فرانسیس فۆکۆیاما لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ «الشرقالأوسط»دا :
فرانسیس فۆکۆیاما لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ «الشرقالأوسط»دا :
ئیدارەکەی ئۆباما ، بە دەستوەرنەدان لە کێشەی سوریا ، هەڵەیەکی ستراتیژیی دەکات .
خاوەنی ” کۆتایی مێژوو ” وایدەبینێت کە مەترسی ناو جیهانی ئیسلامیی لە ململانێکانی نێوان سوننە و شیعەدایە .
و : جەمال غەمبار
* بیریار و سیاسەتناسی ئەمریکایی فرانسیس فۆکۆیاما ئەوەی راگەیاند کە دەبوو ئۆباما پشتگیری هەوڵی دەوڵەتانی کەنداوی بکردایە بۆ وەلانانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا ، چونکە جێی داخە هەتا کێشەکە درێژتر بخایەنێت ، بارودۆخ خراپتر دەبێت و ، ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئەمە دەبێتەمایەی قووڵبوونەوەی کێشە و ململانێ ناوخۆییەکان تەنانەت دوای دوورخستنەوەی ئەسەدیش . ئەم بیریارە ئەمریکاییە هۆشداری ئەوەشی دا کە لە وەها بارۆخێکدا سوریا دەبێتە دەوڵەتێکی فاشیل . وتیشی ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
لە هەڤپەیڤینێکدا کە ڕۆژنامەی «الشرق الأوسط» لە واشنگتن لەگەڵیدا سازی کرد ، فۆکۆیاما ماجەرای ڕووداوەکانی سوریای بە کارەساتێکی ڕاستەقینە وەسفکرد و ڕەخنەی لەو حەزەر و دوودڵییە “زیاد لە پێویستەی” ئیدارەی سەرۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما گرت سەبارەت بە دەستێوەردان و “ڕیفۆرمی فەوزا” گرت .
هەروەها فۆکۆیاما قسەی لەبارەی ئەو تەوژمە ئایینیانە کرد کە لە دوای “بەهاری عەرەبی” یەوە بوونە جڵەوگیری یەکەمی بارودۆخەکە . لە سۆنگەی ئەوەشەوە وتی ئەم تەوژمە ئایینیانە ناکرێت لە خۆیانەوە بڕۆن یان لەبەرچاو ون ببن ، هەروک ئامریکاش بە ڕۆڵی خۆی ، ناتوانێت شتێکیان دەرهەق بکات ئەوەندە نەبێت کە دەبێت هانیان بدات بۆ ئەوەی زیاتر کراوە و لیبرالیی بن .
ئەمەی خوارەوە دەقی هەڤپەیڤینەکەیە :
* ئێوه به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی نووسه‌ران و ڕاڤه‌کارانی ئامریکایی لێره گه‌شبین نه‌بوون سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ناونراوه “به‌هاری عه‌ره‌بی” ، له وتارێکی درێژدا که له گۆڤاری “به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا ” بڵاوت کردۆته‌وه ، ئاماژه‌ت به‌وه داوه ؟
– ئه‌مه ڕاسته ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌وروپا بکه‌ین ده‌رک به‌وه ده‌که‌ین که دیموکراسیی ماوه‌یه‌کی زۆری ویستووه بۆ ئه‌وه‌ی بچه‌سپێت . پاش تێپه‌ڕینی سه‌د ساڵ یان تێپه‌ڕینی به‌شێکی زۆری سه‌ده‌ی نۆزده ئینجا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌قامگیر و سروشتیی بێت ، خه‌ڵکی به ڕێگه‌یه‌کی ئازادانه ده‌نگ بده‌ن . ده‌بێ هیچ که‌سێ نه‌که‌وێته وه‌همی ئه‌وه‌ی که دامه‌زراندنی سیستمێکی کارای دیموکراسیی کارێکی ئاسانه و ده‌کرێت له ماوه‌ی ته‌نها شه‌وێکدا بێته دی. به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه‌یه‌ک که مێژوویه‌کی دیموکراسیی وه‌های نییه که یارمه‌تیده‌ری بێت له‌م گۆڕانکارییه‌دا . دیموکراسیی پێویستی به چه‌ندین حزبی سیاسیی ، دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ و حوکمی یاسا هه‌یه و سه‌رجه‌می ئه‌م شتانه‌ش له ناوچه‌که‌دا بوونیان نییه ، بۆیه پرۆسه‌که پێویستی به وه‌ختی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بکات .
