
سووكایه‌تی كردن به كوردبوون (و زۆر له‌وه‌ش زیاتر)
سووكایه‌تی كردن به كوردبوون (و زۆر له‌وه‌ش زیاتر)
Insulting Kurdishness (and even more than that)
موسته‌فا ئاكیۆل
Mustafa Akyol
شه‌ممه، ٤/١٠/٢٠٠٨
هه‌روه‌كوو ده‌یزانیت "سووكایه‌تی كردن به توركبوون " له مێژه له كۆماری توركیادا به تاوان داده‌نرێت. به‌ڵام ئه‌م كۆماره خۆشه‌ویسته كه هێنده له‌سه‌ر پاراستنی ناسنامه‌ی توركیی شێلگیره به زه‌حمه‌ت به ته‌نگ گرووپی دیكه‌وه دێت. "ئه‌رمه‌نیبوون" و "یۆنانیبوون" بۆ نموونه به زۆریی له‌لایه‌ن پیاوانی ڕه‌سمیی و خه‌ڵكی هاوبیریانهوه سووكایه‌تیان پێ كراوه، كوردبوونیش هه‌ر به هه‌مان شێوه. ئه‌م ناسنامه ئێتنیكیه كه ١٢ تا ١٥ له سه‌ددی هاووڵاتیانی توركیا پێك ده‌هێنن هه‌ر ئه‌وه نییه كه به ته‌نیا قه‌ده‌خه كرابن، به‌ڵكو هه‌میشه و به به‌رده‌وامیی له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆژیی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌ته‌وه سووكایه‌تیان پێ كراوه. گه‌لی كورد نزم ده‌بینرا و به "عهشیرهتگهلێك" ده‌چوێنرا و زمانه‌كه‌یان به "فرهپاشكهوتوو" پێناسه دهكردرا و گاڵته به مێژوویان ده‌كرا. له‌م ڕووانگایهوه ته‌نیا كوردێكی باش ئه‌و كورده بوو كه بووبوو به تورك.
كوردانی ناپاكی ئه‌ردۆگان:
له‌م دوواییه‌دا، هیواداربووبووین كه شت له گۆڕاندان. [پێمان وابوو] ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی یه‌كێتی ئورووپا داوای ده‌كات مافه‌كانی كوردی به‌رفراوانتر ده‌كرد و ده‌ستی ئاسنینی ده‌وڵه‌تی ده‌چه‌مانده‌وه. به‌ڵام دیاره كه گۆڕانكاریی له توركیادا هه‌روا هاسان نییه. خووی كۆنهیش هه‌ر وا به هاسانیی له‌ناو ناچن.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فرهباڵای شكایهتكردنهوه (aka “Yargitay”) له‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا دای بانگه‌وازێكی وهخهبهرهێنانهوه بوو. له‌و ڕێگایه‌وه كه كورده‌كان به "دوژمنی ناوخۆ" ناوزه‌ند بكرێن هه‌ر ئاوا به ته‌نیا لێدانێك نه‌بوو، به‌ڵكو دادگای فرهباڵای شكایهتكردنهوه كتومت ئافه‌رینی سووكایه‌تیكردن به كوردبوونی كرد.
