Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
پارتى لە نێوان ئەنجامى هەڵبژاردنەکان و ڕێکەوتنى ستراتیژیدا

پارتى لە نێوان ئەنجامى هەڵبژاردنەکان و ڕێکەوتنى ستراتیژیدا

Closed

 

 

 

 

ڕاگەیاندنى مەرگى ڕێکەوتننامەى ستراتیژى .

 

ئەگەر وردتر لەوەى کە هەیە و ناو دەبرێت بە ڕێکەوتننامەى ستراتیژى ، سەیرى ئەم ڕێکەوتنە بکەین ، ئەوا بە پێ ى گۆڕانکاریە ئابورى و سیاسى و کۆمەڵایەتى و فەرهەنگیەکان و بە پێ ى کات ، ئەم ڕێکەوتنە گۆڕانى بەسەردا هاتوە بێ ئەوەى سەرانى بەشدار بوو یان دروستکەرى ئەم ڕێکەوتنە بە خۆیان بزانن ، ئەگەر لە قۆناغێکدا وەک خۆیان دەڵێن بۆ بەرگرتن لە شەڕى ناوخۆ هاتبێتە بوون ، ئەوا بە پێ ى تێپەڕبونى کات و گۆڕانکاریەکان … گۆڕانى بەسەردا هاتوە ، کە دەتوانین بڵێین لە ئێستادا بوەتە ڕێکەوتنێک لە نیوان دوو کۆمپانیا ، لەوەش ورد تر شەڕى دابەشکردنێتى لە نێوان دوو بنەماڵەدا ، واتا بە ئاراستەى خلیجى ، کە دەکرێت دواى ئەم هەڵبژاردنانە و بونى گۆڕان بە هێزى دووەم ، ئەو ڕاستیە ڕونتر بوبێتەوە کە یان دەبێت دیموکراتیەت و دەنگى خەڵک و سندوقەکانى دەنگدان حوکم بکات ، یان دەبێت پاشایەتى و بنەماڵەیى بێت ، کە دەکرێت ئەم شەڕە بکەین .

ئەم ڕاستیە کاتێ سەلمێنرا کە ماوەى 137 نەتوانرا حکومەت پێک بهێنرێت ، هەرچەندە هەوڵ درا و لە شێوەى دەوڵەتدارى دەرچون و بە ئارەزوى خۆیان لەبەر تێکنەدانى ڕەوشەکە پۆست دادەتاشن ، ئەمەش ئاماژەیە بە غیابى نەبونى ئەقڵى دامەزراوەیى و دەوڵەتدارى ، ئەگەر چى بە پێ ى بنەماى ئەنجامى دەنگدان بێت لیستى زۆرینە محکومە بەوەى کە دەبێت حکومەت دروست بکات ، بەڵام لەبەر ئەوەى ئەقڵێکى خێڵەکیانە هەیە و هەردوو هێزەکە هەڵگرى هەمان میتۆدن وە درێژ کراوەى بلۆک بەندى ئێرانى تورکین ، ئەوا ناتوانن ئەوە قبوڵ بکەن کە هێزێکى تر دروست ببێت و هێزیکى ناو ئەو ڕێکەوتنە ستراتیژیە دەرکات ، ئەمەش وا دەکات کە بەرەو بە دامەزراوەى بوون لە پاشخانى ئەم دوو هێزەدا ببێتە درۆیەکى گەورە .

ئەگەر گۆڕان خاوەنى 4 سیناریۆ بێت و کۆنکرێتى بێت و بەرامبەرى خستبێتە بەردەم هەڵبژاردنەوە بە تەنها … کە دەکرێت چى پارتى و چى یەکێتیش بە یەکێکیان ڕازى بن ، ئەوا بە پلەى یەکەم لیستى یەکەم کە پارتیە ، بەرپرسیاریەتى دۆخى چەقبەستوى دەکەوێتە ئەستۆ ، بەوەى کە ناتوانێ چۆن خۆى یەکلا بکاتەوە ، ئایا بە پێ ى ڕێکەوتنى ستراتیژى کار بکات یان ئەنجامى هەڵبژاردنەکان ، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە پارتى ئەقڵى تواناى یەکلاکردنەوەى تێدا نیە وە لە هەڵەیەکى قورسدایە ، کەوتوەتە بەردەم لێپرسراویەتى مێژووییەوە ، کە دەکرێت ئیتر ئەم قۆناغە بە قۆناغى مەرگى ڕێکەوتننامەى ستراتیژى ناو ببەین و کار لەسەر بنەماکانى دیموکراسى ئەقڵى دەوڵەتدارى بکەین ، ئەگەر پارتى ئەم مەرگە ڕابگەیەنێ لە ماوەیەکى دیارى کراودا ، ئەوا ئەو ئەرکە جێبەجێدەکات کە دەکەوێتە سەر شانى براوەى یەکەم ، خۆ ئەگەر شەرمن و تواناى بڕیارى نەبێت ئەوا بۆ مێژوو ئەو ڕاستیە دەردەکەوێت کە پارتى لە ناوچەى زەرد بترازێ تواناى دەوڵەتدارى نامێنى ناتوانێ هاوسەنگى و بڕوا بە دۆڕان بکاتە ئەمرى واقع ، کە ئەمەش وا دەکات بڵێین پارتى لە نێوان ڕێکەوتننامەى ستراتیژى و بونى پێگەى وڵاتانى دەرەکى و ئەنجامى هەڵبژاردنەکان و سیناریۆکانى بزوتنەوەى گۆڕاندا سفر بوەتەو و تواناى بڕیاردانى وەک هێزى یەکەم نەماوە ، دەبێت بە دواى چارەسەر و ئەلتەرناتیڤى تردا بگەڕێین ، ئەو کات دەتوانین ئەم قۆناغە ناو بنێین مەرگى ڕێکەوتننامەى ستراتیژى و دەست پێ کردنى قۆناغى دەستاو دەست کردنى دەسەڵات و بونى دەنگى هاوڵاتى وەک سەنتەرى گۆڕانکاریەکان .

بەختیار شارەزورى
Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.