* باست له بایه‌خی ئه‌وه‌ش کردووه که دیموکراسیی وه‌ک سیستمێکی سیاسیی ده‌بێ پێش لیبرالیزم بکه‌وێت ، وتوته وڵاتی چین له چه‌ند ده‌یه‌یه‌کی داهاتوودا پێویستی به شتێکی وه‌ها هه‌یه . ئه‌ی ده‌رباره‌ی جیهانی عه‌ره‌بی چیی ده‌ڵێیت ؟
– له ڕاستیدا گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه لای ئه‌وروپا ، ده‌بینین که به خێرایی نه‌گۆڕدراوه بۆ دیموکراسیی ، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی به‌ره به‌ره‌یی بووه . له‌وێ چه‌ندین ململانێی ئایینی له ئارادا بوون ، ئه‌م ململانێ ئایینیانه ئه‌و کاته کۆتای‌یان هات که ئیتر به‌شه‌ڕهاتووانی ئایینی ده‌رکیان به‌وه کرد که به‌رده‌وام بوونی هه‌تا هه‌تایی ئه‌م شه‌ڕ و شۆڕه کارێکی دژواره . سه‌باره‌ت به وڵاتی چین و جیهانی عه‌ره‌بییش ، ئه‌وه‌ی به ڕای من گرنگه ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕن ، حه‌تمه‌ن ده‌بێ بگه‌نه قه‌ناعه‌تێکی وه‌ها .. به‌ڵام ئایا ئه‌وه ده‌که‌ن یان نایکه‌ن ؟ له ڕاستیدا ئه‌وه‌یان نازانم.
*حزبی” ئیخوان موسلیمین” گومانی زۆر له باره‌ی باوه‌ڕی خۆی ، به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه ، به پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسیی ئه‌وروژێنێت . هه‌ن ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گرن که ئه‌م پره‌نسیپانه ته‌نها وه‌ک هۆیه‌ک به‌کاردێنن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات . بۆ نموونه له میسر ترسی ڕاسته‌قینه له ئارادایه له‌و هه‌وڵه ئیخوانییانه‌ی که ده‌یانه‌وێت میسریش بکه‌نه کۆمارێکی ئیسلامیی ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئێران ڕوویدا ؟
– له ڕاستیدا ئه‌و ئاماژانه‌ی که سه‌باره‌ت به ” ئیخوان موسلیمین” له میسر له‌به‌رده‌ستدان ، ئاماژه گه‌لێکن ، دڵخۆشکه‌ر نین . پێناچێت ئه‌وان مه‌یلی به‌شدارییکردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی (هێزه سیاسیه‌کانی دی – وه‌رگێڕی کوردی) هه‌بێت ، به‌ڵکو ته‌ماحی گرتنه ده‌ستی تاکلایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ڕێی هێزه‌وه هه‌یه . بۆ نموونه ، ئێمه کاتێک باس له ده‌ستوور ده‌که‌ین ، گرنگه ده‌رکی ئه‌وه بکه‌ین که به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستوور بایه‌خێکی زۆر گرنگی هه‌یه و جیاوازه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن که ئه‌میان بۆ خۆی پرۆسه‌یه‌که تیایدا هێنده به‌سه تۆ له‌سه‌دا په‌نجا و یه‌کی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان ببه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک بڕیاری دیاریکراو ده‌ربکه‌یت . به‌ڵام ده‌ستوور جیاوازه ، چونکه ده‌ستوور ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌کانی هه‌مووانه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه له دانانی ده‌ستووردا پێویسته ڕاوبۆچوونی که‌مینه‌کان به‌هه‌ند وه‌ربگریت و ده‌رگای دایالۆگ و پرس و ڕاوێژکردن و هاوکارییکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی بکه‌یته‌وه . به‌ڵام پێده‌چێت که‌ساێک که له‌ناو ئیخوان موسلیمیندان ئاماده‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌م مه‌سه‌لانه نه‌بن ، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت شێوازوڕێچکه‌ی خۆیان له مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ده‌ستووردا بسه‌پێنن .
