Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ساڵیادی ڕۆژی ئه‌وین

ساڵیادی ڕۆژی ئه‌وین

Closed
by August 9, 2008 هۆنراوە

 به‌ندی علی
 ساڵیادی ڕۆژی ئه‌وین
 ( یه‌که‌م ڕۆژی هاوسه‌ری)
 
   له‌م ڕۆژه‌دا ، گیانه‌که‌م
 چیت پێ بده‌م به‌دیاری ؟
 ، چه‌پکێ گوڵی هه‌مه‌ڕه‌نگ
 ، ملوانکه‌یه‌ک له‌شیعر
 !چرپه‌یه‌کی دڵداری ؟
 
 شوشه‌ عه‌ترێ له‌کانیی
 ، هه‌ناوه‌ تواوه‌که‌م
 یاخود هه‌موو ئه‌مانه‌و
 !تینی هه‌ردوو چاوه‌که‌م ؟
 
 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌رزو ئاسمان
 دووری نێوان ئێمه‌ بێ
 ته‌نیا چاوت له‌یه‌کنێ
 که‌پێویستت پێم ئه‌بێ
 به‌سه‌ر باڵی شه‌ماڵا
 له‌هه‌ر کوێ بی ، دێمه‌لات
 مناڵدوانه‌که‌ی روحم
 ئه‌ی فریشته‌ی موناجات
 
 8.8.2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.