كه‌ناڵی( ڕووداو) وه‌ك ڕووداو
له دۆخێكی تردا ده‌ژین، دۆخێك هیچ په‌یوه‌ندی به ساده‌یی و به‌رائه‌ت و گیانبازی و نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌وه نیه. دۆخێك له ڕابردووی پڕ سه‌روه‌ری خۆمان ناچێت، له دنیایه‌كی تردا ده‌ژین كه شاشه ده‌توانێت سه‌رمایه‌دار بكاته نیشتیمانپه‌روه‌ر. له دۆخێك‌دا ژیان ئه‌زمون ده‌كه‌ین كه ته‌نها ئه‌وانه ده‌توانن نیشتیمانپه‌روه‌ر بن كه سه‌رمایه‌یان هه‌یه. ته‌نها ئه‌وانه ده‌توانن له‌به‌ر دڵان بن كه له‌به‌ر چاوانن. چۆن ده‌توانین له‌به‌رچاوان بین؟ ده‌بێت سه‌رمایه‌یه‌كی زه‌به‌لاحمان له‌به‌رده‌ست بێت و كۆمپانیایه‌كی ڕاگه‌یاندن دامه‌زرێنین و له ڕێی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه بچینه به‌ر چاوان و ببین به پاڵه‌وانی شاشه و ئه‌وانی تر بیربه‌رینه‌وه. هونه‌ری هاتنه‌ماڵه‌كان و بیربرده‌نه‌وه‌ی ئه‌وانی تر مۆدێلێكی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه، ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی هه‌یه دێته ماڵه‌كانمانه‌وه و ئه‌وانی ترمان بیر ده‌به‌نه‌وه. هونه‌ری خۆنمایشكردن و شه‌رمنه‌كردن له ده‌ركه‌وتن خه‌سڵه‌تی به‌شێك له سیاسیه سه‌رمایه‌داره‌كانه، كه به تونێڵی سیاسه‌تدا تێپه‌ڕیون و بوون به سه‌رمایه‌دار.
له دۆخێكی تردا ده‌ژین كه هیچ په‌یوه‌ندی به پرۆفیشناڵییه‌وه نیه. ئه‌وانه پرۆفیشناڵن كه ده‌توانن زۆرترین پاره بده‌ن و باشترین و دیارترین میدیاكار بهێننه سه‌ر شاشه. هه‌موو ئه‌مانه به پاره‌یه‌كی زه‌به‌ڵاح ده‌كرێت. جا ئه‌و سه‌رمایه‌یه چۆن په‌یدا كراوه و له‌كوێوه وه‌ده‌ست هێنراوه ئه‌وه‌یان قسه‌ی له‌سه‌ر مه‌كه و مه‌یكه‌ره هه‌واڵ. توخنی ئه‌م جۆره هه‌واڵه مه‌كه‌وه. هیچ په‌یوه‌ندی به پرۆفیشناڵییه‌وه نیه، یه‌ك تۆز ته‌نازولی ده‌وێت له بیركردنه‌وه‌كانت، یه‌ك تۆز بێده‌گی ده‌وێت له هێڵه‌سوره‌كان كه له بنه‌ماڵه‌و سه‌رمایه و كۆمپانیا زه‌به‌ڵاحه‌كانیان پێك هاتوون. ئیتر ده‌توانی قسه له‌سه‌ر هه‌موو شت بكه‌ی. تۆ پرۆفیشناڵی و كه‌س گومانی له كارامه‌یی تۆ نییه.
