Skip to Content

112 Views

كوردبوون و ئیسلام بوون …  ئاری زێندینی

كوردبوون و ئیسلام بوون … ئاری زێندینی

Be First!
by September 10, 2017 General, Opinion
image_print

ماوه‌ ماوه‌ له‌ كوردستان دیالۆگی مه‌سه‌له‌ی ئیسلام و سیاسه‌ت ئیسلام وه‌ك دیارده‌یه‌كی به‌سیاسیكراو كه‌ توانایی دروستكردنی ( پارتی – سیاسی) هه‌یه‌و كه‌له‌ ڕێگه‌ی یان هه‌ڵبژاردن یان حوكمڕانی بێته‌ ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ یانیش باشترین ڕێگه‌یان (ئۆپۆزسیۆنه‌) بۆ گرتنه‌ ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م گرووپانه‌ زیاتر له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و دروستبوون به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران, ئه‌نجامی ئه‌مانه‌ نه‌رێنی بووه‌ بۆ كۆمه‌ڵگایی كوردی و تاكی كورد كه‌ بووه‌ته‌ هۆی چاو سووركردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌له‌ یه‌كتری قوربانی مرۆڤه‌كان ئه‌م ده‌بینرا له‌ كوردستان تا رووخانی رژێمی (به‌عس) به‌ڵام دواتر میانڕه‌وی و نه‌رم و نیانی ده‌بینرا له‌ لایه‌ن پارته‌ ئیسلامیه‌كان له‌ ساحه‌ی سیاسی كوردستان, ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕووانین و بۆچونه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌ كورد به‌ ئاره‌زوی خۆی ئیسلامی وه‌رگرتووه‌و په‌یڕه‌وی كردووه‌,له‌ مێژوو وا گوتراوه‌ (كورد) به‌راورد به‌ ده‌وروبه‌ری خۆی به‌ ئاره‌زووی خۆی بیری ئیسلامی وه‌رگرتووه‌و پێشوازی لێكردوه‌ به‌بێ‌ شه‌ڕوخوێن و زۆرداری ئیسلامه‌تیان وه‌رگرت و په‌یڕه‌ویان كرد.

لێره‌دا (كوردبوون) خۆی كاڵده‌كاته‌وه‌ (ئیسلام بوون) خۆی تۆخده‌كاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ( میلله‌تی كورد) چونكه‌ ( كورد) پێش ئیسلام دین و ئاینی دیكه‌ی هه‌بووه‌و په‌یڕه‌وه‌ كردووه‌ به‌ ڕاده‌ی ئیسلام كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بووه‌ كه‌ ( كوردبوونه‌كه‌) كاڵبێته‌وه‌ ! پێشتر له‌ كوردستان ئاینی وه‌كو( زه‌رده‌شت و میترانی و ئێزدی) . گه‌ر به‌ وردی بڕوانین و له‌ سه‌رچاوه‌كانی مێژوو ( كورد) وه‌ك میلله‌ت و وه‌ك (كۆمه‌ڵگه‌) ره‌فزی خه‌لافه‌تی ئیسلامه‌تیان كردوه‌و رووبه‌ڕوی هێرشه‌كانی ئیسلام بوونه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی (عومه‌ر كوری خه‌تاب) دوایی گرتنی(شام و میسر) هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر (كوردستان) چه‌ندین پاشاو میری به‌ هێز هه‌بوونه‌ وه‌كو(دانیكۆر) پاشایی پشده‌ر قبوڵی ئه‌م داگیركاریه‌ی ئیسلامیان نه‌بووه‌ ! ئه‌م هێرشانه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی (خالید كری وه‌لید) بووه‌ له‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ره‌فزی ئه‌م ئاینه‌یان كردووه‌ چونكه‌ كورد خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن روونتریش كوردستان پاش داگیركردنی له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و ئیسلام هیچ حیساب و كیان و چاره‌نوسیان بۆ نه‌كراوه‌و دیارنه‌بوه‌ زیاتریش زوڵم و سته‌مێكی زۆری لێكراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی(ئه‌مه‌وی و عه‌بباسی).

