مێزگردێک سەبارەت بە ئەزموونی یەکێتی بێکاران لە کوردستان …8
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی ھەشتەم:
باشه، له وهها بارێكدا (یهكێتی بێكاران له كوردستان) چ ههڵوێستێكی بهرامبهر ئهو جەنگە ناڕهوایه وهرگرت، ئهو شێوازانه چی بوون، كه دژایهتی جەنگی پێدهكردن؟
سیروان عەلی :
له سهرهتادا له شاری ههولێر و سلێمانی دوو ههڵوێستی جیاواز ههبوون. ئهم جیاوازییه لەنێو ههڵسواڕانی حزبی كۆمونیست له ههر دوو شاره هاته ئاراوه، كه به دوو جۆر ههڵسوڕانی جیاواز كار كرا.. له سهرهتای شهڕی ناخۆدا، كه زیاتر له 1ی ئایار ترۆپكی ناكۆكی نێوان یهكێتی و پارتی دهستیپێكرد. له مهراسیمی یهكی ئایاردا، كه ڕێكخراوه جهماوهرییەكان و حزبی و كۆمونیست كۆمیتهیهكیان دروستكردبوو وه له باخچهی گڵكهند له شاری ههولێر، ئهو مهراسیمهمان گێڕا. لهو مهراسیمهدا فهعالیهتی جۆرا جۆر ههبوون، یەكێك لهو فهعالیاتانه شانۆگهریهك بوو، كه هاوڕێ ئاكۆ دایڕشتبوو ناویم نایێتە بیر، بهڵام ناوەڕۆكهكهی یارییەك بوو لهنێوان تێمێك كه ڕهنگی سهوزیان لهبهربوو و تیمێكی دیكە ڕهنگی زهردیان لهبهربوو و نابژیوانێش ڕهنگی سووری لهبهربوو. ئێستاش له بێرهمه ههر كاتێك جل سهوزهكان گۆڵیان بكردایه لاینگرانی یەكێتی خەریكبوون بمانخۆن، ھەرواش ئهگهر زهردهكان گۆڵیان بكردایه پارتییەكان دهبووه ههڵایان.. بهههرحاڵ كاتی شانۆگهرییەمان تهواوكرد، ئیتر لایەنگرانی یهكێتی به هاش و هوش بهرهوه بازاڕی شاری ههولێر كهوتنهڕێ، دیاره پارتیەكانیش بهههمان شێوە. بهههرحاڵ دوای چهند ڕۆژێك شهڕهكه دهستیپێكرد. ڕێكخراوه جهماوهرییەكانی شاری ههولێر و كۆمیتهی مەحهلی حزبی كۆمونیست ڕێپێوانێكی زۆر بههێزمان ڕێكخست، كه (پارتی كاری سهربهخۆی كوردستان ) كه محەمەد حهلاق بهرپرسیان بوو، لەگەڵمان بهشداربوون. بهڵام ئهو ڕۆژه یهكێتی و پارتی دهستیان له خهڵك كردهوه وهك پێشتر ئاماژهم پێدا چهندین كهسیان كوشت و برینداركرد. ڕۆژی دواتر جارێكی تر ڕێپێوانێكی ترمان ڕێكخست، كه خهڵكیكی زۆر لەگەڵمان بهشداربوون، ئهوه بوو مەلا بهختیار لهبهردهستی خهڵك ڕایكرد. بەڵام كه خهڵك به عهفهویەتی خۆی لهدهستی ئێمه دهرچوون، بهرهو بینا شیراتۆن كهوتنهڕێ، لهوێ جارێكی دیكە كهوتنه بهردست ڕێژنەی گولهباران. بهههرحال ئهوهی مهبەستمه ھاوڕێیانی یهكێتی بێكاران له شاری سلێمانی و ههموو ڕێكخراوه جهماوهرییەكان و كۆمیتهی مەحهلی حزبی كۆمونیست له سلێمانی ههستان بهدروستكردنی كۆمیتهی ئاشتی برایهتی له ڕێگهی پهیوهندیگرتن لەگەڵ لایهنهكان ویستیان بهو جۆره ئهوە شهڕ ڕابگرن، كه جێگهی ڕهخنهی ئێمه بوو و دواتر خۆشیان لهو كاره پهشیمانبوونهوه. بهڵام ئهم جیاوازییهی كار نهبووه مایهی قڵشت دروستكردن، بهڵام ئهوهی زۆر پێم سهیره. تاكو ئێستاكه تا ئهم ماوهیش یان زۆر كات باسی ڕووداو و ههڵسوڕانهكانی پێشوو دهكرێت، بەڵام به شەڕتێك ئهو خۆپیشاندانه گەورەیهی كه له شاری ههولێر سازدرا، ئهگهر له شاری سلیمانێش بكرایه ئاكامی زۆر گرنگی لێدهبوهوه، كه مهزندە ناكرێت، ئهم له حاڵێكدا كه خەریكبوو كۆمهڵیك ئهندامی چالاكی وهك ھاوڕێیان ( شاپوور عبدالقادر، ڕەحمان مەولوود، كاوه حهسەن ، دكتۆر پشتیوان، نادیه عەلی ) ئهوەندهی من له بیرممابێت، كه له سهرووهبوون له مەنصهی وتاردان ههموویان تیابچن. .
