Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024

لە سڕینەوەى خەباتو دەسكەوتەكانەوە بەرەو دامەزرانى حیزبێك بۆ …….

Closed
by October 14, 2008 گشتی

 لە سڕینەوەى خەباتو دەسكەوتەكانەوە بەرەو دامەزرانى حیزبێك بۆ بەهرام وەلەدبەیگى
 كاناڵێكى دیكەى بۆ بەلاڕێدا بردنى خەباتى گەلى كورد
 
 ئارام سەڵواتى
  aram_selvati@yahoo.com
 
 خەباتى مافخوازانەى گەلى كور لە رۆژهەڵاتى كوردستان, چەند دەیەیە بەشێوەى ئۆرگانیزاسیونێكى رێكخراو دەستى پآكردوەو هەوازو نشیوى زۆرى بڕیوەو دەمێك پشووى نەداوە دەیان هەزار شەهیدو زیندانىو كەم ئەندامى قوربانى بارەگاى گەلو نیشتمان كردوەو بەهەزاران ئاوارەى پەڕیوەى هەنداران بووە.
 لە رەوتى خەباتى نەتەوایەتى گەلى كورد لە رۆژهەڵاتى كوردستاندا وەك زۆربەى جووڵانەوە رگاریخوازانەكان, زڕە كورد لە نێو كۆمەڵگادا هەڵقوڵاونو بوونە بە مووچەخۆرو دەمڕاستو چاوساغى دوژمنو لەهەر قۆناغێكدا بەجۆرێك وەفادارى خۆیان بەرانبەر بە دوژمنانى گەلى كورد نیشان داوەو خەزمەتیان كردوە.
 لەگەلأ گۆڕانى شێوازى خەبات لە 10 تا 15 ساڵى رابردوودا, شێوەى خزمەتى ئەمانەش بە كۆمارى ئیسلامى گۆڕانى بەسەردا هاتوەو یەكشەوە دەبن بە كارناسو سیاسەتوانى كاروبارى كوردستان بەهۆى ئامرازو كەرەستەكانى راگەیاندنى كۆمارى ئیسلامى دەست دەكەن بە سڕینەوەى رابردووى خەباتى گەل.
 رژیمى كۆمارى ئیسلامى كە رژیمێكى داخراوەو بەستراوە, بە بیروبۆچوونى دواكەوتوو و شوینیستانەوە, بەدرێژاى تەمەنى خۆى, بەردەوام هەوڵى داوە هەموو ئاسەوارە نەتەوەیىو كولتوورىو فەرهەنگییەكانى گەلانى ئێران بسڕێتەوەو تەنیا هەژموونى فەلسەفەى شیعەگەرىو وەلایەتى فەقیە بەسەر گەلانى ئێرانو بگرە ناوچەكەشدا زالأ بێـت. بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش هەموو رێگایەكى گۆتۆتەبەرو لەهەر قۆناغێكدا شێوازێك یان كۆمەڵە شێوازێكى بەكار هێناوە. بەدواى پیلانى هێنانەسەر كارى خاتەمى, كە بەرواڵەت هێندێك دەروازەى دەربڕینى بیروبۆچوونى بەڕووى نەتەوەكانى ئێراندا كردەوە, شێوازى كەڵك وەرگرتن لە بەكرێگیراوەكانو چاوساغانى كۆمارى ئیسلامییش گۆڕاو بە وەرگرتنى دەیان ئیمتیازى رادیوىو تلویزیوونىو وێنە هەڵگرىو پێكهێنانى كۆڕوكۆمەڵى روناكبیرىو گۆڤارو رۆژنامە, هەوڵیاندا خۆیان بكەنە دەنگى خەڵكى كوردستانو چەواشەكردنى خەباتى چەندین ساڵەى حیزبیەكانى كوردستانو نەتەنیا بآبایەخى بكەن, بەڵكوو وەها نیشان بدەن كە هۆكارى چەرمەسەرىو بآبەشییەكانى خەڵكى كوردستان, خەباتى حیزبەكان بوە نە كۆمارى ئیسلامى. كۆمارى ئیسلامیش هاوكات پشتیوانى تەبلیغاتى لەم تاقمە كردوەو لە ئاستى هەرە زەقیدا لە دوو حەوتووى رابردوودا كاناڵەكانى "خبر" (هەوالأ)و "5" (كانالأ پێنج) كۆمەڵە پرۆپاگەندەیەكى لە ژێرناوى "جنگ قبل از جنگ" (شەڕ بەرلە شەڕ) بڵاوكردوە.
 هاوكات لەگەلأ ئەو گەڵاڵەیە, گەڵاڵەى بآرەنگ كردنو هەڵوەشانەوەى خەباتى گەلانى ئێران كە ئێستا لە دوو تەوەرى كۆنگرەى نەتەوەكانى ئێرانى فیدرالأو دیالۆگى هێزە رەسەنو دێمۆكراتەكان بۆ گەیشتن بە پلاتفۆرمێكى هاوبەش, بەرێوەدەچێت, لە ئارادایە. كۆمارى ئیسلامى بۆ رووبەڕوو بوونەوەى ئەو خەباتانە كۆمەڵآ لە بەكریێگیراوانى خۆى خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەى لەلایەكەوە نەتەنیا هاوپێوەندىو هاوخەباتى نەتەوەكانى ئێران بەدى نەێت, بەڵكوو تووى نائۆمیدىو دژایەتى بچێنآ (لە پێوەندى لەگەلأ گەلى كوردا لەگەلأ توركو پیلانى تازەش بۆ چاندنى دژایەتى نێوان كوردو عەرەبە). لێرەدا ئاماژەیەكى كورد نموونە دەكەین:
 1) یەكێكو بڵاوكراوانەى كە هەوڵآ چەواشەكردنى بزووتنەوەى گەلى كوردى دا, گۆڤارى "چشم انداز" بوو كە ساڵى 1383 لەگەلأ كۆمەڵآ لەم بەكرێگیراوانە وتووێژى كردو ویستى خەباتى دەیان ساڵەى گەلى كورد چەواشە بكات, ئەمە لە كاتى خۆیدا لەلایەن رێزدار "مامۆستا عبدالله حەسەن زادە"وە وەڵامى دراوەتەوەو پێویست ناكات لەوە زیاتر لەسەرى بڕۆین.
 2) ساڵى 1380ى هەتاوى بۆ كەمڕەنگ كردنەوەى ئەنستیتۆكانى كورد لە ئۆرووپاو ئەمریكا, كۆمارى ئیسلامى بەهۆى كەسێك بە ناوى "بەهرام وەلەدبەیگى"ییەوە كە لە دەورانى پاشایەتیدا ساواك بوەو ئێستاش عامیلى كۆمارى ئیسلامییەو هەروەها پێوەندى بە شیوونیزمى فارسى دەرەوە هەیە, لەلایەكى دیكەوە لە ژێر هێماو پشتیوانى كۆمارى ئیسلامیدا خۆى كردۆتە دەمڕاستى كوردو كۆمەڵآ كۆڕو كۆمەڵى بە ناو روناكبیرىو  فەرهەنگى دامەزراندوە بۆ بەلاڕێدا بردنو تێكدانى ئۆرگانیزە بوونى خەباتى گەلى كورد, كە گرنگترینیان دامەزراندنى ئەنستیتۆى كورد بوە لە تاران. هەروەها لە یەكەم ژمارەى رۆژنامەیەكدا بە ناوى "كوردستانو كورد" هەوڵى زۆریدا كە بەشێوەیەكى چەواشەكارانە مێژوو, خەباتو فەرهەنگى گەلى كورد بخاتە ژێر پرسیار.
 لە ماوەى چەند ساڵى رابردووشدا  ناوبراو بەردەوام لە نێوان تارانو هەریمى كوردستان (باشوور)و ئۆرووپادا لە هاتووچۆدا بوەو لە تازەترین گەڵاڵەدا خەریكى دروست كردنى حیزبێكى نوێیە بۆ كەمڕەنگ كردنەوە كاریگەرى حیزبەكانى رۆژهەڵاتى كوردستان. لە پێوەندییەدا ئەم بابەتەى لەگەلأ چەند كەس لە نێوخۆى كوردستاندا هێناوەتە بەرباسو لە باشوورى كوردستانیش هێندآ كەس وەك "مامەند رۆژە"و "مانیشت" (وەحید كەماڵى) كارى بۆ دەكەن. (بەڵگەكانو زانیارییەكان لە داهاتوویەكى نزیكدا بڵاو دەكەینەوە).
 3) "مەلا عیرفان قانعى فەر" كە باپیرو باوكى لەو كەسانە بوون كە بۆ یەكەمجار كەوتنە دژایەتى كردنى مافەكانى گەلى كوردو لە بناغەدانەرانى مەكتەبى قورعان بوون, هەتا ئەو كاتى كە باپیرو باوكى لە ژیاندا بوون لەو مەكتەبەدا دەرسى خوێندوەو پاشان لە حەوزەكانى فەیزییەى مەشهەدو تاران دوكتوراى دینى وەرگرتوەو ئێستا بوە بە دەمڕاستى چارەسەرى كێشەى كورد. شۆرەتى ناوبراو پێش ئەوەى ببێتە دەمڕاستى گەلى كورد "قانعى" بوە كە پاش پآئەسپێرانى ئەو ئەركە بوو بە "قانعى فەر"و زۆربەى ئەوانەى دەیناسن بۆیان پرسیارە؟ نابراو لە راستاى حێبەجآ كردنى ئەو ئەركانەیدا كە پێیان ئەسپاردبوو بە ناوى روناكبیرەوە خۆى گەیاندە كوردستانى باشوورو بە زمانە چەورەكەى كە لە مەكتەبى قورعانو فەیزییەى مەشهەدو تاران بە میرات پێىگەیشتبوو, لەگەلأ سكرتێرو كەسایەتییەكانى كورد دەستى كرد بە وتووێژو زۆربەیانى بە چەواشە بڵاوكردەوە كە وتووێژەكە مامۆستا حەسن زادەو چەواشەكردنى نموونەى هەر دیارى بوون كە مامۆستا بەدرۆى خستەوە, هەروەها لە كاتى كێشەكانى نێو حدكاو بەر لە جیابوونەوە بە مامۆستاى گوتبوو كە: نەتەنیا خەڵكى كوردستان, بەڵكوو هەموو ئێران جەنابتیان قەبووڵە؟!و هەوروەها پێى گوتبوو كە ئەگەر "ئینشقاقیش بكەى, خەڵك ئێوەیان قەبووڵە". هەروەها ناوبراو بۆ یەكەمجار هەواڵێكى لە ژێر ناوى وتووێژى "عبدالله مهتدى" لەگەلأ نوێنەرانى كۆمارى ئیسلامى لە بەغدا لە سایتى "جاشناسی"دا بڵاوكردەوە بۆ ئەوەى نەتەنیا پەرە بە كێشە نێوخۆییەكانى كۆمەڵە بدات بەڵكوو كاریگەرى نیگەتیڤ بكاتە سەر پێوەندییەكانى ئەم حیزبەو حیزبەكانى دیكە.
 
 تآبینى:
 1) لە داهاتوودا بەڵگەكانى ئەم پیلانانە بڵاو دەكەینەوە.
 2) پیلانەكانى دیكەش ئاشكرا دەكەین.
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.