Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ زیره‌ک که‌مال

چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ زیره‌ک که‌مال

Closed
by August 18, 2008 گشتی

 زیرەك كەمال :
 ئێمەی كورد كە داوای دیموكراسی دەكەین وەك غەریزەیەك بۆ مانەوە نەك وەك سیستەمێك بۆ حوكمڕانی
 سازدانی: سۆران عەزیز

 هەردوو چەمكى دیموكراسیەت و عەلمانیەت لە واقیعى سیاسى و كلتورى ئێمەدا هەڵگرى زۆرێك ئیشكالیەتى مێژووى و سیاسى و فیكرین. بۆ هەر یەك لەم چەمكانە بیرو بۆچونى جیاواز بوونى هەیە

.
  كوردستان راپۆرت: بەشێك لەحیزبە كوردیەكانی ئێمە بیری لە شوناسی خۆی نەكردۆتەوە تا ئێستا نازانین حیزبیكى ئاینییە یان نەتەوەی یان عەلمانی ؟
 
 زیرەك كەمال: بەرای من ئەو پرسیارەی ئێوە لە نێو هەناوی خۆیدا كۆڵێ پرسیاری تر دەرووژێنێت, پێم وایەحیزب  وەكو چەمك و وەك بەشێك لە فەلسەفەی سیاسی فكرێكی هاوردەیە و لە دەرەوە بۆمان هاتووە, فكری عەلمانیەتیش بەهەمان شێوە بەرهەموو دەرهاوێشتەی كۆمەڵگایەكی رۆژئاواییە، بۆیە كاتێ باسی فكری عەلمانیەت و كایە كە دەكەین دەگەڕێینەوە بۆ مۆدێرنە, هەموو دەزانین كە لە ئەوروپا لە دایك بووە, بەڵام ئەم چەمكە لەگەڵ تۆپ و تەیارەو فیشەك و ئامرەزاەكانی شەڕكردن هاتوەتە وڵاتی ئێمە, نەك لە رێگای بەهاو نەخش و فیكر و رێبازی فیكری و فەلسەفە هاتبیت, بەم رێگایەدا كاریگەریەكی گەورەی هەبوو لەسەر چەكداركردن و داكۆكیكردن لە ئەو رێباز و فكرە سەلەفیە داخراوانە ستەمە  كۆمەڵایەتییە كشتوكاڵیانە كە بە هەموو جۆرێك كاریان دەكرد لەسەر دواخستنی كۆمەڵگا وە دژایەتی كردنی هەر پرۆژەیەك كە بیەوێت كۆمەڵگا پێش بخات, بۆیە دەبینین كە مۆدێرنە لەسەرەتا لە رێگەی ئامرازەكانی شەڕ هاتە وڵاتی ئێمە ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكان كە حیزبی ئێمە سەرەتای لە دایك بوونی ببێتە پرۆژەیەك و بەرنامەیەكی ناسروشتى,  بۆ نموونە لە دایك بوونی حیزب بە شێوەیەكی نا سروشتی دەبێتە هۆی دژەمەدەنیەت, لە جیاتی ئەوەی كە حیزب خۆی بەشێكە لە كۆمەڵگای مەدەنی ئەگەر خۆی ئاوا نمایش بكات, دەبێتە ژێرخانی هەموو مەسەلەكان, حیزب دەبێتە حكومەت, حیزب دەبێتە پەرلەمان دەبێتە دین كە حیزب بارودۆخی بەو شێوەیە بێت بمانەوێت و نەماوێت  كایەكانی دیش بەدوای ئەو داهاتن ئەوانیش ئیفلیج دەبن, حیزب لە هەموو دونیا دەتوانێت رۆڵێكی گەورە بگێڕَت لە پێشخستنی كۆمەڵگا, چونكە حیزب دەگاتە دەسەڵات, بەڵام كاتێك حیزب كە شوناسی بۆ سیستەم و كۆمەڵایەتییە داخراوەكان  لە شوناسە لۆكاڵیەكان بێت لە نێو خۆیاندا دەبیت پرۆژەو بەرنامەیەكی نوێیان بۆ دروست بكات, كاتێك حیزب ئەوە ناكات دەرگا دەكاتەوە بۆ ئاغا و مەلا و شێخ و بۆ خوێندەوار و نەخوێندەوار و رێگەی هەمووشیان دەدات لە ناو هەناوی خۆیدا شوناسی خۆیان بپارێزن, بەڵكو داكۆكیشیان لێ دەكات كە حیزب بەم شێوەیە بوو بمانەوێ یان نە, تێڕوانینی حیزب بەرامبەر بەم كایانە تێڕوانینێكی سەقەت دەبێت, بەڕێزت باس لە عەلمانیەت دەكەیت, مەرج نییە عەلمانیەت بەمانای دیموكراسی بووون بێت, بەڵام هیچ دیموكراسیەتێك بەبێ عەلمانیەت نابێت, یەكێك لە مەرجە بنەڕەتیەكانی سیستەمی دیموكراسی عەلمانیەتە بۆیە هۆكارە سەرەكیەكە دەگێڕمەوە بۆ ئەوەی كە حیزب لە وڵاتی ئێمە بە شێوەیەكی سروشتی لە دایك نەبووە, دونیایەك كێشەو قەیران دەخاتە ناو هەناوی خۆى, زۆر لە جێگای خۆیەتی كە حیزب لە وڵاتی ئێمە شوناسێكی دیاری كراوی نییە, بە ئێمە ناڵێت من چیم ئاوا كە رووی وەردەگێڕێت, حیزبی ئیانییە بەم لاتر گوزارشت لە بەرژەوەندیە جینایەتیەكان دەكات دەكات حیزب لەم وڵاتە پارێزەری هەموو ئەو كەسانەیە كە بەرژەوەندیەكانی حیزب دەپارێزن, حیزب ژێرخانی هەموو مەسەلەكانە, بۆیەش دەست لە هەناوی حكمەت گیر دەكات دەست لە هەناوی دادگا گیر دەكات دەست لە هەناوی دامەزراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی گیردەكات حیزب تا بەیانی شوناسی خۆی نەكات ماهیەتی بوونی چینایەتی خۆی دیاری نەكات, هەر قسەكردنێكی ئەو حیزبانە لە دیموكراسەت و كۆمەڵی مەدەنی لە پێشكەوتن لە عەلمانیەت مایەی پرسیاری جدیە.
 كوردستان راپۆرت:  بۆ حیزبە عەلمانیەكان لە وڵاتی ئێمەدا نەیان توانیوە عەلمانیەت لە دروشمەوە بكەنە ئەمری واقیع؟
 
