Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
گۆرانی تووتی … ئه‌مین محه‌مه‌د

گۆرانی تووتی … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

 

من تووتی ڕه‌نگــــــــــاو ڕه‌نگم

باڵنده‌یه‌كـــی شـــــــــــــه‌نگم

له‌ لای من ئاســـــــــــــایی یه‌

حــــه‌زم له‌ لاســـــــــــایی یه‌

چـی ببیســتم وه‌كــــــــــو خۆی

خێرا ده‌یڵێمـــــــــــــه‌وه‌ بــۆی

به‌ به‌هــــــــــره‌ی خۆم ده‌نازم

تا بڵێی چـــــــــــــــــه‌نه‌بازم

هــــه‌میشـــــــــــــه‌ وائـه‌زانم

زۆر شـــــــاره‌زای زمــــــــــانم

كـــــه‌چــی وا په‌شــــــــیمانم

له‌ زۆربـــــــــه‌ی ووته‌كــــانم

چــــونكــــــــــه‌ واتای نازانم

ده‌بنــــــه‌ ئازار بۆ گیــــــــانم

ده‌ســــــــــا با دوور بین هاوڕێ

له‌ كـــــــــرداری نابــــــــه‌جێ

تا هـــــــــــه‌ر شتێ به‌ جــوانی

وه‌ك خـــــــــۆی واتای نـــه‌زانی

وتــــنی نه‌ شـــــــــــــــــــیاوه‌

گـــــــــرفـــــتی وا بـــــه‌ دواوه‌

                                     ***                 22/4/2009     

    ئه‌مین محه‌مه‌د/سلێمانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.