گۆران عەبدوڵڵا :
سەرەتا دەمەوێت لە ڕووی مێژوویەوە ئەوە بۆ هاورێ سیروان چاك بكەمەوە، خۆپیشاندانی ڕۆژی یەكەم لای كۆتری سەلام تەقە لە خەڵك نەكرا، بەڵكو ڕۆژی دووەم بوو، بەڵام رۆژی یەكەم پاش تەوابوونی خۆپیشاندانەكە كۆمەڵێك خەڵك كە زۆربەیان یەكێتیبوون چووبوونە پێش لقی دووی پارتی بە هوتافكێشان بۆیە ئەوانیش دەستیان لە خەڵك كردبووەوە و یەك دوو كەس بریندار بووبوون.
من خۆم لەو ڕۆژگارەدا بڕوام بە خۆپیشاندان نەبوو، ھەروەھا وەك ئەندامی لیژنەی باڵا داوامكرد، كە خۆپیشاندان نەكەین، چونكە لێماندەدەن، بەڵام زۆرینە لەگەڵ خۆپیشاندان بوون. ئێمە لەكاتی شەڕی ناوخۆدا سەرباری لە دژوەستانەوەی ئەو شەڕە بە نووسین و كۆر و كۆبوونەوەكانمان، بە بەشداری لەگەڵ كۆمەڵەی ئاوارەكانی كوردستان، حزبی كۆمونیستی كرێكاری عێراق، پارتی كاری سەربەخۆ، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و ڕێكخراوی تێكۆشانی ڕەنجدەران ، لە ٦/٥ و ٧/٥/١٩٩٤ دوو خۆپیشاندانی شكۆدارمان دژ بە شەڕی ناوخۆ لە شاری هەولێر بەرپاكرد. لە دووەم ڕۆژی خۆپیشاندانەكەدا زیاتر لە پێنج هەزار خەڵك ئامادەبوون و بەشێوەكی زۆر مۆدێرنانە لای بنكەی بێكارانەوە دەستیپێكرد و بەنێو بازاری (شێخ ئەڵڵا)دا تێپەری و لای كۆتری سەلام وەستا، بریاربوو هەر لەوێدا نوێنەری لایەنەكان قسە بۆ خۆپیشاندەران بكەن. پاش خوێندنەوەی ناوی لایەنەكانی بەشداربوو لە خۆپیشاندانەكەدا لەلایەن لیژنەی بەرێوەبردنی خۆپیشاندانەكەوە، لەپڕ خۆپیشاندەران درانە بەر دەستڕێژی گولەی بیكەیسی و هەر لەوێدا دوو هاوڵاتی بە ناوەكانی (خالد خەلیل حەمەد ئەمین و حەمید حوسێن) گیانیان لە دەستدا و ( رەفعەت ساڵح ، خزر سۆفی مامەند ، جەوهەر ئەنوەر عەبدولجەبار، عومەر قاسم قادر ، مەعروف سوارە مەولود و جەوهەر جەعفەر حوسێن) بەسەختی برینداربوون. بۆ مێژوش ئەوە دەڵێم هەر لەو كاتەدا كە خۆپیشاندەران خەڵتانی خوێنكرابوون ، رادیۆی حزبی شوعی لە هەولێر و لەسەر زمانی كاك كەریم ئەحمەدەوە خۆپیشاندەرانیان بە ئاژاوەگێڕ لە قەڵەمدا.