* پرسگه‌لی وه‌ک ئازادیی تاک و ئازادیی ڕاده‌ربڕین یان ئازادیی عیباده‌ت ، ئه‌مانه پرسگه‌لێکن ، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بیرکردنه‌وه مه‌ده‌نییه بنیاتنراون که خۆداخرانی ئایینیی و تایه‌فیی تێپه‌ڕاندووه . تۆ پێت وایه که به‌رپاکردنی ڕیفۆرم یاخود نوێبوونه‌وه‌یه‌کی ئایینی بایه‌خ و نه‌خشی خۆی ده‌بێت له ڕێخۆشکردن بۆ جۆرێک له ژیانێکی دروستی دیموکراسی . ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌یڵێم قسه‌کردنه له‌سه‌ر پرسێکی بنه‌ڕه‌تیی که ژماره‌یه‌کی زۆر له بیرمه‌ندانی عه‌ره‌ب و موسڵمان زیاتر له سه‌د ساڵ و بگره زیاتریش پێش ئێستا خستویانه‌ته به‌رباس ؟
– ده‌کرێت ئایین به چه‌ندین ڕێگه و شێوازی جیاواز و جۆراوجۆر شییبکرێته‌وه . دیاره شێوازی زۆر تووندڕه‌وانه‌ش بۆ شییکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ئایین هه‌یه ، به‌ڵام بێگومان تاکه شێواز نییه . ئه‌گه‌ر تۆ بچیته مالیزیا یان ئه‌نده‌نوسیا له‌و شوێنانه تێگه‌یشتنێکی جیاواز هه‌یه بۆ ئایینی ئیسلامیی ، ته‌نانه‌ت له ناو جیهانی عه‌ره‌بییدا چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌ن . ئه‌وه‌ی گرنگه ، به بڕوای من ، بریتییه له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی عه‌مه‌لییانه ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه . له ئێستادا ، هه‌رکه‌سێک و باوه‌ڕی (ئیمان )ی هه‌رچییه‌ک بێت ، له دنیایه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگدا ده‌ژی ، دنیایه‌ک تیایدا که‌سانی تریش هه‌ن و خاوه‌نی وێناکردنێکی جیاوازن له ئایین . بۆیه ئه‌وه‌ی داواده‌کرێت بریتییه له پێکهێنانی کۆمه‌ڵێک یان جڤاتێک که پێکه‌وه‌ژیان قبوڵ بکات به بێ پێکدادان و شه‌ڕوشۆڕ . وه‌ک پێشتریش وتم ، بیروباوه‌ڕی لیبرالیزم له ئه‌وروپا دوای زنجیره‌یه‌ک ململانێی توند و سه‌ختهی ئایینیی سه‌ری هه‌ڵدا ، دوای ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده ئایینییه‌کان و شه‌ڕکه‌ران له‌وه دڵنیابوون که ئیدی شه‌ڕوشۆڕ کارێکی بێهوده‌یه و له کوشت وکوشتار زیاتر هیچی تری لێناکه‌وێته‌وه . بۆیه ده‌بێ و پێویسته کۆمه‌ڵ ، کۆمه‌ڵێکی لێبورده بێت و باوه‌ش بۆ هه‌مووان بگرێته‌وه . من پێموایه که مه‌ترسیی ناو جیهانی ئیسلامیی لە ململانێ تایفییه‌کانی نێوان سوننە و شیعەدایە . ئه‌وه سیستمی لیبرالیزمه که توانای له خۆگرتنی ئه‌م پلۆرالیزمه ئایینییه‌ی هه‌یه ، ئه‌و سیستمه‌ی که تیایدا تاک ده‌توانێ شوێن لێکدانه‌وه تایبه‌تییه‌که‌ی خۆی بۆ ئایین بکه‌وێت ، به‌ڵام هاوکات لێش گه‌ڕێ که‌سانی تر به ئاشتی و سه‌لامه‌تیی بژین .
