سێهەمین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له ئهوروپا شانۆ، زانست و تێئاترالیتێت
Closed
نوێ بوونەوە، نوێ کردنەوە لە شانۆدا، هەر دەم بابەتی ململانێ و دانووستاندن بووە. شانۆی نوێی ئەمڕۆی جیهان و شانۆ لە کوردستان، لە کوێ یەکتر دەگرنەوە؟ زانست، فەلسەفە چەندە لە شانۆی کوردستان، ڕەنگدەدەنەوە؟ کۆنفرانسی سێهەمی شانۆکارانی کورد، دانووستاندن لەم بوارانەدا دەکاتە بابەتی سەرەکی بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ.
له رێگای ئهم بانگهوازهوه رێکخستنی سێهەمین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد، له رۆژانی ٥ و٦ی ئۆکتۆبر٢٠١٣ [١٣و١٤ ی ڕەزبەری٢٧١٣] له شاری مونیخ/کۆڵن رادهگهێنیین.
ئهم کۆنفرانسه وهک کۆنفرانسی ساڵی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧، له سهر ئهرکی شانۆکارانی کورد و بەڕێوەبەری کۆنفرانس ئامادە دهکرێ. دهرگای کۆنفرانس بۆ بهشداریکردنی ههرکهسێک لە ناوخۆی وڵات و دەرەوە ئاواڵهیه.
بۆ درێژەی بابەت سەیری هاوپێچ بکەن لای دەستی چەپ ….