 زیرەك كەمال: پێم وایە حیزبی ئێمە بۆیە ناتوانێًت عەلمانیەت لە دروشمەوە بكاتە سەرزەمینی ماهیەتی سیاسی و فیكری و هەموو ئەو پایەو بنەمایانەی كەوا هێزە كانى لەسەری وەستاوە لە وڵاتی ئێمە ئەو پێكهاتەی كەوا حیزب هێڵە گشتییەكانی خۆی پێ رەنگ رێژ كردووە ئەوە نییە بەراستی قبوڵی عەلمانیەت بكات بە مانا فەلسەفییەكەی كە ئێمە لەبیرمان نەچێ یەكێك لەمەرجە بنەڕەتییەكانی عەلمانییەت  ئەگەر بە دیموكراسییەوە گرى نە دەین رژێمی وەكو سەداممان بۆ دروست دەكات رژێمی وەك هیتلەر و وەك مەسۆلۆنیمان بۆ دروست دەكات چونكە مەرجی بنەڕەتی علمانی بوون دیموكراسییەتە  بۆیە لە وڵاتی ئێمە حزب دیمەكراسی نییە كە دیموكراسی نەبێ بە مانای ئەوەیە تێڕوانینی ئەویش بۆ علمانیەت وەك تێڕونینی حزبێكی شمولی  دەبێت بەرامبەر بە علمانی بوون بۆیە من لەودا بەرجەستەی دەكەم كاتێك ئێمە داوا لە حزب دەكەین تۆ دەبێ علمانی بی  لەسەر زەمین دەبێ داوای لێ بكەین  دیموكراسی بێ دەبیت گوشاریشى بخەینەسەر عەلمانیش بیت جونكە دیموكراسى بى عەلمانیەت برۆژەیەكى ناتەواوە

