ئه‌سپی ئاوی … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
ئه‌سپی ئاوی
وه‌ك مراوی
مه‌له‌ی ده‌كرد
به‌ته‌واوی
چاوم لێ‌بوو
بێچوی پێ‌بوو
جوان و ساوا
له‌ناو ئاوا
خنجیله و ورد
یاری ده‌كرد
منیش هه‌ستام
چوم لای وه‌ستام
بۆم ده‌ڕوانی و
لێی ڕاده‌مام
به ئه‌سپایی
ڕۆشتم دوایی
***
له‌به‌ر چاوی
ئه‌سپی ئاوی
حه‌وزم پڕكرد
چومه ناوی
خۆم ده‌زانم
مه‌له‌وانم
بۆیه وه‌كو
ئه‌و ده‌توانم
***
1/9/2012