خۆكوشتن به هێواشی! … گۆران ڕه‌ئوف
نائومێدی هه‌رئه‌وه..
تۆ هه‌یت و منیش هه‌م و
هه‌ست به بونی یه‌كتر ناكه‌ین؟!
بێهوده‌یی من بۆ ژیان هه‌رئه‌مه‌یه..
تۆ ده‌ته‌وێت و
منیش ده‌مه‌وێت
یه‌كتر له ئامێزگرین و
نایكه‌ین؟!
بێئیمانیم هه‌ر ئه‌وه‌یه..
توشی دڵنیابونێك هاتوم
كه‌ئیدی هیچ موعجیزه‌یه‌ك ڕونادات،
له‌م سه‌رده‌می چیرۆكه سه‌یرانه‌م!!
خودكوژی من هه‌ر ئه‌مه‌یه..
هه‌ست به چه‌ندا خه‌ون ده‌كه‌م و
نازانم سه‌ر زه‌مینی هاتنه‌دیان له‌كوێوه‌یه؟!
سه‌رسامبوون هه‌ر ئه‌وه‌یه..
بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له دو چاوی گێژ و
كه‌پویه‌كی گه‌و‌ره و گونجاو!
شه‌یدابون به ژیان هه‌ر ئه‌مه‌یه..
بیست و قسور ساڵ ته‌مه‌ن،
یه‌ك چیرۆك له بونمدا بونی نییه!
جڕتلێدانم بۆ كه‌ون هه‌ر ئه‌وه‌یه..
ملیونان ساڵه زه‌وی ده‌خولێته‌وه
تشته‌كی نه‌گۆڕی له نائومێدی مندا!
شكستی من هه‌ر ئه‌مه‌یه..
كه تاكو ئێستا زیندوم!
نابوتترین وێنه‌ی مرۆڤی نوێ هه‌ر ئه‌وه‌یه
هاوڕێن و حه‌ز به‌كوشتی یه‌كتر ده‌كه‌ن!
پرسیارێك له ناخمدا گینگڵده‌دا و
هه‌مو لۆژیكه‌كان دێنێته له‌رزه..
ژیانكردن له پێناوی چیدا؟!
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره عه‌جوله‌م هه‌ر ئه‌مه‌یه..
كه زیندوم و چاوه‌ڕێم مه‌رگ بێته په‌یڤین!
دانیشتن له‌گه‌ڵ ئازیزه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ..
كه‌چی هه‌ر بێده‌نگ ین و
تاقه‌تمان نییه سه‌یری چاوه‌كانی یه‌كتر بكه‌ین..
ئه‌مه‌یه به‌رهه‌می مرۆڤی نوێ!
خه‌یاڵگه‌لێك كه ناوه‌وه‌می كرمۆڵكردوه و
هه‌مو ڕۆژه‌كان له‌تاو ئازار توانای هیچ كارێكم نییه..
ده‌بۆلێنێ و
به‌ر هیچ خه‌ونێك ناكه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه!
ئه‌وه‌یه شێتیم بۆتۆ!
داده‌نیشم و به‌ته‌نها عاره‌ق ده‌خۆمه‌وه و
سیگار ده‌كێشم و بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه!
ئه‌مه‌یه له فه‌رهاد ڕه‌نج به‌باتر!
زه‌نگی مۆبایله‌كه‌م دێت و
تاقه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌م نییه..
من بێزارم له قسه‌ی قۆڕ له‌گه‌ڵ هه‌موان،
چونكه ده‌زانم تۆ تا ئه‌به‌د ده‌نگ نایه‌ت!
ئه‌وه‌یه بێهوده‌یی ئه‌به‌ددی!
دایكم له بێده‌نگی مندا خه‌ریكه دیق ده‌كات و
دڵی نایه‌ت به‌من بڵێ كوڕم بۆ بێده‌نگی؟
چون ده‌زانێ له سه‌د لاوه دڵم توشی شكان هاتوه!
ئه‌مه‌یه عه‌شق
من چیمداوه له كچی خه‌ڵكی؟!
منداڵیم پڕبو له بیره‌وه‌ری!
ئه‌مه ئه‌و دێڕه‌یه شێتبوم ئه‌وه‌نده‌م یادكرده‌وه!
ئه‌وه‌یه خۆفریودان بۆ مانه‌وه!
هه‌نوكه گه‌نجم و
هه‌ست به هیچ بیره‌وه‌رییه‌كی
هه‌رزه‌یم ناكه‌م؟!
چون ئه‌وكاتانه‌ی ده‌بو كچه دراوسێكه‌م ماچ بكه‌م،
من خه‌ریكی گه‌ڕانبوم به شوێن خۆمدا!
ئه‌وه‌یه خۆكوشتن به هێواشی!
نیسانی 2013
سه‌یدسادق
تێبینی: ئه‌م شیعره له ژماره (64) پاشكۆی (هزر و هونه‌ر)دا بڵاوبۆته‌وه.