گومان ناكه‌م … عه‌زیز نه‌سین
هیچ ئاره‌زویه‌كم نه‌ماوه
گله‌یش ناكه‌م و
نایه‌م به‌شوێن جێ پێكانی تۆدا
به‌ڵام، ده‌نگت لای من جێ بهێڵه!.
ده‌زانم
دڵت له‌من ره‌نجاوه
رێگات ناگرم بڕۆ
به‌ڵام، بۆنی پرچه‌كانت لای من جێ بهێڵه!.
ده‌زانم
حه‌زده‌كه‌یت له‌من جیا ببیته‌وه
زۆر وێرانم ناكه‌یت
ناشیه‌م به شوێنتدا
به‌ڵام، ره‌نگت لای من جێ بهێڵه!..
هه‌سته‌كه‌م
خراپ گۆڕاوی
من زۆر خه‌مگینم بۆت
به‌ڵام، گه‌رمیایت لای من جێ بهێڵه!..
هه‌ست به حاڵی خۆم ده‌كه‌م
كه تۆ له‌بیرت كردم
بوم به ئۆقیانوسێكی خه‌مگینی ره‌ش
به‌ڵام، تامی خۆت لای من جێ بهێڵه!..
هه‌رچی بوو تازه رۆی
من ئیتر ناتوانم تۆ له‌باوه‌ش بگرم
به‌ڵام، خۆت له‌لای من جێ بهێڵه!..
” عه‌زیز نه‌سین “
” وه‌رگێرانی : نه‌به‌ز گۆران “