Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
شیعرێکی پابلۆنیرۆدا …. وەرگێڕانی: نەبەز گۆران

شیعرێکی پابلۆنیرۆدا …. وەرگێڕانی: نەبەز گۆران

Closed

كاتێك كە (15) ساڵ بویت و پێم وتی خۆشم دەوێیت

سور هەڵگەرایت و بە شەرمەوە سەرت داخست و زەردەخەنەیەكت كرد.

وەختێك كە(20) ساڵ بویت و پێم وتی خۆشم دەوێیت

سەرت خستە سەر شانم و توند دەستەكانتم گرت تا بزانیت لە دەستدانی من چەن سەختە.

وەختێك (25) ساڵ بوین پێم وتی خۆشم دەوێیت

بەیانیان میوەت بۆ دەهێنام و ماچت دەكردم و دەتوت زوكە. با درەنگ نەكەویت.

كاتێك (30) ساڵ بویت و پێم وتی خۆشم دەوێیت

پێت وتم ئەگەر راستدەكەی خۆشت دەوێم دوای ئیشەكانت یەكسەر وەرەوە بۆ ماڵ.

كاتێك (40) ساڵ بویت و پێم وتی خۆشم دەوێیت

تۆ مێزەكانت پاك دەكردەوە و دەتوت. باشە ئەزیزم ئێستا كاتی ئەوەیە بچی كەمێك دەرس بە منداڵەكان بڵێیت.

وەختێك (50) ساڵ بویت و پێم وتی خۆشم دەوێیت

تۆش بێ‌ هیچ شتێك سەیرت دەكردم و زەردەخەنەت دەكرد.

كاتێك (60) ساڵ بویت و پێم وتی خۆشم دەوێیت

تۆ پێكەنینت بە قسەكەم دەهات!!.

كاتێك (70) ساڵ بویت و پێم وتی خۆشم دەوێیت

بە بێ‌ هیچ شتێك لە سەر كورسیەك دانیشتی..

من نامەكانی (50) ساڵ بەر لە ئێستام دەخوێندەوە و دەستم دەهێنا بەدەستەكانتدا.

وەختێك (80) ساڵ بویت. تۆ پێت وتم منیش تۆم خۆش دەوێیت 

نەمتوانی هیچم بڵێم. فرمێسك لە چاوام هاتە خوارەوە.

ئەو رۆژە خۆشترین رۆژی ژیانی من بوو. چون تۆ پێت وتم خۆشم دەوێیت.

كەسێك كە خۆشت دەوێت پێی بڵێ‌. بابزانێت چەن كەیفت پێیدێت.

پێی بڵێ‌ :چەن ژیانم بە تۆوە خۆش بوو.

چون ئەو كاتەی لە دەستی دەدەیت. ئیتر هیچ شتێك گرنگ نیە

چەند بەدەنگی بەرز بانگی بكەیت

ئەو ئیتر نابیستێت. 

 

” پاپلۆ نیرۆدا”

” وەرگێرانی : نەبەز گۆران “

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.