* ئه‌ی ده‌رباره‌ی سوریا . ئێستا سوریا گه‌وره‌ترین گرفتی ناو جیهانی عه‌ره‌بییه و، ئیداره‌که‌ی ئۆباماش هیچ ڕۆڵێکی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌بینیوه بۆ ڕاگرتنی ئه‌م گرفته . ڕه‌خنه‌ی زۆر له هه‌ڵوێستی ئامرکا ده‌گیرێت سه‌باره‌ت به‌م پرسه ؟
– ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووئه‌دات کاره‌ساتێکی ڕاسته‌قینه‌یه . من پێموایه که ئیداره‌که‌ی ئۆباما به شێوه‌یه‌کی زیاد له پێویست دوودڵ و ئه‌ندێشمه‌نده (متوجس) ه له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوه‌ردانه کێشه‌ی سوریا . ده‌بوو ئۆباما پشتگیری هەوڵی دەوڵەتانی کەنداوی بکردایە بۆ وەلانانی ئەسەد (به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا – وه‌رگێڕی کوردی) . جێی داخە هەتا کێشەکە درێژتر بخایەنێت ، بارودۆخ خراپتر دەبێت و ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی قووڵبوونه‌وه‌ی ناکۆکیی و ململانێ ناوخۆییه‌کان ته‌نانه‌ت دوای لابردنی ئه‌سه‌دیش . له ڕاستیدا سوریا له وه‌ها بارودۆخێکدا ده‌بێته ده‌وڵه‌تێکی فاشیل و ، ئه‌مه‌ش بارێکی مه‌ترسیداره بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
* نهێنیی دوودڵییه‌که‌ی ئۆباما له چییدایه ؟ ئه‌م باسه زۆرێک له ڕاڤه‌کاره سیاسییه‌کانی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابوردوودا توشی سه‌رسوڕمان کردووه . ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ، که‌س داوای هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مریکای نه‌کردووه ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی داوا ده‌کرێت بریتییه له سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین و ، پێدانی چه‌ک به سوپای ئازاد ؟
– پێموایه هۆیه‌که‌ی ته‌نیا بۆ حاڵه‌تی ئه‌و دوودڵییه زیاد له پێویسته ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئیداره‌ی ئۆباما هه‌یه‌تی ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له ئاکامی داگیرکردنی عێراق و شه‌ڕی ئه‌فغانستانه‌وه په‌یدابووه . ئۆباما پێی وایه که له‌سه‌ر ئامریکا پێویسته خۆ به‌دوور بگرێت له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا . به‌ڵام به بڕوای من ئه‌مه هه‌ڵه‌یه ، چونکه ئه‌م ڕووداوانه له مه‌ودایه‌کی دووردا گه‌لێ کاریگه‌ریی قووڵ له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌که جێده‌هێڵن و ، ئه‌مه‌ش زیان به به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا ده‌گه‌یه‌نێت . پێویسته له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان که تاڕاده‌یه‌ک ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تییانه‌ی خۆی له جیهاندا ببینێت و ، ئه‌و پێشبینییه ئه‌خلاقیانه جێبه‌جێ بکات که لێی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت . به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مه‌ی که ئێمه ده‌یڵێین له ئێستادا سه‌باره‌ت به سوریا جێبه‌جێ ناکرێن .
* ڕات چییه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هه‌ر یه‌ک له چین و ڕوسیا سەبارەت بەم کێشەیە ؟
– هەڵوێستی ڕووسەکان تەنها ئەوەیە کە نایانەوێت وەبەرهێنانە کۆنەکانی خۆیان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەددا لەدەست بدەن ، سەرەڕای هەڵوێستی دژە ئه‌مریکایان . ئەگەر بێتەوە بیرت ، پۆتین زۆر لە سەرۆکی ڕووسی مێدڤێدیڤ تووڕە بوو ئەو کاتەی رەزامەندی نواند بەوەی هێزەکانی ناتۆ دەست وەربدەنە کێشەی لیبیا و ڕژێمی قەزافی بڕوخێنن . تەنانەت ئەمە یەکێک بوو لەو هۆیانەی کە مەیلی گەڕانەوە سەرکاری پۆتینی وەک سەرۆکێک و لابردنی مێدڤێدیڤی زیاتر کرد . پۆتین نایەوێت جارێکی تر بەو بڕیارانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕازی بێت کە ئەووپا و ویلاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا پشتگیری‌یان دەکەن ، بۆیە لەم بارەدا سوریا ڕۆڵی لەمپەر یان پەکخەر دەبینێت . ئەمە وێڕای هەبوونی ڕووسیا لە ناو خودی سوریا و تەنانەت لەسەر ئاستی پەیوەندیی شەخسییش .
