Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
سیناریۆ …  کەژال عەلی

سیناریۆ … کەژال عەلی

Closed
by November 5, 2013 هۆنراوە

 

 

 

هەموو رۆژێ 

لە نیشتمانەکەی مندا

شتێکی نوێ ،

دەفرێ 

دەمرێ

بەرز دەبێتەوە ..

ئەوەی دەفرێ : 

نە خەیالی کازیوەیە ،

نە پۆلە پەرندەی عاشق

نە شەقژنی بالی کۆتر ..

بەلکو

خەونی خەندەیەکی هەلتەقیوە

بە لێواری پێلاوێکی 

نەداری ئەدیداسەوە .. 

ویژدانێکی کەنەفتی دان کەلە،

کە دەم دەکاتەوە

نوقلانەی هەزاران سەلاوات

لە دەمی دێتەدەر ، 

لە نووری دیداری درکەزی 

بە لاقەی شکۆفەی گولەوە ..

ئەوەی دەمرێ :

نە سەربوردەی حوزنە ، 

نە درنجی

حیکایەتە مزرەکانی دایکم ،

نە خۆزگەی

خێلو خواری جەنجەر ..

بەلکو

فشار خوێنی زێرینی کەرکووکە

لەسەروو عەیاری ١٤٠ .

خەیالێکی ئەفسانەیی گەوجانەیە ،

لە نێوان برایەتی کوردو

پشتێنەیەکی عەرەبی مینرێژ کراو ..

ئەوەش بەرز دەبێتەوە :

نە ئەخلاقە ،

نە دەفری فریوی ئاسمان 

نە مانگی نهێنی دەسکرد ..

بەلکو 

تای تاوان

دەوالی درۆ

پەرکەمی خەم

شێرپەنجەی نزرگە

بەرامەی گۆرەوی باو

سەری کەچەلی عەقیدە

بۆگەنی هەلوێستی تۆپیو

کەلاکی وشەی گەندەل 

نافەکی تەعەدای رزیو .. 

لەسەروو هەمووشیانەوە

مەرگی ئەرخەوانی فریشتە

تەرمی تەمومژاوی ژن .. 

گەلی دۆستان من لووتم پر بووە 

 

پڕ …. پڕ ….

 

 

ئەم دەقە ستایلێکی ماغوطییانەیە و لەبەر چرای دێڕێکی ماغووط نووسراوە..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.