
ئه‌حلام مه‌نسوور به‌رسڤی هه‌موو پرسه کپکراوه‌کانی نوسه‌ری ژن
نیگار نادر/ له‌نده‌ن………..
ئه‌ز ئه‌گه‌ر به‌دڵ دڵنیا نه‌بم که‌سێک ته‌واو راستگۆۆ رۆشه‌نبیرو شۆرشگێره قه‌ت قه‌ڵه‌مه‌که‌م نابزێوم تا ژیانی بنرخێنم
ئه‌زو شیعر نه وێک هه‌ڵده‌که‌ین نه پێکههڵدهکهین هه‌موو ده‌مێ شه‌ڕمانه داخوا کێهه‌مان له کێهه‌مان سه‌رکێشترین یاخیترین سه‌ره‌رۆترین بێسنوڕترین بێ پێناسترین بی جڵهوترین بێ ناونیشانترین،هه‌روه‌ها بهخۆۆ به شیعریش هه‌رده‌م ده‌خولێینه‌وه تا باڵ له‌سه‌ر شیعرێکی جوان بخه‌ین،سهرلهبۆ رۆشه‌نبیرێکی نهدۆڕاوو دانهوێین و ژیانی ژنێکی سه‌رکێش و رۆشهنبیرهکی پاک بنرخێنین.
ئه‌ده‌بی کوردی ئه‌و ئه‌ده‌به په‌نگخواردوو قه‌تیسماوه‌ی تاقه خوێنه‌رێکی له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی نیه‌و له‌خاکه‌که‌ی پهرتهوازهترولێکههلوهشاوهترو بێشوناستره
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه لهدووسێ ژانری دیاریکراوکه دیارتریان شیعره په‌لوپۆی ته‌واوی له‌بۆ هیچ له‌ژانره‌کانی دی ڕانههاویشتوه ولهسهریهک توله‌ڕێ هه‌ڵکشاوه‌و وه‌رچه‌رخانی تێداروونهداوه رۆشه‌نبیره ره‌سه‌ن وراستگۆیهکانیشی هه‌رده‌م خزینراونهته خانه‌ی پهراوێزیکردن وبێبههاکردنی به‌رهه‌م و تهقهڵاوکهسایهتیان له‌ژێر هێرشی ناووناتۆره‌و بوختان دابووه.
لیره‌دا به ئه‌رکی ده‌زانم و که‌یفم لێیه لاپه‌ره له‌سه‌ر ژیانی رۆشه‌نبیرێکی ژن هه‌ڵده‌مه‌وه که ئه‌و ئه‌ده‌به به‌بازرگانی بووه‌و ئهوکۆمهڵگه به‌ده‌ڵ بووه هه‌نگاوی بۆ داوێژێ و ده‌یه‌وێ په‌راوێزی خا،ئه‌گه‌ر له ئازایه‌تی خۆی نه‌با تا ئێستا که‌س ناویشی له‌یاد نه‌ده‌ماو نوزه‌ی لهبهردهبڕا! هه‌رچه‌نده نڤیسینی وتارێک به‌س نیه بۆ نرخاندنی ئه‌و رۆشه‌نبیره لێ هێڤی ده‌که‌م له ئاینده‌یه‌کی نهزیکدا بتوانم به‌کتێبێکی شایسته بینرخێنم.