* دۆخی سوریا ئەو نیگەرانیی و دڕدۆنگییە ئاشکرا دەکات کە دەربارەی چارەنووسی سیستمی نێودەوڵەتیی لە ئارادایە ، ئەو سیستمەی کە ئامریکا لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە بەشداریی دامەزراندن و پاراستنی کرد لێی . پێدەچێت ئیدارەی ئۆباما زۆر سەرقاڵی ئەم پرسە گرنگە نەبێت . ئایا ئێمە لە دنیایەکدا دەژین کە دنیای پۆست – ئه‌مریکایە ؟
– پێموایە بەشێکی وەڵامەکە لە خودی پرسیارەکەدا هەیە . گەلێک گیروگرفت هەن پێویستیان بەوەیە سەرکردایەتیی ئامریکا چارەسەریان بکات . چونکە ئەو نەبێت کەسی تر توانای ئەوەی نییە . وەلێ بەبێ هەبوونی پێویستانەی ئەم سەرکردایەتییە ئێمە بەر جیهانێک دەکەوین کە نوقمی پشێوییە .
* ‘فەرید زەکەریا ‘ کتێبی “جیهانی دوای ئه‌مریکا”ی نووسیوە . ئەو جیهانەی کە ئیتر ئه‌مریکا ، لە سای بەرزبوونەوەی کێرڤی هێزگەلێکی تری وەک چین و ڕوووسیا و هیند دا ، ڕۆڵی سەرکردایەتیی لە دەست دەدات . لە بەرامبەر ئەمەشدا ، ‘ڕۆبێرت کاخان ‘ ی مێژوونووس کتێبی “ئەو جیهانەی ئه‌مریکا دروستی کرد” ی نووسی کە تیایدا جەخت لە بایەخ و گرنگیی ئەو دۆخە دەکاتەوە کە تیایدا ئه‌مریکا ڕۆڵی سەرکردایەتیی جیهانیی پیادە دەکات . ئەو ڕۆڵەی کە ئه‌مریکا بە درێژایی ئەم چەند دەیەی دوایی گێڕاویەتی . تۆ مەیلت بە لەی کام لەم دوو بۆچوونەدایە ؟
– من پێموایە کە واقیعی حاڵ لە نێوانی هەردوو وێناکردنەکەدا دێت و دەچێت . لە کاتێکا ئه‌مریکا وەک هێزێک لەو هێزگەلەی کە جیهان پێکدەهێنن ، ناڕەوێتەوە ، لەڕاستییشدا ئەمە ڕادەوەستێتە سەرئەو ڕێگە و شێوازەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەکارهێنانی هێزی خۆیدا هەڵیدەبژێرێت . کەچی لەلایەکی ترەوە وڵاتی چین دەبینین کە هیچ کەسێک ناتوانێت گەشەسەندنە خێراکەی ڕابگرێت و ، وەکو تریش ناکرێت هێزی وڵاتی چین نادیدە بگیرێت .دیارە بە دڵنیاییشەوە لە بارودۆخێکی وەهادا هێزی ئامریکا لە بەشێکیدا لاواز دەبێت .
* جارێکیان بەراوردی نێوان هەردوو وڵاتی میسر و لیبیا کرد و ، جەختت لەسەر ئەوە کردبوو کە هەلی سەرکەوتنی میسر بۆ گۆڕان بەرەو دێموکراسیی زیاتر ڕەخساوە وەک لە وڵاتی لیبیا . هۆی ئەوەشت گەڕاندۆتەوە بۆ هەبوونی شوناسی سیاسیی و ، هەروەها کۆنیی دەوڵەتی میسر . کەچی ئەوەی ئاگای لە هەواڵەکان بێت ، دەبینێت کە ڕووداوەکان ڕێڕەوێکی جیاوازیان گرتووە و تا ڕادەیەکیش مایەی ڕەشبینین . بە ڕای تۆ هۆی ئەمە چییە ؟
– ئەمە ڕاستە و پێدەچێت ڕووداوەکان بە خراپیی پەرە بسێنن . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە میسر دەوڵەت هەیە بە پێچەوانەی ئەوەی کە قەزافی بەدرێژایی چوار دەیەی زەمەنیی کردی و هەموو داوودەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەتی وێران کرد . وەلێ ئەوەی لە میسر تێبینی دەکرێت و ، یەکێکە لە گرفتە پەکخەرەکان ، ئەوەیە کە پێکهاتن و ڕێککەوتنێک نییە لەسەر شوناسی سیاسیی ( شوناسی سیاسیی هەیە ، بەڵام پێکهاتن نییە لەسەری – وەرگێڕی کوردی) . ئیخوان موسلیمین نوسخەیەکی جیاوازی ئەم شوناسەیان لایە ، جیاواز لەوەی لای ڕەوتە لیبرالییەکان هەیە .
