Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
شادی و ئومێد …. گیڤارا

شادی و ئومێد …. گیڤارا

Closed
by May 23, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

 

بیر لەوە دەكەمەوە

ئومێد بە ئایندە

لە دڵتەنگی مرۆڤ دەچێت.

 

هەموو شتێك

لە دۆخی پێگەیشتندایە

بناغەی چیرۆكەكە ئەمەیە

خۆشی ژیان

ئاوازێكە و تەواو.

 

بیر لەوە دەكەمەوە

هەر دوێنی بوو

ئاسمان تەڕوپر بوو

من قسە بۆ ئازادی ئەو ماندوانە دەكەم

ئیشی زۆر دەكەن.

 

ئێستا لێرە 

باران باریی 

زەوی شوشتەوە

روناكیەكی تەواوە

كە نارەكان سەوز دەچنەوە

شادومانیش نەرم نەرم سەرقاڵی ژیانە.

ئەم هەموو شتە

لە ژێر روناكی هەتاو و

ئاوازی باڵندەیەكدا تێ‌ دەپەرێت.

 

شكۆی مرۆڤ

خۆشی ژیان

یەك گۆرانیە..

 

هەستی هەموومان ئەمەیە و

بناغەی چیرۆكەكەش هەر ئەمەیە.

 

وشەی رزگاری !..

 

من دەتوام ببمە شاعیرێك

یان بەرەڵایەكی ناو قومارخانەكانی های بوینس ئایرس

یان مەستێكی خەواڵوی ناو ژنان 

یان بالۆرە خوێنێكی مردو 

هی سەردەمی زوو

سەردەمی گێژیەتی..

 

بەڵام تاكەی؟..

 

ئەمرۆ قسەكردن و

گۆرانی وتن بۆ خەڵكی

سەختە. 

ئێمە دەمانەوێت 

ئەمرۆ قسە بۆ دڵتەنگی خەڵك بكەین

قسە لەو تاریكیە گەورەیە بكەین

ئازادی ئێوەی دا پۆشیووە.

 

دەتوانم ببمە شاعیرێكی

بێ‌ خەم، زۆربڵێ، خۆپەرست

پەردەی پەنجەرەكە دادەمەوە

تا ستەمكارەكان و ترسنۆكەكان حوكمم بكەن.

 

دەزانم

وشە وەك گولەیە

بەڵام كاتێك وشە 

وەك گولەیەك دڵ رەق بێت

ئیتر چارەی ئەو ئاگرەی ناخی من چیە؟.

 

وشە

رێگای هوشیاری خەڵكە

ئێمەش سەرئەنجام

دەمانەوێت ئەم ژیانە مانایەكی هەبێت

وشە وشەی رزگارییە

خەڵكی 

دەیانەوێت ئەم ئاوازە بەدەست بێنن.

 

” گیڤارا”

” وەرگێرانی: نەبەز گۆران “

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.