شكۆفه‌ی شه‌ونمی به‌یانیه‌ك … کەژاڵ ئیبراهیم خدر
1
له‌به‌رده‌م كاروانی وێنه‌ی
گه‌ڵازه‌رده‌كانی رۆحما
بروسكه‌ی وه‌رزی ساڵانه‌ی
خه‌وێكی قووڵی
شه‌وه‌زه‌نگی ملوانه‌كه‌ی سه‌رسنگم
یادگاری خه‌یاڵه‌و
وه‌ك ده‌نكه هه‌نار هه‌ڵده‌وه‌رێ
2
نامۆیی كازیوه‌ی
گوڵێكی ره‌نگاو ره‌نگه‌و
وه‌رزێكی پڕ له‌كڕێوه‌ی به‌فره‌و
چاوه‌كانم بارانی مه‌ستی و
پرشنگی خونچه‌ی شه‌ونمی به‌یانیه‌ك
گۆرانی شه‌ڵاڵی سه‌فه‌ری شه‌وی كزه‌بایه‌و
سه‌فه‌ری ته‌مه‌نیش گوڵێكی سه‌رگه‌ردانه
3
هه‌ژاری به‌رده‌وام
رێژنه‌ی سه‌مفۆنیای كانیاوێكی به‌خوڕه‌و
ته‌نهایی كه‌مانی دڵی خۆی ده‌نوسێته‌وه
هه‌ڵوه‌رینی تریفه‌ی
ورشه‌ی گه‌ڵاكان ده‌بینێت
پیاوێكه خوڕه‌ی روبارێكی مه‌نگه و
كه‌وتۆته بێ هیوای ژیانه‌وه
4
هه‌ژاری خۆشه‌ویستی
دیمه‌نی كۆڵانه‌كانی دڵی
خستۆته ده‌سڕه‌كه‌ی به‌رده‌می
چاوه‌رێی به‌زه‌یی گوناهی خۆی ده‌كات
ویژدانیش ئاسمانێكه
وه‌كوو ژنێك
قژی خۆی ده‌ڕنێت و
به‌رهه‌می دره‌ختی خۆی ده‌خوات
5
ئه‌مجاره‌ش نمه‌ی غه‌ریبی
سه‌فه‌ری باڕێژه‌ی گریانم
گۆمی مه‌نگێكی لێڵه‌و
ته‌مێكی سارد‌و سڕه
ئه‌وه‌نده‌ی شكۆفه‌ی خه‌ونی كازیوه‌ی بینیووه
چوومه ته‌مێكی ئاسۆیه‌كی ته‌ڵخه‌وه
6
نیشتمانی په‌لكه‌زێڕینه
كوانێ خه‌ونی شعری داهاتووی ژنێتیم
هه‌رشمشێره شه‌ڕده‌كا
روباری ئازادییه
جه‌سته‌ی من ووشك ده‌كا
7
شه‌و تارای مه‌مكێكی جوانه
ده‌بێته به‌رسیله‌ی به‌فرو
گوناهه‌كانی ده‌سڕێته‌وه
ماته‌مێكه بۆزستانی خه‌موو
ده‌ستی تۆش فرمێسكی ئازارم ده‌سڕێ
نایه‌ڵێ به‌خوێنی جه‌سته‌م سوربێ
8
گه‌ر شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا
ده‌نگی ئازادیم نه‌مرێنێ
له‌لوتكه‌ی سپی شعرێكا
خوێنی لاوانی نیشتمانه‌كه‌م
ده‌ڕژێ به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رێگای خه‌باتا
ئه‌وسا گوڵه‌كانی باخی دڵی تۆ
سوور سور ئه‌چنه‌وه له‌ناو ئاواتا
9
من شه‌وی ته‌نهایی
خه‌مه‌كانم راده‌ژێنێ
چه‌پكێك نێرگز
له‌پرشنگی هه‌تاو
گوڵێكی نوێم بۆده‌چنێ
له‌نێو تاڤگه‌ی یادگاریه‌كانی
بێ هیوای گوڵی ووشه‌م
ده‌بێت به‌قژی به‌هارو هه‌ڵبه‌ستێ