
یادی 190 ساڵه‌ی له دایکبوونی مارکس….. به‌شی چوارهه‌م
یادی 190 ساڵه‌ی له دایکبوونی مارکس….. به‌شی چوارهه‌م
مه‌حمود محه‌ممه‌د عوسمان
m_o_osman@hotmail.com
(من و ئه‌نجلس که بۆ یه‌که‌م جار چووینه کۆمه‌ڵه‌ی نهێنی کۆمۆنیستییه‌وه، مه‌رجێکمان دانا بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ، ئه‌ویش لابردنی هه‌رشتێک که ببێته هۆی په‌رستنی مرۆڤه مه‌زنه‌کان)
به‌شی چوارهه‌م
1848 . ئه‌م ساڵه کۆمه‌ڵێ رووداوی چروپڕ له‌خۆ ده‌گرێت، له‌م ساڵه‌دا و به‌تایبه‌تی له مانگی دوودا و له‌سه‌ر داوای کۆنگره‌ی دووی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستی، مارکس و ئه‌نجلس مانه‌فێستی کۆمۆنیستیان نووسی، که له‌سه‌ره‌تاوه به مانه‌فێستی حیزبی کۆمۆنیست ده‌رچوو، به‌ڵام ئێسته به مانه‌فێستی کۆمۆنیست ناسراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵیش یادی 160 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ئه‌م مانهفێستهیه، بۆیه نه‌ختێک له‌سه‌ر ئه‌م مانهفێسته ده‌نووسم. وێڕای ئه‌وه‌ی که له به‌رنامه‌م دایه خوێندنه‌وه‌یه‌کی چڕ وفروان بۆ ئه‌م به‌یاننامه بکه‌م.
هه‌ر به ده‌رچوونی، ئیتر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و سۆسیالیستی که‌وته گهشوههوایهکی تره‌وه و ئه‌م مانیفێسته بووه سه‌رچاوه و په‌یڕه‌وی زۆرێک له یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان. هه‌ردوو ڕابه‌ری پرۆلیتاریا مارکس و ئه‌نجلس ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ تێنه‌ده‌په‌ڕی ( مارکس 30 ساڵ و ئه‌نجلس 28 ساڵ) له کاتی نووسینی به‌یاننامه‌که.، به‌یاننامه‌که درێژه‌پێدانی هه‌موو نووسین و چالاکه سیاسی و پێوه‌ندییه‌کانیان بوو، چونکه به‌ره‌ی دژ به ئه‌م به‌یاننامه ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ئه‌م نووسینه مۆری ئه‌ده‌بی پێوه‌یه و له هه‌ندێ نووسه‌ر دزراوه، وه‌ک کاری هه‌میشه‌ییان دژ به بیروباوه‌ڕی مارکس. ئه‌نجلس پێشتر ڕه‌شنووسێکی نووسی بوو، پاشان له‌گه‌ڵ نووسینه‌که‌ی مارکس پێکه‌وه ئه‌م به‌یاننامه‌ی لێ ده‌رچوو، به‌ڵام زۆرتر مارکس ده‌ستی باڵای هه‌بوو و هه‌رگیز توانای ئه‌نجلس که‌م نه‌بوو.