ئه‌ز ده‌مه‌که بێ هیوام له بوونی ژنی خۆبه‌ختکه‌ر له‌هه‌ریه‌ک له‌کایه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابهتایبهت له نێو کایه‌ی رۆشه‌نبیری دا لێ هیچ کاتێک ئه‌حلامم له زه‌ین ناچتهدهرو وله پێش چاوان لاناچێ، هه‌میشه له‌گه‌ڵ وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی هه‌ر قوربانیه‌ک کوشتنی هه‌ر ژنه‌ک، دڵشکاندن وتهرکه وه‌ته‌ن کردندنی هه‌ر ئه‌دیبێک بێنرخکردنی به‌رهه‌م و ژیانی هه‌ر رۆشهنبیرێک ئه‌و ژنه رۆشه‌نبیره زه‌ینم دادهپۆشتهوه، ئێستێ لهههرناوهندهک بڕوانی بهخێزهره ژنی به‌ده‌ڵ به‌ناوی نوسه‌رو شاعیر به‌ناوی مافخواز‌و رۆشه‌نبیر داده‌بارن و لێ به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ ژنێک نابینیه‌وه ژیانی تایبه‌تی خۆی به‌خت کردبێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای پێیه‌تی به‌تایبه‌ت ژیان به‌ختکردن له پێناوی پاراستنی قهڵهمهمهکهی.
ئه‌حلام ئه‌و ژنه عاشقه‌ی لهسهردهمهکی زۆر ته‌سکدا بۆ ده‌رکه‌وتنی ژن و بیستنی هه‌ناسه‌ی ژن عاشقانه ده‌ستی داوه‌ته نووسین و چه‌ندین سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ر ڕۆنهراون،ئه‌ز نازانم ئه‌گه‌ر ژنێک عاشق نه‌بێ چۆن ده‌بێته ژنێکی راستگۆۆ رۆشه‌نبیر؟ چۆن ده‌توانی له بواره‌که‌ی خۆدا پێههڵێنی؟ئه‌گه‌ر ژنێک یاخی نه‌بێت چۆن ده‌بێته ژنێکی نوسه‌ر؟ئه‌گه‌ر ژنێک چاوی له‌وه‌بێ هه‌موو خه‌ڵک به‌چاوی ئاسایی تێیبڕوانن وببێته جێێ ستایشی پیاوان چۆن ده‌بیته ژنێکی رۆشه‌نبیر؟نازنم چۆن ژنێکی نووسه‌ر ئه‌گه‌ر به‌ته‌مایی ئه‌وه بێت خودان مێردوماڵێکی ئاسایی بێت چه‌وا ده‌توانێ به خۆبێژی خۆم له‌قه‌ره‌ی جه‌ساره‌ت ده‌ده‌م؟ئه‌گه‌ر هه‌رژنێک به‌هه‌ویای ئهومهدالیایه شه‌ره‌فه بێت پیاوانی نووسه‌ر پێی ده‌به‌خشن ده‌بی هه‌تا هه‌تایێ ده‌ست به‌کڵاوی خۆوهبگرێ تا با نه‌یبات و لهلاڕا جار جار هه‌ندێک بابه‌ت و شیعری به‌ده‌ڵ بوه‌شێنێ و خۆ له قوژبنه‌کانی رۆشه‌نبیری په‌ستێوێ.
ئه‌ز له‌بۆ هه‌موو ئه‌وان پرسان ئه‌حلام مه‌نسوور ده‌که‌مه‌وه به‌رسڤ،چونکه ئه‌حلام زۆر ده‌مێکه که‌سایه‌تی پیگهێشتوه هه‌رده‌م چۆکی دانه‌داوه تا سواڵ له‌به‌ر سیاسیان بکاودهسڕۆکه له‌به‌رده‌ستی نووسه‌ران ڕاخا و گوڵ به‌به‌رتیل به‌رێته ریکخراوه‌کانی ژنان و قه‌ڵه‌م به ژنکوژان به‌کری بداودهرۆزه له‌به‌ر رۆشه‌نبیران بکا تا ناوی بخه‌نه ناو‌و ناوان و سه‌رزاران به‌ناو ره‌خنه‌یه‌کی له‌سه‌ر بنڤیسن وله سوچی گۆڤارێک یا پشتی رۆژنامه‌یه‌ک به‌رهه‌مێکی رانێنن
به‌سه‌د تکاوڕجا کۆرێکی بۆ ڕیکبخه‌ن وبه‌رگی سور بپۆشێ له پێشڤازی سه‌رکرده‌کان ،هه‌ره‌ها قه‌ت عه‌وداڵ نه‌بووه به‌دووی رۆژنامه‌نووساندا تا هه‌واڵ و وێنه‌کانی وه‌کو مانشێت دابه‌زن وسه‌ر لهودائیرهی نووسه‌ران هه‌ڵێنی تا وه‌به‌ر پاداشتێک یا خه‌لاتێکی بده‌ن.
