Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
هەلپەرستن : ئەو نوسەرگەلەىلە هەندەرانەوە بۆ باوەشی دەسەڵات گەڕانەوە!

هەلپەرستن : ئەو نوسەرگەلەىلە هەندەرانەوە بۆ باوەشی دەسەڵات گەڕانەوە!

Closed
by July 24, 2008 گشتی

 بەشی یەكەم
          دیاردەیەكى زۆر ترسناك ، كە ئەمڕۆ نێو ژینگە و مەجلسی نوسەرانى كوردستانى ئازادى تەنیووەتەوە ، ئەوەیە كە نوسەرانێكى زۆرى هەندەراننشین پاش ئەو هەموو سالانە لە فێربوون و لە كرانەوە ، لە زمانێكى زیاتر فێربوون و لە فەرهەنگ و كەلتوورێكى دەوڵەمەندتر  وەرگرتنەوە .. لە دیدگاى فرە ڕەنگتر و ڕەهەندى زۆرتر و بەرفراوانترەوە … لە دونیاى جوانتر و سروشتى كردگارترەوە ،لە پەیوەندى پڕ خۆشەویستى و عاشقانەترەوە ..لە چاوێكى گەشترەوە بۆ ژیان و ماناكانییەوە … لە عیزەتى نەفسێكى بەرزترەوە ….. لە دەروون و ناخێكى تەندروستترەوە ..لە كەسێتییەكى دروستترەوە …. ئەفسووس و مەخابن ، كەسانێكى نوسەر و رووناكبیر و وەرگێڕ و پسپۆڕ و زانا كە چەندەها ساڵە لە خزمەتى زمان و فەرهەنگى كوردیدابوون .. هاتنەوە بۆ نیشتمان و خەڵكانێكى زۆریش بەوە خۆشنوود و بەختەوەر بوون كە ئیدى بەڵكو ئەم نوسەرانە بتوانن ، گۆڕانێكى نوێ  ، هەنگاوێكى نوێ ، دیدگایەكى نوێ ، پڕۆژەیەكى نوێ ،تەكانێكى نوێ ،خزمەتگوزارییەكى نوێ پێشكەش بە خەڵكى هەناسەسارد و ستەمدیدەى ئەم خاكە خێرنەدیووە بكەن …..!
          بەڵام  ئەوەى جێی داخە و نیگەرانییە ئەوەیە كە ئەم نوسەرانە زۆربەى زۆریان هاتوونەتەوە بۆ ئەوەى بچنە پاڵ ( حەجەكە ) و بۆئەوەى كە ڤێلا و سەیارە و مووچەى خەیاڵى  و…..تاد. وەكو ئیمتیازات و خەڵات لەلایەن دەسەڵاتى كوردییەوە وەربگرن ..!! نوسەرى هێژا و بەڕێز : ئێمە ناڵێین حیزبى مەبن و لەگەڵ دەسەڵاتى كوردیدا مەبن ..هیچ شورەیی و نەنگى نییە تۆیەكى نوسەر حیزبى یان هەوادارى ئەم حیزبانەى ئێمە بیت .. هیچ نەنگ نییە تۆ لە هەندەرانەوە بۆ باوەشی ئەم حكومەت و حیزبە دەوڵەمەندانە بگەڕێیتەوە .. هەر هیچ نەنگ نییە و تۆ ئازادیت كە نەتوانیت لە خانووى كرێدا بژیت و تازە بە تازە كرێچی بیت ……..!!
            بە هیچ شێوەیەك  شورەیی نییە و تۆ ئازادیت كە نەتوانیت سوارى پاسی كۆستەر ( 21 نەفەرى) ببیت كە لە پاسەكانى سودان و سۆماڵ دەچێت … تۆ ئازادیت و هەقتە كە نەتوانیت برنجى باییعى بخۆیت .. بەڵێ هەقتە كە نەتوانیت بە چەندەها كاژێر بێكارەبا و بێ ئاو و بێ سووتەمەنى و بێ هاتوهاوار و قیژەقیژی هەژارانى كۆڵانە میللییەكان بژیت ……!!!
 بەڵام  برا و خوشكە جوانەكانى بەندە ، تەنها یەك پرسیارى لاسار و بزێو و بێچاوو ڕووم لێتان هەیە و بەس ، ئایا ئێوە لەم ڕەوشە ناهەوار و بێسەروبەرەییە ڕازین ؟ ئایا ئێوەش بوونەتە كەڕەى شەربەت ؟  ئایا گوێتان لەو هەموو سكاڵایانە نییە ، گوێتان لە گرییە و زارى : مناڵ لاو و ئافرەت و پیاو و پیر و نەخۆش و خێزانى ئەنفالكراو و شەهیدان و پێشمەرگەى دێرینى هێژا و  گوندنشینان و شارنشینان و تەلەبە و قوتابی و خوێندكاران  و مامۆستایان و كارمەندان و بێكاران و نوسەرانى بێ پشتو پەنا و هونەرمەندانى ناحیزبیى – هەژار و ڕێزلێنان بڕاوان و مووچە بڕاوان و جوتیاران و شۆفێران و …..و…..و …..تاد.
           ئێوە لە تەنیشتى حەجەكەوەن بە بەڵگەش  زۆربەى جاران ، لە تەلەفزیۆن و موناسەباتدا دەتانبینین …بابەت و نوسین و كێبەكانتان زۆر بە ئاسانى و بێ زەحمەتكێشان و هاتووچوون بۆ چاپ و بڵاو دەكرێتەوە … پارەی زۆر و خەڵاتى زۆر و ئینتیازاتى زۆرتریش وەردەگرن …!!
  بەڵام ئایا ئێوە لەوە ناترسن و پرسیارێكى ویژدانیی لەخۆتان ناكەن ، كەئایا بۆ ورتەیەك ، ئاخاوتنێك ،قسەیەك ،  نوسینێك ، بەیاننامەیەك ، پڕۆژەیەك ، هەڵوێستێك ، ڕێكخراوێك ، لانەیەك ، ماڵێك ، مەجلیسێك ، دیوانخانەیەك ، فەرهەنگخانەیەك ، لیژنەیەك ، بەدواداچوونێك ، بۆچی هیچ هەلوێستێكى جارانى سەردەمى بوێریتان نەماوە دەرهەق بەو ژیانە ناخۆشەى خەڵكان و زۆربەى دانیشتوانى كوردستانى ئازاد  بەسەریدەبەن !! 
 ماویەتى
 سلێمانی 2008
   
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.