پێشنیاز
نه‌سرین شاکه‌لی
پێشنیاز
وه‌ک ئه‌وه‌ی به زمانی گه‌ڵا بدوێم
وا له من ناگه‌یت
وه‌ک ئه‌وه‌ی کراسی په‌پووله‌م له‌به‌ردا بێت و تۆ ئاگر بیت ،
وا له نێزیک بوونه‌وه‌م ده‌ترسێیت
وه‌ک ئه‌وه‌ی شنه‌ی با خۆراکم بێ و په‌لکه‌زێڕینه بالیفم، بۆیه جارێ ده‌رگای ژووره‌که‌تم لێناکه‌یته‌وه،
بۆ سه‌ر خوانێکت داوه‌تم ناکه‌ی
وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆم چه‌تر بم !
بۆیه تۆ ،
که باران ده‌بارێ
له ژێر چهترهکهتدا جێگام ناکه‌یته‌وه . . .
* * *
به زمانی گه‌ڵا ده‌دوێـم ،
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئیتر به ده‌گمه‌ن که‌سێ ده‌نگم ببیستێ
کراسی په‌پووله له به‌رده‌که‌م ،
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به شه‌مچه‌ی پیاوێکی جگهرهکیش
شه‌وێک، ده‌ماوده‌م بسووتێم
به باڵی کۆتر ده‌فڕم
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بهیانییانێ هه‌ر فڕیم گولله‌یه‌ک،
په‌ڕو باڵه‌کانم به سه‌ر بالکۆنی شارێکدا
ببارێنێ و
چاره‌نووس،
بمکاته باوه‌شێنێکی چینی
ته‌نها تۆ بێیت
جارێ
شه‌وێ
له جامی په‌نجه‌ره‌که‌م بده‌یت و له‌م شه‌وه‌ی گرتوومی ههڵمسێنی!
2008