دیاره هه‌موو ئه‌حلام مه‌نسوور ده‌ناسن،ئه‌حلام سی ساڵ لێرهوپێش داوای به‌رانبه‌ری ژن و پیاوی کردوه به‌بێ ترس ههمووبێزهوهرییهکانی کۆمه‌ڵگه‌ی دانپێداناون بێ کشانه‌وه باجی هه‌موو ووشه‌کانی خۆی داون،ئه‌حلام ژنێک نیه له ئازادیه‌کانی ئه‌وروپا هه‌ندێک بابه‌تی ساده‌ی ده‌رخ کردبێ وکهگهرایهوه کوردوستان قۆڵوباسکی هه‌ڵماڵێ خۆبڕهنگێنێ و له دائیره‌کانی حیزب و حکومه‌ت به‌دوی ناوبانگ و کۆڕ‌و کورسی دهسهڵاتداعاوداڵ بێت یا پاسه‌وانی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکرێت! ئه‌حلام له‌ڕێی ماندوبوون وخوێندنه‌وه‌ی خۆی زۆر قۆناخی تێپه‌ڕاندوون که زۆر ئه‌سته‌مه ژنان پاش ده‌ساڵی ترێش بگه‌نه ئه‌و جه‌ساره‌ت وبریارانه، ئهوبهبێ هیچ پاڵپشتێک به‌روی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌و ئه‌و پیاوسالاریه‌و ئه‌و ئه‌ده‌به پیاوسالاریه‌دا ههلچهرخاوهتهوه وچۆکی دانه‌داوه و نه‌کشاوه‌ته‌وه.
نازانم مانای رۆشه‌نبیر چیه ئه‌گه‌ر یاخی نه‌بی؟ده‌پرسم ده‌بێ له پانتای ئه‌ده‌بی کوردی‌دا چه‌ند ژنی رۆشه‌نبیرو یاخی هه‌بێ؟ئه‌گه‌ر ژنێک ههڵنهکهوی به‌رهه‌می قهدهخهبکرێ بامانایی چ دێت؟
ژنی نوسه‌ر زۆرن لێ ئه‌و ژنانه‌ی خودان قه‌ڵه‌می خۆن وراستگۆن زۆر ده‌گمه‌نن. زۆر ڕوونه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی مهدابهپێچهوانهی هه‌موو هاوکێشه‌کان ئه‌گه‌ر راستگۆبیت وه‌ها په‌راوێز ده‌کرێ و گڵ وهسهردهدهرێی زۆر به‌زه‌حمه‌ت رۆژنامه نوسێک یا نوسه‌رێک به خهیاڵیدادێت که تۆ ماوی و نه‌خواسته تیڤیه‌ک بتهێنێته پێش چاوان ویابانگهێشتی بۆنه‌و سیمینارێک ده‌کرێی و یا بهشانددهنێردرێه ووڵاتانی ده‌رێ..هتد
ئه‌من پێم وایه نووسه‌ر ئه‌گه‌ر راستگۆ و به ویژدان نه‌بێ هه‌وه‌ڵ شت به‌رامبه‌ر ژیانی خۆی ئه‌وا به‌رهه‌میشی بێنرخه‌و ئهوهناهێنی چاوی خۆی پێوه هیلاک بکه‌ی،ئه‌حلام به‌ته‌نها ژنێکی جهسوورنیه به‌ڵکو ئه‌دیبێکی جهسووریشه ئه‌وه جیاوازی زۆره مرۆ بتوانێ هاوسه‌نگی نێوان جه‌ساره‌تی ژن بوون و جه‌ساره‌تی
