Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
پیرێتی ده مکاته نێچیری…. محه مه د پاکژ

پیرێتی ده مکاته نێچیری…. محه مه د پاکژ

Closed
by May 28, 2008 ئەدەب

 وام له به ر
 قه ڵبه زه ی ئه ندێشه وخه یاڵلا,
 تافه تاف پیرێتی خۆم ده شۆم
 ده مه وێت..
 مناڵی وه ک جاران بێته وه
 بمخاته ژێر باڵی حیکمه تی ئه فسانه
 ده مه وێت مناڵی..
 به مشتێ توتڕکی ئاوداری مزره وه
 به لامداتێپه رێ ووه ک جاران
 به چنگی چه تونم پر بکه م به ده ستیاو
 له ترسی لێدانی باوکیشم ئێواره
 له شتی هه نگاوی ژنانه ی دایمه وه
 خۆم بکه م ژووری ئه ودیوا
 
 ٢
  ده مه وێت بێگه ردی
 بمخا ته ئه ودیووی پێناسه ی باران و
 کانیله وروبارو ده ریاوه..
 ده مه وێت وه کو مانگ
 چوار وه رزه تریفه م لێ برژێ
 وه کو با سه ربه ستی بکه مه پێناسه
 ده مه وێت بێشه رمی مناڵیم
 له تاڵی به فرینی سه رمه وه هه ڵپێچم
 ده مه وێت به زه ینی مناڵی ..
 بچمه وه سه رێگه ی یاری خۆم,
 ئه م جاره بچمه وه ناو باخ و
 گۆڵ نه چنم گه ردنم له تاوان ئازاد که م
 
 ٣
 وا ئێستا مێرگێکم
 سێ وه رزی کچێنی نێرگزم خستۆته
 ژێر به دی نهێنی سه رمه وه
 کێ ده ڵێ سه ری من..
 نابێته نیشانه ی تیرێکی لابه لا؟
 کێ ده ڵی قه له ره ش
 گندۆره ی سه ر من به ده ندووک کون ناکا ؟
 کێ ده ڵێ سه ری من
 به هۆش وبیره وه ته نیایی نایکوژێ؟
 کێ ده ڵێ سه ری من نابێته خۆڵه مێش له به ر ده م ئاگرێ؟
 کێ ده ڵێ نابێته یادێکی له یاد چوو؟
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.