ئه‌م به‌یاننامه بزوێنه‌ری هه‌موو گروپ و یه‌کێتییه کرێکاری و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان بوو، برژوازییهت به هه‌موو داموده‌زگای ئه‌و کاته و ئێسته و بۆ داهاتوویش ترسیان هه‌یه به‌رامبه‌ری ئه‌م 40 لاپه‌ڕه‌یه، هه‌ڵبه‌ته ده‌زانن چی هێزێک و چی ئه‌لته‌رناتیفێک ئه‌م 40 لاپه‌ڕه‌یه له خۆ ده‌گرێت. هه‌موو توانایان دهخهنهگڕ له پێناوی ته‌شویش کردنی و دوورخستنه‌وه‌ی له زیهنی کرێکاران. سه‌رمایه‌داری نه‌ک ته‌نها چه‌ک و زیندانی ئاماده ده‌کرد بۆ له‌ناوبردن و زیندانی کردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگڕی بیروباوه‌ڕی ئه‌م به‌رنامه‌یه بوون کاتی خۆی ( دادگایکردنی کۆمۆنیسته‌کانی کۆڵینیا) و ئێسته‌یش به‌رده‌وامن. به‌ڵکۆ نووسه‌ران و ئابووریناسان و زانایانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیرمه‌ندان به‌کار ده‌هێنن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه. به‌یاننامه‌که وێڕای ئه‌و هه‌موو هێله هێمایانه له خۆ ده‌گرێت که هه‌ریه‌کێکی بۆ به‌شێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه ده‌کات یان باشتر بڵێم هێمایه بۆ به‌شه‌کانی ژێرخان و به‌شه‌کانی سه‌رخان. له په‌روه‌رده و مۆراڵ و خوێندنه‌وه‌ی مێژوو و باری ئابووری و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت و له ناوچوونی و ده‌رکه‌وتنی شهخسییاتهکان و زۆری تر، به کورتی باس له هه‌موو پێکاههتهکانی چینی کرێکار و برژوازی ده‌کات، ده‌ڵێم وێڕای ئه‌مانه پێکهاته‌که‌ی وه‌ک سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕۆک و کۆتایی هه‌موو یه‌که‌یه‌کی ته‌ریب و مۆنسهجیمه و هه‌موو له به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران و بهشهرییهتدایه. هه‌ر بڕگه‌یه‌ک له‌م به‌یانه به‌رنامه‌ی کارێکی عه‌مه‌لییه بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی جێگه و ڕێگه‌ی چینه‌کان و هۆی سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵسوکه‌وتی چینه‌کان و شیکردنه‌وه‌یه بۆ چۆنییه‌تی کار کردن. زۆربه‌ی نووسینه‌کانی دوای ئه‌م به‌یاننامه‌ی مارکس و ئه‌نجلس به‌تایبه‌تی مارکس به کتێبی سه‌رمایه‌شه‌وه، هێڵه گشتییه‌کانی و ناوه‌ڕۆکی له‌م به‌یاننامه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی زۆر ئه‌ده‌بییانه نووسراوه. تا ئێسته گرنگی خۆی ماوه چی له ڕووی شیکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی جیهان و مه‌سه‌له چینیاتییهکان و شوڕش و چۆنییه‌تی کارکردن، له پێشه‌کییه ئه‌ڵمانییه‌که‌ی مارکس و ئه‌نجلسدا له 24 یونیو ساڵی 1872 به‌م شێوه‌یه هاتووه (هه‌رچه‌نده بارودۆخه‌که له‌م بیست و پێنج ساڵه‌ی دواییدا زۆر گۆڕاوه، به‌ڵام بنه‌ما گشتییه‌کان ئه‌م به‌یانه به شێوه‌یه‌کی گشتی دروسته تا ئه‌م رۆژه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له بڕگه‌کانی ده‌بێت ده‌ستکاری بکرێت، به‌یانه‌که خۆی ئاماژه به‌وه ده‌کات که په‌یڕه‌وکردنی ئامانجه‌کانی به به‌رده‌وامی وله هه‌ر شوێنێک بێت، پێوه‌ندی به‌بارودۆخ و وه‌زعی مێژووه‌کان له کاتێکی دیاریکراودایه،،،،،، به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌نووسن، هه‌ندێ خاڵ له‌م به‌رنامه‌یه پیر بوونه، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌زن له پیشه‌سازییه گه‌وره‌کان له‌م بیست و پێنج ساڵه‌ی دواییدا و هاوته‌ریبوونی گه‌شه‌ی چینی کرێکار له ڕیکخراوبوونی حیزبی.)