ئه‌دیب بوونی رابگری چونکه لهناومهدا زۆرجاران ده‌بینی ژنه ئه‌دیبی واهه‌یه له‌شیعرێکدا ده‌جار باسی ماچ ونازانم رووتبونهوهو دڵداری و چ وچ ده‌کا،لێ ئه‌گه‌ر دێته سه‌ر واقیع وپرسیاری لێده‌کرێ بهکاراکتهرێکی زۆر ده‌سته‌مۆ خۆ پیشان ده‌داو هه‌رخۆ له‌و ئاقارانه نادات یاریه‌کی دووبه‌ره‌کی گهمژانهدهکا
ده‌یه‌وێ به ئه‌دیبێکی پێشه‌نگ وداهێنه‌ر خۆ نمایش کا له‌هه‌مانکاتیشدا به‌ژنێکی ماقوڵی ناو کۆمه‌ڵگه،ژنێکی هه‌ڵکه‌وته‌ی ناو بازاڕی سیاسه‌ی،ژنێکی خودانگهلێک ماف،ژنێکی به‌رچاوو ره‌نگکراو بۆ پیاوان..هتد له‌بۆیه هه‌تا ئه‌و دووڕوی و دووفاقیه هه‌بێ ده‌نگی ژن له‌ئه‌ده‌بدا له‌وه پترکپدهبێ و ده‌پوکێته‌وه.
به‌ومانایه‌ی ده‌کرێ ئه‌و هه‌موو ئازادیانه‌ی ئه‌حلام مه‌نسوور باسیان ده‌کا ژنان پلانیان بێ و خه‌ونی پێوه ببینن لێ هیچ کاتێک ئاماده‌نین به‌راشکاوانه لێی بدوێن و پێی لهسهررابگرن بانگه‌شه‌ی بۆ بکه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه دێن له جۆره‌ها هاوکێشه‌و جروجانهوهری وه‌رده‌پێچن!
ئه‌حلام ئه‌و ژنه عاشقه‌ی به‌و هه‌موو برینانه‌وه نه رۆژێک ئاماده بووه پاشگه‌زبێته‌وه له‌عه‌شق نه رۆژێک سه‌نگه‌ره‌کانی راستگۆیی چۆڵ کردوون چونکه ئێستێ ئه‌گه‌ر به‌وردی دیقه‌ت بده‌ین رۆژێ به خێزه‌ره ژن له‌سه‌ر عه‌شق ده‌نووسن وباس له رووتبونه‌وه ده‌که‌ن له ناو به‌ناو شیعر‌و چیرۆکه‌کانیاندا لێ چونکه به‌راستی نه دڵدارن نه عاشقن ناتوانن لهسهرنجێکی بازاڕی پتر سه‌رنجێکی دی به‌بنه‌ما بۆخۆیان وه‌ده‌ستت بێن! له‌بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر ژنێک به‌ڕاستی عاشق بێت و به‌راستگۆیی خۆشه‌ویستی بکا ده‌بێ هه‌میشه ئاماده بێ خوێنی برێژرێ هه‌میشه سه‌نگه‌ره‌کانی خۆی پته‌و بکا به‌تایبه‌ت ژنی ئه‌دیب ئه‌رکیه‌تی عاشق بێت و ئه‌رکیه‌تی جاڕی گۆرانکاری بدا به‌ومانایه‌ی سه‌نگه‌ره‌کانی ژنی نووسه‌ر پێویسته تۆکمه‌تر ڕۆنهرێن ونه به‌که‌س و نه‌به‌هیچ نهروخێن ئه‌وجار ژن ریچکهیهک له‌ئه‌ده‌بدا وه‌به‌ر ده‌نگی خۆههڵدهبڕێ
