Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
ئەمرۆ چ كاتژمێرێك لەوێیت؟ دەمەوێت بێم..

ئەمرۆ چ كاتژمێرێك لەوێیت؟ دەمەوێت بێم..

Closed
by June 10, 2013 ئەدەب

 

 

 

سەرەتا.. بایەك شت بڵێم!

راستی

برێكجار ئەوەندە بەتوندی بەستراوم بە ژیانەوە

تەنانەت بەردەكانیش ماچدەكەم

وشەكان

كتێبەكان

مرۆڤەكانیش!!

 

دەمەوێت وەك شێتێك برۆم

حەزەكەم بچم بۆ ئەو شێونانەی كە هەن

ئەو شوێنانەی كە نین

هەرچی هەیەو هەرچی..!

 

بیر ئەكەمەوە

بەتایبەتی بیر لە تۆ دەكەمەوە

ئەوەندە بیر دەكەمەوە

لە بیرم دەچێت بیر لە چی دەكەمەوە.

 

بیر لە تۆ دەكەمەوە

وەك ئیماندارێك بۆ ئیمان و، وەك با بۆ شۆرەبی

بیر لە تۆ دەكەمەوە

وەك موسافیرێك بۆ رێگا

وەك گیا بۆ هەور

وەك شكۆفە بۆ دەمەو بەیانی و

وەك وشە بۆ شیعر..

 

بیر لە تۆ دەكەمەوە

وەك ماندوێك بۆ خەو ، وەك نێرگز بۆ بەهار

بیر لە تۆ دەكەمەوە

وەك كۆڵانێك بۆ بەیانی

وەك نوسین بۆ جاوگ

وەك خودا بۆ كافرێكی خۆی و

وەك زیندانیەك بۆ ژیان.

 

بیر لە تۆ دەكەمەوە

وەك جەستەیەكی روت بۆ دەست لێدان و شوشتن.

 

بیر لە تۆ دەكەمەوە

وەك كلیلێك بۆ قفڵ

وەك چیرۆكێك بۆ منداڵ

وەك پڕی كانی و كۆتایی پەپولە.. 

 

بیر لە تۆ دەكەوە

وەك ئاسمان بۆ ئەستێرەو ئەستێرە بۆ شەو.

 

بیر لە تۆ دەكەمەوە

وەك ئەبونەواس بۆ مەی

وەك خاڵ بۆ دێڕ

وەك پیتی ئەلفبا بۆ عەین

وەك پیتی ئەلفبا بۆ شین

وەك پیتی ئەلفبا بۆ قاف.

هەموویی!.

 

هەرچی كە ووتم

چاوەروانی گەیشتن بوو بەو سێ‌ وشەی دوایی

دەبێت ئێستا بخەوم

سبەی دیسان بیرت لێ‌ دەكەمەوە

وەك دەریا بۆ بەردەوامبوونی خۆی.. 

 

” سەید عەلی سالەحی”

” وەرگێرانی : نەبەز گۆران “

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.