Skip to Content

60 Views

کولتورو ئەدەب و ڕۆشنبیری شاخ و پیاو سالاری کوردایەتی ! …. وەستا سابیر

کولتورو ئەدەب و ڕۆشنبیری شاخ و پیاو سالاری کوردایەتی ! …. وەستا سابیر

Be First!
by April 17, 2017 General
image_print

کولتورو ئەدەب و ڕۆشنەبیری و پەروەردەی سیاسی شاخ ئاوێزانە بە پیاو سالاری و سووکایەتی بە ژنان ، گۆڕانکاریەک کە لە ڕۆژئاوا بە سەر ئەم کولتورەدا هات ئەوەیە پیاوسالاری لەم ئەدەب و پەروەردەو کولتورەدا خرایە لایەوەو نەفرەتی لێکرا ….
کولتورو ئەدەبی عەشیرەتی و تایەفەیی و کە سەرۆک تاقم و حیزبە قەومییە عەشیرەتیەکان لە گەڵ خۆیان گواستیانەوە بۆ ناو شاخ و لەوێ بە زەبری چەک درێژەیان پێداو کۆمەڵگایەکی دەبەنگ و گەوجێنراوو خەسێنراوو و سوکایەتی و وەلا خستنی ژنان و دەستدرێژی سێکسی و خیانەت لە و جوتیارو زەحمەتکێشانەی کە ئەوانیان لە گوندەکانیاندا ئە حەواندەوە ، وە بەکارهێنانیان بۆ هەموو کارێکی سوغرە کێشی و هەڵکێشانی هەر تاکە کەسێکی ڕادیکالیست یان پێشکەوتوخواز کە ناڕەزایەتی بە کارو کردەوەی ئەوان دەربڕی بێت لە ئاوی ساردی حەوزی مزگەوتەکان و هەڕەشەلێکردن و دروستکردن و هەڵپێچانی چەندین بوختان و ناووناتۆرەی ناشیرین و ئیرهابی ڕوحی و تەنانەت گاڵتە جاڕی بە بیرو بۆچوونەکان ……هتد

ئەم کولتورو ڕۆشەنبیری و پەروەردە ی پیاو سالارییە کە ڕیشەکەی لە ناو کۆمەڵگای عەشیرەتی و دواکەوتووی خێڵکی و ( قروي ) کوردان دایە و ئەم دەسەڵاتدارە خێڵەکییانە بە زەبری چەک کۆمەڵگایا لە چوارچێوەی ئەم کولتورو فەرهەنگەدا هێشتۆتەوە …..
تەکنۆلۆجیاو ئەنتەرنێت لە ناوچەی دەسەڵاتدارییەتی ئیمارەیی و خێڵکی زەردو سەوزدا چۆتە خزمەتی تانوپۆی دابو نەرێتی و کولتورو و پەروەردەی پیاوسالا ری و عەنتەرییەتی حیزبە دەسەڵاتدارە کوردییەکان …..

لەم ئەدەب و داب و نەرێتەدا خێزان بە واتای ووشە زۆر لەوە خراپتر هەڵوەشاوەتەوە کە لە ووڵاتە سەرمایەداریە پێشکەوتووەکاندا هەیە ، لەم ووڵاتە پێشکەوتوو ە پیشەسازیە سەرمایەداریانەدا مرۆڤایەتی گەیشتۆتە ئاستێک کە توانای جیابوونەوەی فەرمیان هەیە بە ئاشکرا و بەستنی پەیوەندیەکی تری کۆمەڵایەتی هاوسەرگیری و بەبێ خیانەتی پشتە ملە و بە دزی هاوسەرەکەی ، بەڵام لەم کۆمەڵگا رعوی و کۆنەپەرستە پیاوسالارەکاندا ژن تەنها هۆیەکە بۆ سێکس و منداڵبوون و پیاو تیایدا خۆی وەک بەرانێک سەیر ئەکات کە مافی خۆیەتی لە گەڵ هەر ژنێک جووت بێت ، …..
کۆمەڵگای دواکەوتووی خێڵکی کوردایەتی توڕەهاتترین و ناوزڕاوترین کۆمەڵگای بەشەرییە کە بە کوشتنی خۆشەویستی و ژنان بە ناو بانگە ، وە خۆشەویستی و ژیان تەنها بۆ پیاوان بە ڕەوا ئەبینرێت .

