لیمان برازه‌رس ئیفلاسی کرد‌و میریل لینشیش به‌ڕێوه‌یه‌و….
لیمان برازه‌رس ئیفلاسی کرد‌و میریل لینشیش به‌ڕێوه‌یه‌و
(ئه‌مریکان ئێنته‌رناشیوناڵ غروب)یش له ناو کێشه‌یه‌کی نه‌قدی قوڵ ده‌ژی
و نه‌وتیش پێیانه‌وه نرخی هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رزی به‌رکه‌وتووه
مه‌هدی کاوانی
پاش ئه‌و هه‌موو هه‌وڵدانانه‌ی دامه‌زراوه نه‌ختینیه جیهانیه‌کان و ناوه‌نده بانکه جیهانیه مه‌زنه‌کان ئه‌وا بۆ چه‌ند ڕۆژێ ده‌چێ، بۆ ڕاده دانان له‌و قه‌یڕانه مالیه جیهانیه که دوا به دوای ئه‌وه‌ی بانکی لیمان برازه‌رس که چواره‌مین گه‌وره بانکی جیهانی و ئه‌مه‌ریکی یه ،به ته‌واوه‌تی ئیفلاسی کرد‌و هه‌روه‌ها مه‌ترسی گه‌وره‌بانکێکی تری ئه‌مه‌ریکی و جیهانی هاوشانی لیمان برازه‌رس به ناوی (میریل لینیش) ئه‌گه‌ر کۆمه‌ک نه‌کرێ که گوایه سه‌فقه‌یه‌ک له نێوانی ئه‌وان و بانکی(ئۆف ئه‌مه‌ریکا ) به‌ڕێوه‌یه که ئه‌مه‌که‌ی دوایی کۆمه‌کیان بکات له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی بانکی ناوبراو و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کردنی بۆ هاوبه‌شێتی، ئه‌گه‌ر نا ئه‌ویش بۆ به‌ره‌و ئیفلاس بوون به‌ڕێوه‌یه . هه‌روه‌ها هه‌ره گه‌وره کۆمپانیای خۆماڵی ئه‌مه‌ریکی جیهانی (ئه‌مه‌ریکان ئینترناشیوناڵ غروب) له ژێر کارتێکردنی ئه‌و گه‌وره بانکه جیهانیه یه‌ک به دوای یه‌کانه‌وه، که‌وتۆته ناو قه‌یڕانێکی مالی هه‌ره گه‌وره‌و به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی(د‌یڤید باترسن) به‌ڕێوه‌به‌ری نیۆیۆرک ته‌نیا مۆله‌تی 24 کاتژمێر دراوه‌ته ئه‌و کۆمپانیه که ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا (75-80) بلیۆن پاره کۆکاته‌وه تاوه‌کو ئه‌ویش ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئیفلاسبوون نه‌بێته‌وه.
له 15/09 ناوه‌نده گه‌وره بانکه جیهانیه‌کان که‌وتونه‌ته په‌له‌کردن بۆ دانانی ڕێوشوێنی گونجاو تا وه‌کو ڕاده‌یه‌ک دانێن له‌و قه‌یرانه مالیه جیهانیه، به تایبه‌تی که ده‌بینن که‌وا وه‌به‌رهه‌مهێنه‌ره جیهانیه باڵاکان زۆر به خێرایی پاره‌کانیان له بانکی (لیمان برازه‌رس) ده‌کێشنه‌وه. مه‌جلسی ئیحتیاتی ئه‌مه‌ریکی وگه‌وره بانکه‌کان 200 بلیۆن دۆلاریان خستۆته ناو دامه‌زراوه بانکیه‌کان بۆ په‌یدا کردنی سیوله‌ی نه‌قدی له ناو دامه‌زراوه نه‌ختینیه‌کان که 70 بلیۆن دۆلار له پاره‌ی تایبه‌ت به‌خۆیانه‌وه‌یه تاوه‌کو پاڵپشتی 50 بانکی ئه‌مه‌ریکی و جیهانی بکه‌ن نه‌وه‌ک ئه‌وانیش ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئیفلاس بوون ببنه‌وه.
