خوێَندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژییانه بۆ ره‌وشی ژن و به‌شداری سیاسی
“ته‌وه‌ری یه‌كه‌م : پرسی ژن له ڕه‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه “
كاتێك باس له ره‌وشی ئافره‌تان ده‌كه‌ین پێویسته بارودۆخی ئافره‌تان پۆلین بكرێت له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه ، به‌و شێوه‌یه ئایه ئێمه قسه له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تان له رووی ئابوورییه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه یان سیاسی چۆن ده‌كه‌ین و چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردییان بۆ ده‌كه‌ین، وبارودۆخی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه جیاوازه بۆیه ره‌وش و كاریگه‌رییه‌كانی تاكیش تێدا جیاوازه،
ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئافره‌تان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه بكه‌ین ده‌بینین كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونیان هه‌یه كه كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ره‌گه‌زی مێینه به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه دروستكردووه ، و پێویسته چ دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه چ كه‌سانی رۆشنبیر كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی و گۆرینی ئه‌و حاڵه‌تانه بكرێت ، ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه بونته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئافره‌ت و كۆمه‌ڵگه ش به‌گشتی له‌وانه (دیارده‌ی خۆسوتاندن ، كوشتنی ئافره‌ت به‌ناوی ناموس په‌رستی ، فره‌ژنی ، گه‌وره به بچوك ، به‌زۆر به‌شودان ) ، هه‌وه‌ها به به‌راودكردنی ره‌وشی ئافره‌تان له ئیستادا و و پێشووتر ، بۆمان به‌دیارده‌كه‌وێت كه ئه‌و دیاردانه پێش ڕاپه‌رین و دوای ڕاپه‌رین له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بوونیان هه‌بووه ، هه‌ندێكیان به‌گوێره‌ی هۆشیاری تاكه كه‌س و گۆرانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان گۆرانیان به‌سه‌ردا هاتووه وه یان نه‌ماوه‌ن مه‌گه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن نه‌بێ ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ حاڵه‌ت به‌هۆی ئه‌و گۆرانكارییه خێراییانه‌ی كه‌به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دا هاتوون زیادی كردووه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییانه‌ی كه‌له كۆمه‌ڵگه ووجودیان هه‌یه جا ج له رووی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووریه‌وه بێت ، راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زیادبوونی توندوتیژییه‌كانه‌وه ده‌بێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له‌هه‌ر تاكێك بكه‌یت له‌و كۆمه‌ڵگه و پێ بڵی ئایه تۆ هه‌ست به دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌یت له سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری؟ ڕه‌نگه به‌رزترین ڕێژه به “نه‌خێر” وه‌لامت بداته‌وه ، من پێم وایه هه‌بوونی سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری دادپه‌روه‌ر رێژه‌ی توندوتیژییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌م ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان و خراپ بوونی ره‌وشی ژنان.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له دوای رووخانی رژێمی به‌عس رووبه‌رووی كۆمه‌لێك گۆرانكاری بۆوه به‌تایبه‌تی له‌رووی مادییه‌وه ، یه‌ك له‌و بوارانه‌ش هۆكایه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئه‌نته‌رنێت و مۆبایل ،ئه‌مه‌ش لایه‌نی ئیجابی و سلبی خۆی هه‌بوو ، لایه‌نی ئیجابی بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ئاسانكرددنی كاروباری هاوڵاتیان و راپه‌راندنی كاره زه‌روورییه‌كان ، لایه‌نی سلبی به‌بێ ئاماده‌سازی بۆ ئه‌و قۆناغه ، چونكه ئه‌م هۆیانه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له كاتێكدا هاتنه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه ژیانی تاك له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه سه‌ركوت كرابوو به تایبه‌تیش سنورداركردنی ئازادی و ره‌فتاری ئافره‌ت ، ده‌رگاكانی په‌یوه‌ندیكردن به ده‌وروبه‌ره‌وه به‌روویاندا داخرابوو ،بۆ نموونه له راپۆرتێكی گۆڤاری (گوڵان ) ئاماژه به لایه‌نه سلبیه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژییا به تایبه‌تی مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت ده‌كات و بۆچوونی چه‌ندان توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و هاوڵاتیانی وه‌رگرتووه كه ئاماژه به كاریگه‌ری خراپ به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كان كه بۆته هۆی دروستبوونی چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ، هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه (ته‌نیا له ساڵی 2011دا له ماوه‌ی 12 مانگگدا (560) كه‌یسی جیاواز هاتۆته به‌رده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان ، كه هه‌موویان له كۆتاییدا به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ستن به خراپ به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه). هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ( ئه‌و تاوانه‌ی كه ئه‌نجامدراون جۆراو جۆرن كه هه‌ندێكیان به هه‌ره‌شه‌ی كوشتن كۆتایی هاتووه یان ده‌رهێنانی له قوتابخانه ، ته‌لاقدراون هه‌ر به‌پێ راپۆرتێكی تر كه له سایتی (گوڵان) بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له ئاماری دادگای شاری هه‌ولێر وه‌رگیراوه ئاماژه به‌زیادبوونی رێژه‌ی ته‌لاقدان ده‌كات له ساڵی 2011 ته‌نیا له‌ماوه‌ی (9) مانگ له‌هه‌ر چوارپارێزگای هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه له شاری هه‌ولێر (1458) سلێمانی (536) دهۆك (491) كه‌ركوك /گه‌رمیان (383) له‌و راپۆرته‌دا هۆكاره‌كان بۆ ئامرازه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا گه‌رانده‌وه به‌تایبه‌تی (مۆبایل و ئه‌نته‌رنیت و كاریگه‌ری زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كان ).
بۆیه ده‌توانین بلێن كه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌بێ وشیاریكردنه‌وه‌ی تاك وجۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌و ئامێرانه بووه هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ، و له‌ناكاو بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆكایه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا به‌بێ ئاماده‌سازی و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری سلبی هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی و رۆشنبیران وه‌كو پێویست نه‌یانتوانی ئاگاداری ئه‌و لایه‌نه بن و ئاگاداری ئه‌و گۆرانكارییانه‌بن كه له ئه‌نجامی ته‌كنه‌لۆژییاوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دێنن .وتاك هوشیار بكه‌نه‌وه له چۆنیه‌تی سود وه‌رگرتن له‌و هۆكارانه.
