سوریا، كیمیایی له‌سه‌رده‌می دیجیتاڵدا
به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه یه‌كێكه له ڕووداوه ترسناكه‌كان له ئێستادا جیهان به‌خۆوه ده‌بینێت. ئه‌م ڕووداوه ده‌ركه‌وته‌ی دنیایه‌كه له ئێستادا سه‌رجه‌م چه‌مكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و چه‌ندان چه‌مكی تر نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی بكات كه به‌ڕاستی ئێمه له‌به‌رده‌م دنیایه‌كی نوێی بێ توندوتیژیدا ده‌ژین.
ئه‌م ڕووداوه چه‌ندین ده‌ركه‌وته به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه ده‌كرێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌م ڕووداوه پێمان ده‌ڵێت سه‌رده‌می دیجیتاڵ له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ به‌ڕێكردنی ژیان فه‌راهه‌م ده‌كات، به دیوه‌كه‌ی تریشدا ده‌توانێت به چه‌كێك هه‌ناسه له‌تۆ ببڕێت. به‌مانایه‌كی تر ئه‌م ڕووداوه پێی وتین كه سه‌رده‌می دیجیتاڵ هه‌رچه‌نده به سه‌رده‌می ده‌سكه‌وتنی ئامرازه‌كانی ژیانكردن ناسراوه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به چركه‌ساتی ده‌سكه‌وتنی ئامرازكانی مردنیش ده‌ناسرێت. بیرمان بێته‌وه زۆربه‌ی جینۆسایدی گه‌لان له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌نجام دراوه. له قڕ كردنی جوله‌كه‌وه بۆ كوشتنی خه‌ڵكی ڤێتنام، له جینۆسایدی هێرۆشیماوه بۆ هه‌ناسه‌بڕین له منداڵانی هه‌ڵه‌بجه، دووباره‌بووه‌وه‌ی یه‌ك سه‌رده‌م و یه‌ك چركه‌ساته، كه سه‌رده‌می نوێ ده‌كرێت نه‌ك ته‌نها خوێن له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت، به‌ڵكو به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه جینۆسایدی میلله‌تێك ده‌كرێت و بێده‌نگیه‌كی كوشنده هه‌ست پێده‌كرێت.
ئه‌م ڕووداوه پێمان ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنه گه‌ورانه‌ی كه زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێن جگه له ناڕاستیه‌كی گه‌وره چیدی نیه. به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كوشتنی ئینسان له سوریا، ده‌ركه‌وته‌ی دنیایه كه تا ئێستاش له دڵڕه‌قیدا ده‌ژێ و سه‌لمێنه‌ری حه‌قیقه‌تێكه كه سیاسه‌ت و هێز و به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڵای زۆر گه‌وره‌تری له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه. ئه‌م ڕووداوه پێمان ده‌ڵێت دوای كوشتنی منداڵانی سوریا، دوای به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ڕژێمێكه‌وه كه چه‌ند ساڵێكه به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه قه‌تڵوعامی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌كات و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی دنیا چاویان لێ پۆشییوه. من ترسی زۆر گه‌وره‌م هه‌یه ئه‌م كوشتارگه‌یه ببێته مۆدێل و سه‌رجه‌م سنوره‌كان ببه‌زێنێت. من ترسی زۆرم هه‌یه ئه‌م ڕه‌فتاره له سه‌رۆكی سوریاوه بگوازرێته‌وه بۆ زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه و سه‌ركرده‌یه‌كی شێت به‌ئارازووی خۆی بكه‌وێته وێزه‌ی منداڵه‌كانی.
ڕه‌نگه ئه‌وه ئاشكرا بێت كه سوریا ئێستا خۆی نیه، ئه‌م وڵاته ئێستا زیاد له گروپ و هێزێكی تێدایه و ده‌ستی زیاد له ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه‌ش له‌ناو سوریادا ده‌جوڵێت، به‌ڵام ڕه‌فتاری ڕژێمێك كه به خوێنڕشتنی منداڵه‌كانی ده‌ستی شل نابێت، په‌نا بۆ پیسكردنی هه‌وا ده‌بات بۆ مردنی زیاتر و قه‌تڵوعامی زیاتر، بینینی ڕقێكی گه‌وره‌یه له جه‌سته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كدا كه له‌پێناوی خه‌ڵكدا خه‌ڵك ده‌كوژێت، له‌پێناوی مانه‌وه‌ی له سه‌ركورسی، شاره‌كان وێران ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی كوكمڕانی مرۆڤه‌كان بكات، جینۆساید ئه‌نجام ده‌دات.
شه‌ڕكردن دژ به دیكتاتۆر له ناوچه‌كه‌دا، ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت به‌هاری عه‌ره‌بی، هیچیان وه‌ك سوریا درێژه‌ی نه‌كێشا، ئه‌م درێژه‌كێشانه به‌ڵای زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سورییه‌كان هێنا، خوێنی زۆرمان به‌رچاو كه‌وت و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له شاشه‌كانه‌وه ده‌بینین، ئاواره‌ی میلله‌تێك به‌ره‌و ئه‌مدیو سنوره‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێت. من ده‌زانم گۆڕانی ئه‌م ڕژێمه گۆڕانی ڕیشه‌یی له جیهاندا دروست ناكات به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گۆڕان له ده‌موچاوی سه‌ركرده و ڕژێمی تری ناوچه‌كه به‌دوای خۆیدا بهێنێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له دووره‌وه ته‌ماشای جینۆسایدی گه‌لی سوری بكه‌ن، یان ژێربه‌ژێر هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ئه‌م په‌یكه‌ره جارێك نه‌ڕووخێت.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ركه‌وته‌ی جیهانێكه كه به‌سه‌رده‌می دیجیتاڵ و ته‌كنه‌لۆژیا گه‌وره‌كان ناساروه، له‌پاڵ خۆشگوزه‌رانی و بچوككردنه‌وه‌ی دنیا، كوشتنیش ئاسایی ده‌كاته‌وه، مادام له‌رده‌می دیجیتاڵدا هه‌موو شتێك وارده و مرۆڤ ئازاده هه‌رچییه‌ك ده‌كات، ئه‌وا ده‌بێت مرۆڤایه‌تی خۆی بۆ جینۆساید‌كردن و پیسكردنی هه‌واو بڕینی هه‌ناسه‌شی ئاماده بكات. ئه‌مه‌ش ئه‌و ناشرینیانه‌یه كه له سه‌رده‌می نوێ‌دا ده‌یبینین.