 كوردستان راپۆرت: بەڕای ئێوە لە وڵاتی ئێمەدا مەرجەكانى بە دیموكراسی بون كامانەن؟
 زیرەك كەمال: دیموكراسیەت پرۆژەیەكی درێژخایەنی مێژوییە لێرەدا لنین قسەیەكی جوانی هەیە  دەڵێت: تۆ بۆت هەیە بتوانیت لە شەو و رۆژێكدا  كۆتایی بەسیستەمێك و دەسەڵاتێك بهێنیت, بەڵام بیناكردنی كلتوورێكی نوێ لەدوای ئەو رژێمە كۆنانە هێنانە كایەی واقعێكی نوێ لە رووی فكری و ئابووری و كۆمەڵایەتی پرۆسسێكی مێًژوویی زۆر درێژ خایەنە بۆیە مەسەلەی دیموكراسیەت  هەرنابێت لەنێو كایەی  سیاسیدا چەقی پێ ببەستین هەتا ئێمە كە قسە لەدیموكراسى دەكەین لە سیاسەتدا قسەی لێ دەكەین نایەین لەنێو ئایین قسەی لێ بكەین واتە مەسەلەی فكری ناگۆزینەوە بۆ ناو كایە فكرییەكان دەیگوازینەوە بۆ سیاسەت لە وێشدا بەسەقەتی قسەی لێ دەكەین  بۆیە پێم وایە پرۆسسی دیموكراسییەت و دیموكراسی بوون دەبێت لە هەموو بوارەكانی ژیانەوە دەست پێ بكات دەبێت بەر لە هەموو شتێك حزب و لایەنە سیاسییەكان بڕوایان بە دیموكراسییەت بێت مەبدەئە بنچینەییەكانیاندا دیموكراسی بن و وتاری سیاسیان دیموكراسی بێ میكانیزمەكانی كاركردنیان دیموكراسى بێت دواتر یەكێك لە میكانیزممە بنەڕەتییەكانی بە دیموكراسی كردنى كۆمەڵگا یە   هێنانە كایەی واقعێك لە نێو كۆمەڵگا كە دیموكراسییەت بەشێكی گرنگی لە پێداویستییەكانی ژیانی ئینسان  وە یەكێك لە مەرجەكانی دیموكراسیەت  سەرۆكی هەتا هەتای نییە لە دونیای دیموكراسیەت دەسەڵات ئاڵوگۆڕ دەكرێت گرفتەكە ئەوەیە  نەلەسەر ئاستی سیاسی حزبی بۆتە بنەمایەكی كلتووری ئەخلاقی وە نەلەسەر ئاستی جەماوەریش كۆمەڵگا قەناعەتی بیەتى كە دیموكراسیەت بەشێكی گرنگی مێژوویە كە هەر شتێك نەبێتە ناچارییەكی كۆمەڵایەتی ئەوە بەئاسانى دروست ناكریت
 كوردستان راپۆرت: ئەگەر وایە دیموكراسیەت لەناو هەناوی خۆیدا جێگا بۆ سەركردەى كاریزیمی ناكاتەوە ئەوەی لەماوەی (30) ساڵی رابردوودا حیزبى كوردى دەیكەن لە كوردستاندا بە ناوی دیموكراسیەت چییە ئەی كەواتە ئەوەی ئەوان دەیڵێن هەر وتەی سەرزارە و بەس؟
 زیرەك كەمال: من نامەوێ ناوی هیچ حزب و لایەنە سیاسییەكان بهێنم, من وەك مەبدەْ   وەكو فكر  قسە لەسەر عەلمانیەت دەكەم, بەڵام من دەڵێم یەكێك لەو بەندە بنەڕەتییەكانی دنیای دیموكراسیەت ئاڵوگۆڕكردنی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان چونكە ناكرێ حزبێك بڕوای بە گۆڕینی سكرتێرەكەی نەبێت حزبێك لە ژیانی رۆژانەی خۆیدا لە مامەڵە كردن لەگەڵ ئەندامەكانی خۆی دیموكراسی نەبێت حزبێك رایەڵەی پەیوەندییەكانی خۆی لەسەر بنەمایەكی دیموكراسی لەگەڵ كۆمەڵگا  گرێ نەدا, بەڵام بگاتەوە دەسەڵات دیموكراسی بێت  هەمویان بە شێوەیەكی ئۆرگانیكی پەیوەندییەكی پتەویان پێكەوە هەیەناوی حزب و لایەنی سیاسی نادەم بەڵام جەخت لەسەر ئەوە دەكەمەوە حزبێك  بڕوای بەئالوگۆرى  دەسەلات نەبیت  واتە ئەگەر سكرتێری حیزبێك بڕوای وانەبێت خۆی لە رێگای كۆنگرە و هەڵبژاردن كورسییەكەی بۆ هاوڕێیەكی خۆی چۆڵ بكات پێم وانییە كە گەیشتە دەسەڵاتی حوكم ڕانی دەسەڵاتی سیاسی لەوێدا بڕوای بە گۆڕانكاری هەبێت من باسی وڵاتی خۆمان ناكەم وەكو مەبدەْ  باسی ئەو مەسەلەیە دەكەم.
 كوردستان راپۆرت: بوونی دیموكراسیەت تا چەند دەتوانێت لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی ناسنامەدا بۆ كورد كاری گەری هەبێت.
 
