
ماركس له ئه‌ڵمانییا زیندوو ده‌بێته‌وه
ماركس" له ئه‌ڵمانییا زیندوو ده‌بێته‌وه
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی قه‌یرانی ئابووری كه زۆرێك له وڵاته‌كانی جیهانی گرتۆته‌وه، به‌پێی ریپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردییانی به‌ڕیتانی، كتێبه‌كانی ماڕكس جارێکی تر بازاڕییان گه‌رمبۆته‌وه.
له‌و ریپۆرته‌یدا، كه 15-ئۆكتۆبه‌ر بڵاوبۆته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه فرۆشی كتێبه‌كانی كاڕل ماڕكسی فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ، %300 زییادیكردووه.
یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب، به‌و رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "ماڕكس دووباره بووه‌وه مۆدێل". ئه‌م به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی جارێكی تری ماڕكس و كتێبه‌كانی، به‌پێی ریپۆرته‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی جیهان، كه ته‌نگی به زۆرێ: له وڵاته گه‌وره‌كانیش هه‌ڵچنیووه له ناویشییاندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
له زاری كتێبفرۆشه‌كانی به‌رلینه‌وه، گاردییان نووسیوویه‌تی "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌و كتێبانه‌وه‌ن كه پێشتر له‌سه‌ر ره‌فه‌كانه‌وه كه‌تبوون، نه‌وه‌ی نوێن."
پرسییار ئه‌وه‌یه "ئایا ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییانه‌ی كه ته‌نگی به وڵاته گه‌وره و سه‌رمایه‌داره‌كان هه‌ڵچنیووه، به ماڕكس و ئه‌نگڵس رزگار ئه‌كرێن؟"
ئه‌م قه‌یرانه ئابوریه ته‌نها له ئه‌ستۆی سیستمی سه‌رمایه‌داریدایه
ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که به هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)
ئه‌و ڕاچه‌ڵه‌کاندنه قورسه‌ی ته‌زویه‌کی جه‌رگ بڕی دا به بڕبڕه سه‌ره‌کیه‌که‌ی بازاڕی ئازادی سه‌رمایه‌داری و بانکه قازانج په‌رستیه‌که‌یدا، بۆخۆی ئه‌و ڕاستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره ڕوون ده‌کاته‌وه که خودی ئه‌م سیستمه بۆ مانه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی بێجگه له برسێتی و بێ‌کاری ملیۆنی زیاتیری چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، ناکرێت جێگا ئومێدێک بێت بۆ نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌کی ڕۆشن بۆ مرۆڤایه‌تی. هه‌ر ئێستا له‌م سه‌ری جیهانه‌وه تا ئه‌وسه‌ری جیهان، ئه‌م ڕاچه‌ڵه‌کاندنه قورسه یه‌خه‌ی به‌سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی گرتوه. هه‌رهه‌موو له ئه‌مریکای به‌رهه‌مهێنه‌ری قه‌یرانه‌وه، تا ده‌گات به به‌دبه‌خترین وڵاتی ئه‌م سه‌رزه‌مینه، له پینه کردنی ئه‌م درزه گه‌وره‌یه‌دان. سه‌رجه‌م ئابوری ناسانی خودی ئه‌و سیستمه ناعه‌داله‌تیه، تا ده‌گات به‌و نووسه‌رانه‌ی بانگهێشتی نیشاندانی ئه‌به‌دیه‌تی ئه‌م سیستمه‌یان ده‌کرد، ئێستا به‌ناچار زۆرێکیان ئاوڕ له بۆچونه ته‌واو واقعی و شۆڕشگێڕانه‌کانی مارکس و ئه‌نگلس