ناوه‌ڕۆك، نه‌وه‌ك ناوی فوودراو! … غه‌مگین بۆڵی
بڵاوكراوه‌كان به بینراو و بیستراو خوێندراو هه‌میشه به‌ره‌و زێتر ده‌چن. كه‌واته له‌ناو ئه‌و هه‌موو زۆری و بۆری بڵاوكراوانه‌دا، هه‌فته‌نامه‌یه‌كی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری وه‌ك( نسێ) چی پێویست به بڵاوكردنه‌وه ده‌كات؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه له‌سه‌ر وه‌ختی كاركردندا دووپات ده‌بێته‌وه‌و هه‌میشه به خۆشمان له خۆمانی ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده ئه‌و پرسیاره زۆر له گۆشه‌یه‌كی وه‌ها زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، وه‌لێ ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته هه‌وڵده‌ده‌م به كورتی بیانگه‌یێنم.
گومان له‌وه نییه، كه بڵاوكراوه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ریمان نییه. وه‌لێ به‌شێكی زۆری بڵاوكراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ما و سیسته‌مێكی ته‌پیو كار ده‌كه‌ن. ئه‌وه وای كردووه، خوێنه‌ری كورد، حه‌ز له خوێندنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كان نه‌كات. ئه‌وه وای كردووه، كه قه‌یرانی خوێندنه‌وه دروست ببێت. ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه به‌سه‌ر دۆخی رۆشنبیریی كوردیشدا دێن، بڵاوكراوه‌كان خۆیان به‌شێكن له قه‌یرانه‌كان، ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌و پروپاگه‌نده‌ی خه‌وتووش ده‌كه‌ن. بڵاوكراوه هه‌یه، وه‌ك ته‌له‌فیزیۆنه‌و كۆنتڕۆڵه‌كه‌ی له ده‌ستی كه‌سانی حیزبییه. بڵاوكراوه هه‌یه، باڵ به فیله‌وه ده‌لكێنێت و هیچ كۆترێك به ئاسمانه‌وه نابینێت. ته‌نانه‌ت زۆرجار بڕوای به به‌رزه‌فڕی كۆتریش نییه. ئاخر له دیدی ئه‌واندا، ( فیل) وه‌ك قه‌باره گه‌وره‌تره. كه‌واته فڕین شتێكی ئه‌و تۆ نییه! بڵاوكراوه هه‌یه، هێنده ناوچه‌یییه‌و داخراوه، وا باشتره نه‌گاته هیچ شوێنێك، جگه له‌شوێنی خۆیان. بڵاوكراوه هه‌یه، بڕوای به ئه‌زموونی تازه نییه‌و هه‌میشه ئه‌و ناوه ده‌جوێته‌وه، كه ته‌نیا ناون!!! بڵاوكراوه هه‌یه، نه له ئه‌زموونی نه‌وه‌ی نوێ تێده‌گات، نه بڕواش به هه‌بوونی ئه‌و نه‌وه‌یه هه‌یه. بڵاوكراوه هه‌یه، نه دڵی هیچ هاوڕێیه‌كی ( نووسیار) ده‌هێشێنێت له بڵاوكردنه‌وه، نه شتی ئه‌و نووسیارانه بڵاوده‌كاته‌وه كه نایانناسێت. بڵاوكراوه هه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرینگ نه‌بێـت، ناوه‌ڕۆكه! بۆیه هه‌میشه ناوه فوودراوه‌كان لاپه‌ڕه‌كانیان به( قۆنته‌رات) گرتووه.
كه‌واته راسته بڵاوكراوه‌مان هه‌یه‌و ئه‌و بڵاوكراوانه‌یش هه‌ن، وه‌لێ ئه‌گه‌ر نه‌بن چی؟
ئه‌وه په‌نجا ژماره به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ( نسێ) تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه به قۆناغی جیا جیا تێپه‌ڕیوه‌و به‌نده‌ش له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌و بڵاوكراوه‌یه ده‌ستی به‌كاركردن كردووه. وه‌لێ هه‌میشه له قۆناغێك بۆ قۆناغێكی تری كاركردندا، هه‌نگاوی باشتری ناوه. واته: له قۆناغێك قه‌تیس نه‌بووه. بۆیه له ئه‌زموونی داهاتوودا، هه‌نگاوی ترمان ماوه‌و ره‌نگه هه‌رگیز كۆتاییشیان نه‌یه‌ت. ئه‌وه‌ی گرینگه هه‌میشه هه‌نگاونانی باشتره، نه‌وه‌ك وه‌ستان. بۆیه گرینگ نییه كێ ده‌نووسێت؟ ئه‌وه‌ی گرینگه چی ده‌نووسێت؟ ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌و هه‌موو وه‌همه داخراوانه و قه‌یرانه چه‌قبه‌ستووانه‌ی به‌سه‌ر دۆخی بڵاوكراوه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كاندا هاتووه، تێكبه‌شكێنین و زه‌مینه‌یه‌كی تر و دۆخێكی جوانتر دروست بكه‌ین.
غه‌مگین بۆڵی
له ژماره- 50-ی نسێ له گۆشه‌ی ” دیدگه”دا بڵاوبۆته‌وه.