لێره‌ڕا دیسان ده‌مه‌وێ بپرسم تاکه نوسه‌رێکی ژن ههیهبهراستی دانی بهچهندجار عاشقبوونی خۆی داده‌نێ و دانابێ؟ چ نووسه‌رێکی ژن ئاماده‌یه هه‌موو نامه‌کانی خۆی بڵاوکاته‌وه؟کێهه نووسه‌ره له‌سه‌ر خۆشه‌ویستێکی خۆی نوسیوه؟
چ ژنێک جهسارهتدهکا هه‌موو باوه‌کان ڕهتکاتهو؟ چ نووسه‌رێکی ژن ململانیی خۆ‌و ئه‌و پیاوانه‌ی ئاشکرا کردوه که‌له‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌یه؟ چ نووسه‌رێکی ژن دانی به‌ناوی ئه‌و پیاوانه داناوه که به‌ناوی دڵداری و عه‌شقه‌وه قۆڵیان بڕیوه‌و برینداریان کردوه؟چ رۆشه‌نبیرێکی ژن شکایه‌ت له‌و هۆقهبازانهدهکا پاش ئه‌وه‌ی لێی وه‌ڕه‌س بوون فڕێیان داوه‌و کار بۆ په‌راوێزبوونی ده‌که‌ن؟
دووباره ئه‌حلام بهوبهرسڤه ئازا‌و چاونه‌ترسه ده‌هێنمه‌وه که هه‌رگیز خۆی نه‌کردۆته قاسه‌یه‌ک پڕبێ له‌پیاوی فرتوفێڵباز،قه‌ت قفڵێکی له‌دڵی نه‌داوه تا پیاوه ساخته‌چیه‌کان بزرببن و هه‌رگیز چارۆکه‌یه‌کی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه دانه‌داوه که‌له‌سه‌ر عاشقبوون و خۆشه‌ویستی ئێخه‌یان پێگرتوه
تا ئێستاش بهدیرێک به نوسینێک کلکهسووتهو زمانهسووتهی له‌به‌ر هیچ سیاسی و به‌رپرسێک نه‌کردوه تا به‌خێر پۆستێکی بده‌نێ و خۆ بکاته رێکلامی ئازادی وماف وچالاککهری ژنان وقه‌تیش جۆلانه‌ی به هه‌ڵوێستی خۆ نه‌کردوه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و حیزب وئه‌و حیزب!هه‌موو ئه‌ڤ هه‌ڵویستانه‌ی ئه‌ڤ ژنه نوسه‌ره خودانیانه هه‌لوێستی مرۆی راستگۆ‌و پاک و رۆشه‌نبیرن لێ له‌وسه‌رده‌مه‌ی بهربوکیهی ژیانی رۆشه‌نبیری کوردا ژێرگلدهکرێن وکه‌سێک ئاماده نیه هه‌ر به ووتارێک ژیانی مرۆیه‌کی خۆبه‌ختکه‌ر بنرخێنێ
به‌ڵکو تا بۆیان بکری قسه‌ی پروپووچ دههۆنهوهو ئه‌و که‌سه تووشی دڵشکانێ ده‌که‌ن له هه‌موو کایه‌کی ژیان و هه‌موو ره‌نج به‌رهه‌می پشت گوی ده‌خه‌ن.