سیروان عەلی :
دهستخۆش ھاوڕێ گۆران بۆ چاكردنهوهی ئهوه ههڵهیه .دهكرێت دوای زیاتر له 15 ساڵ بهسهر ڕوداوێكدا ههندێك شتم لێتیكچوبێت، وهك ئهوهی كام ڕۆژ پێش كامهیان بوه.دیاره زۆریش له دیكۆمێنتهكانی بێكاران له لای تۆ پارێزراون، كه یارمهتیدهرن بۆ دهمهزرهدكردنهوهی بیرهوهرییەكان. بهڵام سهبارهت بهو تیبینیهی تۆ، كه ڕۆژی یهكهم خهڵكانێك كه زۆرینهی یهكێتی بوون بهرهو لقی دووی پارتی ڕۆشتوون، سهرنجێكم ههیه .ئهویش ئهوهیه كه له ناوچهی نێوان بینای شیراتۆنهوه (كه ئهو كاته ئهو بینایه قوتابیانی پارتی و تهلفزیۆنی زاگرۆس تێدا بوو ) و بینای سهندیكای كۆن كه بارگای حزبی شیوعی بوو، تهقه له خهڵك كرا، نهك له لقی دووە، ئهو خهڵكهش ههر ئهو خهڵكهی بهردهم پارێزگا بوو، بهرهو بینای شیراتۆن دهڕۆشتن من خۆم یەكێك بووم لهو كهسانهی بهشداربووم هیچ و ئیحساسێكم بۆ درووستنهبوو، كه زۆرینهی ئهم خهڵكه سهر به یهكێتیبن و به مهرامێكهوه ڕوو دهكهنه بنكەكانی پارتی، بەڵكو زۆر عهفهوی دهڕۆشتن و ههر دروشمهكانیش سهبارهت به ڕێسواكردنی شەڕ بوون و دوایاندهكرد، كه پێشمهرگه له سهر سهری بیناكان بێنهوه خوارهوه و له حاڵهتی شهڕ بێنهدهر، بەڵام وهك وتم له زۆنگی نێوان بینای شیراتۆن و بینای سهندیكا وهك ڕێژنهی باران شهلم، كوێرم ناپارێزم، فیشەكیان بهسهر خۆپیشاندهراندا دهباراند. تهنانهت لهگهڵ خهلكێكی زۆر بۆ ماوهی زیاتر له نیو سهعات له ناو هۆتێل (زیتونه) كه بهرامبهر بینای شیراتۆن بوو، خۆمان پاراست. دواتر به ئاراستهی جادهی بهردهم هۆڵی میدیا بهرهو سەیداوە خهڵك كشایهوه و هیچ تهقهكردنێكم تیبینی نهكرد، كە له بینای (لقی دوو)وەوە بێت بۆ خهلك، كه بنكەكەی له سهر جادهی ئیسكان بوو، تۆزێك لهو لای بینای (هۆڵی میدیا)وه بوو.