ده‌ده‌نه‌وه. سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا (سارکۆزی) داوای پێناسه‌یه‌کی دی ده‌کا بۆ گێڕانه‌وه‌ی جۆرێکی دیکه له به‌ئه‌خلاقیانه کردنی ئه‌م سیستمه‌ی ئێستای نیزامی سه‌رمایه‌داری. هه‌ریه‌که‌و به جۆرێک له‌م سه‌ردارانه‌ی دنیای زلهێزانی جیهان، ده‌خوازن هه‌رچۆنێک بوه و نرخه‌که‌ی چۆن ده‌درێت، خۆڕزگار بکه‌ن له‌م قه‌یرانه مالیه‌ی تێی که‌وتوون. دیاره به وته‌ی جۆرج بۆش ئه‌م قه‌یرانه کاتێکی درێژ ده‌خایه‌نێت. بێگومان کاتێکی زۆر ده‌خایه‌نێت و ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا، باجده‌ر ده‌بێت ته‌نها چینی کرێکار و خه‌ڵکی ڕه‌شوڕوتی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌یه. باجدانی (6تریلۆن)دۆلار، کارێکی هه‌روا ئاسان نیه، ده‌بێت هاوسه‌نگ کردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به گرانترکردنی باری ژیان و که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی خه‌ڵکانی وڵاتانی پێشکه‌وتو به ده‌ستیان هێناوه، ده‌ست پێده‌کات و، ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌شی که زۆرێکی له بارودۆخێکی ته‌واو ناشایسه‌ته‌دان، ده‌بێت چاوه‌نواڕی خراپتر بوونی ژیانیان بن. هه‌ر ئێستا به پێی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ی خودی میدیاکانی جیهان باسی ده‌که‌ن، زیاد له (1 ملیارد) مرۆڤ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی قورسدان. سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆی ئیشاره به ئه‌و له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی گرانی و خراپ بوونی ژیانی ئێستا‌و ئاینده‌ی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌رێکی خێرای بۆ نه‌دۆزنه‌وه. ئاخۆ ئه‌گه‌ر خودی ئه‌م سیستمه ناعه‌داله‌تیه به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته نه‌بێت، کێ لێی به‌رپرسیاره؟
له زۆرێک له وڵاتانی ئه‌فریقادا بڕێکی زۆر به‌رهه‌می (نه‌وت وئاڵتون) تا ده‌گات به‌ده‌یان جۆری دیکه‌ی سامانی سروشتی هه‌یه ، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌وه شه‌رمه‌زاری نیه بۆ سه‌رانی ئه‌م سیستمه نامرۆڤانه‌یه که زۆرترین ئینسان له‌و کیشوه‌رده‌دا موحتاجی پاروه نانێکن؟ ئاخۆ وڵاتێکی وه‌ک عێراق که خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌کی نه‌وتیه، ئێستا بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی له خانه‌ی هه‌ژارترین خه‌ڵکدا ناژمێردرێت، له‌لایه‌کی دیشه‌وه سه‌دان ملیارلێرد و ملیۆنێری لێهاتوه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌م ناعه‌داله‌تیه‌ی ئه‌مڕۆ له جیهاندا هه‌یه، سه‌رجه‌م سیستمی جیهانی حازر لێی به‌رپرسیاره. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م نه‌زمه (نیولیبراڵیه‌یه) له کاتێکدا، بوون به هۆکاری زۆرترین مه‌ینه‌تیه‌کانی ژیانی چینی کرێکار له جیهاندا. ئه‌وان ته‌نها به‌جه‌نگ و ماڵوێرانکردنی ژیانی ملیۆنان مرۆڤ ده‌توانن بره‌و به‌ته‌مه‌نی نابوتی خۆیان بده‌ن.
