شیعرییەتی عەرەبی … ئەدۆنیس
Closed
ئەو کتێبە لە چوار لێکچەر پێکهاتووە و لە ئایاری 1984 لە کۆلیژی (دو فرانس)ی فەرنسا، لەسەر بانگهێشتنی کۆمەڵێک مامۆستا، ئەدۆنیس ((د. عەلی ئەحمەد سەعید)) بۆ قسە کردن لەسەر کلتوری شیعری عەرەبی لێکچەرەکانی ئەو کتێبەی بە زمانی فەرەنسی لە کۆلیژی (دو فرانس) پێشکەش کردووە و دواتر هەر بە زمانی فەرەنسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە و (ئیف بۆنفوا)ی گەورە شاعیر و مامۆستای کۆلیژی (دو فرانس)ی فەرەنسی پێشەکی بۆ نووسیوە. دواتر ئەدۆنیس یەکەم چاپی لە بەیروت بە چاپ گەیاندووە. من ئەو کتێبەم لە زمانی عەرەبی تەرجەمەی سەر زمانی کوردی کردووە و پەراوێزم بۆ نووسیوە، لە خانەی وەرگێران- وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013 بە چاپ گەیشتووە…..