Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
شیعری‌ چه‌پڵه‌ و شیعری‌ شیعار

شیعری‌ چه‌پڵه‌ و شیعری‌ شیعار

Closed
by February 4, 2014 ئەدەب

 

 

 

 

قسه‌كردن له‌ژانری‌ شیعر پێم وایه‌ زۆری‌ ده‌وێت….ژانری‌ شیعر له‌هه‌موو ژانره‌كانی‌ تر قوڵترو به‌رزتر و گه‌وره‌تره‌….ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی‌ مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌ كه‌وێت له‌كۆندا شیعر ڕووبه‌رێكی‌ فراوانی‌ داگیر كردووه‌ شیعرئه‌شێ به‌چه‌ند قۆناغێكدا ڕۆشتبێ هه‌تا گه‌شتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌ی‌ ئێستا…. ئه‌شێت هه‌ر قۆناغێكیش زه‌مه‌نێكی‌ ویستبێ هه‌تا گه‌شتۆته‌ ئاستی‌ كامڵ بوون …چه‌ند فاكته‌رێكیش ده‌وریان هه‌بووه‌ له‌ ڕێبازه‌كانی‌ شیعر به‌تایبه‌تی‌ جه‌نك جه‌نك ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ رێبازی‌ دادای‌ و عه‌به‌سی‌ و زاهری‌ و لامه‌عقول سریالیست و ریاییزم …هتد به‌هه‌رحاڵ وه‌ك ووتم شیعر هه‌ر وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیا له‌پێشكه‌وتندایه‌ به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسۆی‌ نه‌ك ستونی‌ ئه‌شێ شیعری‌ كوردیش كارای‌ ئه‌م ڕێبازانه‌ی‌ به‌سه‌ره‌وه‌ بوبێ به‌تایبه‌تی‌ ره‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌ له‌ شیعری‌ رۆمانسی‌ و ریالیزم و بنیاتگه‌ری‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ڕه‌وته‌ شیعریانه‌ دره‌نگ كه‌شتوونه‌ته‌ ئێمه‌ به‌لام ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌بووین له‌ كارای‌ ئه‌و ڕێبازانه‌….به‌هه‌رحاڵ هه‌ریه‌كێك له‌شاعیره‌كانمان له‌چه‌ند ده‌یه‌یه‌كدا خشتێكیان خستۆته‌ سه‌ر دیواری‌ ئه‌ده‌بی‌ كوردی‌ به‌تایبه‌تی‌ ژانری‌ شیعر… ئه‌گه‌ر له‌نالییه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین ئه‌و توانی‌ ڕه‌چه‌شكێنێك بكا وێنه‌و ئیستاتیكا بداته‌ چه‌مكی‌ شیعرو شیعر به‌كوردی‌ بنووسێ…دوای‌ نالیش گه‌لێكی‌ تر هاتن یه‌كی‌ خشتێكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و دیواره‌ وه‌ك مه‌وله‌وی‌ و كۆران و شێخ نوری‌ شێخ ساڵه‌ح هه‌تا گه‌شتنه‌ ڕێبازی‌ ڕوانكه‌ و دوای‌ ئه‌وانیش ڕه‌هه‌ندییه‌كان و نه‌وه‌ی‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕین…ئه‌وه‌ی‌ له‌م باسه‌دا ده‌مه‌وێت تیشكی‌ بخه‌مه‌ سه‌ر قه‌یرانی‌ شیعری‌ كوردییه‌ كه‌ شیعری‌ كوردی‌ ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ …به‌تایبه‌تی‌ شیعری‌ چه‌پڵه‌ و شیعار كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بنه‌ماكانی‌ شیعر بوونی‌ تێدا نییه‌ ته‌نها ووشه‌و ڕسته‌ ڕیز ده‌كرێت و جه‌ماوه‌ره‌ ته‌مه‌ڵه‌كه‌ش ده‌ست ده‌كه‌نه‌ چه‌پڵه‌ لێدان شاعیره‌كه‌ش شاگه‌شكه‌ ده‌بێت و له‌ عهه‌موو شوێنێك شانازی‌ پێوه‌ ده‌كات كه‌ جه‌ماوه‌ری‌ زۆری‌ هه‌بوه‌و چه‌پڵه‌یان بۆ لێداوه‌ نازانێ ئه‌م شیعره‌ كه‌ به‌زمانی‌ گفتووگۆ نووسراوه‌ زه‌مه‌ن كاڵی‌ ده‌كاته‌وه‌و مێژووش ده‌یخاته‌ زبڵخان ه‌ی‌ مێژوه‌وه‌….