له مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌ویی جه‌لاله‌دینی رۆمییه‌وه1:
(1)
كهشتیهوانه زرنگهكهو نهحویزانه لهخۆباییهكه
یه‌كێ له زانا زۆر شاره‌زاكانی بواری رسته‌سازی (النحو)، هێنده رای له‌خۆ بوو هه‌ر نه‌بێته‌وه. رۆژێكیان سواری كه‌شتییه‌ك بوو، له‌خۆباییبوونه‌كه‌ی وای لێ‌كرد، پرسیار له كهشتیهوانهكه بكا‌و بلێ: ئه‌رێ كابرا عیلمی (نه‌حو)ت خوێندووه!؟ كهشتیهوانهكه گوتی: نه‌خێر قوربان. نهحویزانهكه به‌فیزه‌وه گوتی: ئه‌ی به‌سته‌زمان! نیوه‌ی ته‌مه‌نت به‌زایه چووه. كهشتیهوانهكه به‌م قسه‌یه زۆر غه‌می خوارد، بێده‌نگ بوو قه‌ت بڵێی نوققهیهكی نه‌كرد.
كه‌شتییه‌كه هه‌ر له رۆیشتن به‌رده‌وام بوو، له ناكاو گێژهڵووكهو ره‌شه‌بایه‌ك ههڵیكردو ده‌ریا خرۆشاو لافاو ههڵیكردو خۆی له كه‌شتی دا‌و خه‌ریك بوو نغرۆ بن، كابرای كه‌شتیه‌وان مهلهوانیشی ده‌زانی، ئاورێكی له نهحویزانهكه دایه‌وه‌و لێی پرسی:
-مامۆستا مه‌له‌وانی ده‌زانی؟
+نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.
كهشتیهوانهكه گوتی: ((به‌راستی هه‌موو ته‌مه‌نت به‌زایه چووه))، ئه‌و كاته نهحویزانهكه ئه‌ندازه‌ی له‌خۆباییبوونه‌كه‌ی خۆی زانی، كه هیچ بنج و بناغه‌یه‌كی نییه‌و زانی كه هه‌ڵه‌كه‌ی زۆر گه‌وره بووه كاتێ كهشتیهوانهكه زۆر غه‌مبار بووه، ئێستایش هه‌ڵوێسته‌كه پێچه‌وانه بۆته‌وه.
به‌ڵێ! به‌راستی ئه‌و زانی كه پێویسته ئه‌و (مه‌حوی) بێ نه‌ك (نه‌حوی)، واته باشتریین زانست ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌سڵه‌ته ناشیرینیانه له بوونی مرۆڤدا نه‌هێڵێ و بیانسڕێته‌وه، تا له ده‌ریای له‌خۆبایی بوون‌و خۆبه‌گه‌وره زانین دا نغرۆ نه‌بێ.
ئه‌وه‌ی له‌م به‌سه‌رهاته ده‌فامرێته‌وه ئه‌وه‌یه، هه‌موو مه‌عریفه‌یه‌ك له هه‌موو شوێنێك كه‌ڵكی نییه, كه تۆ له ده‌ریا كار بكه‌ی, نه‌حو چ سوودی بۆ تۆ نابێ. له‌لایه‌كی تر مه‌عریفه بانگه‌شه‌ی وجود ده‌كات, بۆیه كه تۆ له ده‌ریادای، پێویستت به مه‌عریفه‌ی وجود نیه به‌ڵكو بۆ عهدهمت ده‌با, هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئاو ده‌مرێنێ و پاشان مردووه‌كه ده‌خاته سه‌ر پشتی، ده‌ی تۆ وه‌ك ئه‌و مردووه وای، كه ئاو هه‌ڵتده‌گرێ، له‌به‌رئه‌وه زۆر سه‌خته ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نیاو ته‌نیا پشت به زانستی خۆی ببه‌ستێ و له ده‌ریا رزگاری بێت.
كه‌واته په‌یوه‌ندی مه‌عریفه به ئه‌خلاقه‌وه چییه؟
پێویسته یه‌كه‌مجار ئه‌وه بزانیت كه مه‌عریفه‌و زانست لای هه‌موو مرۆڤێك ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه نادات، چونكه له ده‌ستی مرۆڤی چاكهخوازدا شتێكی باشه‌و له ده‌ستی مرۆڤێكی شهڕاویش شتێكی خراپ، فێربوونی عیلم و هونه‌ریش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شیاوی ئه‌و كاره نییه, وه‌ك شمشێری رێگرو جه‌رده‌كان وایه.
هه‌موو مه‌عریفه‌و زانستێكیش بهرپرسیارییهتێكه له ئه‌ستۆی خاوه‌نه‌كه‌ی دا، له‌به‌رئه‌وه جه‌هلی هه‌ندێكیان زۆر باشتره بۆ خۆیشیان و بۆ كه‌سانی تریش.
هێمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قڵاوه)
تیبینی: له ژماره 93ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوبۆته‌وه.