ئه‌نجلس له پێشه‌کی چاپه ئه‌ڵمانییه‌که له 1890 ده‌نووسێت ( نه‌مانتوانی له کاتی ده‌رچوونی به‌یانه‌که ناوی بنێنن (به‌یاننامه‌ی سۆسیالیستی). چونکه له ساڵی 1847 وشه‌ی سۆسیالیستی بۆ دوو به‌ش له خه‌ڵک به‌کارده‌هێنرا: له‌لایه‌که‌وه لایه‌نگرانی تهوبهوییهکان و به‌تایبه‌تی ( ئۆینیۆکان) له ئینگلترا، و ( فۆرییریونهکان) له فه‌ڕه‌نسا، هه‌موویان بوونه چه‌ند حه‌ڵقه‌یه‌کی ساده که له سه‌ره‌تای مردنیان بوون. له لایه‌کی تره‌وه جادوکهره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به هه‌موو شێوه و به‌شه‌کانیانه‌وه، ئه‌وانه‌ی که ده‌یانویست به کۆمه‌ڵێ کیسه‌ی پڕ له ده‌رمان و هه‌موو جۆرێک له پینه‌کردن و چاککردن، نه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوببه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و قازانج زه‌ره‌رمه‌ند بن. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا، جگه له کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک زیاتر نه‌بوون که له‌ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری وه‌ستابوون و چاوه‌ڕێ یارمه‌تی و پشتگیری بوون له چینه ( ڕۆشنبیره‌کان). به‌رامبه‌ر ئه‌مانه، به‌شێک له کرێکاران قه‌ناعه‌تیان هه‌بوو که کوده‌تا سیاسییه‌کان به‌س نییه، و هه‌وڵیان ده‌دا بۆ گوڕینێکی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو له کۆمه‌ڵگه، ئه‌م به‌شه ناوی خۆیان نابوو کۆمۆنیست،. کۆمۆنیستیهکهیان کامڵ نه‌بوو، کۆمۆنیستییهکی خۆرسکی( غریزی) بوو، له هه‌ندێ شوێندا شێوه‌یه‌ک له زبری تێدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیزێکی باشی تێدا بوو بۆ دروستکردنی.
هه‌ر دوای ئه‌م مانهفێسته به‌هه‌فته‌یه‌ک، شۆڕشی 1848 ده‌ستی پێ کرد، به‌هۆی به‌شداری عه‌مه‌لی مارکس له‌م شوڕشه‌دا و هه‌وڵێکی ڕاده‌به‌ده‌ری، بۆیه هه‌ر له‌م ساڵه‌دا حکومه‌تی به‌لجیکا به‌و زه‌به‌لاحه‌ی خۆیه‌وه ترسی له مارکس هه‌بوو، بڕیاری دا که ده‌بێت له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا مارکس له خاکی به‌لجیکا نه‌مێنێت و بۆ هه‌تاهه‌تایه ماوهنهدهن مارکس پێ بنێته خاکی به‌لجیکا.. له 24 شوباتی ساڵی 1848 شۆڕش له فه‌ڕنسا مولکایه‌تی برژوازی ڕوخان و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بهلجیکایشی گرته‌وه، به‌ڵام پاشای به‌لجیکا لیوبۆلد، ئه‌و ڕێوییه پیره، توانی خۆی ڕزگار بکات، به وه‌زیره لیبرالییه‌کان و نوێنه‌ران و سه‌رۆک شاره‌وانه‌کانی وت: که‌وا ئاماده‌یه واز له ته‌ختی پاشایه‌تی بهێنێت ئه‌گه‌ر میله‌ت داوای لێ بکات. به‌مه‌ش خۆی ڕزگار کرد. به‌ڵام دوای ئه‌وه پاشا توانی به یارمه‌تی سه‌ربازه‌کانی هه‌موو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ته‌فروتونا بکات وپۆلیسیش ده‌ستی کرد به ده‌ستگیرکردنی په‌ناهه‌نده بیگانه‌کان و مارکس‌یش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌فتارێکی توند بووه‌وه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه. پۆلیس ته‌نها به زیندانی کردنی مارکس نه‌وه‌ستا به‌ڵکو هاوسه‌ره‌که‌یشی خسته زیندانه‌وه و بۆ ئیهانه‌کردنی له پاڵ له‌شفرۆشه‌کان زیندانیانکر.
مارکس ڕووی کرده فه‌ڕنسا و دوای شوڕشی مارتیش ئه‌وێ به‌جێهێشت و ڕوویکرده ئهڵمنایا و له‌شاری کۆڵۆن نیشته‌جێ بوو به‌و هیوایه‌ی شوڕشیش له‌وێ به‌رپا بێت.
ساڵی 1849 ده‌ستی کرد به ده‌رهێنانی ڕۆژنامه‌یه‌ک به‌ناوی ڕۆژنامه‌ی ڕاینی نوێ و خۆی سه‌رنووسه‌ری بوو. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو له ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتداران و باسکردنی گۆڕانی کۆمه‌ڵگه و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو بزووتنه‌وه سۆسیالیسته‌کان. زۆر ته‌وه‌ری تری باس ده‌کرد وه‌ک شۆڕش له ئه‌ورۆپا وشه‌ری رۆسیا . به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕێگریان بۆ په‌یدا ده‌کرد و ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕووی دادگایان کرده‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر بوو.
ده‌رگاکانی هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورۆپای لێ داخران و ته‌نها تاقه وڵاتێک مابوو ئه‌ویش به‌ریتانیایه، ه له هاوینی ساڵی 1849 ڕۆشت بۆ له‌ندن. 1850 : له‌نده‌ن دوا مهنزڵیهتی تا گیانله‌ده‌ستدانی. ده‌توانم ئه‌وه بڵێم که له له‌نده‌ن دوو کار یان دوو ئامانج به به‌رده‌وامی له زیهنی مارکسدا بوو، یه‌که‌م کارکردن بۆ هاندان و به‌شداری له شۆڕش به‌رپاکردن و ڕیکخستنی کرێکاران و ئازادیخوازان و دووه‌م خۆته‌رخانکردن بۆ دیراسه‌کردنی ئابووری به‌شێوه‌یه‌ک که بتوانێت که‌موکوڕییه‌کانی قوتابخانه ئابوورییه‌کانی پێشتر بخاته روو و وه‌ڵامی هه‌موو کێشه ئابوورییه‌کان و بیروبۆچوونه‌کان بداته‌وه له‌سه‌ر ئابووری. بۆیه ئیتر به به‌رده‌وامی له کتێبخانه‌ی له‌نده‌ن کاتی به‌سه‌رده‌برد و زۆر ماندوونه‌ناسانه زۆربه‌ی سه‌رچاوه ئابوورییه‌کانی خوێنده‌وه و به به‌رده‌وامی ئاگای له ڕه‌وتی سیاسی و به‌تایبه‌تی ژیانی په‌ناهه‌ندانی ئه‌ڵمانی و وڵاتانی تر بوو. نه‌ک هه‌ر مارکس به‌ڵکو زۆربه‌یان له له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه مه‌به‌ستم ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی کۆمۆنیسته‌کان و ئه‌و شوڕشگێڕانه‌ی که به‌شدار بوون له شوڕش و ئه‌وانه‌یشی که دوورخرانه‌وه له ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕنسا و ئه‌وانه‌ی که له ده‌سته‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕاینی نوێ بوون . ( له هاوینی ساڵی 1849 زۆربه‌ی ئه‌ندامه دێریینه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستی گه‌شتنه له‌نده‌ن، جگه له مۆل نه‌بێت، وفیلهم ولف، که دوای ساڵێک توانی له سویسراوه بگاته له‌نده‌ن و شابر له هاوینی ساڵی 1850 گه‌شته له‌نده‌ن، هه‌ندی ئه‌ندامی نوێان وه‌رگرد به‌تایبه‌تی فیلهام لیبکنخت که له هه‌ندی زانکۆکانی ئه‌ڵمانیا خوێندبووی.) له‌م ساڵه‌دا 1850 له‌گه‌ل ئه‌نجلس عه‌ریزه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستییان نووسی که باسی خه‌بات و چالکییهکانیان ده‌کات. تاڕاده‌یه‌کیش له‌م ساڵه‌دا ڕوحی شۆڕشگێڕی نه‌ما، چونکه دوای ئه‌و گۆرزه ئاسنینه که له شۆڕشگێڕان درا کاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو،
1851: خۆ ئاماده‌کردن بوو بۆ نووسین و دارایان زۆر زه‌حمه‌ت بوو و هه‌رچیان هه‌بوو له پێناو ڕۆژنامه‌کاندا له‌ده‌ستیان دا و بیریان ده‌کرده‌وه به‌ڕاستی بژیوی خۆیان په‌یدا بکه‌ن.