بانکی سه‌نتراڵی ئه‌وروپیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست 30 بلیۆن یۆڕۆو بانکه ئه‌وروپیه‌کانیش 60 بلیۆن یۆڕۆیان ته‌رخان کردووه.
بانکی ئینگلیزیش 5 بلیۆن پاوه‌نی ئینگلیزی که ده‌کاته نزیک 10 بلیۆن دۆلار خستویه‌تیه ناو دامه‌زراوه مالیه‌کان بۆ پاڵپشتی کردنی 30 بانک تا وه‌کو کارتێکردنه‌کانی بانکی لیمان برازه‌ر به فراوانی نه‌یان گرێته‌وه. ده‌شڵێن ده‌بێ ئه‌و نه‌ختینه‌یه بۆ داهاتوویه‌کی نزیک بۆ 20 بلیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی به‌رز بکرێته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانیش بڕیار وایه کۆی پاڵپشتی پاره جیهانیه‌کان بۆ دامه‌زراوه به‌نکیه‌کان بگاته 500 بلوۆن دۆلار تاوه‌کو له ڕێگایه‌وه له‌و قه‌یڕانه مالیه سه‌خته جیهانیه‌ی ئێستا ڕزگاریان ببێت که ئێستاکه ڕووبه‌ڕووی بانکه ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ورووپیه‌کان بووه‌ته‌وه.
له هه‌مان کاتدا وه‌زیره‌کانی مالی عه‌ره‌بی هی وڵاتانی که‌نداو له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیانه‌وه له جده به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی نه‌ختینه‌ی جیهانی(دۆمینیک سترۆت)باسیان له‌و قه‌یرانه مالیه جیهانیه‌و کارتێکردنه‌کان به سه‌ر وڵاتانی که‌نداوه‌وه کرد. که ده‌بێت بانکه‌کانی سه‌نتڕای که‌نداو پاڵپشتی مادی پێشکه‌ش به بانقه‌کانیان بکه‌ن تاوه‌کو زیانه‌کان زیاتر نه‌یان گرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ڕێوشوێن دانانانه ،ڕێگا به‌وه ناگرێ که پاره داره‌کانی که‌نداو که‌وتونه‌ته په‌له بۆ کێشانه‌وه‌ی به‌شی زۆری پاره‌کانیان له بانکه‌کانی ئه‌مه‌ریکی بۆ بانکه‌کانی ئه‌وروپی و مه‌غربی.
ڕاسته به گوێره‌ی لێدوانه‌کانی شاره‌زا له بواری چالاکیه‌کانی به‌نکی که خه‌بیره له بانکی(بارکلیز کابیتال) له له‌نده‌ن ، که ده‌ڵێ ،ئه‌وقه‌یرانه مالیه‌ی ئێستاکه‌ی ئه‌مه‌ریکی کارتێکردنێکی ئه‌وتۆی نابێت له سه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریکی چونکه قه‌یرانه‌که جیهانیه‌و ئه‌وروپاشی گرتۆته‌وه به‌ڵام کاری خراپی خۆی کردۆته سه‌رهاتنه‌خواره‌وه‌ی نرخی نه‌وت که له ته‌مووزی ڕابوردو نرخه‌که‌ی گه‌یشتبووه147 دۆلار تاوه‌کو ئیستا به نزیکی 50 دۆلار نرخه‌که‌ی که‌م بۆته‌وه.
به‌ڵام به گوێره‌ی لێدوانه‌کانی هه‌ندێ له گه‌وره‌لیپرسراو شاره‌زایانی فه‌ڕه‌نسی ئه‌و قه‌یڕانه مالیه ئه‌وانیش ئه‌گرێته‌وه به‌ڵام به پله‌یه‌کی زۆر له خواره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی .
به مه‌زنده‌ی خۆشم ئه‌و قه‌یڕانه مالیه‌ی که له بانک و دامه‌زراوه نه‌ختینه هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکی دروست بووه ، کارتێکردنی خۆی به سه‌ر هه‌موو جیهانه‌وه ده‌بێت به‌ڵام کاریگه‌ریه‌که زیاتر ئه‌و دامه‌زراوه مالیانه ده‌گرێته‌وه که ته‌عامولی فراوانیان له گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریکیانه‌وه هه‌یه . له‌و نێوه‌نده‌دا به‌ریتانیاو وڵاتانی که‌نداو پشکی گه‌وره‌تریان له ئه‌مه‌کانی تر به‌ر ده‌که‌وێ . ڕاسته ئه‌و قه‌یڕانه مالیه هه‌ندێ عافیه‌ی دۆلاری هێناوه‌ته پێشه‌وه ، به‌ڵام چونکه قه‌یڕانه‌که بووه‌ته جیهانی و له ڕیگایه‌وه بووه‌ته هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی به‌های هه‌موو پاره‌کان ، بۆیه هاتنه خواره‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له‌و ڕوه‌وه خۆی نیشان نادات . به‌ڵام بۆ ئاینده‌یه‌کی نزیک له‌وانه‌یه له لایه‌که‌وه نرخی که‌ل وپه‌ل و خزمه‌ت گوزاریه‌کان به‌رزتر بێته‌وه، له‌و کاتی ده‌زانی به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌های هه‌موو پاره‌کانی جیهانی به دۆلاری ئه‌مه‌ریکیش ، هاتۆته خواره‌وه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌وانه‌یه پێشبینی ئه‌وه بکری که دیسان به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له‌چاو هاتنه خواره‌وه‌ی به‌های پاره‌کانی تر زیاتر بێت.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین له‌و نێوه‌نده‌دا وڵاتانی ده‌رهێنه‌ری نه‌وتیش ئه‌و ماوه زێڕینیه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیان له ده‌ست دا‌و بووه قوربانی قه‌یڕانی مالی ئه‌مه‌ریکی و له ڕێگایه‌وه زیانێکی گه‌وره‌یان به‌رده‌که‌وێ.
ئه‌وه‌ش به دوور نابینرێ که ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا، له ڕیگای سنوقه‌کانی سیادی وبانکه‌کانیان، داوا له وڵاتانی که‌نداو و چین و یابان و کۆریاو سه‌نگافۆره بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه مالیه جیهانیه که‌متر کاته‌وه، بکه‌ن ، تاوه‌کو پاره‌یه‌کی زۆرتر بگاته ناو دامه‌زراوه نه‌ختینه جیهانیه‌کان و به هۆیانه‌وه هه‌ندێ جێگیری له سیسته‌می مالی جیهانی دروست ببێت و ئه‌وانیش به ده‌وری خۆیانه‌وه له‌و زیانه مالیه جیهانیه ڕزگاریان ببێت.
هه‌ر ته‌نیا ئه‌و قه‌یڕنه مالیه نیه که بووه‌ته کاره‌سات به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکاوه ، به‌لکو گه‌رده‌لولی گۆستافیش به ده‌وری خۆیه‌وه گیروگرفتێکی مادی تری بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خولقاندوه.
به گوێره‌ی لێدوانی شاره‌زایانی ئابووری له سه‌ر گه‌رده‌لولی (ئایک) ¼ وه‌به‌رهه‌مهینانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریکی هاتۆته خواره‌وه‌و زیانێکی زۆر گه‌وره له دامه‌زراوه نه‌وتیه‌کانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریکی له ناوچه‌کانی که ئه‌و گه‌رده‌لووله ده‌یانگرێته‌وه،پێ که‌وتووه.