پێمان وایه گۆران له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێویست بوو به به تدریجی هاوسه‌نگ بێت ، به‌ڵام گۆرانی كلتوری له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی لایه‌نه‌ی مادی زووتر گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه وه‌ك له لایه‌نی مه‌عنه‌وه‌ی ، كلتور هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌دوو لایه‌ن پێك دێت لایه‌نێكی (مه‌عنه‌وه ) كه كۆكراوه‌ی عورف و عادات و ته‌قالید كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه و لایه‌نێكی (مادی ) هه‌موو ئه‌و شته به‌رجه‌ستكراوانه‌یه كه مرۆڤ ده‌توانی ده‌ستیان لی بدات ، بۆیه ده‌توانین بلێن كه هه‌ندێ بنه‌ماو پرنسیپی مۆرالی و ترادیسیۆنالی هه‌یه تاك ناتوانێ حیسابیان بۆ نه‌كات به‌تایبه‌تیش ئاین و ترادیسۆن و ئاین له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی ئاین به‌شێكی زۆر گرنگی كلتوره و له‌كلتور جیانه‌كراوه‌ته‌وه ، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تاك زۆر به‌ئاسانی ده‌توانی مۆدیلی ئۆتۆمبیل یان خانوه‌كه‌ی بگۆرێت ، به‌ڵام ناتوانی چاو بپۆشیت له‌هه‌موو ئه‌و عورف عادات و تقالید و بنه‌ما ئاینی ، به‌گشتی عه‌قڵیه‌تی خێله‌كی و باوكساڵاری رێگر بوونه له گواسته‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌یی كه تاك هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری و دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌رییه‌كانی خۆی بكات ، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆیه نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی تاك.كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێله‌كی نه‌ك موئسساتی .كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه تا ئیستاش حزب به‌رێوه‌ی ده‌بات نه‌ك حكومه‌ت ، لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌حزبی بوونی واتا به خێڵه‌كی بوونی ده‌مه‌زراوه حكومیه‌كان ده‌كه‌مه‌وه ، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و موئه‌سساتی یاسا رۆڵی گرنگ ده‌بینێ له به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه و به‌ره‌وپێشبردنی.
هه‌روه‌ها به‌خوێنده‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌دیار ده‌كه‌وێت كه دیارده‌ی (ژن به ژن و فره ژنی و به‌زۆر به‌شودان ) له‌كه‌مبوونه‌دایه یان زۆر ده‌گمه ئه‌م حاڵه‌ته ماوه، به‌ڵام دوو دیارده‌كه‌ی تر وه‌كو (خۆسوتاندن و كوشتنی ئافره‌ت به‌ناوی ناموس پارێزی ) وه‌كو خۆی ماوه بگره زیادیشكردووه دیارده‌ی خۆسوتاندن ئه‌وه دیارده‌ی خۆكوشتنه (انتحار ) كردنی مرۆڤه له‌و كاته‌دا كه مرۆڤ ده‌گاته لوتكه‌ی نائومیدی مه‌رجیش نیه هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه له‌یه‌كدی وه‌كو یه‌ك بین جۆری ئه‌و حاڵه‌ته هۆكاره‌كانی دیاری ئه‌كه‌ن.
، هه‌ندێك جار بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ڕه‌نگه هانده‌ربێت بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی زۆر جار راگه‌یاندن رۆڵێكی نه‌رێنی ئه‌بینیت ، له باریس زۆر جار ئه‌وم ئه‌بیست كه دیاردیه‌ك بوونی هه‌یه ئه‌ویش خۆ فڕێدان بۆ ژێر میترۆكان به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتن رۆژێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له قوتابیه‌كانی هاورێم بۆی گێرامه‌وه له‌ناكاو رووداویكی وا دروست بوو به‌داخه‌وه ئه‌و هاوڕیه‌م ویستبووی وێنه بگرێت به‌ڵام پۆلیسێك زۆر به تورییه‌وه پێ گووتبوو
Cest la fête , arêtes d photo, cest la catastrophe
راوه‌سته له وێنه گرتن ، جیه ئاهه‌نگه ئه‌وه كاره‌ساته !!!
من زۆر جار باسی ئه‌و نموونه‌یه‌م كردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له رووماڵكردنی كاره‌ساته‌كان زۆر وورییانه مامله‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.له‌وه‌وه بۆم به‌دیاركه‌وت له‌وێدا كه چه‌ند به ووریاوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌كه‌ن نه‌وكا بڵاو ببێته‌وه وكاریگه‌ریه‌كی سلبی دروست بكات ، به‌ڵام ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كاتێك حاڵه‌تێكی وا رووده‌دات ده‌بێته مانشێتی رۆژنامه‌كان و به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له ده‌رئه‌نجامه‌كانی بكرێته‌وه ، رۆژ نیه له كوردستان له رۆژنامه‌كان نه‌بینرێت كه ئافرتێك كوژراو یان خۆی سوتاندووه ، دووباره پێشاندنی ئه‌و كاره‌ساتانه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌لای تاك و زۆر جار ده‌بێته هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێت ئه‌و كه‌سی یان روونتر بڵێن ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه خۆی ده‌سوتێنی به‌ده‌ر له هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه پاڵنه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاكه بگاته لوتكه‌ی بێزاری به‌ڵام ئالیه‌ته‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كرداره من پێم وایه له‌رووی یاساییه‌وه ته‌نیا خۆی به‌رپرسه له‌و تاوانه نه‌ك كه‌سی تر چونكه ئه‌و خۆیه‌تی وسیله‌كان به‌كاردهێنی ره‌نگه هه‌ندێك جار فیشاری كۆمه‌ڵایه‌تی و یان خێزانی هه‌بێت وه‌كو باسم كرد به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر ئارام بگری تا كێشه‌یه تێپه‌ر ده‌بێ ، وبیگومان ده‌رئه‌نجامێكی جیاوازتری ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به هوشیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ل َ كێشه‌كان بكات كاره‌ساتی واش دروست نابێ ، سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی كوشتنی ئافره‌ت به ناوی نامووسی پارێزی ئه‌وه جیاوازه له حاڵه‌كه‌ی تر چونكه ئالێره‌دا كه‌سانی تر به‌شداری له كوشتنی ئافره‌ت ده‌كه‌ن و كه‌س وكار تاوانبار ده‌كرێن هۆكاره‌كانی په‌نابردنی خێزانیش بۆ ئه‌و دیاده‌یه زیاتر په‌یوه‌ندی به پاراستنی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌وه هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه و زۆر جار ره‌نگه خودی خێزان له‌گه‌ڵ پراكتیكی كردنی ئه‌و دیارده‌یه نه‌بێت به‌ڵام ده‌كه‌ونه ژێر فیشاری ده‌وروبه‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئافره‌تان له رووی سیاسیه‌وه ، بیگومان ژنانی كۆمه‌ڵ به‌رله‌وه‌ی ژن بن ئه‌وا تاكیكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن وكاریگه‌رن به ده‌رئه‌نجامه‌كان ، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پرسی ژن له رێگای ریكخراوه‌كانی ” ژنان ، ئافره‌تان، خوشكان ، خانمان” خراوته نێو چوارچێوه‌یه‌كی حزبیه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش به بۆچوونی من خزمه‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت ناكات وه‌كو پێویست، چونكه بێش ئه‌وه‌ی پرسی ژن پرسێكی سیاسی بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پرسێكی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه. ته‌نانه‌ت ئایدیۆلۆژییای سیاسیه‌كان زۆرجار ده‌بینین كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر پرسی ژن داناوه و پرسی ژنیان كردۆته قوربانی فیكری سیاسی . بۆنموونه له گۆرینی یاساكانی تایبه‌ت به‌باری كه‌سێ له په‌رله‌مانی كوردستان، ململانێ سیاسیه‌كان و سه‌پاندنی ئایدیۆلۆژی سیاسی ، هه‌ربۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئه‌و پرسیاره له رێكه‌وتی 27/3/2008 دا له كۆنفراسی باڵای هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی له هۆڵی 1ی شوبات پاش تاتۆیكردنی ئه‌و یاسایه له‌لایه‌ن دوو لێژنه‌وه پاشانیش گفتۆكردنی له ناو په‌رله‌مانی كوردستان ، ئه‌وه‌ی تێبینم كرد ئاراسته پێچه‌وانه‌كانی نێوان پارته سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان و به تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌تانی كه پاڵیوراوی حزبه‌كان بوون ببوه هۆی قوڵكردنی كێشه‌كان و پێكدادانی فیكری دروست ده‌بوو به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی فكیری ئیسلام و فیكری فیمێنیسته‌كان ،
“ترادسیۆن و ئاین و پرسی ژن “
پێویسته هه‌ردوو هۆكار شی بكه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرسی ژن ، بۆچوونه‌كان جیاوازن ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س توندوتیژی دژ به ژنان بۆ كلتور بگه‌رێنیته‌وه و هه‌ندێكیان بۆ ئاین ، و له كۆتایدا هه‌ردوو بۆچوونه‌كان رێژه‌یین ، ” جۆن لۆك ده‌ڵێت تواناكانی مرۆڤ بۆ ناسین و گه‌یشتن به‌راستی ، توانایه‌كی سنورداره و دیاریكراوه‌ن ، كه‌س ناتوانێ هه‌ڵگری هه‌موو ڕاستیه‌كان و هه‌موو پێناس و ناسینه‌كان بێت به‌سه‌ریه‌كه‌وه ، مرۆڤ له دیدی لۆك بوونه‌وه‌رێكی نه‌قوستانه و ئه‌وه‌ی تاكه كه‌سێك ده‌یزانێت ته‌نها به‌شێكی زانیارییه‌كان و راستیه‌كانه ، لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه بژین ده‌بێت قبوڵكه‌ین كه هه‌ریه‌كێكمان به‌شێك له هه‌قیقه‌ت و به‌شێك له زانیاریه‌كانمان پێیه” ده‌بێ بزانین ئه‌وانه كێن كه ئاین به فاكته‌رێك داده‌نێن بۆ توندوتیژییه‌كان ؟ من زیاتر له هه‌ڵگری ئه‌و فیكرانه‌وه ده‌بیستم كه خاوه‌ن ئایدیۆلۆژییایه‌كی سكۆلاریزمن و فیكری چه‌پن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ، ده‌نا ئه‌گه‌ر هه‌مان پرسیار له كه‌سایه‌تیكی ئاینی بكه‌ی ره‌نگه شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو پێچه‌وانه‌ت بداتێ ، بۆیه ده‌توانم بلێم دوو ئاراسته‌ی جیاوازه ، بێ ئه‌وه‌ی بزاندرێت كه توندوتێژییه‌كان كردارێكی له ناكاوه له ئه‌نجامی هه‌ڵوچوونی مرۆڤه‌وه دروست ده‌بێ ، زۆرجار هۆكاره‌كانی پشت دروستبوونی رووداوێك یان كاره‌ساتێك شاراوه‌یه‌و و هه‌قیقه‌ت بزر ده‌بێت له نێوان ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه‌ی كه به‌شدارن له خوڵقاندنی ئه‌و كاره‌ساته. بۆیه من پێم وایه هۆكاری هه‌ر حاڵه‌تێكی توندوتیژی له یه‌كدیه‌وه جیاوازه ، پاشخانی پشت دروستبوونی توندووتیژییه‌كان له هه‌ڵچوون و عصبیه‌تی مرۆڤێك به‌رامبه‌ر به‌وی تره ، هه‌روه‌ها فه‌زای ده‌ره‌وه‌ی خێزان بیگومان ئه‌و گۆرانكارییه خێرایانه‌ی كه‌به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هاتوو له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو هۆكارێك بوو بۆ زیادبوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پێكدادانی كلتوری و ئاینی ، لێردا گرنگه قسه له‌سه‌ر تیۆرییه‌كانی گۆران بكه‌ین كه تیۆری ئابووری و ململانێ و ته‌كنه‌لۆژیا ….هتد ، تاچه‌ند كاریگه‌رییان له دروستبوونی توندوتیژییه‌كان كردووه.وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژمان پێكرد.
داب و نه‌ریت چیه ؟ داب و نه‌ریت چڵه‌وی له‌ده‌ست كێ ، ئه‌وا كێ یه په‌ریره‌ی داب و نه‌ریت ده‌كات ، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌ر ره‌فتارێك یان حاڵه‌تێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی پیاو نه‌بێ یه‌كسه‌ر داب و نه‌ریت له‌وێ كارایه و ئه‌و نه‌ریته كۆنترۆڵكراوه‌كان دێنه گۆری كه پیاو تێدا ده‌رباز ده‌بێت و ژن تێدا كۆنترۆڵ ده‌كرێت. پرۆسه‌ی زیندوو راگرتنی داب و نه‌ریت له‌ده‌ست پیاوه پیاویش ته‌نیا له‌به‌ر هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باوكسالارانه‌ی خۆی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی پێ ده‌دات ، كاتێك كه ژن كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ده‌بێت ، چۆن داب و نه‌ریت له‌گه‌ڵ ئه‌وه له‌كاتێكدا عقڵیه‌تی راگرتنی ئه‌و پرۆسه له تای ته‌رازووی پیاوه؟
” توندوتیژی دژ به ژنان و پلانی حكومه‌ت “
پلانی حكومه‌ت له‌رووی یاسایی و پاریزگاریكردن و هوشیاركردنه‌وه له‌رێگای ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به داكۆیكردن له پرسی ژنان ، له‌رووی یاسایه‌وه كار كراوه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌ییه ، و ئیجرائاتی یاسایی ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سه‌ی كه بكوژی ژنه ئیستا توند كراوه ئه‌ویش له‌ژێر فیشاری كاریگه‌ری رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تی و ناخۆییه‌كان ، به‌ڵام زۆرجار فیشاری ده‌وروبه‌رو فیشاری ویژدانی جمعی و ترادیسیۆنه‌كان زۆر به‌هێزتره له فیشاری حكومه‌ت بۆیه نه‌توانراوه كه تائیستا كۆنترۆڵی ئه‌و دیارده‌یه بكرێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بێت ، ده‌بینین ئه‌و ره‌فتاره ده‌كات هه‌رچه‌نده یاساكانی ولاتانی ئه‌ورپا بۆ نموونه كه چه‌نده سزاده‌رن و توندوتۆڵن كه‌جی ده‌بینی كوردێك له‌وی هه‌مان ره‌فتار ده‌كات ژنه‌كه‌ی یان كجه‌كه‌ی ده‌كوژێت ، بۆیه ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندی به عقڵه‌وه هه‌یه نه‌ك به شوێن .
