Skip to Content

Friday, April 19th, 2024

قەڵاى كەركووك ناسنامەى خەڵكەكەیەتى نەك ئەو داگیركەرەى حوكمى كردووە..

Closed
by June 9, 2008 گشتی

 سەردار زەنگنە…….

 جیهان ئەمڕۆ لەوە هۆشیار بووەتەوە یەوەى مرۆڤ تەنیا پشت بە تەكنۆلۆجیا نابەستێت لە دەستپێكى گەشەكردنیدا، بەڵكو ئەمڕۆ پێویستى بە تێگەیشتنێكى وردو بەئاگا هەیە لەكەش و هەواى سەرهەڵدانید، بزاڤى شوێنەوارەكانیش بەوەى سەرچاوەیەكى گرنگ و هەمەچەشنن لە زانستە مرۆییەكاندا.
 لەم رووەوە كەركووك بێبەش نییە لەم بزاڤ و شوێنەوارە دبرینانە، قەڵا و خانووە كەلەپورییەكان و گەرماوەكان و بازار و مزگەوت و كنیسەكانى، نمونەیەكى بەرچاون و دێرینترین ناویش یۆ شارى كەركووك ( ئارابخا ) بوو كە لە تابلۆیەكى قوڕدا بوو كە لە پەنجاكانى سەدەى رابردوودا دۆزرایەوە سەردەمەكەى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى سۆمەرییەكان ( 2600 پ ز ).

karkuk
 كەركووك بەیەكێك لەشارە دێرینەكان دەژمێردرێت كە خاوەن چەندین شوێنەوارى گرنگە، كەركووكیش بەوەى روویەكى یازرگانى هەبووە هەربۆیە گەشەكردنى شارستانییەتى لەجمەجۆڵدا بووە. ەركەسێكیش بەناو دیرۆكى كۆنى ئەم شارەدا بكات یان سەردانى شوێنە دێرینەكانى ناو قەڵاى كەركووك لە مزگەوتى گەورەو منارەى دانیال و گومەتى سەوزو كلیسەى دایكى خەمەكان و دوكانەكان و قەیسەرى ماڵى تەیفور و چەند شوێنەوارێكى دیكە بكات، بۆى روون و ئاشكرادەبێت كە كەركووك  نەك بەتەنها شارێكى دێرینە، بەڵكو لانكى شارستابیەتى كۆنى مرۆڤ بووە.  _لەكەركووك و دەوروبەرى (83) شوێنەوارى گرنگ هەیە ئەوەشى كەمەستمە و خۆمى پێوە سەرقاڵ بكەم ، باسێكى تیرو تەسلى قەڵاى كەركووك و شوێنەوارە دێرینەكانێتى و بەو هیوایەى لە دەرفەتێكى دیكەدا باسى سەرجەم ئەو شوێنەوارە دێرینانە بكەم لە ناو كەركووك دەوروبەریدا، بەتەنها لە ناو كەركووك (19) شوێنەوار هەیە، شوێنەوارە گرنگەكانى ناو قەڵاى كەركووكیش بریتین لە مزگەوتى گەورە كە ئێستا شوێنى منارەیەكى نزیك سآ مەترى لە نزیكى ماوە و ساڵى  1997 منارەكە نۆژەن كراوەتەوە و مزگەوتەكەش ساڵى1982 نۆژەن كراوەتەوە بەڵام بەهۆى پەراوێز خستن و نەبوونى بودجەى تایبەت بۆ نۆژەنكردنەوەى جارێكى دیكە مزگەوتەكە توشى داروخان هاتووە و لەبەرنامەمان دایە ئەو شوێنە بكەینە شوێنێكى ئاینى شوێنەوارى لە گەڵ منارەى دانیال وەك كۆمەڵگەیەكى ئاینى، لە شوێنەوارەكانى دیكەى ناو قەڵا، گومەتى سەوزە كە لە ساڵى 726 ه كاتێك یەكێك لە رێبوارە دەوڵەمەندەكانى تورك بە كەركوكدا بۆ حەج دەچێت و كچەكەى كە ناوى ( بوغدە خان )ە لەگەڵیدا دەبێت، لەكەكووك دەمرێت و ئەویش لەوآ دەینێژێت و ئەو گومەتەى بۆ دروست دەكات و شوێنەوارى گۆڕەكەشى تائێستا لەو شوێنەدا ماوە، ئەم شوێنەوارانەش لەبەر ئەوەى كۆنن و پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەى بەردەوام هەیە و ئاوەڕلێنەدانەوەشیان بەبەردەوام هۆكارى داروخانى زۆربەى ئەو شوێنەوارانەن. (كڵیسەى دایكى خەمەكان) شوێنەوارێكى دیكەیەو كە 800 ساڵێكە دروست كراوەو ئەم كڵیسەیە ئێستا رووخاوە، هەڵبەت رووخاندنەكەشى لەبەر ئەوەیە كە زەوى قەڵا زەوییەكى بۆشى دروست كراوە و داچوون بەسەر زەوییەكەیدا دروست بووەو وردە دوردە زەوییەكەى دادەبەزێت. لە شوێنەكانى دیكە، (قەیسەرى ماڵى تەیفور) كە (34) دوكانى تێدایەو لە داڵانێك پێك هاتووە (17) دوكان لەمبەرو (17) ى دیكەش لەوبەرى، هەر دوكانێك بەپانتایى 2×3 مەترن و ئەم قەیسەرییە سەرەتا لە ژێر خۆڵ بوو و لەكاتى هەڵكۆڵیندا دوكانەكان بەدەر كەوتن. ساڵى 1997 فەرمانگەى شوێنەوارى كەركووك دەستیان كردووە بە نۆژەنكردنەوەى قەیسەرییەكە و دواتر نهۆمى بانەوەش دروست كراوە و بەڵام بە هۆى تەقینەوەكەى ساڵى پارى نزیك قەڵا لایەكى بەهۆى پاڵەپەستۆى زۆرى تەقینەوەكە، ئەو شوێنەو چەندین شوێنەوارى دیكە زەرەرمەن بوون، هەر لەناو قەڵادا شوراى قەڵا و دەرگاى قەڵام هەیە كە لە قوڵایى (8) مەتردایەو تائێستاش نزیكەى 6 بورجى لێدۆزیوەتەو وەك لە نوسراوەكانیشدا هاتووە كە دەورى قەڵا (63) بورج لەخۆ دەگرێت و هەر (25) مەتر بورجێكى وەك خاڵى چاودێرى پاراستن لەسەردەمى ئاشورییەكاندا دروستكراوە، مزگەوتى عۆریانیش شوێنەوارێكى دیكەیەو لە هەشتاكانى سەدەى رابردوودا نۆژەن كراوەتەوە.
 جێى ئاماژە پێكردنە ساڵى پار یڕێك پارە بۆ ئەنجامدانى چەند پرۆژەیەكى بچووك یەرف كرا لەوانە بۆ قیرتاوكردنى رێگاوبانەكانى ناو قەڵاو چەند باخچەیەك بەو هیوایەى ئەم ساڵ لە بودچەى پەرەپێدانى هەرێمەكان بڕآ پارەى باش سەرف بكرێت بۆ نۆژەنكردنەوەى سەرجەم شوێنوارە دبَریینەكانى كەركووك لەوانە قەڵاى كەركووك كە موڵكى خەڵكەكەیەتى نەك ئەو داگیركەرەى لەو سەردەمەدا حوكمى كردووە
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.