
چرکه‌کانی گیانده‌رچوون
چرکه‌کانی گیانده‌رچوون
سه‌لام محه‌مه‌د
که‌س نازانێ ،
له چرکه‌کانی گیان ده‌رچووندا
مرۆڤ هه‌ست به چیده‌کات
ده‌ڵێن له سه‌ره‌تادا
به تونێلێکی ره‌ش و تاریك و درێژدا
تێده‌په‌ڕێت و
پاشان ، ده‌که‌وێته ئاسمانێکی پڕ له نوور و
پڕ له په‌مۆی سپی یا شتێکی له بابه‌تی په‌مۆ
ده‌ڵێن که مرۆڤ ئه‌مرێ لۆکه‌ی نه‌بینراوی رۆحی
ته‌رمه‌که‌ی خۆی ده‌بینێت و پێی ده‌ڵێت
ئا ئه‌وه قه‌پاغی من بوو له سه‌ر زه‌وی
ئه‌ی مرۆڤی قه‌پاغ
ئا ئه‌وه توێکڵ و کارتۆنی ژیانی من بوو
ئه‌ی مرۆڤی مقه‌با و کارتۆن
ئه‌م ئاسمانه‌ی که‌وتۆته دیوه‌که‌ی تری زه‌مه‌نه‌وه
پڕاوپڕه له تاڵهپهمۆی بێژماره
هه‌رهه‌موویان یه‌کتری ده‌ناسنه‌وه و
به‌خێرهاتنی یه‌کتریش ده‌که‌ن
ئه‌وه ئاسمانێکی خه‌یاڵیه
یا کێڵگه‌یه‌کی بێسنووری په‌مۆی پیرۆزه
وا سپی سپی ده‌کاته‌وه؟
له‌وێ … به ده‌م شنه ئاوازێکی خوداییه‌وه
ده‌له‌رێنه‌وه و سه‌ما ده‌که‌ن
بکوژ و کوژراو
جه‌للاد و قوربانی
زۆردار و زۆرلێکراو
راستی و درۆ
هه‌ر هه‌موویان به زمانێکی گه‌ردوونی
باس و خواسی حه‌قیقه‌ت
بۆ یه‌کتری ده‌گێڕنه‌وه
گوایه به درێژایی ژیان
رۆح خه‌وی لێکه‌وتووه و
ته‌نیا له چرکه‌ی مردن‌دا
بێدارئه‌بێته‌وه و چاو هه‌ڵدێنێت و
ده‌چێته ئاسمانی ئه‌به‌دییه‌ت
که‌سیش ته‌نانه‌ت … عومه‌ری خه‌یامیش
له‌و کهرنهڤالهوه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
تا چه‌ند پرسیارێکی لێبکه‌ین و
سه‌رنجڕاکێشترین موقابه‌له‌ی ته‌له‌فیزۆنی
له گه‌ڵدا سازبکه‌ین….
سوید – 03 / 10 /2008