:راسته له رووی تیۆرییه‌وه كۆمه‌لێك یاسا هه‌موواركراوه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندنی پرسی ژن بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر یاسا له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌بێ تاك ڕاده‌كات له‌ده‌ستی یاساكان ، بۆیه دوای چه‌ند سالێك له هه‌موواركردنی یاساكان بۆنموونه گۆرینی یاسای فره‌ژنی و دانانی سنور بۆی ، له كۆتاییدا چیمان بینی ” بینیمان كه تاك ده‌چێت له ده‌روه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان واتا له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ژنی دووه‌م هێنا واتا نه‌مانتوانی متمانه بۆ تاك دروست بكه‌ین كه رێز له یاساكان بگرێ نموونه‌ش زۆره ، بینیمان كۆمه‌لێك كچ بێ به‌شبوون له پێكهێنانی ژیانی خێزانی ، ئه‌مرۆ ده‌بینین رێژه‌ی مانه‌وه‌ی كچ له‌نێو خێزانه‌كان زیادی كردووه هۆكارێكیان رێگری یاساكانی هه‌رێمی كوردستان لێان له‌وه‌ی كه وا به ئاسانی نه‌توانن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك بكه‌ن كه ژنی هه‌بێ، هۆكارێكی تر داخراوی كلتوری كوردی له رووی پێكهێنانی هاوسه‌رگیری ده‌ره‌كی مه‌به‌ستم له ده‌ره‌كی واتا له‌گه‌ڵ بێگانه كه كورد نه‌بێ واتا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئافره‌تی كورد ده‌توانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر غیری كورد بكات ، بۆیه لێره‌شدا ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان ناشه‌رعیه‌كان رووی له زیادبوون ده‌بێت ، له‌به‌رامبه‌ر دا چ له‌لایه‌ن ئاین چ كلتور دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه هێلی سورن ، زۆرجار توندوتیژییه‌كان لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن . بۆیه ده‌بینم كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌كه‌وه یاساكانیش له ئاقارێكی تره .بۆیه گرنگه یاساكان ته‌واوكه‌ری كۆمه‌ڵگه بێت و له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌تی كۆمه‌ڵگه بێت .
پلانی دووه‌می حكومه‌ت و كردنه‌وه‌ی كۆمه‌لێك ناوه‌ند بۆ داكۆیكردن له پرسی ژن ، جاری پێش هه‌موو شتێك پێم خۆشه قسه له‌سه‌ر ئالیه‌تی كاری ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌ی دیاری حكومه‌ت بكه‌م كه كار بۆ كێشه‌كانی ئافره‌ت ده‌كه‌ن ، به‌ر له دامه‌زراندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توند‌و تیژی دژ به ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ، كلتوری شه‌رمكردن له‌وه‌ی كه ئافره‌ت ده‌رگای پۆلیس له خانه‌واده‌كه‌ی یان مێرده‌كه‌ی بگرێت ، هه‌ر ژنێك رووی له بنكه‌كانی پۆلیس بكردایه و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه وه‌ك تاوانبارێك سه‌یر ده‌كرا نه‌ك وه‌ك زوڵملێكراوێك ، و عه‌یبه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته ده‌كرد دوور یان نزیك، كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیه ده‌توانم بلێم تاراده‌یه‌كی زۆر ئه‌و كلتوره‌ی شكاند كه ئافره‌ت نه‌توانی له رێگای یاساییه‌وه داوای مافه‌كانی خۆی بكات.به‌لام به‌ده‌ر نه‌بوو له كه‌موكوری به‌تایبه‌تی له‌رووی پرۆفیشناڵی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان . دامه‌زراوه‌ی دووه‌م ئه‌نجوومه‌نی خانمان پێم وایه ئه‌م ئه‌نجوومه راسته‌و خۆ سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، پێویست بوو كاری زیاتری كردبایه له‌وه‌ی ئیستا به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌وه پێ داربوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرسی ژن و داكۆكیكردن له مافه‌كانیان ، ئه‌وه‌ی من بینیبیتم چوارچێوی كاری ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌یه‌ك و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند ئافره‌تێك تێنه‌په‌ریوه ، جگه له‌وه ئالیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان زۆر به‌ته‌سكه ، بۆنموونه گرنگ بوو ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له رێگای تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و ئمیله‌وه سه‌باره‌ت به‌هه‌ر كارێك ئافره‌تان ئاگادار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له بڕیاردان یان گفتۆكردن له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسازییه‌كانی تایبه‌ت به مێ ، چگه له‌وه تا ئیستا نه‌توانراوه پارێزگاری ته‌واو له‌و ئافره‌تانه بكه‌ن كه رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌ی خێزانی ده‌بنه‌وه ، بۆنموونه چه‌ند سالێك به‌ر له ئێستا شوێنیكیان له شاری هه‌ولێر كرده‌وه به ناوی ماڵی خانزاد بۆ پارێزگاریكردن له‌و ئافره‌تانه‌ی كه رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه ، بۆخۆی كردنه‌وه‌ی شوێنی وا گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌ناگایه‌ك بۆ ئه‌و ئافره‌تانه ، به‌ڵام نه‌ك به‌و ئاشكراییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ئه‌منی ئه‌و ژنه هه‌بێت ، چونكه كاتێك كه ئافره‌تێك روو به‌رووی كاره‌ساتێك ده‌بووه و رووی له‌و ناوه‌نده ده‌كرد ، خانه‌واده‌ی ئافره‌ته‌كه باش شوێنه‌كه‌یان ده‌زانی بۆیه زۆر به‌ئاسانی ده‌یانتوانی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده بۆ په‌لاماری ئافره‌ته‌كه‌یان بده‌ن ، پێم وایه ئه‌م رووداوانه‌شمان بینی ،له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان كاتێك كه هه‌ست ده‌كرێت ئافره‌تێك له‌رووی خێزانیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر نه‌ك ته‌نانه‌ت شوێنی ده‌گۆرن به‌ڵكو identities واتا ناسنامه‌شی ده‌گۆرن ئه‌گه‌ر زۆر پێویست بوو ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بۆنموونه له باشوری فره‌نسا رووبه‌رووی توندوتیژی بووبێت دیگوێزنه‌وه بۆ باكور ، به‌وشێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته بتوانی به دڵنیای و بێ ترس ژیانی ئاسایی خۆی به‌سه‌ر ببات ، به‌ڵام له كوردستان تائیستا نه‌توانراوه ئه‌و ئالیته له پارێزگاریكردن له ئافره‌ت دابمه‌زرێت ، بۆیه پێویست بوو ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه هه‌ر هیچ نه‌بی خاوه‌نی چه‌ند شوێنێكی نادیار بووایه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له پێنا پارێزگاریكردن له‌و ئافره‌تانه‌ی كه روو به‌رووی توندوو تیژی ده‌بنه‌وه .