ئاكۆ محەمەد :
پێشتر وتمان یەكێتی بێكاران وەك ڕێكخراوە چەپەكان و ڕێكخراوەكانی دیكە (كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان و ڕێكخراوی كارمەندانی تەندروستی و ئەوانی دیكە …) دژی جەنگ بوون و بە هەموو شێوەیەك و لەژێر هیچ بیانوویەكدا ڕەوایەتیان بە جەنگ نەدەدا و لایەنگریان لە هیچ لایەكی جەنگەكە نەدەكرد. ئەم هەڵویستە بۆ زۆرێك لەوانەی كە ئەمرۆ بەنێوی گۆڕانخواز و دژی جەنگەوە قسەدەكەن، قوتنەدەدرا. یەكێتی بێكاران خۆپیشاندانی دەكرد، كۆمەڵێك پێشنیار و پلان بۆ وەدەرنانی هێزە شەڕكەرەكان ئامادەكرا، بەڵام هێزەكانی نێو شاری هەولێر ئەوەندە دڕندەبوون، كە هیچ بووارییان بۆ كردەییكردنەوەی ئەو هەنگاوانە نەهێشتەوە، ئەمە بێجگە لەوەی كە هۆكاری سەرەكی كردەیینەبوونەوەی ئەو پێشنیار و پلانانە پێویستی بە بنكەی جەماوەریی فراوان و تۆری كۆمەڵایەتی سەرتاسەری و بنكەی كۆمەڵایەتیی خۆجێیی هەبوو، ئەوەی كە ئێمە (ھاوڕێ سیروان و من) لە زستانی ١٩٩٢دا وەك دەربازەیەك خستمانە بەردەم (یەكێتی بێكاران) و ئەوان (نوێنەری ڕێكخراوە ڕامیارییەكان) دژی وەستانەوە. ئامادەكردنی وەها پێداویستییگەلێك لە ماوەی چەند ڕۆژ و مانگدا نەدەكرا و زۆر درەنگ بوو. هەروەها كەشی سەربازی باڵی بەسەر شارەكاندا كێشابوو و دەسەڵات و هێزەكانی بەئاسانی دەیانتوانی خەڵكانی ناڕازی تیرۆربكەن، هەروەك چۆن (د. سەلاح هەورامی)یان تیرۆركرد و كەیسەكەشی سەرینرایەوە. لەبەر ئەو هۆیانە بەداخەوە هەوڵەكانی (یەكێتی بێكاران) نەیانتوانی كردەیی بببنەوە.
ھاوڕێ سیروان لەمەڕ كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایاری ١٩٩٤ دوا و قسەی لە شانۆگەرییە ڕامیارییەكە كرد. سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم، پێش ناكۆكی ئاراستەكانی نێو (یەكێتی بێكاران) لەسەر پێكھێنانی ڕاستر بڵێم لەپێناو و لە دژی سەپاندنی فێدراسیۆنی كارتۆنی، ھەر لەنێو (یەكێتی بێكاران)دا دوو ناكۆكی دیكە ھەبوون، یەكەم چۆنیەتی بەرپاكردنی مەراسیمی یەكی ئایاری ئەو ساڵە (١٩٩٤) و ناكۆكی لەسەر چۆنیەتی بەرپاكردنی خۆپیشاندانەكەی ھەولێر دژی جەنگ و چۆنیەتی بەرگرتن بوو لە جەنگ.
ناكۆكی لەسەر چۆنیەتی بەرپاكردنی مەراسیمی یەكی ئایار
لە سەرەتای مانگی ئەپڕیلی ١٩٩٤دا بوو، لەلای ھاوڕێ گۆران دانیشتبووم و لە بارەی مەراسیمی یەكی ئایارەوە دەدواین، ئەم پێشنیارەم بە خەیاڵدا ھات “بۆ ھەوڵندەین، یەكی ئایاری ئەم ساڵ ( ١٩٩٤) بەنێوی (یەكێتی بێكاران)ەوە بەرپابكرێت، تاوەكو تەكانێك بەم ڕێكخراوە بدەین و جارێكی دیكە جەماوەری لە دەور كۆبكەینەوە؟”. ھاوڕێ گۆران یەكسەر وتی زۆر باشە و منیش ھەمان بۆچوونم ھەیە، لەو كاتەدا ھاورێ سەردار حەمید بەرەو بنكەی یەكێتی بێكاران دەھات، لەویشمان پرسی، ئەویش لە وەڵامدا وتی “منیش ھاوڕاتانم”، دوابەدوای ئەو ، خۆت (ھاوڕێ سیروان) و ھاوڕێ كاوە ھاتن و ئێوەش پێشوازیتان لە پێشنیارەكە كرد، ئەگەر باش لەبیرممابێت، ھاوڕێ (عەبدولڕەحمان مەولود)یش زۆری پێباشبوو.
