ژیربوونه‌وه … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
ئش ئش به‌به
ڕوگرژ مه‌به
له تۆ نایه
ئه‌م هه‌رایه
وا ئه‌زانی به جێماوی؟
وا به ته‌نیا دایانناوی
دایه كوانێ؟
بڵێ هانێ
ئه‌وه مه‌مه
بۆ ئه‌و ده‌مه
خه‌مت نه‌بێ وا هاته‌وه
لای تۆ ده‌بێ ناڕواته‌وه
زانی وایه وادێ دایه
ڕه‌نگی گه‌ش ده‌ڵێی چرایه
ئه‌ها خۆ وا پێده‌كه‌نێ
جۆلانه‌كه‌ی ڕاده‌ژه‌نێ
دیاره تێره له سۆز و شیر
ده‌شنێته‌وه خه‌پان و ژیر
ئای ئێستا چه‌ند دڵنیایه
شادمانه دایه‌ی لایه
11/12/2012