 زیرەك كەمال: ئێمەی كورد كە داوای دیموكراسیەت دەكەین وەك خەریزەیەك بۆمانە نەك وەك سیسمەتێك بۆ حوكمڕانی من لە زۆر جێگادا ئاماژەم پێداوە لە نووسینێكیشدا بەختیار عەلی ئاماژەی پێداوە حزب و هێزە سیاسییەكانی ئێمە لە بەغداد شەرێكی جوانی دیموكراسی دەكەن چونكە لەوێدا كەمینەن بۆ خۆیان \ دەزانن دیموكراسیەت پارێزەری كەمینەیە كەچی لە كوردستان دیموكراسیەت نابێـتەوە كلتوور نابێتە بەها نا بێتە نۆرم, چونكە بۆ ئەوەی هێزە سیاسییەكانی ئێمە لە كوردستان خۆیان زۆرینەن و دیموكراسیەتیشی پارێزەری مافی هەمووانە بە كەمینەو زۆرینەشی لە خوار ئەو شەڕە دەكەین كەچی لە كوردستان لێی بێدەنگ دەبین ئێمە لەسەر ئاستی عێراق داوای دیموكراسیەت بكەین چونكە دیموكراسیەت مەرجی سەركەوتنمانە لەسەر ئاستی ناوخۆیشی لە ژیانی رۆژانەماندا ئەگەر بەتەنها بەدوروشمیش بێت دەبێت دیموركاسیی بین چونكە ئێستا زەمەنی ئەوە بەسەر چووە تا سەر بتوانین لە رێگای هەڵەبجەو ئەنفال شوناسی خۆت دیاری بكرێت لە داهاتووشدا بۆ راكێشانی سەرنجی جیهان دەبێت دیموكراسیانە مامەڵە بكەین بۆ دیاریكردنی شوناسی ئێمە پێویستمان بەوەیە كە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەوەرەش دەبێت دیموراسیانە كاربكەین, بەڵام دەبێت ئەوە بڵێم كە ئێمە لەسەر ئاستی كلتووری و فیكری نەمان توانیوە خۆمان ئامادەبكەین بۆ دروستكردنی شوناسی نەتەوەى گەر نەتەوەیەك ئامادەی  هەبوایە بۆ دروستكردنی شوناسی خۆی شەڕی ناوخۆ, نەدەكرد.
 كوردستان راپۆرت: بۆ قسەكردن لەسەر عەلمانیەت دەبێت سەرەتا لەسەر توانای كۆمەڵگا لەسەر ئەو چەمكە بكەین كە ئایا كۆمەڵگای ئێمە توانای هەزمكردنى عەلمانیەتی هەیە
 
 زیرەك كەمال: بەر لەوەی وەڵامی ئەوە بەمەوە منیش دەمەوێت ئەو پرسیارە بكەم ئایا بەڕاستی لەنێو پانتاییەكانی كۆمەڵگای ئێمەدا شوێنێك هەیە بۆ دیموكراسی شوێنێك هەیە بۆ رۆشنبیر شوێنێك هەیە بۆ عەلمانیەت ئێستا تۆ وەرە سەیری بارودۆخی سیاسی عێراق بكە هەموو ئەو فەوزاییەی ئێستا هەیە هەموومان دەگەڕێنەوە بۆ هەڵەكانی ئەمریكا لە كاتێكدا ئەوەمان لەبیر دەچێت كە كۆمەڵگای عێراق یان نەتەوەی عەرەب ئەم كەلتوورەی ئەمان ئایا گۆڕان كاری قبوڵ دەكەن ئەم كەلتوورە حەرامی دروستكردو دەشیان پارست دواتر من پێم وایە زەمینەی ئەم چەمكانە لە بارە لە وڵاتانی ئێمەدا دەبێت شەڕی بۆ بكرێت شەڕی مەدەنی و دیموكراسیان بكەین بۆ چەسپاندنی بەها جوانەكان هەرچەندە پێویستی بە زەمەن هەیە چونكە عەلمانیەت و دیموكراسیەت بەقسە بە وتار دانامەزرێت.
 كوردستان راپۆرت: رایەك هەیە لەنێو رۆشنبیران دا كە دەڵێن دیموكراسی ناچەسپێ تا پارتی و یەكێتی بە قاعیدوقەواعیدەوە نەبنە دیموكراسی بۆ ئەمەیان دەڵێی چی؟
 