بەڵام ڕۆژی دوایی، كە دانیشتنی تایبەتمان بەبۆنەی بەرپاكردنی مەراسیمی یەكی ئایارەوە ھەبوو، ھاوڕێ سەردار بۆچوونی گۆڕابوو و لەوەش سەیرتر (لێپرسراوی بنكەی ئاشكرای حككع)، ھەرچەندە بانگھێشت نەكرابوو و كۆبوونەوەكە تەنیا بۆ ئەندامانی یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان بوو، كەچی ئەو لەوێ ئامادە بوو و دژایەتی تەواوی پێشنیارەكەی ئێمەی دەكرد و ئەوەبوو كە بە دژایەتی (حككع)ی ناوبرد و ئەندامانی حككع لەسەر ڕابەریی پارتەكەیان لە مەراسیمەكەدا و پاشكۆبوونی یەكێتی بێكاران پێداگرییاندەكرد. ھەڵبەتە پێویستە ئەوەش ڕۆشن بكەمەوە، كە ئەندامانی حككع لەو سەردەمەدا لە ھەرسێ پرسەكەدا دوو دەستەبوون، بۆ نموونە ئێوە ھاوڕێیان گۆران و سیروان، كە ئەوكات ئەندامی چالاكی ئەو پارتە بوون، زۆر بەتەنگ یەكێتی بێكاران و خەباتی جەماوەرییەوە بوون و لەتەك ئێمەدا ھاوبۆچوون بوون یا دروسترە بڵێم ئێمە لەتەك ئێوەدا ھاوبۆچوون بووین و لەلایەن قسەكەرانی پارتەوە، ئێوەش وەك ئێمە دژایەتییان دەكران.
پاش ململانێییەكی زۆر بڕیار لەسەر كۆمیتەی ھاوبەشی مەراسیمەكە، واتە یەكێتی بێكاران و حككع درا. ھەروەھا حككع بۆ ھاوسەنگی ھێز، كۆمەڵێك لە ئەندامانی و چەكدارانی لە سلێمانییەوە ھێنابوون و تەنانەت لە كاتی پێشكەشكردنی بەشەكانی مەراسیمەكەشدا ھەوڵی پاشقوڵگرتنیان دەدا و تا من ناچاربووم، لەسەر لابردنی وتارێكی ھاوڕێ (ھیوا كەریم) لەسەر باردودۆخی كار و ژیانی كرێكارانی چێشتخانە، لەتەكیاندا ڕووبەڕووببمەوە. ھەروەھا كە لە كاتی ئامادەكاری كارەكاندا كێشەی زۆریان بەتایبەت بۆ لێژنەی ھونەریی دروستدەكرد، دژی ئەوەبوون، كە ھاوڕێ (فازڵ عوسمان) سروود بچڕێت و دەیانگوت “ئەنارشیستە” [ھەرچەندە ئەو ئەناركیست نەبوو و كەسێكی كۆمونسیت بوو، بەڵام لە جۆری كۆمونیزمی حیكمەتی نا] .
بەڵێ لەوێدا بێجگە لە وتاری یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان و حككع و پەیام و پیرۆزبایی پارت و ڕێكخراوەكانی دیكەی نێو ھەولێر، دوو شانۆنامە پێشكەشكران، یەكەم لە دەرھێنانی ھاوڕێ (ناڵە حسەن) بوو كە من ڕۆڵی سەرەكیم تێدا گێڕا و دووەم، ئەوەی كە ھاوڕێ سیروان بە بیرۆكەی منی ناوی دەبات، لە بنەڕەتدا بیرۆكەی ھاوڕێ (ھەڵمەت تاھیر) بوو وەك یارییەكی كۆمیدی تۆپی پێ و زیاتر من ناوەڕۆكی ململانێی پارتایەتی ئەو ڕۆژگارەم بە شانۆییەكە بەخشی و بە ڕێوشوێن و ڕامیاریی پارتە دەسەڵاتدارەكانەوە گڕێمدایەوە، بۆ نموونە تیپی زەرد پارتی دێمۆكراتی كوردستان بوو و تیپی سەوز یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ناوبژیوانی سووریش پارتی (حزبی) شیوعی كوردستان بوو، بیرۆكەكەش گاڵتەكردن بوو بە سیستەمی فیفتی بە فیفتی و ڕامیاریی