* ئیدارەی ئۆباما گرەو لەسەر ئەوە دەکات کە ئەگەر بێت‌و ئیخوان موسلیمین لە پرۆسەی سیاسیی‌دا بەشدار بکرێن ، ئەوا دێنە پای واقیعییەت و ، دەستبەرداری سەپاندنی ئایدیۆلۆژییە ئوسوڵگەرا شمولییەکی خۆیان دەبن . بەڵام پێناچێت ئەمە نزیک بێت لە ڕاستییەوە . لە واقیعدا نزیکبوونەوەیەکی زیاتر لە نێوان ڕەوتی سەلەفیی و ڕەوتی ئیخوانییدا هەیە لە میسر ؟
– ڕەوتە ئایینییەکان ناکرێت هەروا لە خۆیانەوە دیار نەمێنن و بڕۆن . لای خۆیشیەوە ئه‌مریکا ناتوانێت هیچیان لەگەڵدا بکات ، ئەوە نەبێت کە هانیان بدات زیاتر کراوە و لیبراڵ بن .
* بەردەوام ڕەخنەی ئەوە لە کشانەوەی خێرای ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگیرێت لەو وڵاتانەی کە دەستێوەردانیان تێدا دەکات ، بە بێ ئەوەی بەشداری بکات لە گێڕانەوەی سەقامگیریی بۆیان ، یاخود یارمەتیدانیان بۆ بنیاتنانی داوودەزگا ودامەزراوەکانی دەوڵەت بە شێوەیەکی دروست و سەقامگیر . ئەمە دەڵێم و من بیر لە عێراق دەکەمەوە ؟
– پێویستە ئامریکا لەسەرەتادا وریایی بنوێنێت لە مەسەلەی دەستێوەردان ، بەڵام ئەگەر ئەوەشی کرد و چووە ولاتێکەوە ، ئەوا پێویستە ماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی ولاتەکە بدات لە بنیاتنان و گێڕانەوەی سەقامگیریی . وەلێ ئەوەی پەیوەندیی بە عێراقەوە هەیە ، بە پێی ئەو دانوستانەی لە نێوان هەردوو حکومەتدا هەبوو ، هیچ هەلێک بۆ ئامریکا نەمابۆوە بۆ مانەوە . جگە لە کشانەوەی خێرا هیچ بوارێک لەبەردەم ویلایەتە یەکگرتووەکاندا نەمابوو .
* ئەی دەربارەی ئەفغانستان ؟
– ئەفغانستان کێشەیەکی جیاوازە . لەوێ وڵاتەکە پێویستی بە هەبوونی ئامریکایە . لە واقیعیشدا ئێستا گفتوگۆی ئەوە لە ئارادایە کە ئایا ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تەواویی بکشێتەوە یاخود ئامادەبوونێکی سەربازیی زۆرتری هەبێت . من هیوام وایە کە هێزەکانی ئامریکا لەوێ بمێننەوە بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە سەقامگیریی وڵاتەکە بکەن .
* دوای ڕووداوەکانی 11 ی سێپتەمبەر ، لە توێژینەوەکانتدا تەرکیزی زیاترت کردە سەر بابەتی “بنیاتنانی نەتەوەکان – بنا‌ء الأمم ” . بۆچی ؟
– لە ڕاستییدا ئەوە بابەتێکی ئیختیاریی نەبوو . دوای چوونی ئه‌مریکا بۆ ئەفغانستان و عێراق ، مەسەلەی “دەوڵەتی فاشیل و بنیاتنانی نەتەوەکان” سەرقاڵی کردم . بیرکردنەوە لەم مەسەلەیە بووە کارێکی حەتمیی لەگەڵ هەوڵدانە دووبارە و بەردەوامەکان بۆ سەرخستنی ئەم دەوڵەتانە ، بەڵام سەرپاکی ئەم هەوڵدانانە سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا . بۆیە یەک بە خۆم ، بیرکردنەوە لە هۆکارە قووڵەکانی ئەم فەشەلە ، بووە کارێکی پێویست .
* گەرچی تۆ سەر بە کۆمارییەکانیت ، کەچیلە هەڵبژاردنەکانی 2008 دا دەنگت دایە ئۆباما . دێتە بیرم بۆ ئەوە وتت : (( من نامەوێت پاداشتی کۆمارییەکان بدەمەوە پاش شکستهێنانیان لە عێراق )) . لە دواهەمین هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەدا دەنگت بەخشییە کێ ؟
– دیسان دەنگم دایەوە بە ئۆباما .