 زیرەك كەمال: لە خوارئاواشی وایە حزب لە ژێر فشاری جەماوەردا دەبێتە دیموكراسی و دیموركراسی شتێك نییە حزب وەك دیاری بیبەخشیتە كۆمەڵگا دیموكراسییەت پرۆسەیەكی جەماوەری و فكری ئابوری و كلتوری كۆمەڵایەكی بەرفراوانە دەبێت حزب لەژێر فشار رێی جەماوەردا دیموكراسیەت قبوڵ كات راستە حزبی دیموكراسی هەیە بەڵام ئەگەر لە ئەوروپاش خەڵك فشار لەسەر حزب نەكات دیموكراسی نەدەبوون بۆ نموونە ئێستا لە ئەوروپا خەریكە رای گشتی كز دەبێت خەریكە نازیەت و فشایەت سەرهەڵدەداتەوەو بۆ وڵاتی خۆشمان راستە مەرجی سەرەكی دەبێت حزب دیموكراسی بن لەوان مەرجەداتر ئەوەیە كە كۆمەڵگای ئێمە دەبێت توانای بەرهەمهێنانی فشارو رای گشتی هەبێت بەسەر حزبدا بۆ ئەوەی دیموكراسیەت قبوڵ بكەین.
 كوردستان راپۆرت: ئێوە وەك حزبی شوعی تا چەند تونیوتانە شوعیەت جێبەجێ بكەن ئەی چۆن دیموكراسیەت و شوعیەت گرێ دەدەن؟
 
 زیرەك كەمال: ئەمە مافی هەموو كەسێكە لەسەر حزبی شوعی برسیار بكەن بەڵام جیاوازی حزبی شوعی لەگەڵ حزبەكانی تر هەیە لەسەر مەسەلەی دیموكراسییەت من زۆر باسی گۆڕینی سكرتێرو ئەمیندارم كرد كە حزبی شوعی بە درێژای میژووئەمەی كردووە, بۆی هەیە ئێستا كۆمیتەی ناوەندی ئێستا لە كۆبوونەوەی خۆیدا سكرتێر بگۆڕێت ئەمەش یەكێكە لە مەرجەكانی دیموكراسیەت و هەم ئێمە لەسەرجەم پێكهاتە حزبییەكاندا هەمووی لە رێگەی هەڵبژاردن رێكدەخرێت, بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە حزبی شوعی سەد لەسەد دیموكراسی بێت.
 كوردستان راپۆرت: ئیسلامییەكانیش لە زۆر وتاردا چەمكی دیموكراسی بەكاردەهێنن ئایا لە هەناوی فیكری ئیسلامیدا تا چەند جێگا بۆ دیموكراسیەت هەیە؟
 
 زیرەك كەمال: ئیسلامی سیاسی جۆریان هەیە لە زۆر وڵاتانی ئیسلامی سیاسی توانیویەتی كەمێك هەوڵ بدات بەڵام من پێم وایە ئیسلامی سیاسی دیموكراسی نابێت بەڵكو لەگەڵ دیموكراسیدا دەگونجێیت بۆیە لەنێو ئیسلامی سیاسیدا كار لەسەر ئاین دەكەن لەنێو ئایندا ئومە هەیە نەتەوە نییە شورا هەیە پەرلەمان نییە هەرچەندە ئیسلامی سیاسی دەتوانیت خۆی لەگەڵ دیموكراسیدا بگونجێنێت ئیسلامییەكانی ئێمەش تا رادەیەك دەتوانن لەگەڵ خۆیان بگونجێنن ئەگەر وەك فكریش بڕوایان بەو چەمكە نەبێت بەڵام من وای دەبینم لەنێو هیچ ئایینێك دا نە ئیسلام و نە مەسیحی و نە بودا شوێنێك نییە بۆ دیموراسییەت بە مانا فەلسەفیەكەی دیموكراسیەتێك كە جەماوەر تێیدا شەرعیەتی یاسای و بڕیاردان بێت, چونكە لە دونیای ئاییندا بنەما بنەڕەتییەكانی و ئایەتی و حەدیس و دەقەكانی ئایین سەرچاوەی بڕیارن كە ئەمەش پێچەوانەی بنەماكانی دیموكراسییەتە
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.