و ڕۆڵی سازشكارانەی (حشك)، بەڵام لە دەرھێنانی ھاوڕێ (ھەڵمەت تاھیر) بوو و یەكێك لە ئەكتەرە سەركەوتووەكانیش بەڕێز (محەمەد تاھیر بوو). لە ھەموو ئەوانە سەرنجراكێش تر، ئەوەبوو، ئەوی كە ئاگای لە ھۆ و جێی سەرھەڵدانی جەنگی نێوان (ینك و پدك)ی نەبووبوو و شانۆییەكەی ئێمەی بینیبوو، پێێوابووبوو، كە شانۆییەكەی ئێمە بووەتە ھۆی ھەڵگیرساندنی جەنگەكە، چونكە بەو جۆرەی كە ھاوڕێ سیروان گوتی، لایەنگرانی ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار، لەوێدا لەتەك گۆڵكردنی ڕەنگی لایەنەكەیاندا، تەزبیحە زەرد و سەوزەكانیان لەبەرامبەر یەكدیدا ڕادەوەشاند و تەنانەت ھێندە خەڵك لە باخچەی گڵكەند كۆبووبوونەوە، كە ھەندیك بۆ بینین و لەبەرنەبوونی جێ، چووبوونە سەر لكی دارەكان. من كاسێتی ئەو مەراسیمەم لەلا ھەیە و ئەگەر بۆم لوا، بە فۆرماتی (AVI یا MP4). ھیوادارم ھەر ھاوڕێیەكی دیكە كە ئەو كاسێتە ڤیدیۆیەی ھەیە، چاوەڕوانی ئەم بەڵێنەی من نەبێت و ئەگەر بوار و كاتی ھەبوو، بەڵكو پێشكەش بە ھەمووانی بكات، تا جارێكی دیكە پاش ١٩ ساڵ، كەمێك بەدیار یاداوەرییەكانمانەوە دانیشین و لەتەك خۆشی و ناخۆشییەكانی ئەو ڕۆژدا پێبكەنین و بگرین.
ناكۆكییەكان لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاری جەنگی ناوخۆ
وەك ئێوە ھاوڕێیان سیروان و گۆران لە بارەیەوە دوان، لەو ڕۆژانەدا چەند بۆچوونێك ھەبوون، یەكەم نەكردنی خۆپیشاندان، دووەم كردنی خۆپیشاندان بە لافیتەی سپی و بەستنی پەڕۆی سپی بە قۆڵەوە، سێیەم كردنی خۆیشاندان و نەبەستنی پارچەپەڕۆی سپی بە قۆڵەوە. ھەڵبەتە نێوەڕۆك و ئایدیای پشت ئەم سێ بۆچوونە كردن و نەكردن و بەستن و نەبەستن نەبوو، چەند ڕۆژ بوو لە بنكەی یەكێتی بێكاران قسەوباس لە خۆپیشاندان و بەرەنگاری و ڕاوەستاندنی جەنگ دەكرا، ھەر پارت و ڕێكخراو و دەستە بوو، بەیاننامەی دژی جەنگی دەردەكرد. ناڕەزایەتی خەڵك لەو پەڕی ھەڵچووندا بوو، مەترسی جەنگ و كارایی و پاشكاراییەكانی سێبەرییان بەسەر ژیان و ئاساییشی ژیان و گوزەرانی خەڵكدا كردبوو.
بۆچوونی یەكەم، كە من تا ئەوێ كە لەبیرممابێت، فرەتر عەبدولرەحمان مەولوود قسەكەری بوو، تەنیا وەستانی جەنگ بە خۆپیشاندانی ئاشتی و بەیاننامە و كاری ھاوبەش لەتەك لایەنەكانی دیكە، لەوانە چەپە كوردستانییەكان.
بۆچوونی دووەم، ڕاگرتنی جەنگ و بەرێخستنەوەی بزووتنەوەی شورایی بوو، كە قسەكەرانی حككع بەدیاریكراوی ئەو ڕۆژانە ھاوڕێ دلێر بوو. وەك ھەمیشە حككع بۆ بەیاننامەدەركردن و جوینەوەی دروشم و ڕستەی پێشتر ئامادەكراو و سواو، بیانوویەكی دەستكەوتبوو، “دامەزراندنەوەی شوراكان” وەڵامی ئامادە و گۆچانە جادووییەكەی موسا بوو، بۆ ھەموو بۆنەیەك چاپیاندەكردەوە.
