Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
میساقى شەرەف و ناشەریفى چەند قەڵەمێك

میساقى شەرەف و ناشەریفى چەند قەڵەمێك

Closed
by August 25, 2008 گشتی

 میساقى شەرەف و ناشەریفى چەند قەڵەمێك
پێشڕەو حەمید

  پار لەگەڵ چەند هاوڕێیەكى  ڕۆژنامەنوسمدا  لەشارى سلێمانى چوینە شارى هەوڵێر و بۆیەكەمین جار لەسەر دەستى ئێمە  ( میساقیى شەرەفى ڕۆژنامەنوسیى ) كوردى  نوسرایەوە و بڕیاردرا ئیدى ڕۆژنامەنوسەكان وەك ئەوەى پیشەى كارەكەى چۆن داواى لێدەكات ئا بەو شێوەیە لەگەڵ ڕوداوەكان و لەگەڵ هاوپیشەكانیاندا هەڵسو كەوت بكات بێ لایەنى و لەخۆبردوی و ئازایەتى لە ڕوماڵكردن و ئاراستەكردن , بكاتە ئامانجى كارەكەى , بەڵام ئایا دواى 14 مانگ لە نوسینەوە ى میساقى شەرەفى ڕۆژنامەنوسیى و دواى زیاتر  لە سەدە یەك لە كاركردند لە بوارى ڕاگەیاندنى كوردیدا , تاچەند كەسى  ڕۆژنامەنوس لەگەڵ پیشەكەى خۆیدا توانى وێتى سەربەخۆى خۆى بپارێزێت و ئازایانە كاربكات و ئازادانە بنوسێت و قەڵەمەكە نەخاتە بەرژەوەندى تایبەتى خۆیەوە ؟
 بیگۆمان زۆرن ئەو ڕۆژنامەنوسمانەى كە وەڵامى ( ئەرێنى ) ئەو پرسیارە دەیان گرێتەوە و یەك سەربازگە ڕۆژنامەنوسیشمان هەیە تائێستاش ڕقى لەوشەى ( ئازاد , بىَ لایەن , سەربەخۆ , تد ) دەبێتەوە ؟
  چونكە ئەو سەربازگە بونەوەرەى كەناوى لەخۆى ناوە ڕۆژنامەنوس خاوەنى قەڵەمێكە كە سەد دەرسەد ئاوێزانى سەماى سازشكاریى و خۆبردنە پێشەوەو بەرژەوەندى تایبەتى بو وەتەوەو هەریەكە لەئێمە چەند كەسێك لەو جۆرە ڕۆژنامەنوسانە دەناسێتەوە .
 ناساندنى كائینێك بەناوى ( ڕۆژنامەنوس ) ڕەنگە ئەوەندە كارێكى ئاسان نەبێـت , ئەگەر هەریەكە لەئێمە فۆرمى ئیشكردنى ئەو كائینە نەناسیتەوە و ماندوبونى لەكاركردندا توشى تێڕامانێكى ویژدانى مەنان نەكات و كارەكانى نەبێتە هۆكارى ئەوەى هەریەكەلەئێمە بەمانا ڕاستى یەكەى خۆیى شوناسى ڕۆژنامەنوسى پىَ نەبەخشین  ؟! چونكە كەسى ڕۆژنامەنوس كائینێكى تەواو جیاوازەو هەموو كەسێكیش ناتوانێت ڕۆژنامەنوس بێت و هەرچیش شوناسى ڕۆژنامەنوسى بۆخۆى دیارى كرد , مەرج نیە ڕۆژنامەنوس بێت ,  بەڵام مەرجە خاوەن قەڵەم بێت ئیدى پەیامى نویسن و كاركردنى شوناسى پێدەبەخشێـت و دەیخاتە دەرەوەى مانا ڕاستى یەكانى سیفەتى كەسى ڕۆژنامەنوس و قەڵەمەكەیشى خۆى خۆى دەناسێنێت  ؟!
  پیشەى ڕۆژنامەنوسى پیشەیەكى پیروزەو كەسى ڕۆژنامەنوس هەمیشە بەشێون بەئەنجام گەیاندنى داخوازى و كێشەىكانە بە لایەنەپەیوەندى دارەكان و هەمیشە خۆى وەك بونەوەرێك لەیاد دەكات و لەبەر پیرۆزى و بەرپرسیارێـتى كارەكەى وەك ڕۆژنامەنوسێك ئەوەندەى لەغەمى خەڵك و بىَ لایەنى پیشەكەیدایە نیوەى ئەوە شوێن چارەسەركردنى كێشەكانى خۆى ناكەوێت و خۆى دەخاتە پەراوێزى چارەسەكردنى گرفتەكانى خۆیەوەو وەك ( ئەوەى تر)  كار ناكات كە لە دواى بڵاو كردنەوەى هەرچاوپێكەوتنێكى بەرپرسێكەوە لەبەردەم دەرگاى پرسگەكەیدا ڕادەوەسێت و چاوەڕوانى ڕەحمەتى كاكى بەرپرس بكات  تا لەبرى بڵاو بونەوەى وێنەكەی و سەردان و قسە بیماناكانى خەڵاتى بكات.