من له‌بۆیه هه‌میشه ژیانی ئه‌حلام ده‌نرخێنم چونکه دڵنیام به‌ده‌سته‌کانی خۆی به‌بێ پشتگیری پیاوان توانیویه‌تی به‌رده‌کانی سه‌نگه‌ری خۆی له‌سه‌ریه‌ک ڕۆنێ وباجی جوانی وته‌مه‌نی خۆیان بۆبدا هه‌روه‌ها دڵنیام مانه‌وه له‌ناو سه‌نگه‌ره بۆ ژنێکی ئه‌دیب چ دژواره‌و چ پڕ ده‌رده‌سه‌ریه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئهوهاداو به‌تایبه‌ت ئه‌وده‌مه‌ی دڵسۆزێک نه‌بی له‌پشتت ڕاوه‌ستێ به‌دڵ دڵنهوایهت بکا،چونکه هێرشه‌کان به‌ته‌نێ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌و دابونه‌ریتی داواکهوتوهنین به‌ڵکو هێرشی هه‌ره دڕندانه‌و رووخێنه‌ر لهئهدیبان خۆیانه‌وه به‌ره‌و ڕووت دێن پلانی تێکشکاندنت ده‌ده‌ن هه‌رله ناووناتۆره ڕابگراتا قسه‌ی پڕوپووچی له‌بابه‌ت خه‌ونه نه‌خۆشه‌کانی پیاوان! لهودهمهیدا ئه‌گه‌ر هه‌ر دیوێکی ژیانی خۆیان بپشکنی تژیه له قولاپ بۆ پێوه‌بوونی ههرمێیهنهیهک!
ئه‌وه‌ی له که‌سایه‌تی ئه‌حلام دا سه‌رنجی په‌لکێش کردووم ئاگایه ئه‌ڤ ژنه ئاگایه‌کی قوڵی خۆرسکانه‌ی هه‌یه جگه له‌ئه‌ده‌ب له‌بۆ هه‌موو گۆڕانکاریه ئابووری و سیاسیه‌کانی ناوخۆ‌و دوروبه‌رو دونیا هه‌میشه به به‌رده‌وامی گوێ بۆ ده‌نگ و باسه جیهانیهکان رادهدێری پاشانیش سه‌رنجیکی پوخت و جوان له‌سه‌ری ده‌دا لهودهمهیدا هه‌ست ده‌که‌ی زۆر ئه‌دیبی دی ئه‌سڵه‌ن ئه‌و ئاگایهیان نیه ئه‌گه‌ر ههشیانبێ ئه‌وا خۆرسک نیه له که‌سایه‌تیاندا ئه‌و بابه‌ته‌ی مه‌به‌ستان نه‌بی یا لهبهرژهوهنیان نه‌بێ ئه‌وا هه‌ر بایی دێ له‌لایان،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ورد له‌به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌حلام فکرین جگه له‌و جه‌ساره‌ته‌ی لهبهرههمهئهدهبیهکانی دارهگی داکوتاوه له وتاره‌کانیشی دافرهڕهنگیهکی سیاسی ده‌بینیه‌وه که چه‌ند نه‌ته‌وه‌یانه له‌خه‌می خاک و نه‌ته‌وه‌ی خۆیه‌تی چۆن به راوسهرنجه پوخته‌کانی ئامانجه‌کانی ده‌پێکێ هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌رگپۆشین وهه‌تا دانیشتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کی خۆی پێوه‌دیاره‌و سه‌ربه‌خۆیانه به باوهرهبهخۆ بوونه‌وه داده‌نیشێ وهیچ نهمایشێکێکی له‌ده‌روه‌ی که‌سایه‌تی خۆی کۆپی نه‌کردوه‌و سادهلهخهمهکانی خۆی ده‌دوێ وقوڵ قاقایهکان بۆ ژیان ده‌کیشێ، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ژیانی ئه‌و ئێستا به‌ته‌نیا ده‌ژی که به‌ته‌نیا ژیان سه‌رچاوه‌کی قوڵی باوهربهخۆبوونه، سه‌ره‌رایی ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی خۆ به ژنێکی ئاسنی وه‌به‌رچاوان ناداوهکی ئه‌و ژنه نوسه‌رانه‌ی به‌قسه دونیایان ههڵبرێوهو و به ههڵسوکهوتێش ناتوانن ئێره‌و هۆوه‌ی بڕۆن به‌ته‌نیاو له‌نێو کۆبه‌ندی سه‌دو یه‌ک وه‌همی ئه‌خلاقی دا نا‌وێرن چاو ده‌ست و ده‌میان ببزێون.