چیرۆكه‌كه ئاوایه. ئاوا پێنج ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ڕۆژنامه‌یه‌كی لاوه‌كیی به ناوی خه‌به‌رتورك "Haberturk" وتارۆكهیهكی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوی ئوگور ئیپهكچی Ugur Ipekçi بڵاو كرده‌وه. له‌و وتارۆكهیهدا كه ئوگور ئیپهكچی ئیمزای كردوه شێتگیریهكه ڕووبه‌ڕووی كوردانه. ئه‌م كه‌سه‌ش [نووسه‌ر پێی ده‌ڵێت "پارچه"]، هه‌روه‌كوو جونیه‌ت زاپسو، ئومێر چه‌لیك و ئه‌گه‌مه‌ن باگیش، یه‌كێك بوو له راوێژكارانی سه‌ره‌وه‌ی سهرهكوهزیر ئه‌ردۆغان. ئه‌م پیاوهماقووڵانهی پارتی گه‌شه و داد (AKP) هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه بهدپیاو بن، به پێی نووسه‌ره‌كه، به‌ڵكو هه‌روه‌هاش له ڕووی ئهتنیكیهوه جێی باوه‌ڕ نه‌بوون. [نووسه‌ر به ته‌وسه‌وه ده‌ڵێت] "ئه‌وه هه‌ڵكه‌وتێكه كه هه‌موو ڕاوێژكارانی سهرهكوهزیر ئه‌ردۆغان كوردن".
كاك به ئیپهكچی ناوبراو زۆر به جیددیه‌وه ده‌پرسێت "توركیا له شوێنی خراپ‌دا وه‌دوای دوژمنانی ناوخۆیدا ده‌گه‌ڕێت؛ هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه له سه‌ره‌وه بڕووانین".
پاش ئه‌م وتاره، كه نموونه‌یه‌ك بوو له ئاخافتنی ڕقئامێز، كاك زاپسۆ چوو بۆ دادگایه‌كی ئه‌ستانبول و شكایه‌تێكی ئه‌هلیی تۆماركرد. له كۆتایی ساڵی ٢٠٠٤ دا، دادگا كه‌یسه‌كه‌ی داخست و گوتی "ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی ئه‌و وتاره زیاتر ڕه‌خنه‌یه [وه‌كوو له‌وه‌ی شتی دیكه بێت]". پارێزه‌ره‌كانی كاك زاپسۆ نه‌وه‌ستان و كه‌یسه‌كه‌یان برده لای دادگای فرهباڵای شكایهتكردنهوه و دوو ساڵ پاش ئه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و دادگایه سه‌رسوڕهێنه‌رانه داواكه‌ی كاك زاپسۆیان به دروست زانی و گوتیان جێی خۆیه‌تی قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه. به‌ڵام سه‌بر بگره و بڕووانه! هه‌ر زوو، ئه‌نجوومه‌نێكی باڵاتری ئه‌م دادگایه كه‌یسه‌كه‌ی خسته ده‌ستی خۆی و، جارێكی دیكه‌ش، بڕیاری دایه‌وه كه ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی ئه‌و وتاره هه‌ر ته‌نها "ڕه‌خنه‌یه‌ك بووه، نه‌ك ئاخافتنی ڕقئامێز".
مانشێتی ڕۆژنامه‌ی تاراف Taraf له ڕۆژی جوارشهممهدا سه‌رئه‌نجامی ئه‌و داده‌ی فۆرموله كرد و نووسیی كه دادگای فرهباڵای شكایهتكردنهوه "دژایه‌تیكردنی كوردبوون" ده‌سه‌لمێنێت.