به‌داخه‌وه‌ تازه‌ به‌تازه‌ شیعر ده‌جێته‌وه‌ بۆ زه‌مه‌نی‌ پێش ده‌یه‌ی‌ حه‌فتاكان ووشه‌و ڕسته‌ ڕیز كردن ئه‌و به‌ناو شاعیرانه‌ هه‌ر ده‌ڵێی‌ توتین ڕۆژ نییه‌ شیعر نه‌نووسن كتێب له‌دوای‌ كتێب چاپ نه‌كه‌ن … به‌هه‌ر حاڵ باواز له‌ شیعری‌ چه‌پڵه‌ بێنین … كه‌ چه‌ند شیعری‌ كوردی‌ ده‌ناڵێنێ به‌ده‌ستییه‌وه‌…یه‌كێكی‌ تر له‌و قه‌یرانانه‌ی‌ شیعر شیعری‌ به‌ناو شیعاره‌ …شیعری‌ شیعار هیچی‌ كه‌متر نییه‌ له‌چه‌پڵه‌ ئه‌مه‌یان خراپی‌ خراپتر كه‌ چه‌ند شیعری‌ كوردی‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دواوه‌وه‌ له‌هه‌مووی‌ سه‌یر ترلاوه‌كانی‌ گیرۆده‌ی‌ ئه‌م شیعری‌ چه‌پڵه‌ و شیعارانه‌ ده‌بن…پێویست ناكا ناوی‌ كه‌س بێنم كه‌ چه‌ند شیعری‌ كوردی‌ به‌هۆی‌ ئه‌مانه‌وه‌ دواكه‌وت….شیعر وه‌ك ئه‌دۆنیس ده‌لێ: به‌ئاقاری‌ نادیاردا ده‌ڕوات نه‌ك دیار …وه‌زیفه‌ی‌ شیعر ده‌بێت كۆدی‌ هه‌بێت و تووشی‌ تێڕامان و سه‌ر ئیشه‌ت بكات جگه‌ له‌مانه‌ ده‌یان جار بیخوێنیته‌وه‌ و بگه‌ڕێی‌ به‌دوای‌ تاڵه‌ داوه‌ ئاڵۆسكاوه‌كانیدا نه‌ك به‌یه‌ك جار لێی‌ بگه‌ی‌ ئه‌و شیعرانه‌ی‌ كه‌به‌یه‌ك جار خوێندنه‌وه‌ لێی‌ بگه‌ین ناچێته‌ خانه‌ی‌ شیعری‌ سه‌رده‌مه‌وه‌..شیعر ده‌بێت فره‌ ڕه‌هه‌ند بێت جگه‌ له‌وه‌ له‌هه‌مووی‌ جوانتر ده‌بێت مه‌عریفه‌یه‌كت باتێ شت لێوه‌وه‌ی‌ فێر بیت نه‌ك شتی‌ سواو دووباره‌ بوو …فكر و فه‌لسه‌فه‌ هه‌ر دووكیان ده‌ڕۆن بۆ ماڵی‌ شیعر قوڵتری‌ ده‌كه‌ن و تێڕمانی‌ ده‌ده‌نێ ئه‌مانه‌ باگراونده‌كانی‌ شیعرن… بنه‌ما جوانه‌كانی‌ شیعر بێجگه‌ زمانی‌ چڕو وێنه‌و خه‌یاڵو مۆسیقا و فه‌نتازیا له‌هه‌مووی‌ جوانتر ده‌بێت شیعرییه‌ت بتاوێته‌وه‌ تیایدا ئینجا ده‌توانین بڵێن ئه‌مه‌ شیعری‌ سه‌رده‌مه‌ جارێكی‌ تر ده‌ڵێم مه‌خابن بۆ شیعری‌ كوردی‌ به‌ده‌ست وشه‌و رسته‌ ڕیز كردنه‌وه‌ به‌ناوی‌ شیعاره‌وه‌ تووشی‌ بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێم ئه‌و به‌ناو شاعیرانه‌ ئیستا شاعیرن چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ئه‌درێ به‌لام ڕۆژێك دێ مێژوو ڕه‌حمیان پێنه‌كات و بیانخاته‌ زبڵخانه‌كه‌یه‌وه‌ …منیش لێره‌وه‌ ده‌ڵێم شیعری‌ كوردی‌ ڕه‌وڕه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ پێشه‌وه‌ ده‌بات ئێوه‌ خۆتان بشارنه‌وه‌ شاعیری‌ بوناو چه‌پڵه‌و شیعار….!

 

ڕۆژ هەڵەبجەیی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.