ده‌توانین پێش ڕووداو بكه‌وین به‌ڵام له‌سه‌ر ڕووداو نه‌وه‌ستین. كێ له پشتی ڕووداوه‌كانه‌وه‌یه مه‌پرسه، گرنگ ڕووداو بگوازینه‌وه نێو ماڵه‌كانمان. كێ هۆكاری ڕووداوه كێشه نیه گرنگ ئه‌وه‌یه ڕووداو بگۆڕین به هه‌واڵ. مه‌پرسه سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵگه چی لێ دێت، مه‌پرسه دزه گه‌وره‌كان كێن، له بازرگانه‌كانی نه‌وتیش خۆت تێمه‌گه‌یه‌نه، ڕووداوه بچوكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه بگوازه‌وه سه‌ر شاشه و بینێره نێو ماڵه‌كان تا دزه گه‌وره‌كانمان بیر بچێته‌وه. خه‌ڵك سه‌رقاڵ بكه به شته لاوه‌كیه‌كانه‌وه تا نه‌پرسن كێن له پشتی سه‌رمایه گه‌وره‌كانه‌وه، كێن ئه‌وانه‌ی نیشتیمان هه‌ڕاج ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵێكی تر واته پاڵه‌وانێكی تر. شاشه‌ی كوردی ده‌ستی هه‌یه له دروستكردنی پاڵه‌وانی مقه‌با. پاڵه‌وانی گرگن. كێ سه‌رمایه‌ی هه‌یه ئه‌و ده‌توانێت ببێت به پاڵه‌وان. كێ شاشه‌ی هه‌یه سه‌ری ڕمه‌كه به‌ده‌ستی ئه‌وه. شاشه‌ی كوردی زۆر به ئاسانی ده‌توانێت پاڵه‌وانێكت بۆ دروست بكات و پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه‌شت بۆ ڕسوا بكات. شاشه ده‌توانێت زۆر شت بكات، بۆ نمونه ده‌توانێت دزه‌كان جوان بكات، توانای هه‌یه بازرگانانی نه‌وت ڕۆح شیرین بكات، به‌رپرسێك هه‌ر یه‌ك دوو پرۆژه‌ی كرده‌وه، ئیتر ڕابردویمان بیر ده‌چێته‌وه، كامێرا ده‌توانێت به‌جۆرێك وێنه بگرێت جه‌ماوه‌رێكی كه‌م له ئاهه‌نگێكدا زۆر بكات. شاشه شتی گه‌وره‌ی پێ ده‌كرێت، بۆ نمونه ده‌توانێت به‌شه‌ڕمان بدات، ده‌توانێت تاوانبارمان بۆ بكات به بێ‌تاوان و بازرگانی نه‌وتمان بۆ بكات به فریادره‌س و پاڵه‌وانی كارتۆنیش دروست ده‌كات و ڕابردووی به‌رپرسه‌كانیشمان بیر ده‌باته‌وه.
له سایكۆلۆژیای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێگه‌یشتوویت، ده‌زانی زوو زوو ڕووداوه گه‌وره‌كانیان بیر ده‌چێته‌وه. حاڵی بوویت له‌وه‌ی زۆر به‌رپرس هه‌بووه ڕووداوی زۆر گه‌وره‌ی له‌ده‌ست قه‌وماوه و ئێستاش له هه‌موومان ڕووسوورتر خۆی نمایش ده‌كات، باس له مافی گشتی و نیشتیمانپه‌روه‌ری و گیانبازی ڕابردووش ده‌كات. تۆ بایی ئه‌وه‌نده عه‌قڵت هه‌یه كه ده‌زانی بینه‌ری شاشه‌كان كێن، ده‌زانی كه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانی وه‌ك فریادره‌س خۆت پیشانی بینه‌ران بده‌ی، چا چیت كردووه له ڕابردوودا و له ئێستاشدا چۆن سه‌رمایه كه‌ڵه‌كه‌ده‌كه‌ی، بینه‌ر زۆر لێبورده‌یه لێت ده‌بوورن.
ده‌توانیت پێش ڕووداوه بچوكه‌كان بكه‌ویت. ده‌توانیت بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ی ڕووداوه‌كان پێش ڕودانی په‌خش بكه‌یت، به‌ڵام ناتوانی دوای ڕووداوه گه‌وره‌كان بكه‌ویت.
azizrauf75@yahoo.com
عه‌زیز ڕه‌ئووف