تاوه‌کو ئیستا 13 پاڵاوته‌ی نه‌وت له‌وشوینانه له کار که‌وتوه‌و جوله‌ی شه‌حن کردنی نه‌وتیش له گه‌ڵ بۆریه نه‌وتیه‌کانی ئه‌و شوێنه که ده‌یانبه‌ستێته‌وه به شوێنه‌کانی تری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکی زیانی گه‌وره‌یان پێ که‌وتووه به درێژایی ڕۆخه که‌ناریه‌کانی ته‌کساس..به‌ڵێ گه‌رده‌لولی غۆستاف بووه‌ته هۆی په‌ک که‌وتنی 97% کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان و 93%ی کۆمپاناکانی گازی سرو‌شتی .
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یڕانانه له و چه‌ند مانگه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری جۆرج ده‌بلیۆ بۆشی ئه‌مه‌ریکیه که بووه‌ته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی بێ‌کاری و عجزی مالی و قه‌رزاری… ئه‌و قه‌یڕانه وا له ئه‌مه‌ریکا ده‌کا که هه‌یمه‌نه‌ی یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی به‌هێزی جیهانی پێ بێته خواره‌وه. دیاره ئه‌و قه‌یرانه مالیه‌ی ئه‌مه‌ریکی که‌متر نیه له قه‌یرانی عیڕاق و ئه‌فگانستان و بۆ ناوچه‌ی قۆقازو ئێرانیش به‌ڕێوه‌یه که هه‌ر هه‌مویان ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش بووه‌ته‌وه‌و کارتێکردنێکی نێگه‌تیڤیش ده‌خاته سه‌ر ناخبی ئه‌مه‌ریکی که ده‌نگ به پالێوراوی دیموکراته‌کان بده‌ن. چونکه به‌شی زۆری ئاخاووتنه‌کانی ئۆبامه بۆ چاککردنی باری ئابووری ئه‌مه‌ریکی و ئه‌و تێک هه‌لكێشه سه‌ربازیانه‌ی ئێستایه‌و چونکه ئه‌و زیاتر له گه‌ڵ خه‌یاری ئاشتی جیهانی و به ئاشتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه جیهانیه‌کانه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه جۆن ماکین زۆری بانگیشه‌کانی هه‌مان دووباره کردنه‌وه‌ی سیناریۆکانی بۆشه بۆ ئاینده‌ی حوکمی ئه‌مه‌ریکی ئه‌گه‌ر هه‌ڵی بژێرنه‌وه.
کۆلن پاول ومادلین ئۆلبرایت و وارن کریستۆڤه‌رو هینری کسنجه‌ر که هه‌ر یه‌که‌یان پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایان پێشتر له ده‌ست بوو، ئامۆژگاری سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مه‌ریکی ده‌که‌ن که دیالۆک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کانیان له گه‌ڵ ئیران و سوریا بگرنه به‌رو خۆشیان له په‌یوه‌ندی پچراندن له گه‌ڵ ڕووسیاو چین بپارێزن. ئه‌گه‌ر چی هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشتر ، کۆلن پاول وجێمس بیکه‌ر پۆستی پارتی کۆماریان هه‌بووه‌و له پڕۆپاگه‌نده‌کانیش پاڵپشتی ئۆبامایان نه‌کردووه، به‌ڵام خۆدانه پاڵیان بۆ بۆچونه‌کانی ئۆلبرایتی دیموکراتی مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که پڕۆپاگه‌نده‌کانی ئۆبامایان له حه‌مله‌ی پێشبرکێ بۆ کۆشکی سپی له هی مه‌کین پێ باشتر بێت و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئۆبامای یه‌که‌م پێست ڕه‌شی ئه‌مه‌ریکی بگاته کۆشکی سپی نامه‌یه‌کی یه‌کجار به‌هێز ده‌بێت بۆ جیهان.
تێبینی:
له نوسینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌مدا، سودم له چه‌ند بابه‌تێکی بڵاو کراوه‌ی ئابووری له چه‌نده‌ها ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نیه‌وه، وه‌ر گرتووه.
مه‌هدی کاوانی/ 18/09/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk