کۆدێتا یان تەقینی بڵقی ئیسلامیەکان !
هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌واڵی لابرنی ( موحەمەد مورسی) له‌لایه‌ن سوپاوه، دووجۆر کاردنه‌وه‌مان له‌نێوه‌ندی سیاسی وڕۆشنبیری کوردیماندا بینی، یه‌که‌میان ئاشکراو بێپه‌رده بوو له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کانه‌وه، که‌لابردنی ئیخوانه‌کانیان به(کۆدێتا) وه‌سفکرد، لێره‌دا من هیچ قسه‌یه‌کم نییه. دووهه‌میان بەهەقەت جێگه‌ی شۆک بوو، بەتایبەت لەلایەن هەندێک لەڕۆژنامەنوس وسیاسیەوە بوو، ته‌نانه‌ت لەلایەن هۆبەی پەیوەندی دبلۆماتیکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بوو، که‌زۆر (شه‌رمنانه) باسیان له‌م گۆڕانکاریه دیموکراتیه مەزنە کرد له‌میسردا. چاویان ملیۆنه‌ها خه‌ڵکانی میسری نه‌ده‌بینی که‌ڕژابوونە سه‌رجاده وپرد وڕێگه‌گشتی وکۆی قاهیره‌یان داگیرکرد بوو، ملێۆنەها داوای لاچوونی (مورسی) و ئازادیان دەکرد. ئەم هاوڕێیانەمان چاویان ئەوەی نەدەبینی، وه‌ک چۆن له بیست پێنجی یه‌نایه‌ری 2011 داوای لاچوونی (موباره‌ک) کرا، ئاوەها ئەمجارەش هەموو میسر بەیەک دەنگ، بەئیسلامیە میانڕەوەکانیشەوە، داوای لابردنی مورسی وحکومی ئیخوانیان کرد. هه‌ردوو ڕووداوه‌که ته‌نها ته‌فسیرێکی ساده‌و ساکار هه‌ڵده‌گرێت، بەوەی چۆن سوپا تادواهه‌ناسه سه‌بری گرت له‌لابردنی حوسنی موباره‌ک، ئاوه‌هاش سه‌بری گرت وبێلایەن مایەوە له‌لابردنی موحه‌مه‌د مورسی. ئیدی نازانم بۆچی لای نوسه‌ره‌کانی هاوڕێم وبه‌ڕێزانی ئۆپۆزیسیۆن (گۆڕان) ئه‌مه به (کۆدێتا) وه‌سفده‌کرێت؟!.
دیاره من تێگه‌یشتنم هه‌یه بۆ سیاسیه‌کانی (گۆڕان)، که‌له‌به‌ر ڕێکه‌وتنی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کان سه‌ره‌خۆشیان لێده‌که‌ن، دڵنەواییان دەکەن، چونکه گه‌وره‌ترین مۆدێلی ئیسلامی سیاسی له‌دونیادا هه‌ره‌سی هێناوە، بەمەش (گۆڕان) لەهەڵوێستی خۆی دەترسێت بەرامبەر ئیسلامیەکان. من تووشی شۆک بووم که‌لێپسراوی هۆبه‌ی دپلۆماسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 5/7/2013 به لڤین پرێسی ووت(“وڵاتی میسر و ئەو کێشەیەی کە ئێستە تێی کەوتون هیچ پەیوەندی بە کوردستانەوە نییەو هاوڵاتیانی وڵاتەکە خۆیان سەربەستن چۆن بۆچونی سیاسی خۆیان بەرجەستە دەکەن ) سه‌یربوو لام پێدەچوو هه‌موو موحه‌نه‌کی سیاسی ودبلۆماسیه‌تیان له‌وڕسته‌یه‌دا کۆکردبێتەوە، به‌مه‌ش ئه‌م سیاسی وسیاسەتە، یه‌که‌م ڕووداوه‌کانی میسر به(ڕووداوێکی لۆکالی) له‌قه‌ڵه‌مده‌دات وبچووکی ده‌کاته‌وه، دووهه‌میان به(کۆدێتا)ی پێناسه‌ی ده‌کات!. پێده‌چێت هۆبه‌ی دبلۆماسی گۆڕان له‌ئیسلامیه‌کان ئیسلامیتربن. بەمەرجێک ئیسلامیه‌کانی کوردستان هه‌رگیز ئه‌م ڕووداوانه‌ی میسریان ئه‌وه‌نده په‌رده پۆش نه‌کردووه، و به‌ڕووداوێکی (هیچ پەیوەندی بەکوردستانەوە نییە) وەسف نەکردووە!