لێره‌دا پاش ئه‌و مێژووه‌ تێكه‌لاوی ئیسلام و كورد نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دیاروبزركراو ئیسلام له‌ ناو میلله‌تی كورد ڕوویه‌كی سیاسی وه‌رگرتووه‌و خۆی ده‌سه‌پێنی وه‌كو ( ئیسلامی سیاسی) خۆی ده‌رخستووه‌ , (ئیسلامی سیاسی) وه‌كو وتمان له‌ سه‌ره‌تاكانی هه‌شتاكانه‌وه‌ دروسبوون و په‌یدابوون باس له‌وه‌ ناكه‌ن باری ( كورد) چۆن بووه‌ له‌ سه‌رده‌می حوكمڕانی ئیسلام به‌ درێژایی ئه‌و مێژووه‌ كورد بوونێكی زۆر ناسروشتی و نایه‌كسانی و نادادپه‌ره‌وه‌ری هه‌بووه‌, هه‌موو كه‌لتوری ئیسلامی ئاماژه‌یه‌ك ناخه‌نه‌ سه‌ر كورد یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیتری غه‌یره‌ عه‌ره‌ب كه‌ خاوه‌نی سه‌روه‌ری و قه‌واره‌ی خۆی بێت ئه‌مه‌ش ڕیك (داگیركاریه‌) هیچیتر! ته‌نیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن عه‌ره‌ب تاقه‌ نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداربووه‌ كوردو غه‌یره‌ كوردیش كراونه‌ته‌ جه‌نگاوه‌روپاسه‌وانی شه‌ڕه‌كانی ئیسلام ئه‌مه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی كورد به‌تایبه‌تی سواری ئه‌سپ نه‌بووه‌و به‌ پیاده‌ بووه‌و مافی پێشنوێژی نه‌بووه‌ هه‌رچه‌ند زانایی گه‌وره‌ش بووایه‌, كورد مافی ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ ئافره‌تی عه‌ره‌ب بخوازێ‌ حاكمی خۆی هه‌ڵبژێرێ‌ , هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر موسلمانیش بووبێت (جزیه‌وزه‌ریبه‌ی) غه‌یره‌ عه‌ره‌بی ده‌دا, به‌ كورد ده‌گۆترا (مولی) واته‌ كۆیله‌ی سه‌یدێك, ئافره‌تی كورد كرانه‌ (سه‌بایه‌)ی جه‌نگاوه‌ری عه‌ره‌ب ئه‌و منداڵه‌ی له‌ویش بووایه‌ به‌ ( هه‌جین) ناوده‌برا واته‌ عه‌یبدارو له‌كه‌دار. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش (ئیسلامه‌تی) له‌ ناو كورد داهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی تێداكراوه‌و كورد فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئیسلامه‌ و قه‌رزێكی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر عه‌ره‌به‌ كه‌تاكو ئێستا قه‌ره‌بوونه‌كراونه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌می (عوسمانیه‌كان) كورد خزمه‌تی ئیسلامی كردووه‌و قوربانی زۆریداوه‌.(ئیسلامی سیاسی) له‌ كوردستان له‌ مشتومڕودیاڵۆگه‌كان له‌ دوورونزیك ئه‌و مێژووه‌ سه‌كۆنه‌ناكه‌ن كه‌ كوردی تێدا چه‌وساوه‌ته‌وه‌ ئه‌م بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌شیان وایان لێده‌كات له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی نه‌گۆڕو دۆگمای ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌ب یه‌كبگرنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی (گرووپه‌ توونڕه‌وه‌كان) زیاتریش نامۆیان ده‌كات چونكه‌ كورد كێشه‌ی بوون و نه‌بوونی ئیسلامی نه‌بووه‌ ته‌نها كێشه‌ی شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كانی مێژووی هه‌یه‌ , بۆ نموونه‌ ئیسلامی سیاسی هاوسۆزی و لایه‌نگری كوێرانه‌ی هه‌یه‌ بۆ مێژووی خوێناوی (عوسمانیه‌كان) هه‌ندێ جاریش له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی (عه‌لمانی) چاوچۆشی له‌وكارانه‌ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌رده‌م (ئه‌تاتورك) ده‌كرا له‌ (توركیا) .
ئیسلامی سیاسی وا سه‌یری (كورد) ده‌كه‌ن كه‌( عه‌لمانیه‌ت و رۆژئاواوبیری سۆسیا لیستی و شوعیه‌ت) پارێزه‌ری كوردن وه‌كو به‌ربه‌ستێك بۆ هێرشه‌كانی ئه‌وان كه‌چی هه‌رخۆشیان تێدا سه‌ربه‌ست ده‌ژین و كاری ئاینی و سیاسی خۆیان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت پارێزگاری ( هه‌رێمی كوردستان)ه‌ له‌لایه‌ن رۆژئاواوه‌ , ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ( ئیسلامی سیاسی كورد ) هه‌ڵویستیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئیسلامی سیاسی عه‌ره‌ب داده‌مه‌زرێنن، ئه‌وده‌وڵه‌تانه‌ی پشتگیری (ئیسلامی سیاسی كورد) ده‌كه‌ن له‌ كوردستانی عێراق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌ دامه‌زراندنی (پارتی سیاسی ئاینی كورد) ناده‌ن له‌ وڵاته‌كانی خۆیان ! لێره‌وه‌ گومانێكی گه‌وه‌ره‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر (ئیسلامی سیاسی كورد) له‌ مه‌سه‌له‌ی سیاسی كوردو كێَشه‌ی كورد, كێشه‌و چاره‌نوسی كورد داینه‌مۆی هه‌موو جموجۆڵیِكی سیاسیانه‌ی كوردستانه‌ و هه‌رئه‌ویشه‌ ده‌بێته‌ ناوه‌رۆكی هه‌موو گوتاره‌ سیاسیه‌كانی كوردستان, به‌ڵام (ئیسلامی سیاسی كورد) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كیتر ده‌ڕوانێته‌ كێشه‌كانی كورد.

Previous
Next

Leave a Reply