ته‌وه‌ری ده‌ه‌وم : پرسی ژن له ڕه‌هه‌ندێكی سیاسیه‌وه
*”-پرسی ژن له چوارچێوه‌ی و كاری رێكخراوه‌یی”
من پێم وایه ئه‌ركی ئه‌و رێكخراوانه زۆر قورس ده‌بێت كاتێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ترادیسۆنال كارده‌كه‌ن زۆر جار رێكخراوه‌كانیش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی كۆوه واتا ویژدانی جمعیه‌وه یان زۆرجار ناپرۆفیشنالی له كاری به‌رێوه‌بردن رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی كاری ئه‌و رێكخراونه ،بۆیه ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان نه‌یانتوانیبێت وه‌كو پێویست رۆڵ ببینن ئه‌وا بۆ ئه‌و بارودۆخه كۆنترۆڵكراوه ده‌گه‌رێته كه ده‌روونی ئازادی تاكی گرتووه ،
– سه‌باره‌ت به دۆزی ئافره‌تان و ئایدیلۆژییای سیاسی ئه‌و پرسی زۆر گرنگه و پێویست لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردی له‌سه‌ر بكرێت راسته له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی چه‌ندان رێكخراوی ئافره‌تان هه‌یه كه داكۆكیكاری پرسی ئافره‌تانن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له ناساندن و شیكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئافره‌تان بۆچوون و ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر ده‌بینرێت ، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر پرسی ئافره‌تانه‌وه هه‌یه ، چونكه رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له زه‌رووره‌تی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه ، به‌ڵكوو دروستكراوی بونیادی حزبه له زه‌رووره‌تی حزبیبوون وای كردووه رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان دروست بێ حزب بۆته به‌گه‌رخستنی به‌رنامه و میتۆدی كاركردنی ئه‌و رێكخراوانه ، سه‌ربه‌خۆ نین په‌یوه‌ندی راسته‌خۆیان به حزبه سیاسیه‌كانه‌وه هیه ، لێره‌دا رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ده‌بنه پاشكۆی حزبه‌كان ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر وا بیر بكه‌ینه‌وه كه رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ده‌بنه كه‌ناڵێكی كاریگه‌ر بۆ نه‌مانی چه‌وساندنه‌وه جیاجیاكانی سه‌ر ئافره‌تان و فشاری به‌هێزی سه‌ر ناوه‌نده پێشیلكارییه‌كان ئافره‌تان ناهێڵی ئه‌وا به‌هه‌ڵدا چووین، چونكه ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی كاركردن له ئارادایه مه‌به‌ستم له ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر له‌وه رێكخراوێكی ئافره‌تان سه‌ر به حزبێكی دیموكرات و لیبرال و یان كۆمۆنیسته له‌به‌رامبه‌ردا رێكخراوێكی تر هه‌یه سه‌ر به حزبێكی ترادیسیۆنال و یا فكری ئیسلامیه ، بوونی ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌قلیدی تازه پێگه‌یشتوو كاریگه‌ریه‌كی نیگه‌تیڤی زیاتر وه‌ك له پۆزتیڤ ، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر له (40) رێكخروه ی ئافره‌تان هه‌یه هه‌موویان له‌سه‌ر خواست و ویستی حزبه‌كان و به‌بڕیاری ئه‌وان دامه‌زراون ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ناوی حزبه‌كه‌شیان هه‌ڵگرتووه ، جه‌ماوه‌ربوونیشیان به‌نده به‌راده‌ی جه‌ماوه‌ربوونی حزبه‌كان ، ئه‌م فره رێكخراوه‌ییه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه بنه‌ماكانی دیموكراسی و شارستانی تێدا گه‌شه‌ی سه‌ندبێت ده‌بێته حاڵه تێكی پۆزه‌تیڤ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دینی رۆژهه‌ڵاتی و باوكسالاری و چینایه‌تی بوو ئه‌وا بنه‌ماكانی ( یه‌كتر قبوڵكردن و ره‌خنه‌گرتن و جیاوازی بیروڕا ) بوونی نیه ، بۆیه ده‌پرسین ئه‌و فره بوونه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له دوای راپه‌رین تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخی ئافره‌تان ؟و كام له‌و رێكخراوانه ده‌بنه زمنحاڵی ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه ؟ به پێچه‌وانه‌وه زۆرجار ئه‌و رێكخراوانه وا ده‌بینرێت ئه‌وان ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌ست و تاقمه ده‌كه‌ن كه ئه‌و رێكخراوه به‌رێوه ده‌بن و ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامن تێدا ، تائیستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه ئه‌وان به نوێنه‌ر بزانن چونكه دروستكراوی ده‌ستی ئافره‌تانی كۆمه‌ڵ نین و له زه‌روورتی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه به‌ڵكو بۆ رازیكردنی ئامانجی تایبه‌تی نوخبه‌یه‌ك له ئافره‌تان بووه ، كه‌سه‌ر به حزبه جیا جیاكانن ، ره‌نگه هه‌ندێ جار ئافره‌تێك دووجاری كێشه‌یه‌ك بێت نه‌توانێت روو له‌و رێكخراوانه بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به حزبێكی سیاسیه، بۆیه كاتێك كێشه‌یه‌كی ئافره‌تان دروست ده‌بێت زۆر به‌ده‌گمه‌ن خودی ئه‌و رێكخراوه ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بكات و بۆشاییه‌كی فراوان هه‌یه له‌نێوان ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان .
من پێم وایه كه‌مووكوریی له‌و رێكخراوانه نیه كه ناتوانن وه‌كو پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌ل رووداوه‌كان بكه‌ن به‌ڵكوو هیزی ئاینی و داب ونه‌ریت و خیڵه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی سیسته‌می حزبایه‌تی زۆر به‌هیزتره له ئه‌ركه‌كان وتوانای ئه‌وان و ئه‌وانیش كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ته‌وژمه نادامه‌زراوییه‌ی نا مه‌ده‌نیه كۆمه‌ڵگه بۆیه گرنگه ده‌سه‌ڵات رۆڵی زیاتر ببینی له چۆنیه‌تی بونیادنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكرات به‌تایبه‌تی دامه‌زراوه په‌روه‌ردییه‌كان تا ریفۆرم له‌و ده‌زگاییه نه‌كرێت كه تاكێكی ئاشتیخواز و لێبورده و ئارام و به‌رهه‌مهێنه‌رت بۆ دروست نه‌كات ناتوانێت پێش له توند‌و تیژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی تاك بگریت، په‌روه‌رده نه‌ویه‌كی نوێت بۆ دروست ده‌كات كه دان به مافی به‌رامبه‌ر و رێزی سه‌روه‌رییه‌كانی یاسا بگرێت و له پاراستنی ژیانی خۆی و ده‌روروبه‌ری به‌رپرس بێت و هاكاری گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه بێت
كاركردنی رێكخراوه‌كان و چالاكانی ژنی كورد به‌راورد به جوڵانه‌وه‌ی ژنانی جیهانه به هه‌ڵسه‌نگدانی كاری ژنان
: ئه‌گه‌ر بلێم له یه‌ك ئاستدا نین بێگومان كۆمه‌لێك هۆكار هه‌بوونه له‌وانه
كاری رێكخراوه‌ی له ئه‌ورپا و ئه‌زموونی كاركردنی ئافره‌تان و بزووتنه‌وه‌كانی فیمێنیزم مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه ، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌زموونێكی نوێ بوو .
ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌گه‌یشتبیته ئه‌و ئاسته ، ئاسته‌نگه‌كانی داب و نه‌ریت واتا ترادیسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ئاین ، یه‌كێك بوونه له‌و هۆكارانه
شێوازی كاركردنی پرۆفیشناڵی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له ئه‌وروپا له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و توانا‌و شاره‌زای بونیادنراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی بونیان نراوه ، سنوری په‌یوه‌ندیی Communication رێكخراوه‌كانی ئه‌رورپا زۆر به‌رفراوانه واتا
ئاماده‌بوونیان له‌و كۆنفراسه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌باره‌ت به پرسی ژن ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شدایبوونی ئه‌وان له‌و كۆنفراس و خولانه زۆر ئاسانتره ، وه‌ك له‌و رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
“سیاسه‌تی گرنگه دان به‌پرسی ژن له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه “
به‌رله‌هه‌موو شتێك گرنگه بزادرێت ئه‌وا ج سیاسه‌تێكه یان لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی پرسه‌كانی ژن له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت و چۆن كاریان له‌سه‌ر ده‌كات ؟ و ئه‌م پرسه به ج ئاقارێكدا ده‌بات ؟،بێگومان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا من تێكه‌ڵاوێكی زۆر ده‌بینم و تا گه‌یشتۆته ئاستی فه‌وزا و به‌كارهێنانی ئه‌م پرسه بۆ ململانێ سیاسیه‌كان ، به كورتی پرسی ژن تائیستا نه‌گه‌یشتۆته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی كه وه‌كو پرسێكی گشتی و مرۆیی كاری له‌سه‌ر بكرێت ، ته‌نانه‌ت حزبه سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر كاریشیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردبێت له دیدگایه‌كی فراوانه‌وه نه‌بووه ، به‌ڵكو ئه‌م پرسه‌یان له‌روو ده‌خستنی چه‌ند ژنێك كورتكردۆته‌وه ، كه بیكه‌ن به نموونه‌ی ماف پێدانی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه ، ئه‌وان وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر له رووی ئیدارییه یان سیاسی و ئابووری پێگه‌یه‌كیان دا به ژنێك ، كه‌واته ژن په‌راوێز نه‌خراوه و پێگه‌ی خۆی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه ئه‌وان لێره‌دا ماف و امتیازیان داوه‌ته “یه‌ك ئافره‌ت نه‌ك كۆی ئافره‌ت “، گرنگه ده‌سه‌ڵات له‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌ربچێ ، كاتێكیش كه به عقڵیه‌تی ماف و امتیازات پێگه‌كان له‌سه‌ر كه‌سه‌كان به‌گشتی و ئافره‌تان به‌تایبه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رپرسیاریه‌تی و شاره‌زایی و لێهاتووی و به‌توانایی ، ئه‌وا كاره‌كته‌ران كاره‌كته‌ری ئه‌كتیڤ نابن به‌ڵكو زیاتر پاسیڤن ، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له گه‌نده‌ڵیه‌كان ، بۆیه پرسه‌كانی ژن ئه‌گه‌ر له ره‌هه‌ندێكی سیاسیه‌وه‌ش كاریان له‌سه‌ر كردبێت ، ئه‌وا حزبه سیاسیه‌كان له رێگای رێكخراوه‌كانه‌وه كاریگه‌رێكی نه‌كتیڤی كردۆته سه‌ر ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵاه‌تیه‌كه‌ش ، ئیستا ده‌پرسی چۆن ؟ له‌كاتی هه‌موواركردنی یاساكانی تایبه‌ت به یاسای باری كه‌سێ له په‌رله‌مانی كوردستان پێكدادانه سیاسیه‌كان چه‌نده به زه‌قی ده‌بینیرا له نێوان فیكری ئیسلامی و علمانی و چه‌په‌كان ئه‌مه وه‌كو نموونه ، بۆخۆی لێره پرسی ژن پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو به‌ڵام كرا به قوربانی ئایدیۆلۆژییا سیاسیه‌كان ، ئه‌مه‌ش گرفته، كه نه‌تواندرێت ته‌نانه‌ت له هه‌موواركردنی یاساكانیش یاسایه‌ك بێت هاوڵاتیان وابه‌سته بكات پێه‌وه به‌ڵكو وای كرد هاوڵاتیان په‌یره‌وی نه‌كه‌ن و ڕا بكه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ئاره‌زووه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها بینیمان كه چۆن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به هه‌زاره‌ها ئافره‌ت بوونه قوربانی ده‌ستی سیاسه‌ت ، جا ج له‌سه‌رده‌می به‌عس یان له‌كاتی شه‌ڕ ناخۆ بێگومان ئه‌مانه هه‌موی ڕه‌هه‌ندی سیاسیه و كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی كردۆته سه‌ر پرسه‌كانی ژن له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، له‌وی كه چه‌ندان ژن مێرده‌كانیان له ده‌ست دا و شوێن و پێگه‌و باری ئه‌منی و ئابووری و به‌خته‌وه‌رییان لێ تێكچوو.كاتێك كه ئه‌و پرسیاره ده‌وروژێندرێت كه پرسی ژن په‌راوێزخراوه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه یان نا ؟ من پێم وایه په‌راوێز نه‌خراوه به‌ڵكو به‌كارهێنراوه له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه ، چونكه جیاوازێكی زۆر هه‌یه له نێوان به‌راوێزخستنی پرسێك له كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ئامانجه تایبه‌تیه‌كان . من پێم وایه پرسی ژن تا ئه‌و ئاسته كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه تا ئامانجێكی تایبه‌تی پێ پێكیندراوه ، به پێچه‌وانه‌وه حزبه‌كان ئه‌وانیان كردۆته وسیله‌یه‌ك بۆ جوانكردنی خۆیان ، بۆنموونه سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ، له نزیكبوونه‌وه ی ژنه‌كانیش له حزب واتا له پێشه‌وه بوون له كاری حزبی و سیاسی ، ئه‌و ژنانه‌ن كه كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانن ، ئه‌و به‌هێزكردنه‌ی پێگه‌ی ژن كه باسی لێوه ده‌كرێت ، ته‌نیا ئه‌و كه‌سه و ژنه نزیكانن كه له سه‌ركردایه‌تی سیاسی حزبه‌كانه‌وه نزیكن ، چونكه تا ئیستا له‌سه‌ر عقڵه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی كاركردن و توانا ئه‌م پێگانه نه‌بووه ، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی امتیازات بووه، هه‌ندێ جاریش زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسی مغدوریه‌ت بووه. پێم بڵی لێره‌دا تۆ چ ستراتیژیه‌تێك له پرسی ژن ده‌بینی ؟ بێگومانم هیچ!!!!
چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كی و باوكسالاره ، ده‌بێ پێمان سه‌یر نه‌بێ كه سیسته‌می سیاسی و حزبی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێره‌و بێت ، تائیستا حزبه سیاسیه‌كان له قاوغه ده‌رنه‌چوونه بگره هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ ده‌ست نیشانكردنی پێگه سیاسی و حزبی و ئیدارییه‌كان ، له‌سه‌ر عقڵیه‌تێكی خێله‌كیه ، واتا من تائیستا زۆر زۆر به ده‌گمه‌ن هه‌ستم به‌وه كرد كه ئافره‌تێك له پێگه‌یه‌كی ئیداری یان سیاسی یان حزبی دانبندرێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی كه به توانایه ، بگره پێوه‌ری ئه‌وان بۆ دانانی ئافره‌تیش له‌سه‌ر بنچینه‌ی (كچ و ژنی فڵان به‌رپرسه یان فڵان عشیره‌ته)، ئه‌مه‌ش به‌لای منه‌وه باشترین وێنه كه ئه‌وه نیشانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات كه تا ئیستا حزبه سیاسیه‌كان به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی متمانه‌یان به توانای ئافره‌ت نیه، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش دابنین له‌و پێگانه وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسم كرد كه كێ داده‌نین ، دووش بۆئه‌وه‌ی حزبه سیاسیه‌كان له‌و رێگایه‌وه لافی دیموكراسی لێ بده‌ن و مه‌ده‌نی بوونی خۆیان بسه‌ڵمێنن
بێگومان هیچ هێزێك وه‌كو هێزی ژن نیه له‌و پرسه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌خۆیه‌وه كاری له‌سه‌ر بكات ، كه ده‌پرسین بۆچی ژن ته‌واجدی هه‌یه وه‌كو ژماره له‌نێو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه ، به‌ڵام له كاتی بڕیاره چاره‌نوسازییه‌كان به‌شدارییان پێ ناكرێت، چونكه عه‌قڵه‌یه‌تی حزبه سیاسیه‌كان تائیستا عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كیه ، له‌و دۆخه دره‌نه‌چوونه كه متمانه‌یان به بڕیار‌و پێشنیار و خیتابی ژن بێت ، ئه‌وان ژنیان به‌كارهێناوه و عه‌قڵی ئه‌و ژنانه‌ش له‌ده‌ستی پیاوه‌كاندایه چونكه ئه‌و ئه‌و پێگه‌ی داوه‌تێ !!!! نه‌ك توانا و لیهاتووی خۆی ، لێره‌دا پێگه‌ی ژن لاوازه ده‌بێت له بڕیاردان و له‌به‌شداریكردن ، چونكه ئه‌وا پیاوه پێ ده‌لێت تۆ مه‌فروزه لێره‌دا ده‌ركه‌وێت و یان لێره ده‌رنه‌كه‌وی ، یان لێره به‌شدار به !! لێره به‌شدار مه‌به !!!!
“پرۆسه‌ی سیاسی و گۆرانی ره‌وشی ژن “
له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیه‌كاندا ، پرسی ژن له‌نێو حزبه علمانیه‌كان له پاشه‌كشه‌دابوون ده‌بینم ، چونكه ئه‌و ژنانه‌ی كه له سه‌ره‌تادا زۆر به گه‌رمو گوری به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كرد ، وه‌كو پێویست پشتگیری‌یان لێ نه‌كرا ، بگره زۆرجار بوونه قوربانی ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان حزبه‌كان وێرای ئه‌وه‌ش له نێو خود ئه‌و حزبه سیاسیه‌ی كه كاری تێدا ده‌كرد ، په‌رواوێز ده‌خران و وه‌كو پێویست پشتگیری نه‌ده‌كران بگره زۆرجار تۆمه‌تی ئه‌خلاقی و شكاندنی كه‌سایه‌تیان بۆ دروست ده‌كرا ، ئه‌مش هۆكار بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان له كاری سیاسیی دووربكه‌ونه‌وه ، ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بخوێنینه‌وه له‌مباره‌ییه‌وه ، ده‌توانم بلێم حزبه ئیسلامیه‌كان زیاتر توانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی ژن بكه‌ن نه‌ك حزبه لیبرال و سۆسیال و دیموكراتیه‌كان ، بیگومان فاكته‌ره دینیه‌كان لێره‌دا هاوكار بوون چونكه ستراكتۆری كۆمه‌لگه‌ی كوردی زیاتر باڵی ئاینی به‌سه‌ریدا زاڵه و حزبه ئیسلامیه‌كانیش توانیان له پرسه‌كانی ژن ئه‌م لایه‌نه بقۆزنه‌وه. ئه‌مه‌ش گۆرانكارییه‌كه‌یه .
