Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
كەلتورى شەرەف پارێزى یان…!

كەلتورى شەرەف پارێزى یان…!

Closed
by October 10, 2008 ژنان

 كەلتورى شەرەف پارێزى یان…!
 سەروەر كەریم
 Sarwar_Kareem@yahoo.com
 
 هەركاتێك ژنێك دەكوژرێت راستەوخۆ وەڵامێكى بۆ ئامادەكراوە،بەوەى لەسەر شەرەف كوژراوە..ئەم مۆتەكە گەورەیە مێژووەكەى دەگەڕێتەوە بۆسەرەتاكانى بەوجودهاتنى ئاینەكان، بەمانایەكیتر لەو كاتەوەى ئاین پەیدابووە چەمكى شەرەف پارێزى ماناى پەیداكردووەو بۆتە كەلتور لەنێوكۆمەڵگائاینیەكانداو بەو پەرى دڵرەقییەوە دژى ژنان پیادەدەكرێت.ئاینەكان بەگشتى لەسەر ئەوە كۆكن كە ژن یەكەمین بوونەوەربوە كەسەرپێچى لەفەرمانى خوداكردوە،هەربۆیەش خوداسزاى هەتاهەتایى داوە بەوەى كە دەبێت ملكەچى فەرمانەكانى پیاوبێتو بۆ هەرسەرپێچیەكیش توندترین سزاى بۆداناوە، چونكە خودا پیاوى لەژن بەگەورەتر دروستكردووەو پیاویشى كردۆتە سەردارو سەروەرى، كاتێك ئاین رێگاى داوە بەپیاو دەستەڵاتى رەهاى بەسەر ژناندا هەبێتو دەستیشى واڵابێت بۆ سزادانى، بەدڵنییایەوە  كوشتنى ژنان دەبێتە كارێكى ئاسایى چونكە بەكوشتنى ژنان لەژێر هەربیانویەكدابێت پیاو دووچارى سزانابێت،لەبەر ئەوەىژنان لەسایەى كەلتورى ئاینیدا وەك هەركاڵایەكى مالأ موڵكى پیاوەو ئازادەچۆن مامەڵەى لەگەلأ دەكات. بۆیە لەدۆخێكى ئاوادا لەزۆرینەى دەستورو یاساكانى وڵاتانى خاوەن دەستەڵاتى ئاینیدا بەبآ دوودڵى ژنان دووچارى كوشتن دەبنەوە،لەبەرئەوەى عەقڵێتى گومانكردن لەژنان گەورەترین پانتایى بیرى پیاوانى داگیركردووەو پێیان وایە ژنان جگە لەفریودانی پیاوان بۆكارى سێكسى هیچ شتێكیترشك نایەن لاى ئەم عەقڵیەتەش ژن شەرەفى خێزانەو ئەنجامدانى هەركارێكى لەوجۆرە ئابڕوبردنى خێزانو بنەماڵەیەو دبێت ژنەكە بكوژرێتو بكوژیش دووچارى هیچ سزایەك نابێت.دەستورو یاساش كەمترین سزاى داناوەو عەقڵێتیش ئەوە بەتاوان نازانێت، ئەم كەلتورى ژن كوژیە تائێستاش بەتووندترین شێوە بەرێوەدەچێتو هەزاران ژن بوونەتە قوربانى ناموس پەرستى لەكاتێكدا پیاوێك بەبیانوى پەیوەندى خۆشەوەیستىو پەیوەندى سێكسى ناكوژرێتو زۆرجاریش بەشانازى دەزانرێت،ئەم دووفاقیە لەبیركردنەوە وایكردوە رۆژانە كەلتورى شەرەف پارێزى دەمەزەرد بكرێتەوەو نەوە دواى نەوە درێژبكرێتەوەو هەڵوێستەیەك لەبەرامبەر ئەو هەموو خوێن رشتنو ئینسان كوژیەدا نەكرێت.. لەكاتێكدا هیچ كات پەیوەندى خۆشەویستى یان سێكسى بەماناى شەرەف نایەتو بگرە ئەوە كارێكى ئازادانەى خودى ئینسانەكانە، بەبڕواى منیش كوشتنى ئینسان شكاندنى شەرەفە.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.