* بۆچی ؟
– پێموایە کە حزبی کۆماریی دەستی کردۆتە ئەوەی کە زیاتر مەیلی بەلای ڕاستڕەوییدا بشکێتەوە و ، پاشان زۆر لەو هەڵوێستانەی کە حزب دەیان نوێنێت ، لەگەڵ بیروڕای مندا یەک ناگرنەوە . کەواتە بۆچی دەنگیان بۆ بدەم ؟!
* کتێبەکەت “کۆتایی مێژوو و دواهەمین مرۆڤ” کتێبێکی بەناوودەنگە لای خوێنەری عەرەب و، تیایدا ئەوەت وتووە کە مێژوو لە قۆناغی لیبرالیزمی سەرمایەدارییدا کۆتایی دێت . کەچی لە دوا کتێبتدا “ڕەگ و ڕیشەی سیستمی سیاسی” وێنەکە ئاڵۆزتر دێتە بەرچاو . لەوێدا دەڵێیت هێزی دەوڵەت و حوکمی بەهێزی یاسا و پارلەمانی بەرپرس ، هەموویان پێکەوە نابن . بە واتا دیموکراسییەتی سەرکەوتوو و کارا ، بە ئاسانیی دەستەبەر نابێت ئەگەر سەرجەمی ئەم ڕەگەزانە دەستەبەر نەبن .
– بەڵێ ئەمە ڕاستە ، بەڵام دەشێ لە سەمتێکی (سیاقێکی) دوورودرێژی پەرەسەندندا ئەم ڕەگەزانە دەستەبەر ببن . لە ڕاستییشدا گەیشتن بەوێ ( بەو سیستمە سیاسییە– وەرگێڕی کوردی ) کارێکی سەختە .
* هەروەک لە کتێبەکەشتدا ئاماژەت پێداوە ، کارێکی ئاسان نییە سیستمی سیاسیی وڵاتێک بۆ نموونەوەک وڵاتی دانیمارکی لێ بێت ؟
– بەڵێ ئەمە ڕاستە و دامەزراوە سیاسییەکانیش لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا گەشە دەکەن . کەچی ئەوەش ڕاستە کە ڕێگەی بەردەم زۆربەی وڵاتان ڕێگەیەکی هێندە ئاسان نییە بۆ ئەوەی وەک وڵاتی دانیمارکیان لێ بێت .
* دوا پرسیارم : ئامادە بوونی تۆ لە میدیادا بۆچی ئەوەندە کەمە . زۆرت نابینین لە شاشەکاندا ؟
– ئەگەر خەمی من دەرکەوتنی زۆر بێت لە تەلەفزیۆندا ، ئەوە دڵنیا بە کە من نابمە خاوەنی هیچ توێژینەوەیەکی جددی .
=======================================================
* پرۆفایل *
– فرانسیس فۆکۆیاما ، کە کتێبی “کۆتایی مێژوو و دواهەمین مرۆڤ – 1992″ی داناوە ، ئەو کتێبەی لە کۆتایی قۆناغی شەڕی سارددا بووە مایەی قسەوباس و گفتوگۆ ، توێژەر و بیریارێکی ئەمریکی بە ڕەگەز ژاپۆنیە . ئەو رۆژگاره ، دەرچوونی ئەم کتێبە نەک بە تەنها هاوزەمەن بوو لەگەڵ کۆتاییهاتنی بەڕەنگاربوونەوەی سۆڤییەت بۆ ڕۆژئاوا ، بەڵکو هاوزەمانیش بوو لەگەڵ دەرچوونی ژمارەیەک دانراوی تردا کە هەمان تێزیان لەخۆگرتبوو لە ناویاندا کتێبەکەی سامۆیل هنتینگتن لەبارەی “ململانێی شارستانێتییەکان” و زۆربەشیان وەها دێنە بەرچاو کە شانازیی بە سەرکەوتنی سەرمایەدارییەوە دەکەن بەسەر سۆشیالیزم‌دا و ، مژدەی هاتنی سەردەمێکی نوێ دەدەن کە تیایدا دیموکراسیی بەرقەرار دەبێت و ، نموونە وپێودانگەکانیشی بەسەرتاپای جیهاندا بڵاو دەبنەوە . بەڵام فۆکۆیاما ئازایانە بە خۆیدا چووەوە و لە کتێبێک‌دا کە دواتر بە ناونیشانی “متمانە : فەزیلەتە کۆمەڵایەتییەکان و بنیاتنانی به‌خته‌وه‌ری – 1995 ” بڵاوی کردەوە ، لەوێدا تێزە رادیکاڵییەکەی خۆی هەموار کردووە کە لە “کۆتایی مێژوو”دا خستوویەتییە ڕوو و پێی لەوە ناوە کە کارێکی مەحاڵە شارستانییەت و کلتوور لە ئابووریی جیابکرێنەوە . دواتریش ، گەرچی ئەو دوای بڵاوبوونەوەی کتێبی “کۆتایی مێژوو ” ناووشۆرەتی دەرکرد کە هاوزەمان بوو لەگەڵ دەرکەوتنی ڕۆڵی “موحافیزکارانی نوێ” دا ، کەچی فۆکۆیاما لەم ساڵانەی دوواییدا ، سوور بوو لەسەر دوورکەوتنەوە لە خۆیان و سیاسەتەکانیان .