له‌لایه‌كی تر هاتنه‌كایه‌وه سیسته‌می كۆتا له نێو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بۆ ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ، ئه‌م سیسته‌مه دوو لایه‌نی هه‌یه ، لایه‌نی ئیجابی و لایه‌نێكی سلبی ، لایه‌نه ئیجابیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هانده‌ری ژنانه بۆ به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ، ئه‌مه وه‌ك ئامانج شتیكی پۆزه‌تیڤه ، لایه‌نی نیگه‌تیڤی ئه‌وه‌یه كه وا ده‌كات ئافره‌تان له‌سه‌ر حازری بی ماندووبوون پێگه‌كان وه‌ربگرن، نه‌ك له رێگای شاره‌زایی و لیهاتووی خۆیان فه‌رز بكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع .
” كۆتا ئافره‌تی ئه‌كتیڤت بۆ درورست ناكات له كۆمه‌ڵگه به‌ڵكو ئافره‌تێكی مشه‌خۆر و ته‌مبه‌ڵت بۆ به‌رهه‌مده‌هێنی ” ئالێره‌شدا بیگومان له بڕیاره چاره‌نوسازییه‌كانیش هه‌ڵویستی لاواز ده‌بێ، لایه‌نێكی تری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ته‌نیا وه‌كو رێژه و چه‌ندایه‌تی مامڵه له‌گه‌ل پێشكه‌وتنه‌كانی پرسی ژن ده‌كه‌ن ، نه‌ك له رووی چۆنیه‌تیه‌وه ، هه‌روه‌ها ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه پێویستیان به رێژه نیه وه‌كو دیكۆرێكی سیاسی به‌كاریان بهێنن ، ئه‌وان پێویستیان به‌و ئافره‌ته‌یه كه داكۆكیكاری پرسی ئه‌وان بێت له روی مرۆییه‌وه ، یان به پێچه‌وانه‌وه زۆر جار ئه‌و كاره‌كته‌ری كه داكۆكیكاری پرسی ژنه ره‌نگه پیاو بێت نه‌ك ژن. زۆرجار پیاوێكی مه‌ده‌نی بیرێكی مرۆڤسالاری له كۆمه‌ڵگه له كاره‌كته‌رێكی ژن زیاتر رۆڵی هه‌بێت له به‌روه‌پێشبردنی پرسی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه ، زۆرجار ژنێك ناگاته رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان یان شاره‌زایی نیه ، په‌نا بۆ پیاوێك ده‌بات له‌كاتێ كه رووبه‌رووی گرفتێك یان توندوتیژییه‌كی خێزانی ده‌بێته‌وه ، ئالێره پیاو ێك ده‌بێته ، هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی. بۆیه گرنگه كار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان و رۆڵی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌دا بكرێت ، هه‌روه‌ها ده‌پرسم ئه‌و ژنه‌ی كه نه‌یتوانی بێت رۆڵی خۆی ببینیت له‌ناو كۆمه‌ڵگه و كاریگه‌ری هه‌بێت ، كاره‌كته‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌سه‌پاندبێ و متمانه‌ی هاوڵاتیان به شێوه‌یه‌كی گشتی و ئافره‌تان به تایبه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، بیگۆمان له رێگای كۆتاشه‌وه دابندریێت كاریگه‌ری لاوازی ده‌بێت، بۆ؟ چونكه ئه‌و له‌سه‌ره‌تا نه‌یتوانیوه ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنێ ، ئه‌و نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیان ئه‌و رۆڵه‌یان پێ بده‌ن له‌و كاره ، باشه چۆن حزبه‌كان زاتی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و رۆڵه‌ی پێ بده‌ن ، بیگۆمان لێره‌دا رۆڵی سه‌قه‌تی ده‌بێ . بۆیه گرنگه ژن به هه‌وڵی خۆی پێگه‌كان به‌ده‌ستبهێنی چونكه متمانه‌ی هاولاتیانی گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌یه‌تی ، جا چ ژن یان پیاو بێت.
من به رێژه سه‌یری وه‌زعه‌كه ناكه‌م ، كه چه‌ند ئافره‌ت به رێژه له‌ناو په‌رله‌مان یاخود له پێگه كانی تره له‌نێو دامه‌زراوه‌كان، گرنگ چۆنیه‌تی كاركردنی تاكه به‌گشتی و ئافره‌تان به‌تایبه‌تی گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و تاكه چۆن كارده‌كات، ئاستی كاركردنی چۆنه چه‌ند ئه‌كتیڤن، ئه‌مانه پێوه‌رن نه‌ك رێژه ، چونكه تاك به‌گشتی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ج نێر بێت یاخود مێ ، پێویستی به‌وه نیه ، رێژه‌كانی پیاو چه‌ند و هی ئافره‌ت چه‌ندن؟ ئه‌وان پێویستیان به‌وه‌ی كێ كاری باشیان بۆ ده‌كات ، كێ داكۆكی له مافه‌كانی ئه‌وان ده‌كات؟ كێ خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆیان فه‌راهه‌م ده‌كات ، و كێ به‌خته‌وه‌رییان پێ ده‌به‌خشێت. هه‌روه‌ها ئافره‌تانی كۆمه‌لگه‌ش پێویستیان به‌وه نیه كه ئافره‌تێك ببێته نوێنه‌ریان ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسی ،و فاكته‌رێك بێت بۆ جوانكردنی دیكۆری دیموكراسیه‌ت و مه‌ندنیبوونی حزبه‌كان.
تاچه‌ند توانیویانه به عقڵیه‌تی ژنان بیر بكه‌نه‌وه له كێشه‌ی ژنان ، ئه‌وا وه‌كو گووتم ، ئه‌وان چونكه له رێگای حزبه سیاسیه‌كانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته په‌رله‌مان بۆیه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كو بیركردنه‌وه‌ی حزبه‌كانه و هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیا‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و حزبه‌یه، نموونه‌شم له‌سه‌ره‌وه هێنایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ، له‌وه‌ی هه‌رچه‌نده ژنێكی سه‌ر به پارته ئیسلامیه‌كان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ فره ژنیش نه‌بی وه‌كو “خود” ، به‌ڵام وه‌كو ئافره‌تێك كه له حزبیكی ئیسلامی كار ده‌كات و په‌یره‌وی فه‌لسه‌فه‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كات ، بۆیه ده‌بینین ئه‌و ده‌ست هه‌ڵده‌بڕی و بۆ جێ به‌جێ كردنی یاسای فره ژنی بۆنموونه. ئه‌گه‌ر لیشی بپرسی بڵی ئایه تۆ له‌گه‌ڵ فره ژنی ؟ “ده‌لێ نه‌خێر ” ئه‌ی بۆجی ده‌نگت دا به‌ویاسایه ؟ ده‌ڵی چونكه هه‌م بنه‌مایه‌كی ئاینیه‌و حزبه‌كه‌م حزبیكی ئیسلامیه.
“شه‌ونم یه‌حیا
” خوێندكاری دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی – كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سۆربۆن پاریسی یه‌ك