Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
بــێـــچـــوه مـــراویـــه کـــه لـــه ئـــاو نـــــاتــــرســـــێ

بــێـــچـــوه مـــراویـــه کـــه لـــه ئـــاو نـــــاتــــرســـــێ

Closed

 

 

 

 

چــــیــــرۆک  بـــۆ مــــنـــداڵان

 

مراوییه ک تازه چوار بێچوی خرپنی هه ڵهێنابوو . ئه وان زۆر هۆگری دایکیان بوون و هه میشه به دووایه وه بوون , به ده نووک زه ویه که یان ده کۆڵی و خۆراکیان ده دۆزیه وه, .ڕۆژێک دایکیان بردنییه سه ر گۆ مێک و وتی : وه رن بابچینه ناوئاوه که و مه له بکه ین .هه مووان چونه ئاوه که وه و که وتنه مه له کردن ؛ ته نیا یه کێکیان نه بێ که گه یشته قولایی ئاوه که ترساو گه ڕا یه وه دواوه ، ئیتر له و ڕۆژه وه خۆی له گومه که دووره په رێز ده گرت و مه له ی نه ده کرد .دایکی هه ستی به و ترسه ی بێچووه که ی نه کرد بوو تا ڕوژێکیان که دایکیان به ره و گۆمه که پێشیانکه و تبوو ، کاتێک که نزیک گومه که بو نه وه بێچوه ترساوه که خۆی خسته دواوه و له وانی تر دابڕا . ئیتر دایکه مراوی هه ستی کرد یه کێ له بێچوه کانی دیارنییه ، که وته گه ڕان و سوراغ . سه یری کرد بێچوه ترساوه که له په نایه کدا خۆی حه شار داوه ، بانگیکرد : ئازیزه که م .  بو مه له ناکه یت ؟ بێچوه که وتی : ئاخر من له ئاو ده ترسم . دایکه مراوی وتی : ده بێ تۆش بچیته ناو ئاوه که وه، چونکه ئێمه ی مراوی نیو ه ی ژیانمان له ناو ئاو دایه و بێ ئاو ناتوانین به ئاسوده یی بژین . مه ترسه و هه وڵبده فێری مه له بیت ، منیش هه وڵده ده  م فیرت که م . بێچوه مراویه که که مێک ئارام بۆوه و بریاریدا بچێته ناو گۆمه که . ئینجا دایکی پێی گووت : وه ره سه ر پشتم  و سه یرکه خوشک و براکانت چۆن مه له ده که ن . بێچوه که چووه سه ر پشتی دایکی و بینی بێچوه کانی تر شڵپوهۆڕ له ئاوه که د ا دێن و ده چن و مه له ده که ن . ئیتر ئه ویش چووه ناو ئاوه که وه و ده ستیکرد به مه له کردن . دایکی پێی گووت : ئه ها تۆش ناترسیت ! هه ی عه یار .  ئیتر له و ڕۆژه وه بێچوه مراویه که له ئاو ناترسێ و له گه ڵ خوشک و برایه کانیدا زۆربه ی کات له ناوئاودایه !.

 

نوو سینی / زارا ئه حمه د جاف 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.