هەر دام و دەزگایەک کە دادگاکانیش بەشێکن لەم سیستەمە خێڵەکییە تەنها بۆ ڕووکەشکردن و ڕازاندنەوەی ئیداری ودەسەڵاتی خۆیان دانراون ، ئەگینا هەموو دەسەڵاتێک لە دەستی سەرۆک حیزبە خێڵکییەکاندایە…..
هەر هێزو کەسێک کە پشت بە یاسایی بوونی ئەم دام ودەزگایانە ئە بەستێت ، تەنها بۆ گەوجکردنی خەڵک و خۆڵکردنە چاویانە و لە چوارچێوەی سیاسەتێکی ڕیفۆرمیستانەی لیقن وپاشکۆیانە بۆ ئەم بۆرژوازییە تازەپیاکەوتووە کوردانە ، وە وەک توێژێکی ڕیفۆرمیستی چەپی شەعبەوی و کرێکاری بێ ئیرادەی شۆڕشگیڕانە ئەمێنێتەوە ، کە لە دوائامانجدا خزمەت بە مانەوەی ئەم دەسەڵات و نەرێتیە کۆنەپەرستانەیە ئەکات وە وەک توێژێکی مشەخۆر و فرسەت تەڵەب و ” وصولی ” لە سەر ناکۆکیی یەکانی نێوان زۆنی سەوزو زەرد ئەژین …

کولتوورو ئەدەب و خۆ بەزلزانینێکی پیاوسالارانەی گەلحۆیانە وایان لێ ئەکات کە تەنانەت زۆر جار پێیان نەنگە ناوی ژنان بهێنن لە گوفتوگۆوو باسەکانیاندا وە چاوپۆشیان لێ ئەکرێت هەرچەند ئەو کەسە لێیانەوە نزیک بێت .
شەریعەتی ئیسلام و کولتوری خێڵەکی جوابگۆی یەکترن بۆ داسەپاندنی سووکایەتی و بەکەم گرتنی ژنان و منداڵان ، دادگاکان هۆیەکی قانونین بۆ داسەپاندنی ئەم کولتوورەو شەریعەتە ئیسلامییە ، و ە کۆمەڵگایان لە ڕێگەی داب و نەرێت و یاسای هاوسەرگیریدا ( پێشکەی ) و دوواتر ( پاشەکی ) کردۆتە کۆمەڵگایەکی لەشفرۆشی کە بە یاسا ڕووکەش کراوە ، وە پیاو لە بەرامبەر پێشەکی یەک و پاشەکی یەکدا بۆی هەیە لە گەڵ ئەو ژنە بخەوێت کە دادگا یان مەلاکان لێی مارە ئەکەن ، لەولاشەوە درێژە بە ژیانی داوینپیسی خۆیان ئەدەن …

ئەم جۆرە سیستەمە و ئەم جۆرە کۆمەڵگایانە هیچ چارەیەکی تری لەبەردمەدا نەماوەتەوە تەنها ئەوە نەبێت کە سەرتاپای ئەم رژیمە و ئەم دەسەڵاتە قەومی و خێڵەکی یە ژێرەو ژوور بکرێت ، ….
نە سۆکۆلاریزم ، نە عیلمانییەت ، نە مەدەنییەت ، وە نە ڕیفۆرمسازی و چاکسازی لە یاسا عەشیرەتیەکانیدا ، وە نە بە نامەی پاڕانەوە لالانەوە لە سەرۆک خێڵە کان ، وە نە بە فشاری تری نقابی و پیشەیی بەرتەسک و نە بە شکات کردن لە م سەرکردە خێڵکەیانە لای سەرکردە بۆرژوازیە جیهانیەکان وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتەکانیان و سەندیکا زەردەکانیان هیچکوام لەم ئەلگۆو ڕێگە چارانە لە توانا ی ئەوەدا نین کە کۆتایی بەم کۆمەڵگا خەراباتە هەڵوەشاوەو نا مرۆڤانە ی خێڵکی و پیاوسالارانە ی بۆرژوا ئاسا یانەی کوردان بهێنێت …..

و. صابر

Previous
Next

Leave a Reply