Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
مزره‌ سێو… ئه‌مین محه‌مه‌د

مزره‌ سێو… ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

 

وای  ســـــــه‌یری  ئـــه‌م  مـــیوه‌یه‌!!

تـــــازه‌ دێت بـــه‌ڕێوه‌یـــــــــــــــه‌

مــــــــزره‌ ســــــــێوی به‌هـــــــاره‌

ســـــــــــه‌وز و گـــه‌وره‌ و ئـــاوداره‌

بێچــــــــوی خــونچــه‌ی ئه‌مســـاڵه‌

هێشـــــــتا هـــه‌ر كـــــــرچ و كاڵه‌

ئه‌گــــــــــــــه‌ر تـــــه‌رزه‌ واز بێنێ‌

ڕه‌شـــــــــــــه‌باش نـــــه‌یـــوه‌رێنێ‌

له‌ ســــــه‌ره‌تــــــــای به‌هـــــــــارا

زوو خــــۆی ئه‌كــــا بــــه‌ شــــــــارا

كاتێ‌ كــــــه‌ دێته‌ بــــــه‌رچـــــــاو

ده‌مـــــــــم پڕ ئه‌بێ لـــه‌ ئـــــــاو

ئای چــــــه‌ند خۆشـــــــه‌ ئێواران

بۆ خــــــرمه‌ خــــرمی ژێــــر دان

زۆر به‌ تامه‌ له‌گــــــــه‌ڵ خـــــوێ‌

نۆبه‌ره‌مان ده‌ســــــــــت كـــــه‌وێ‌

 

                                            ***        

      28/5/2009

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.