بۆچوونی سێیەم، كە تەنیا من بووم و بەتەنیا بووم، ئەویش و دژایەتی جەنگ و ڕاگرتنی جەنگ بوو، بەڵام بە بزاڤی شۆڕشگیڕانە، بە لافیتەی سپی نا و بەتەنیا بە خۆپیشاندان نا، بەڵكو لە ھەڵخڕاندنی بزووتنەوەی جەماوەریی گەڕەك و شوێنەكانی كار، بەپێچەوانەی پێشنیارەكەی (حككع)ەوە، كە تەنیا بە بەیاننامە لە كۆڵی خۆیان دەكردەوە، من لەو بڕوایەدا بووم، ھەڵەی ھەموو سەردەمێكی سۆشیالیستەكانی كوردستان سیتتواتسیۆنیست بوون بووە و تەنیا لە كاتی تەنگەتاوی و ھەڵچوونی خەڵكدا بیر لە كار و چالاكی چارەنووسساز كراوەتەوە و دەكەنەوە. بزووتنەوەی جەماوەریی لە شەوڕۆژێكدا دروستنابێت، بەڵكو پێویستە ھەنگاو بە ھەنگاو لە پاگەندە و كۆبوونەوەی بەردەوامی گەڕەكەكان و ھەڵخراندنی خەڵك دژی جەنگ، بۆ دەركردنی چەكدارەكان لە گەرەكەكان و داگرتنیان لەسەر بانی فێرگە و نەخۆشخانە و فەرمانگەكان، پێكھێنانی كۆمیتەكانی سەرپەرشتی و پارێزگاری لە گەڕەكەكان و سەرتاسەریكردنەروەەری ئەم ھەوڵانە و بەرەوپێشبردنیان تا ئاستی جێگرتنەوەی دەسەڵاتی جەماوەری دژی دەسەڵات و جەنگەكەی. پێشنیارێكی ئاوا پێویستی ھەموو قۆناخەكانە چ لە پێش جەنگ و چ لە جەنگدا و چ لە پاش جەنگ، لەو كاتەدا كە دەركی دەكەین، پێویستە كاری بۆ بكەین، ئەگینا ھەر كات كە بمانەێت كاری بۆ بكەین، ناچاردەبین لە سفرەوە دەستپێبكەین، واتە لە پاگەندە و ھەڵخڕاندن و ڕێكخستن و كۆمەڵایەتیكردننەوە و لەباركردنی ھاوسەنگی ھێز بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسەكان.
بەڵام بەداخەوە بۆچوونەكەی من، لەلایەن ھاوڕێیانی دیكەوە، بە خەیاڵپڵاوی و نەبوونی سەردەمی شۆڕشگێرانە و گێڕانەوەی وتەی ماركس و لێنین و مەنسووری حیكمەت، پێداگرییان لەسەر بۆچوونەكانیان دەكرد. لەوەش سەیرتر ھەموویان لەسەر بەستنی پارچەپەڕۆی سپی بە قۆڵیانەوە كۆكبوون. لەبەرئەوە، ھەرچەندە من لە خۆپیشاندانی ڕۆژی یەكەمدا، كە لە مەیدانی نافورەكەی سەرەتای بازاری باتە لەتەك خۆپیشاندانی چەپە كوردستانییەكان (پارتی كاری سەربەخۆ و ڕێكخراوی تێكۆشانی ڕەنجدەران و پارتی ئازادی كوردستان)دا یەكیگرتنەوە، بەشداریمكردبوو، بەڵام لە ڕۆژی دووەمدا لەبەر ھەڵگرتنی لافیتەی سپی و بەستنی پەرۆی سپی بە قۆڵەوە و ئەو تێڕوانینانەی زاڵبوون، بایكۆتمكرد، پاش ئەوەی كە تەقەی لێكرا، ناچاربووم بنكەی بێكاران بەرەو شوێنی تەقەكە بەجێبھێلم و بەدوای ھاوڕێكانمدا بڕۆم، ھەرچەندە توانیبوویان كوژرا و بریندارەكان لەوێ دوور بخەنەوە، بەڵام پلاكاتی سەربازێكی عەرەبزمانی ھەڵھاتوو، كە لەسەری نووسیبوو “لا للبعث، لا للحرب، نعم لكاكە مسعود و مام جلال تالبانی” بەخوێنی خۆی سوور بوو بوو و ھێشتا لە كەناری شۆستەكەی بەرامبەر كۆتری ئاشتی كەوتبوو و ترس و سەركوت باڵی بەسەر كون و كەلەبەری شاردا كێشابوو.
