سه‌ردانی پریماکۆف بۆکوردستان
کوردله‌هاوکێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی زلهێزدا
……فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید …….
،سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی 8/5/2008 ی پریماکۆڤ بۆکوردستان له‌ئه‌گه‌ری گه‌ڕان به‌دوای ئاسایشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕوسیا .ده‌وڵه‌تانی زلهێز ئه‌وده‌وڵه‌تانه‌ن که له‌ناوه‌ندی بڕیار وچاره‌سه‌ری قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا به‌شداری کارایان هه‌بێت. ڕوسه‌کان له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆری قه‌یسه‌ره‌وه تاشۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری به‌لشه‌فیکییه‌کان و ئه‌مڕۆی ته‌سلیم بوونیان به‌نه‌زمی نوێی جیهان وبازاڕی ئازاد که‌به یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و ڕوسیای ئه‌مڕۆ ناسراوه بڕیارده‌رێکی به‌هێزوکارای ڕه‌نگڕێژکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ووڵاتانی ناوچه‌که بوون،به‌ڵام هه‌مووکات مسۆگه‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان زامنی ئه‌وجۆره ڕه‌نگڕێژکردنه‌وه‌بووه . له‌گه‌مه‌ی سیاسه‌تی سۆڤیه‌تیدا کوردزۆر په‌له‌قاژه‌ی په‌یوه‌ندی و مسۆگه‌رکردنی هاوکاری ڕوسه‌کانی بۆخۆی کردووه به‌ڵام هه‌مووکات هه‌وڵ وده‌ست ڕاکێشانی کورد بۆپه‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕوس بووه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵاتر‌و درێژخایه‌نترلای ڕوسه‌کان..له‌سه‌رده‌مانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و هاتنی ئینگلیزه‌کان بۆکوردستان ڕاپۆرته‌کانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ئه‌وخوێندنه‌وه‌یان بۆکوردکردووه که‌ململانێ به‌رده‌وامه‌کانی نێوان کورد‌و تورک ڕێخۆشکه‌رده‌بێت بۆده‌ست ڕاکێشانی کورده‌کان بۆداوای پشتیوانیکردن له‌ئینگلیزه‌کان بۆهێنانه‌دی خه‌ونه‌کانیان.؛هه‌ربۆیه لێکدانه‌وه‌ی وه‌هایان هه‌بووه که‌ناکرێت چیدی ڕوسیاله‌ئاست سه‌قامگیربونی ئینگلیزه‌کان له‌کوردستان بێبه‌ش وته‌ماشاچی بێت،ڕوسه‌کان هاتنی ئینگکیزه‌کانیان بۆکوردستان به‌وه‌وه‌سفکردوه که چونه‌پێشه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌ی سیاسه‌ت له نێوان کورد‌و ئینگلیز، کوردستان ده‌بێته پوازێک له‌قه‌فقازده‌درێت.؛بۆیه خوێندنه‌وه‌یان وه‌هابووه گه‌رڕوسیا ڕاسته‌وخۆوچالاکانه نه‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌ناوچه‌کادابپارێزێت لانی که‌م پێویسته په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ کورده‌کان ببه‌ستێت ویارمه‌تی سه‌رکرده‌کورده‌کان بدات تاله‌کاتی پێویستدا یارمه‌تی کوردان بۆخۆیان مسۆگه‌ربکه‌ن.،هه‌مووئه‌م خوێندنه‌وانه به‌شێک بوون له‌تێزی سیاسه‌تی ده‌ره‌وی ڕوسه‌کان به‌رامبه‌ر به‌کورد بۆپاراستنی ئاسایشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌ناوچه‌که‌دا .به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی باڵاترودرێژخایه‌نتر بۆڕوسه‌کان بووه‌ته‌سه‌نگی پشتیوانیکردن له‌هاوپه‌یمانیه‌تی نوێ وبه‌رژه‌وه‌ندی نوێ،که‌قه‌ده‌ری کوردی له‌وسه‌رده‌مه‌دا بۆچه‌ندجارێک کردۆته‌قوربانی .؛
له‌ساڵی1922 کۆمیته‌ی ئه‌رزه‌ڕۆمی (ڕێکخراوی خۆیبوون) بڕیاریدابه‌یارمه‌تی وپشتیوانی سۆڤیه‌ت سه‌ربه‌خۆی بۆکوردستان به‌ده‌ست بێنێت،بۆئه‌ومه‌به‌سته سه‌رۆکی کۆمیته (خالیدبه‌گی جوبرانلی ویوسف زیا) له‌ئه‌نقه‌ره‌سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی ڕوسیاده‌که‌ن.؛له‌وه‌ڵام بۆباڵوێزخانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌کۆمیسێۆنی کۆمیساریای گه‌لی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له‌ڕێکه‌وتی18/3/1923 بڕیاریدا نه‌پشتیوانی کورده‌جوداخوازه‌کان بکرێ دژی تورک وه‌نه‌پشتیوانی تورک دژی کوردبکرێت.به‌ڵکوهاوسۆزی بنوێنن بۆتێکۆشانی کورده‌کان له دژایه‌تیکردنی به‌ریتانیا.؛هه‌رله‌سه‌ره‌تای ساڵی 1923 دا نامه‌ی مه‌لیک مه‌حموود ده‌گاته‌ده‌ست کونسوڵی سۆڤیه‌تیه‌کان له‌ته‌برێزی ئێران که‌داوای ماف وپشتگیری له‌ڕوسه‌کان ده‌کات بۆشۆڕشه‌که‌ی .که‌چی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌ت له‌په‌یامێکدا که‌له ڕۆژی 25ی ئۆکتبه‌ری 1923 نێردراوه‌بۆ بۆنوێنه‌روکونسوڵ وباڵوێزخانه وداموده‌زگا سیخوڕیه‌کانیان له‌و ووڵاتانه‌ی کێشه‌ی کوردی تێدایه،په‌یامه‌که‌ده‌بێژێت ئێمه‌وه‌ک سۆڤیه‌ت کێشه‌ی کوردبه‌کێشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی نازانین،به‌ڵکوبه‌کێشه‌ی ناخۆیی ئه‌و ووڵاتانه‌ی داده‌نێین که‌کوردیان تێدایه،وه‌ئۆتۆنۆمی یان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه وه‌له‌ژێررکێڤ یان پشتیوانی هه‌رلایه‌نێکدا کاری بۆبکرێت دژی ده‌وه‌ستین.؛
