Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
خوێندنەوەى ڕەشنووسەكانى تەنیایى

خوێندنەوەى ڕەشنووسەكانى تەنیایى

Closed

 بوَ(كەڤاڵ محمد)جارێكى تر

 محمدقادریونس…..

              (  1)
 نا ئەزیزم نا……………
 چیتر ئەو ماڵەى توَ ساپیتەیەكى تیانیە ككوختى توڕەییەكانى من تیایا بخوێنىَ
 كوَڵانێكى لىَ نیە پیایا بگەمە ئەوسەرى ئاو
 توَ لەساتێكا هەموو ژنێتى خوَتم لەجانتایەكا بوَ پوَست دەكەیت و دەڵێیت:
 بوَ تەنیاترین پیاو هەندێك خوَتم گەرەكە
 منیش لەسەرى كوَڵانى خوَمان دەنووسم :تاریكترین ژن كتێبێكى(مەحوى)م بوَ  بنێرە
 با كچێنیت ڕووناك كاتەوە
                   (2)
 توَ دەبووا بوَ فڕینم باڵندەتربووایت
 بوَ دەریابوونم ئاوتر
 ئەى سێبەرە شەكەتەكەى ڕوَحى(حەمە)
                                            
                  (3)
 دەستم بەرىَ تا ڕاوەستان لەكەنارى پیاوەتیم لەنگەر مەگرە
 دەست دەدەمىَ تالێوارى توانەوە
 پێك پێك لە ژنێتیت دەخوَمەوە
                           
                           (4)
 لەبەر باران مەوەستە بڕوَرەوە ماڵ
 ئەى مانگى بەنازم بڕوَرەوە
 باكەپرى باڵى كوَترە سپیەكانى سنگت نەڕووخێن
 بمبەرەوە دیار باخچە
 ئەى پەپوولەى ناسكم بمبەرەوە
 با خونچەكان بەدیار قەوزە وەریوەكانى ڕوَحم هەڵنەپڕوكێن
 توَ كەى لەژماردنى ئێوارەكانى تەنیاییم دەبیتەوە
 بەیانى دىَ و من لەنێو جوَگەلەى ڕەنگدا دەخنكێم   
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.