به‌ومانایه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی دووفاقی نیه له دیوهک خۆ بکاته پاڵه‌وان ولهدیوهک دی داهێزرابی،هه‌روه‌ها رووحیهتیکی منداڵی هێنده جوانی له‌خۆدا پاراستوه ئهدهمهی ده‌گه‌ڵی ده‌که‌ویه قسان له‌دڵ ڕا هه‌ستت ده‌که‌ی چه‌ند ئه‌دیبێکی ناسکه تووشی سهرهگیژهت ناکا به‌قسه‌و دروشمی بێ‌مانا.
قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه نیه که ئه‌حلامی پهنجاونۆساڵه ئه‌وه‌نده بهدلگهرمی داوای گۆڕان ده‌کا ئاماده‌یی خۆ پیشانده‌دا تا کوشتن پاشه‌کشێ نهکابهشانازی باس له شه‌هیدبوونی خۆی ده‌کا ئه‌گه‌ر ببێته شه‌هیدی قه‌ڵه‌م ،چه‌ندجوانه ژنێک بهوبێپاڵپشتی وتهنهایهی هێنده ئازا بێت ده‌ست له‌خوێنی خۆ هه‌ڵگرێ بۆ قه‌ڵه‌م ،ئه‌وا ئه‌گه‌ر ژنه نووسه‌رێکی عاره‌ب یا ههرکوێندهری بوایه له‌نێو نوسه‌ری کورد دبوو به پاڵه‌وان و به‌قه‌ولی خۆیان به ستایشه‌وه به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌رده‌گێرا ناوهکایان ئهزبهردهکرد کهئێستێ مۆده‌ی ناو‌و به‌رهه‌می ئه‌و ته‌رزانه‌یه، هه‌ر له‌ته‌نیشته ویش به‌ده‌یان ژنی نووسه‌ری دووبه‌ر نه‌وه‌کو رۆژێک به‌دڵ ئه‌و ژنه ره‌نجده‌ره نانرخێنن بهڵکولهقوڵایی دڵیان رابه جۆره‌ها پلان دهیبوخزێنن وهه‌ولی په‌راویزکردنی ده‌ده‌ن کاتیک هه‌موو دڵنیان ئه‌حلام قوربانیه‌کی جوانی که‌لتورێکی داواکهوتوو توندوتیژی و پیاوانێکی ئه‌دیبی نه‌خۆشه له‌پانتایی ئه‌ده‌بێکی پیاوسالارانه‌دا!
هه‌میشه گفتهکی ئه‌حلام دێته‌وه بن گویچکهم که پاش ئه‌وه‌ی دووسی حه‌ب قوتدهداو جخارهکهی داگیرسێنێ وده‌ڵێ پیاوانی ئه‌دیب وه‌کو گورگ و ڕێوین و هه‌موو ده‌ماره‌کانی سه‌ریان سووتاندم به‌ڵام هه‌رگیز ته‌سلیم نه‌بووم و نه‌کشامه‌وه،به‌ڕایی من ژنی نووسه‌ر ئه‌گه‌ر ته‌سلیمی یه‌ک تاکه ووشهش بێت له ژیانی دا ئه‌وا هه‌رزوو باشتره وه‌فاتنامه‌که‌ی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ ونهگاڵته به‌ژیانی خۆی و نهگاڵتهش به ناوی ڕۆشه‌نبیری و خوێنه‌رانی بکا.