جارێکی دی به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م داوی ئاودیوو بونی سوپای سوری سۆڤیه‌تی له‌ساڵی 1941 بۆئێران ده‌وڵه‌تی ڕه‌زاشا لێکترازاو له‌شکری ڕه‌زاشا خۆی ڕانه‌گرت و ده‌رفه‌تێکی تری بۆبوژاندنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئازادی بۆکوردڕه‌خساند.کوردجارێکیتر ویستی سوود له هاوسۆزییه‌کان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی سوپای ڕوس وه‌ربگرێت. ڕوسه‌کان گورجانه له‌ترسی ئه‌گه‌ری نزیک بوونه‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ به‌ریتانیه‌کان که به‌هۆکاری جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه له‌ناوخاکی ئێران‌دا بوونیان هه‌بوو.هه‌رزووخۆیانکرده پشتیوان بۆپێشه‌وه‌قازی محه‌مه‌د،پایزی ساڵی 1942 ڕوسه‌کان له‌دوو شه‌وی جیادا کۆمه‌ڵێک چه‌ک وته‌قه‌مه‌نیان له ته‌نیشت پردی سووری مهاباد هه‌ڵڕشت و قازی محه‌مه‌دیان لێ ئاگادارکرده‌وه. سه‌ره‌ڕای ماویه‌ک له‌هاوکارییه‌کانی ڕووسه‌کان بۆجمهوریه‌تی کوردستان،ساڵی 1946 دوای سه‌ردانی سه‌رانی ئێرانی بۆمۆسکۆ وکۆبونه‌وه‌ی ده‌ڕۆژه‌یان له‌گه‌ڵ ستالین و مۆلۆتۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه، هه‌ردوولا به‌ڕیککه‌ووتن له‌سه‌رهه‌ڵێنجانی نه‌وتی باکوری ئێران له‌لایه‌ن سۆڤییه‌ته‌وه وهاوبه‌شیکردنی حیزبی توده‌ئێرانی له‌ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا. جارێکی ترکوردبووه‌وه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی و دووڕوی ڕوسه‌کان له‌به‌ڵێن وهاوکارییه‌کانیان،له‌مێژووی کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌هه‌مان شێوه‌له‌به‌رامبه‌رده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی به‌عسییه‌کان هاوسۆزوهاوبه‌رژه‌وه‌ندبوون وعێراق بۆڕوسه‌کان هه‌میشه بازاڕێکی بازرگانی گه‌رمی جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی بووه.؛
ڕوسه‌کان له‌ئه‌مڕۆی سیاسه‌تدا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وناچه‌که‌دا له‌به‌راوورد به‌ساڵانی پێش ڕۆڵیان به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه‌ده‌چێت،ئاساییشی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکاو ووڵاتانی ئۆروپایی له‌به‌رامبه‌رکێی تووند‌و هه‌میشیه‌یی دایه،ئه‌مڕۆدوای گۆڕانکاریه‌کانی عێراق دوای بوونی کوردله‌ستوونه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌پێچه‌وانه‌ی عێراقی جارانه‌وه،بۆعه‌وداڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌ووڵاتێکی ده‌ریای نه‌وتدا پریماکۆف دێته‌کوردستان گه‌رچی پریماکۆف ئه‌م جاره‌یان نه‌ک وه‌ک نوێنه‌رێکی دیبلۆمات وه‌ک بزنسمان ونوێنه‌ری ژووری بازرگانی ڕوسیادێته‌کوردستان،به‌ڵام به‌ئاگاله‌هه‌موکه‌ین وبه‌ینه‌کانی سیاسه‌تی ڕابردووداهاتووی ووڵاتاکه‌ی،به‌ئه‌رشیفێکی پڕ له‌نهێنیه‌کانی ناوده‌زگای پاراستنی ڕوسی ؛بۆیه‌ده‌کرێت گشت داتاوکۆده‌کانی ناوقسه‌کانی پریماکۆف وه‌ک نوێنه‌ری سیاسی ڕوسه‌کان به‌هه‌ندوه‌رگیرێت،سه‌ردانی پریماکۆف بۆکوردستان جگه‌له‌گه‌ڕان به‌دوای زامنکردنی ئاسایشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕوسیا نیشانه‌یه‌کی ڕوونه بۆخوێندنه‌وه‌ی کوردستان له ناوهاوکێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ووڵاتانی زلهێز. بۆیه‌ده‌کرێت سه‌ردانه‌که‌ی پریماکۆڤ به‌سه‌ردانێکی سیاسی وپه‌یامێکی ڕوسیابخوێنینه‌وه بۆسیاسه‌تی ناوچکه به‌ڵام به‌بێ خافڵبوون له‌مێژووی ڕابردوو وه دووڕووی له‌سیاسه‌ت .؛
سویسرا
faraidun_73@hotmail.com
11/5/2008