دوژمن بناسه:
ئه‌م هه‌فته‌یه دوو ڕووداوی دیكه ئاماژه‌ی دووپاتبوونه‌وه به هه‌مان كێشه ده‌كه‌نه‌وه. یه‌كه‌میان، پارێزه‌رێكی گشتیی له شاری بۆلوو شكایه‌تێكی سه‌لاحه‌دین دیمیرتاش ـ ـی ڕه‌ت كرده‌وه كه ئه‌ندامێكی پارله‌مانه و دیاربهكرێییه و سه‌ر به پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتییه (DTP). ئه‌وی كاك دیمیرتاشی تاودابوو ئه‌و پارچه نووسراوهیهیه كه له ڕۆژنامه‌ی بۆلوو ئێكسپرێس ـ دا بڵاو بووه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌كه هه‌م گهڕهكییه و هه‌م فره تووڕهیشه. وتاره‌كه له ژێر ناونیشانی "توركه‌كان، ئه‌مه‌یه دوژمنانتان"ـ و نووسه‌رێك به پیتی ئی ئێ (I.E.) ناوی چه‌ندین ئه‌ندامی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیی نووسیووه و ئاوا له‌سه‌ریان ده‌دوێت:
"ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ی توركی ماندوو، ئا ئه‌مانه‌یه دوژمنانت. هه‌تا ئا ئه‌مانه نه‌یه‌ن و پ.ك.ك به ڕێكخراوێكی تیرۆریست و خائین ناوزه‌ند نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌م جۆره كه‌سه "موڵكیانه" هه‌میشه دوژمنی تورك ده‌بن و ده‌بنه ئامانجی نیشتیمانپهروهرانمان. له جیاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له سه‌ر چیاكان، ئه‌وه پێویسته كه بێین و خۆمان له‌م میكرۆبانه خاوێن بكه‌ینه‌وه، و ئه‌وجا بلێین: "یه‌كێك له ئێمه و پێنج له ئێوه، تێ ده‌گه‌ن!" بێگومان نیشتیمانپه‌روه‌رانی باش هه‌ن ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن…. ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م پێستی گولییه له له‌شی خۆمان ههڵبدڕین".
ئه‌م نووسراوه‌یه بێگومان هه‌ر ئه‌وه نییه كه نادروسته، به‌ڵكو كارێكه تا سه‌ر ئێسك تاوانكارییه. نووسه‌ر لێره‌دا هه‌ر ڕاسته‌وڕاست "نیشتیمانپه‌روه‌رانی باش" داوه‌ت ده‌كات بێن و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد بكوژن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوههستییان له‌گه‌ڵ پ.ك.ك (پارتی كرێكارانی كوردستان) ـ ـی نایاساییدا هه‌یه. ئه‌مه هه‌ر به ته‌نیا بانگه‌وازێك نییه بۆ بكوژیی، به‌ڵكو هه‌روه‌ها ـ خودا وا نه‌كات ـ بۆ شه‌رێكی ناوخۆش.
ئه‌رێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پارێزه‌ره گشتیه‌كه‌ی بۆلوو پێی وایه ئه‌و نووسراوه‌یه خهوشیكی نییه.
تۆ ده‌توانیت و ڕه‌نگه پێت وا بێت كه ئه‌م كاره به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه یاسا له توركیا ڕاشكاو نییه. نا، نا، ئه‌وه نییه. هێزی كۆماری توركیا له ڕاستییدا ته‌واو چاو له ده‌ره. به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وه‌بوو [كه لێی ده‌ترساین]، دووباره ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش، له شاری یوكسهكوڤا (Yuksekova ) كه شارێكی زۆرینه كورده و له نێزیك سنووری خۆرهه‌ڵاته‌وه‌یه. شاره‌وانی ئه‌و باژێڕه له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك نووسیوویه‌تی "جێژنی ڕه‌مه‌زان له یوكسهكوڤا پیرۆز بێت". به‌ڵام دیاره له‌و نووسینه‌دا كێشه‌یه‌ك هه‌بوو.
كێشه‌كه ئه‌وه‌بوو كه نووسینه‌كه به كوردیی نووسرابوو [نه‌ك به توركیی] ("جێژنی ڕه‌مه‌زان له ئێوه پیرۆز بێت، شاره‌داریا گهڤهن"). له‌به‌رئه‌وه‌بوو پۆلیس ناردبووی به شوێن شاره‌داردا كه بێت و ئه‌و نووسراوه‌یه دابگرێت. ئه‌ویش گوتبووی نا.
پۆلیس هێنایانه خوار.
بنه‌چه‌ی كێشه‌كه:
كه‌وایه سه‌رئه‌نجامێك به ده‌سته‌وه دێت: له‌م وڵاته‌دا تۆ بۆت نییه به كوردیی بڵێیت "جێژنتان پیرۆز بێت"، به‌ڵام بۆت هه‌یه به توركیی بڵێیت "میكرۆبه كورده‌كان خاوێن بكه‌نه‌وه".