گه‌له‌ک ڕوونه بوونی ده‌نگی ژن له‌ئه‌ده‌بی کوردی‌دا له‌سه‌دا نه‌وه‌دوپێنجی ره‌مزیه وه‌کوو بوونی ژن له حوکمه‌ت وده‌سه‌ڵاتدا له‌بۆیه له مه‌یدانی رۆشهنبیریشدا هه‌ر گروپه‌و لهبنهوهخۆی له بازنه‌ی حیزبێکدا قۆرخکردوهو لهسهرهوهشڕا خۆی له‌یه‌ک له پێڕه‌کانی رۆشه‌نبیران پهستاوتوهو
جێی ده‌نگی خۆی خۆش ده‌کاو هه‌تا له تواناشی دابێ خۆ له‌هه‌موو راستیه‌ک له‌گێلی ده‌داو بهربهرهش به‌پێی ئه‌ڤ ستانداره باوه‌ی ده‌قی پێوه‌گرتوه وبۆی دارێژراوه ده‌نووسێ وبڵاودهکاتهوه پلان بۆ ناوده‌رکردن ناساندنی خۆ ده‌ته‌نێ وه‌کو له‌نێو ههمووکایه رۆشهنبیریهکاندابۆته مۆده‌و باو په‌لاماری سێ بابه‌تان بده‌ی به زه‌قی وراستهوخۆیی ئه‌ویش سێکس وئاین وبهرپرسانن! ئه‌وا باش ناسراودهبی و ده‌بیه وێردی سه‌رزمانان تاکه ژن له‌مه‌یدانی هه‌ر ئه‌ده‌ب نا به‌ڵکو هه‌موو کایه‌کانی ژیان!
ئه‌ز به‌بوونی ژنێکی ئه‌دیبی وه‌کو ئه‌حلام مه‌نسوور گه‌لێک که‌یفخۆشم و دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌راجخانه سیاسی و رۆشهنبیریهی ئێستای کوردنهبوایه
ئه‌وژنه سهداوپایهیهکی دره‌وشاوه‌ی ده‌بوو لێ سهراڕیی ئه‌وه‌ش ئه‌حلام پایه‌ی جه‌ساره‌تی هه‌میشه جێێ خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پاش ساڵ لێره‌به‌دواش بێت.
به‌دڵ هێڤیهش ده‌که‌م ئه‌حلام هه‌موو یادگاریه‌کانی ژیانی به خۆشی وتفتیهوه به هه‌ڵکشان و داکشانهکانیایهوه بڵاوبکاته‌وه‌و هه‌موو یاداشته‌کانی خۆ چاپ بکاتن به بێ لادان و سرینه‌وه‌ی ناوی هه‌ر نوسه‌رو و که‌سایه‌تیه‌ک،هه‌ر براده‌رو هه‌ر دۆست و دلسۆزێک ،چونکه لێم ڕوونه ئه‌که‌م ده‌سپێک رهچهشکانیدنێکی دی دووه‌م جیگه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌گرێ له مێژووی ئه‌ده‌بی ژنی ئازا وئازاد دا سێیه‌م وه‌ڵامێکی جوان ده‌بێ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن له مێژووی که‌مکه‌نه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه ئێستێ پێگه‌و نرخی خۆیان هه‌یه له نێو کتێبخانه‌و ئه‌ده‌بی ووڵاتانی پێشکه‌وتوو.
ژدووماهیهداسڵاولهچاوی هه‌موو ئه‌و ڕۆشه‌نبیره ئازایانه‌ی به هه‌ڵوێستی به‌رزو جوانه‌وه ده‌ژین وده‌مرن ژیانی خۆ بهختدهکهن له پێناو ئه‌و په‌یامه جوانه‌ی هه‌یانه ،مردنیش بۆ ئه‌و بیرکوێرانهی هه‌میشه دژی پێشڤهچونن و دووباره ده‌بێژم ئه‌حلام مه‌نسوور به‌رسڤه بۆ هه‌موو ئه‌و چه‌قبه‌ستوی و سڕ بوون و داته‌پینه‌ی پێگه‌و جێزمانی ژن له ئه‌ده‌ب و رۆشه‌نبیری کوردی دا‌و هه‌تا نموونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سایه‌ته زیاد نه‌بن هیچ نوێبونهویهک ڕوونادات و ده‌نگی ژن له ئه‌ده‌بدا هه‌روا نووزه‌ی له‌به‌ر دێ.