جینی هاوسه‌ری له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا به‌م شێوه‌یه باسی مردنی منداڵه‌که‌یان و نه‌بوونیان ده‌کات( له ساڵی 1852 منداڵه به‌دبه‌خته بچووکه‌که‌مان فرانسیسکایا تووشی نه‌خۆشی سنگ هات. سێ ڕۆژ ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ مردن‌دا شه‌ڕی ده‌کرد و ئازاری زۆر بوو، پاشان له‌شه بچووکه‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستدا وئارام بوو له ژووره بچووکه‌که‌ی پشته‌وه، له کاتێکدا هه‌موومان ڕۆشتینه ژووره‌که‌ی پێشه‌وه، که شه‌و داهات جێگه‌مان له‌سه‌ر زه‌وی ڕاخست، سێ منداڵه‌که‌ی تر له‌گه‌ڵماندا بوون ، هه‌موومان کرنۆشمان برد له پێناوی ئه‌و مه‌لاکه بچووکه به‌سته‌زمانه که له ژووره‌که‌ی تر به له‌شێکی سارد‌و سڕه‌وه ڕاکشاوه. مردنی منداڵه بچووکه‌که‌مان له کاتێکدا بوو که زۆر هه‌ژار ودهستکورت بووین. ڕۆشتم بۆ لای په‌ناهه‌نده‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی که پێشتر سه‌ردانی ده‌کردین، زۆر به دلخۆشییه‌وه پێشوازی لێ کردم و هاوسۆزی خۆی پێشاندا، دوو جینیهی پێ دام که توانیمان دارته‌رم ( نعش) بۆ منداڵه‌که بکڕین و به ئاشتی سه‌ربنێته‌وه. ئه‌م به‌سه‌زمانه له کاتی ژیانی شوێنی خه‌وتنی تایبه‌تی خۆی نه‌بوو و له‌کاتی مردنیشی دارته‌رمێکی گه‌وره‌ی نه‌بوو که به‌ئیسراحه‌ت پاڵبداته‌وه.)
1852: مارکس هه‌موو توانای خسته‌گڕ بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه به‌هێزه‌ی ده‌رباره‌ی شۆڕشی 1848 تا 1851. سه‌ختی ژیانیان و مردنی مناڵه‌که‌ی و نه‌خۆشی و ژیانی پهناههندهییی و ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و کێشمه‌کێش و ڕێکخستنی کۆمۆنیسته‌کان، هه‌موو ئه‌مانه به‌لایه‌ک، به‌ڵام به هێزترین کاری ئه‌نجامدا ئه‌ویش کتێبه به‌نرخه‌که‌ی بوو ( ههژهدهی برۆمێڕ لویس پۆناپرت)، هه‌ر ناونیشانی ئه‌م کتێبه گاڵته‌جارییه به برژوازییهت و ناپلێۆن و بنه‌ماڵه‌که‌ی ((له شوێنێکدا هیگل ده‌ڵێت: هه‌موو ڕووداوه‌کان و که‌سایه‌تییه مه‌زنه‌کان له مێژووی جیهاندا دووجار ده‌رده‌که‌ون، له‌بیری چوو ئه‌مه‌ی بخاته سه‌ر، جارێک وه‌ک تراجیدیا و جارێک وه‌ک گاڵته‌جاری ده‌رده‌که‌ون (مارکس) ئه‌نجلس ده‌ڵێت ئه‌م کتێبه وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌یه‌ک دابه‌زی و هه‌موو پرسیاره‌کانی وه‌ڵام دایه‌وه و دۆنیای به‌رامبه‌رمان ڕۆشن کرده‌وه. ڕاستی زۆربه‌ی مارکسییه‌کانی کوردستان و عێراق ئه‌م کتێبه‌یان به سه‌خت ده‌زانی و به کتێبێکی وشکیان ناوده‌برد. به‌ڵام زۆربه‌ی ڕسته به‌هێزه‌کانی مارکس که به‌کارده‌هێنن له کاتی گفتوگۆ و باسکردن له‌م کتێبه‌وه وه‌رگیراوه یان ده‌ماوده‌م بوو یان له ڕێگه‌ی نووسینی تر بووه، چونکه زۆر له تێکستی شانۆکهرییهکانی و زۆرێک له داستانه‌کان و چیرۆک و قسه‌ی گه‌لانی به‌کار هێناوه و زانیارییه‌کی ته‌واوی داوه‌ته ده‌سته‌وه. نه‌ک هه‌ر لای مارکسییه‌کانی کۆردستان کتێبێکی گران بوو، به‌ڵام خودی کریس هارمان له کتێبی ( مارکسیزم چۆن کار ده‌کات) ده‌ڵێت( داستانێک فراوان هه‌یه که ده‌ڵێت مارکسیزم گرانه ، ئه‌م داستانه له‌لایه‌ن دوژمنانی سۆسیالیزمه‌وه په‌ره پێ ده‌درێت، و له شوێنێکی تردا ده‌ڵێت ئه‌و کاته‌ی له قوتابخانه بووم هه‌وڵمدا کتێبی هه‌ژده‌ی برۆمێر لویس بۆنابرت بخوێنمه‌وه، ههرنهمزانی برۆمیر یانی چی) ڕاستی هه‌ندێ جار ئه‌و هه‌موو که‌سانه که مارکس باسی ده‌کات و هیچ پێوه‌ندییه‌کی نییه به ئێسته‌وه ده‌بێته هوی به‌گران زانین ئه‌م کتێبه. به‌ڵام یه‌کێکه له هه‌ره کار گرنگه‌کانی مارکس که ئه‌نجامی داوه و شاره‌زایی مارکس ده‌رده‌که‌وێت نه‌ک له ورده‌کارییه‌کانی شۆڕش که به‌شداری کرد به‌ڵکو له‌و هه‌موو زانیارییه له‌سه‌ر مێژووی فه‌ڕنسا و په‌یوه‌ستکردنی به هه‌موو میسۆلۆجییه کۆنه‌كانی میسر و یونان و ڕۆما و ده‌قه شانۆگه‌رییه‌کان هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی ماتریالیزمی مێژووییه‌وه توانی خه‌باتی چینایه‌تی و پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریا ڕوون بکاته‌وه له سه‌ر ئه‌ساسی ڕووداوه‌کانی شۆڕش و کێشمه‌کێشه سیاسییه‌کان و ده‌ستوور و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕان. له‌م په‌ڕتووکه ده‌ڵێت( ئه‌م قۆناغه‌ی که ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ریه‌تی، کۆمه‌ڵێ ته‌ناقوزات به ڕۆشنی ده‌رده‌که‌وێت: یاساپهیڕهوان به ئاشکرا پیلان ده‌گێڕن دژ به یاسا، شۆڕشگێڕان به ڕاشکاوانه ئیعتراف ده‌که‌ن که لاینگری یاسان)
کارکردنی له ( نیۆیۆرک تریبیون) ههنگاوێکی باش بوو چی وه‌ک هه‌وڵدان بۆ باشکردنی بژیوی له لایه‌که‌وه وێرای ئه‌و پاره که‌مه که وه‌ریده‌گرت و هه‌ندێ جاریش بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی وتاره‌کانی که له‌گه‌ل هێڵی گشتی گۆڤاره‌که‌دا نه‌ده‌هات، له لایه‌کی تره‌وه باش بوو بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌پی ئه‌مریکا و باسکردنی کیشه‌کانی ئه‌مریکا که به‌ته‌واوه‌تی له ڕێگه‌ی ( نییۆرۆک تریبیون) مارکس وه‌ک موفهکرێک و شوڕشگێڕیکی کۆمۆنیستی ده‌رکه‌وت.
درێژه‌ی هه‌یه …………..
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م به‌شه
نامه‌یه‌کی مارکس بۆ ویلهام بلوس له 1877، ( مختارات مارکس انجلس)به‌رگی 4 ل148
(مارکس ئه‌نجلس مختارات )به‌رگی یه‌که‌م، پێشه‌کی چاپی ئه‌ڵمانی ساڵی 1872 ل 39
پێشه‌کی ئه‌نجلس بۆ چاپی ئه‌ڵمانی ساڵی 1890
فرانس مهرنیغ ( کارل مارکس) دار الگلیعە. ل 61
هه‌مان سه‌رجاوه ل 78
مارکس ( الپامن عشر من لویس بۆناپرت) دار التقدم ل 8
کیف تعمل المارکسیە ( کریس هارمن) مرکز الدراسات الاشتراکییە ل2
مارکس ( الپامن عشر من برومیر لویس بونابرت)دار التقدم، ل 34
برۆمیهر: مانگی دووهه‌مه له ساڵنامه‌ی جمهوری ( 22 ۆکتۆبه‌ر _ 20 نۆڤه‌مبه‌ر) که له ساڵی 1793 به‌کارده‌هێنرا له فه‌ڕنسا تا مانگی یه‌نایر( دوو) ساڵی 1806.
هه‌ژده‌ی برۆمیهر له ساڵی حه‌وته‌م، ڕۆژی 9 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1799 ه. له‌م ڕۆژه‌دا ناپلیۆن پۆناپرت کوده‌تایه‌کی ئه‌نجامدا دژ بر ئه‌نجومه‌ن و خۆی کرده قونسلی یه‌که‌می فه‌ڕه‌نسا. مارکس به شێوه‌یه‌کی گاڵته جاڕی ئه‌م ناوه‌ی هێناوه به مانای کۆپی دووهه‌م له ( هه‌ژده‌ی برۆمهیر ) ، کوته‌دای دووهه‌م له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1851 بوو که لویس پۆناپرت برازای ناپلیۆنی یه‌که‌مه،