Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
حەزدەكەیت ببیت بە نووسەر؟

حەزدەكەیت ببیت بە نووسەر؟

Closed
by July 16, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

لەهەموو حاڵەتێكدا

هەرچی لە ناختەوە نایەت

مەینووسە!. 

 

هەرشتێك لە دڵ و بیركردنەوەت و رۆحتەوە

نایەت

مەیكە!

 

ئەگەر مەجبووری بە سەعات

لە پشت كۆمپیوتەرەكەتەوە دانیشی

یان لەپشت ئامێری چاپەكەوە خۆت سەرقاڵكەی

بەدوای وشەیەكدا بگەرێیت 

باشترە نەنووسی!.

 

ئەگەر بۆ پارە و ناوبانگە

مەنووسە.

ئەگەر بۆ سەرنج راكێشانی ژنانە

مەنووسە.

ئەگەر مەجبوری دانیشی یەك لەسەر یەك

پاكنووس بكەیت، 

مەنووسە!.

ئەگەر بیر لەوە دەكەیتەوە نووسین كارێكی خۆشە

مەیكە!

ئەگەر بەنیازی وەك كەسێكی تر بنووسی

مەنووسە!

ئەگەر ناچاریت خۆتبگریت تا ناخت  بخرۆشێت

ئینجا دووبارە دانیشی و چاورێبكەیت

چونكە ناخت نا خرۆشێت 

باشترە بەشوێن ئیشێكی تردا بگەرێیت.

 

ئەگەر ناچاری یەكەمجار بۆ ژنەكەت

یان هاورێ كچەكەت یان هاورێ كورەكەت

یان باوكت و دایكت یان هەركەسێكی تر

شتەكان بخوێنیتەوە

باشترە بزانی ئەوان تاقەتی ئەو شتانەیان نیە.

 

زۆر نووسەر هەیە بەكەڵك نایەن

هەزاران كەس هەیە خۆی بەنووسەر دەزانێت و

هیچیش نیە

نەخۆت هیلاك بكەو نەكەسیش

لێمەگەرێ‌ لە عەشق دوربكەویتەوە.

 

كتێبخانەكانی دونیا بەدەست خەڵكی وەك تۆوە

ئەوەندە ئەمدیو ئەو دیوان پێكراوە خەویان نەماوە

خۆت بەم شتانەوە خەریك مەكە

ئەمە ئیشی تۆ نیە!.

 

تەنها دەبێت

رۆحت وەك گولەیەك بەرەو بەرزای بروات

یان بێدەنگ بیت وەك دێوانەیەك

یان خۆكوشتن و تاوان تێپەرێنی

ئەگەر واتكرد ئەو هەتاوەی لە ناختایە

لە كاتی سوتاندا دەردەكەوێت 

با زمانت راستی بڵێت  و

لێگەرێ‌ با خۆی شتەكان بڵێت

ئیدی خۆی رێگای خۆی دەدۆزێتەوە.

ئەگەر واتكرد

ئەو كاتەی ناخیشت دەمرێت

ئەو هەر ئیشی خۆی دەكات

چونكە هیچ رێگایەكی تر بوونی نیە

هیچ كات رێگایەكی تر بوونی نیە.

 

                            “چارلز بوكۆ فسكی”

                     ” وەرگێرانی: نەبەز گۆران “

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.