هێلانە …. ئه‌مین محه‌مــــــــــــه‌د
Closed
دوو چۆله‌كـــــــه‌ی خنجیلانه
پــــــــووش ده‌هێنن بۆ هێلانه
هــــــه‌ر یه‌كه‌ی چڵێك ده‌هێنن
هێلانه‌ی پێ ده‌ســــــــــازێنن
ئینجا هێلكـــــه‌ی تیا داده‌نێن
بۆ هه‌ڵهێنانی چـــــــــــاوه‌ڕێن
پاشان یه‌ك ،یه‌ك ده‌ی تروكێنن
بێچوی ورد ، ورد هــــه‌ڵده‌هێنن
ده‌جریوێنن زه‌رنه‌قــــــــــووته
ئاگاداریانن به جــــــــــــووته
خۆراكـــــــــــیان بۆ ده‌به‌نه‌وه
ئه‌وانیش ده‌م ده‌كــــــــــه‌نه‌وه
كه گه‌وره بوون ده‌فڕن به بــاڵ
ده‌بن به چۆله‌كــه‌ی خـاڵ خـاڵ
****** 4/2/2010