شتێكی دیكە كە پێویستە لەسەری بوەستم، خۆپیشاندانی ڕۆژی یەكەم و ھاوھوكردنی جەماوەری ناڕازی لە مەلابەختیار و ڕاكردن بەدوایدا تا چواریانی تەیراوا- عەینكاوا و دواتر چوون بەرەو بارەگای لقی ٢ی پدك لە نزیك شیراتۆن.
وەك ھاوڕێ گۆران دەڵێت، ڕۆژی یەكەم بوو و پاش ڕاگەیاندنی كۆتایی خۆپیشاندانەكە لەلایەن قسەكەرانی یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و حككع و پارتی كاری سەربەخۆ و ڕێكخراوی تێكۆشانی ڕەنجدەرانەوە، خەڵكی ناڕازی نەچوونەوە ماڵ و بەرەو وتاردانەكەی مەلابەختیار چوون و دژی قسەكانی فیكەیان لێكرد و بە ھاوھو ناچار بە كۆتاییھێنان بەقسەكانی و بەجێھیستنی شوێنەكەی بەرەو بارەگای (ینك) لە نزیك پارلەمان بوو، ھەمان خەڵكی ناڕازی بە ڕاستە شەقامی زانكۆدا درێژەیان بە خۆیپیشاندانەكە دا و چەكدارەكانی پارتی تەقەیانلێكردن و چەند كەس برینداربوون، ھەروەھا ھەواڵی ئەوەش ھەبوو، كە یەك دوو بریندارییان ڕاكێشاونەتە نێو بارەگاكەی شیراتۆن و لەژێر ئەشكەنجەدا مردوون. بەڵێ لەوانەیە لەنێو ئەوانەی، كە فیكەیان لە مەلابەختیار كردبێت، لایەنگرانی (پدك) ھەبووبن و لەنێو ئەوانەشدا، كە بەرە بارەگای لقی ٢ی پارتی چوون، لایەنگارانی (ینك) ھەبووبن، بەڵام نە زۆرینەی ناڕازییان بوون و نە مۆتۆری بزووتنەوەكە، بەڵكو خەڵكی ناڕازی لە جەنگ بوون و دەیانویست بێلایەنی خۆیان بەوە نیشانبدەن، كە ھاوكات بەرامبەر بە مەلابەختیار و لقی ٤ی پارتی خۆپیشانداندەكەن. بەداخەوە ئەوە پاگەندەی ھەردوو لایەنی جەنگەكە (ینك) و (پدك) بوو لەو ڕۆژەدا دژی خۆپیشاندانەكە، ھەروا كە (مەلا حەسەن) قسەكەری حزبی شیوعی كوردستان لە ئێوارەی ڕۆژی دووەمی خۆپیشاندانەكەدا بەوە پاساوی كوشتنی خۆپیشاندەرانی دەدایەوە، گوایە ئەوانەی كە خۆپیشاندانیان كردووە، خەڵكانی ئاژاوەگیڕ و دژی ئاشتی بوون و دەستی گوماناوییان لە پشتە، شایانی ئاماژەكردنە، كە ئەم ھەڵوێستەی حشك لەوێوە بوو، پارتی كاری سەربەخۆ، كە لە خۆی جیابووبووەوە، لایەنێكی چالاكی نێو خۆپیشاندانەكەی دژی جەنگی نێوخۆدا بوو و (حشك) ئەوەندە دژایەتی جیابووانی نێوخۆی بەلاوە گرنگ بوو، ھێندە داخوازی ناڕازییانی دژی جەنگی نێوخۆی بەلاوە گربگ نەبوو، ھەربۆیە ئاوا بەئاسانی تۆمەتی ئاژاوەگیڕیی دایەپاڵ ئازادیخوازان و سۆشیالیستان و دژەجەنگانی ئەو ڕۆژگارە.
درێژەی ھەیە …..
بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی تر کلیکی بەشەکان بکەن لەخوارەوە:
بەشی یەکەم …بەشی دووەم…. بەشی سێیەم …..بەشی چووارەم….
بەشی پێنجەم …. بەشی شەشەم …. بەشی حەوتەم
ئیمەیل
y.beekaran@post.com
ئەرشیڤی دۆكومێنت وبڵاوكراوەكانی یەكێتی بێكاران
http://issuu.com/yekeeti-beekaran
فەیسبووك