هه‌موو ئه‌مه، جارێكی دیكه‌ش، ده‌مانهێنێته‌وه بۆ بنه‌چه‌ی كێشه‌كه‌مان: كۆماری توركیا بۆیه هه‌یه تا پارێزگاریی له ئایدیۆلۆژیی خۆی بكات، نه‌ك هاووڵاتیانی خۆی. باشترین هاووڵاتییش ئه‌وانه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیی ڕه‌سمییدا ده‌گونجێن.
ئاخ، که جیهانێکی ناخۆشه …
ڕێبوار ڕه‌شید له ئینگلیزیه‌وه كردویه به كوردی
5/10/2008
چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست:
١. نووسه‌ر لێره‌دا له‌به‌ر هه‌ندێك هۆ به ته‌واوی مانای ئه‌و دێڕه‌ی نه‌نووسیووه كه له‌سه‌ر ئه‌و پارچه‌یه نووسراوه. ڕه‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت كه ناچار بووه خۆی سه‌نسۆر بكات تا نه‌كه‌وێته ناو بازنه‌ی شه‌ڕه‌وه، یاخود ئه‌وه بێت كه نه‌یویستووه شاره‌داری شاری گه‌ڤه‌ری تووشی كێشه‌ی دیكه بكات. هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م دێڕه به كوردی كرمانجی ژووروو (“Cejna Remezane Li We Piroz Be Şaredariya Geveri”) به مانای (جێژنی ڕه‌مه‌زان له ئێوه پیرۆز بێت، شاره‌داری گهڤهریی" دێت. به‌و مانایه‌ی كه شاره‌داری شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ری پیرۆزبایی له دانیشتووان كردووه. به‌ڵام موسته‌فا ئاكیۆل ناوه توركیه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ی نووسیووه‌ته‌وه، نه‌ك كوردیه‌كه‌ی. توركه‌كان له سه‌رده‌می ئه‌تاتوركدا ناوی گه‌ڤه‌ریان گۆڕی بۆ "یوكسهكوڤا". له‌به‌رئه‌وه هه‌رچه‌نده له باسه به‌نرخه‌كه‌ی نووسه‌ر ناگۆڕێت، به‌ڵام له‌سه‌ر لافیته‌كه نه نووسراوه شاره‌داری "یوكسهكوڤا"، به‌ڵكو ناوه كوردیه‌كه‌یان نووسیووه كه "گهڤهرییه".
٢. به داخه‌وه توركیش دایهلی نویس زوو ئه‌م وتاره‌یان لابرد.
٣. ئه‌م وتاره له گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌كانی گه‌ریلا و سوپای داگیركه‌ر و پاش هێرشی توركه‌كان بۆ سه‌ر كورده‌كانی ئه‌ستانبول نووسراوه.
٤. له ڕۆژی دووشه‌ممه، ٦/٦/٢٠٠٨ سه‌رنووسه‌ری توركیش دایهلی نویس، یوسف كانلی، وتارێكی نووسیووه كه بۆنی خوێنی لێ دێت. ئه‌و به پێچه‌وانه‌وه هیڕش ده‌كاته سه‌ر ئه‌ندامانی د. ت. پ.
٥. به پێویستم زانی ئه‌م وتاره وه‌ربگێڕمه سه‌ر كوردیی له كاتێكدا كه هێرشی به‌رفراوانی توركیا بۆ سه‌ر كورد به‌رده‌وامه. دۆستی كورد له توركیا هه‌ن، به‌ڵام له ناو خاری زۆر دان.
٦. نووسه‌ر لێره‌دا، به پێچه‌وانه‌ی زۆر نووسه‌ری دیكه‌وه، ناوی پ.ك.ك به تیرۆریست نه‌هێناوه.
http://www.turkishdailynews.com.tr/article.php?enewsid=116666