
دایه مێژوو…..
دایه مێژوو
پێشکه‌ش به نوسه‌ران و بیرمه‌ندانی زیندانه‌کانی رژیمی ئیسلامی ئێران
دایه‌مێژوو
تاقه‌چاووی قه‌ت نه‌خه‌وتوی گشت جیهان
هه‌ڵگری ته‌رمی خوێناوی
راستییه‌کان و جوانییه‌کان و مافه‌کان
بیگێره‌وه‌بۆ داهاتوو
بۆئه‌وانه‌ی هانبه‌ڕێوه بێنه بوون
بیگێڕه‌وه که خێڵێ بوو
له‌کازێوه‌ی پاش دوهه‌زار
بیر و رقی وایان له‌سه‌ر
که شۆردیه‌وه
روی ناپاکی خوێنخۆرانی پێش خۆیان
ئه‌رێ ئه‌رێ بیگێره‌وه
بیگێره‌وه که روژێ بوو
هه‌ر گا که ده‌نگێک شین ئه‌بو
یا قه‌ڵه‌مێک گوڵی ئه‌دا
خیڵی درۆی مردو په‌ره‌س
داسی رزیوی دین له ده‌س
ده‌میان له خوێنی ده‌نگ ئه‌نا
کڕو کپ و که‌ڕیان ئه‌کرد
گوڵی قه‌له‌میان ئه‌دران
گریان له بیر‌و را ئه‌دا
له خه‌لکی خواش دروێنه‌یان بۆ خوا ئه‌کرد
بیگێره‌وه دایه مێژوو
ئه‌گه‌ر هاتوو له داهاتووش
خێڵێکی تر وه‌ها هه‌بو
با بزانن که دروێنه
مه‌زرای ژیان
پته‌و تر‌و به هێزترو…ئه‌ستور ده‌کا
با بزانن
چۆمی بڕوای به‌ر پێ گیراو
ماوه‌ی عومری گوڵێکی سوور
له بیرێکی نه ناسراو
ده‌بێته ده‌ریای بێ سنوور
به بۆنه‌ی کوژرانی شاعران و نوسه‌ران مختاری،پوینده به‌فرانباری1377