Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
دڵتەنگین بە مەرگی ناوادەی نووسەرو خەباتگێڕ عومەر عینایەتی

دڵتەنگین بە مەرگی ناوادەی نووسەرو خەباتگێڕ عومەر عینایەتی

Closed
by July 12, 2013 تایبەت

 

 

نووسەرو خەباتگێر عومەر عینایەتی بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە رۆژی دوشەم 8ی جوڵای2013 لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نۆروێژ چاوی بۆیەکجاری  لێک نا و لە 10ی/7 هەر لەوێ بەخاک سپێردرا. 

لێرەوە  بە ناوی ماڵپەری “دەنگەکان”ەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری کاک عومەر و خوێنەرانی دەکەین، هیوادارین ئەمە دوواین  ناخۆشی و دڵتەنگییان بێت.

کارو چالاکییەکانی نووسەر لە زمانی خۆیەوە:

 

من “عومه‌ر عینایه‌تی” له‌ دایکبووی ساڵی 1960ی‌ شاری بۆکان له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی کرێکار له‌دایکبووم. خویندنی دواناوه‌ندییم هه‌ر له‌ بۆکان ته‌واو کردووه‌.‌ ساڵی 1977 ده‌ستم به‌ چالاکی سیاسی کرد و ‌له‌ گه‌ڵ ته‌شکیلاتی زه‌حمتکیشان ( اتحادیه‌ی کمونیستها) له‌ ساڵی 1980 بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ گیرام.‌ پاشان بۆهه‌میشه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ هه‌مووشت هه‌ڵاوێردرام(محرومیت اجتماعی). جیاله‌وه‌ چه‌ند جارێکی دیکه‌ به‌هۆی چالاکیی سیاسیه‌وه‌ له‌زیندانه‌کاندا توند کرام و ماوه‌ی 2 ساڵیش (1997) له‌ بۆکان دوورخرامه‌وه‌. ئیدی به‌ ناچاری رووم کرده‌ باشووری کوردستان و له‌وێوه‌ساڵی 1998  له‌ ژێر چاودێری(UN)  هاتوومه‌ته‌‌ وڵاتی نۆروێژ. ئێستا خه‌ریکی نووسین و چالاکیی سیاسیم.

زیاتر له‌بواری میژویی کار ده‌که‌م. 

خه‌ریکی پێداچوونه‌وه‌م به‌ سه‌ر دوو کتێبی چیرۆک له‌ نوسینی خۆم. 

ماوه‌ی ساڵێکه‌ له‌ سه‌ر کتێبێکی مێژوویی ده‌نووسم و هیوادارم ته‌مه‌ن مه‌ودام بدا ته‌واوی بکه‌م.

 

کلیکی ئێرەبکەن بۆ خوێندنەوەی بەشێک لە نووسینەکانی نووسەر:

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.