 كەسێك بخوازێت بەمانا شوناسى ڕۆژنامەنوسى هەڵبگرێت  , دەبێت بەرلەهەموو شتێك شەڕلەگەڵ مرۆڤەكەى ناوەوەى خۆیدا بكات , ,دەبێت هەمیشە لەگەڵ هەڵگرتنى قەڵەمەكەیدا ئامادەیى هەبێـت بۆ هەڵگرتنى ئەو هەموو ئیهانەكردنەى كە بەرامبەرى دەكرىَ , بەتایبەتى لە كوردستاندا كە كەسى ڕۆژنامەنوس هەمیشە بونەوەرگەلێكى ناشرین و نەفرەتى یە لە دیدەى ( حیزب و دەسەڵات ) ەوە بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەى كە ڕۆژنانە فایلە قەبەكانى بەرپرس و كۆلكە بەرپرسە گەندەڵەكان ئاشكرا دەكەن و ڕوى ڕاستى قارەمانێتى یان دەخەنە بەرچاوى تەواوى خەڵكەوە و پێان دەڵێن فەرمو خۆتان ببینن بزانن چى مەعدەنێكن , بزانن ناشرینیتان بەكوىَ گەیشتوە , بزانن چەند نابوتن , چەند نەفرەتنین , چەند شەهوەتبازان , چەند داوەشاون , چەند …… تد .
  كەم ڕۆژنامەنوس هەیە لە كوردستاندا توشى ئیهانەكردن نەببێت لەلایەن كاربەدەستانى دەوڵەتەوە  و كەم ڕۆژنامەنویسش هەیە و توشى ئازارو گرتن نەبوبێت لەلایەن پیاوانى گەندەڵى دەسەڵاتەوە , كەم ڕۆژنامەنوسى بوێر هەیە هەڕەى كوشتنى لێنەكرابێت وەك ئەوەى بە هاوڕێمان شەهید ( سۆرانى مامەحەمە ) یان كرد .
  كەم ڕۆژنامەنوس هەیە لەلایەن بەرپرسێكى گرگن و كۆلكە بەرپرسێكەوە  سوكایەتى پێنەكرابێت یان بەردەوام وەك دێوەزمەیەك بە شوێنى یەوە نەبوبێـت و  هەمیشە ئارەزوى كوشتنى نەكردبێت .
 ئێستا لەكوردستاندا دوو جۆرى دیارى لە ڕۆژنامەنوس و لە ئیعلامى هەیە كە ئەمەى دواییان بەهەمان شێوە  ناوى لەخۆى ناوە ( ڕۆژنامەنوس ) كە لەكاتێكدا جگەلە (  ئیعلامى یەكى هەزیل ) ناتوانرێت لەوە باشتر شوناسى بۆدیارى بكرێت بەڵام دەكرىَ بەهەمان هاوشێوەى هەزیل ناوى لێبنرێت (   قەڵەمێكى بارگاوى بوو ) كە هەردووكیان لەیەك كاتدا و هەریەكەیان بەفۆرمى تایبەتى خۆیى بەردەوام لەكاركردندان :
 (  ڕۆژنامەنوس )  كەسێكە كە بەردەوام لەجەنگەكەدا یەو چاو نەترسانە سەنگەرەكان دەپشكنىَ و نهێنى یەكان ئاشكرا دەكات و  چیرۆكەكان وەك خۆى دەگێڕێتەوە .
 كەسى (  ئیعلامیى ) بونەوەرێكە هەمیشە لە جەنگەكاندا هەڵهاتو وە و هەوڵى شاردنەوەى زیاترى نهێنى یەكان دەدات و ئارایشتى ڕاستەقینەكانى چیرۆكەكان دەكات و بەردەوام تەریق بونەوەكانى خۆیى لەبەرچاوى خەڵك و ویژدانى ناوەوەى خۆى جارێك لە مردنى سیمبولى قەڵەمەكەی و كەسایەتى خۆى نزیكى ناكاتەوە و هیچ كاتێكیش نایەوێت بۆ تەنها جارێك قەڵەمەكەى  لە مەزاد خانەى سوكایەتى پێكردندا  بهێنێتە دەرە وە و ڕێز بۆ قەڵەمەكەى وەربگرێتەوە و وەك قەڵەمەكانى تر تەنها چەند چركەیەك یاخى بون هەڵببژێرێت تا بزانێت دەستخۆشیى لێكردنى بەرپرسەكان تام بەخشە یان سوپاسى كرێكارێكى پەنجە زبرى بەش خوراو  .
 
               
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.