، ئەوان بەزۆرانبازیەکی ڕه‌هه‌ند فراوانی جیهانی تێده‌گه‌ن لەنێوان خۆیان وهێزە دیموکراتخوازەکانی دونیادا. دەزانن کەئەم ڕووداوە ڕەهەندێکی فیکری قوڵی هەیە لەنێوان دوو مۆدێلدا، مۆدێلیکی دیموکراتی سیکۆلاری ئازاد و مۆدێلێکی ئیسلامەوی سیاسی!. که‌چی هەوادارانی ئۆپۆزیسیۆن (گۆڕان) ئەم زۆرانبازیە فیکریان لێ تێکدەچێت وخێرا جوانتر له‌ئیسلامیه‌کان ڕووداوه‌که بچووکده‌که‌نه‌وه وبه(کۆدێتا) بەسەر دیموکراتیەتدا پیناسەی دەکەن. ئەوانەی ئێستا سوپای میسر بە (دژە دیموکراتی) و (میلیتاریست) ئیدانە دەکەن، نازانم بۆچی ئەوسا لەدژی موبارەک ئەمەیان نەدەکرد!، ئەم دووفاقیە مۆڕاڵیە بۆچی و لەپێناو کامە هێزی ئیسلامی‌دا!.
هه‌موو جارێک گووتمه که‌ئیسلامیه‌کانی میسر بڵقێکن وله‌فه‌زای دیموکرتیدا ده‌ته‌قن. له‌کاتی خۆیدا له(میدانی ته‌حریر) ئه‌و پرسیاره‌م کرد له‌نه‌یارانی مورسی، به‌وه‌ی؛ بۆچی شانس ناده‌ن به‌مورسی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی خۆی ته‌واو بکات؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ساده بوو به‌وه‌ی؛ گه‌لی میسر مشکی تاقیکردنه‌وه‌ی ئیخوانه‌کان نییه…که‌رتی گه‌شتیاری بەڕیزانم کەبڕبڕه‌ی پشتی ئابووری میسره له‌ژێر ده‌ستی ئیخواندا تووشی ئیفلجی بوو، نانی خه‌ڵک له‌به‌رده‌م نه‌ریتی ئیسلامه‌ویدا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا بوو. ئه‌مه جگه له‌گه‌نده‌ڵی ئیخوانه‌کان، که(چه‌کی دامه‌زراندن) یان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خۆیاندا دابه‌شده‌کرد ، به‌ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ڕێوبه‌ره‌گشتیه‌کان وفه‌رمانبه‌رێتیه گرنگه‌کان وزۆربه‌ی پله‌گرنگه‌کانی حکومه‌ت که‌وتنه به‌ر مۆنۆپۆلی ئیخوانه‌کان. گه‌نده‌ڵی له‌وه‌دا ده‌رکه‌وت که(حوسنی موباره‌ک) وده‌ست پێوه‌نده‌که‌ی به(سزای نه‌رم) ڕزگاریان بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژێره‌وژێر له‌گه‌ڵ (سۆزان موباره‌ک) ڕێکه‌تبوون، پاره بخه‌نه سه‌ر حسابی بانکی ئیخوانه‌کان له‌سویسرا. ئەمەش له‌به‌رامبه‌ر پێداچوونه‌وه به‌حوکمی موباره‌ک وکوڕه‌کانی، ئه‌م ڕێکه‌تنه له‌نێوان (خیرت الشاگر)ی جێگری مورشیدی ئیخوانه‌کاندا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕه‌تکرده‌وه، به‌ڵام بڕیاری دادگا له‌قازانجی موباره‌ک بوو وه‌ک هه‌مووان بینمان. ئه‌م جگه‌له‌وه‌ی بنه‌ماکانی دیموکراسی وبیروڕای ئازاد له‌میسر کەوتە بەردەم هەڕەشە، ئیخوانەکان کەوتنە په‌لاماردانی هونه‌رمه‌ندان وشاعیران وفشارخستنه ئازادی ڕادەربڕین وتەکفیرکردن له‌میسر. ئیخوانه‌کان شانسی دیموکراتی خۆیان وه‌رگرت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بڕوایان به‌دیموکراتیه‌ت نه‌بوو، هه‌ربۆیه بەناوی دیموکراتیەوە هەوڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیموکراتیه‌تیانداو کۆتایەکشی شۆڕشی ملێۆنەهای خەڵک بوو لەدژیان..