌موو كه‌س ده‌ڵێت
به‌هه‌موو شتێك. به‌هه‌موو كه‌س
به‌خۆشی
شتی پیس ده‌ڵێت و خۆشی نازێت بۆ..
مرۆڤه
مرۆڤه ئیتر
وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر..
هه‌ندێك جاریش حه‌زده‌كات. شتێك بكات تا كه‌مێك دڵتهنگیهكانی بڕه‌وێنه‌وه..
باڵنده‌یه‌ك ده‌خاته قه‌فه‌زه‌وه..
مرۆڤه ئیتر………………….
” ئه‌فشین ساڵه‌حی “
” وه‌رگێرانی : نه‌به‌ز گۆران “