“یۆشیهیرۆ فرانسیس فۆکۆیاما ” لە ڕۆژی 27 ی ئۆکتۆبەری (تشرینی دووەمی) 1952 دا لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا لە دایک بووە . باپیری لە باوکەوە ، لە وڵاتی ژاپۆنەوە لەتاو شەڕی ساڵی 1905 ی ڕووس – ژاپۆن هاتووه و خەریکی کاری بازرگانیی بووه . باوکی فۆکۆیاما ‘یۆشیۆ فۆکۆیاما ‘ وەک هاوڵاتییەکی ئەمریکایی نەشونمای کردووه و ، چووته نێو ڕێبازی کەهەنوتیی و دواتر بۆته قەشە و ، پاشان بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆمەڵناسییدا لە زانکۆی شیکاگۆ هێناوە . هاوسەرەکەشی (دایکی فرانسیس) بە بنەچە ئەچێتەوە سەر خێزانێکی ئەکادیمیی و پایەداری ژاپۆنیی .
فرانسیس ، کە کوڕی تاقانەی دایک و باوکی بوو ، لە نیۆیۆرک گەورە بووە و ، خوێندنی لە زانکۆی کۆڕنێڵ لە ویلایەتی نیویۆرک تەواوکردووە . پسپۆڕیی لە فەلسەفەی سیاسیی‌دا پەیداکردووە . پۆڵ وولفۆیتزی سیاسەتمەدار وئەکادیمیستی موحافیزکاری دەرکەوتووی ناسیوە . پاشان درێژەی بە خوێندنی باڵای خۆی داوەو سەرەتا بواری ئەدەبی بەراوردکاریی لە زانکۆی یێڵ هەڵبژاردووە بۆ خوێندن ، بەڵام هێندەی نەبردووە دەستی لە خوێندنی ئەدەب هەڵگرتووەو جارێکی تر ڕووی کردۆتەوە بواری خوێندنی سیاسەت لە زانکۆی هارفارد . لەوێ بڕوانامەی دکتۆرای هێناوە و تێزەکەشی لە بارەی هەڕەشەی سۆڤیەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە .
لەساڵی 1979 دا وەک توێژەرو ڕاڤەکار چۆتە دامەزراوەی ڕاند و ، لەنێوان ساڵانی 1996 و 2000دا بۆتە مامۆستای سیاسەتی گشتی لە زانکۆی مایسۆن لە دەوروپشتی واشینگتنی پایتەختی ئەمریکا . پاشان هەتاکو ساڵی 2010 مامۆستای بابەتی پەیوەندییە گشتییەکان بووە لە پەیمانگەی نیتزە بۆ توێژینەوەی پێشکەوتووی نێودەوڵەتی کە سەر بە زانکۆی جۆنز هۆبکنزە لە واشینگتنی پایتەخت . ئێستاش لە پەیمانگەی دیموکراسیی و گەشەپێدان و حوکمی یاسای سەر بە پەیمانگەی فریمان سپۆگڵی بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانە لە زانکۆی ستانفۆرد .
———————————————————————————————-
سازدانی هه‌ڤپه‌یڤین : ممدوح المهیني – واشینگتن
سه‌رچاوه :
ڕۆژنامه‌ی ( الشرق الاوسط ) – ژماره 12500 – ڕۆژی یه‌کشه‌ممه – 17/02/2013
لاپه‌ڕه : ڕۆشنبیری