له‌م هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا، باس له شێوازی به مۆدێل بوون ده‌کات، به‌پێی ڕاپۆرته هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی(گاردیانی) به‌ریتانی، په‌یوه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی مارکس و ئه‌نگلس له ئه‌ڵمانیادا. دیاره ده‌کرێت زۆرشت به‌مۆدێل سه‌یربکرێت، یان گۆڕان به خۆوه ببینێت له زۆر شێوازدا، بۆ نموونه شێوازی بڕینی قژ له ئێستادا ، جیاوزه له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵی ڕابردوو. یان چۆنێتی مۆدێلاتی جلوبه‌رگ، که ئه‌م شێوازانه بازاڕ ته‌حه‌کومیان پێوه ده‌کات و به مۆدێل ده‌ژمێردرێن. به‌ڵام په‌یوه‌ند به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی چینی کرێکار، ناکرێت به مۆدێل سه‌یریان بکرێت، مه‌گه‌ر ته‌نها له زهنی ئه‌و ڕۆشنبیره کرچوکاڵانه‌ی که هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر په‌تێک یاری ده‌که‌ن و وه‌ک توێژێکی هه‌لپه‌رست ده‌رده‌که‌ون له نێو ئاڵوگۆره گرنگه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، ته‌نها لای ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌کرێت ئه‌و ئایدۆلۆژیا زیندوه به مۆدێل سه‌یر بکرێت. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا زۆرێک له ڕۆشنبیرانی ئێمه پێیان شه‌رمه ئه‌گه‌ر خۆیان له‌قه‌ره‌ی ناوی مارکس و مارکسیه‌ته‌وه بده‌ن، چونکه لای ئه‌مان ئێستا ئه‌و مۆدێله کۆن بووه و باوی نه‌ماوه. ئێستا لای ئه‌م به‌ڕێزانه سه‌رده‌م سه‌رده‌می لیبراڵیزم و نیولیبراڵیزمێکه، که نیشانه‌ی شکست خواردووی له‌یه‌خه‌ی خۆی داوه. ئه‌گه‌ر نا له نێو چینی کرێکار و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یدا، ئایدۆلۆژیه‌تی مارکسیزم ده‌توانێت وه‌ک زیندووترین ئاینده‌ی گه‌ش بۆ خودی ئه‌و چینه شۆڕشگێڕه و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی سه‌یر بکرێت.
بێگومانم له‌وه‌ی که ته‌نها ڕێگا چاره بۆ ڕزگار بوون له‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری، ته‌نها و ته‌نها په‌یوه‌سته به‌هاتنه مه‌یدانی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و چینه‌ی(مارکس) واته‌نی تاسه‌ر شۆڕشگێڕه، بۆ له گۆڕنانی خودی ئه‌و سیستمه‌ی به‌رهه‌می هێناوه. به‌ده‌ر له‌م هاتنه مه‌یدانه، که نازانرێت جارێکی دی له‌کام کونجی ئه‌م دنیاوه سه‌رده‌ردێنێته‌وه، ده‌بێت به‌ربه‌ریه‌تێکی ته‌واوی ئه‌م سیستمه ناڕه‌وایه قبوڵبکرێت.
ئایا خودی ئه‌م چینه به‌رهه‌م هێنه‌ره تا که‌ی ده‌توانێت خۆی بهێڵێته‌وه له ژێر باری قورسی ژیانیدا؟ ئه‌مه پرسیارێکه‌و په‌یوه‌سته به‌خۆ ته‌یار کردنی و هاتنه مه‌یدانی ئه‌م چینه‌و په‌یوه‌ست به ڕابه‌رایه‌تیه‌که‌یه‌وه، که حیزبی پێشڕه‌وی خۆی ده‌توانێت وه‌ڵامی بداته‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام له‌م هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه‌دا)، پرسیاری ڕۆژنامه‌که خۆیه‌تی، پرسیارێک له ڕووی ده‌ربڕینه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه، چونکه (مارکس و ئه‌نگڵس) وه‌ک دوو ڕابه‌ری مێژووی نه‌هاتن خۆیان وه‌ک پاڵه‌وان ده‌ربخه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وان توانیان ته‌واوی ململانێ و دژایه‌تیه ناوخۆییه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری ڕوون بکه‌نه‌وه و بیده‌نه به‌ر ڕه‌خنه‌ی شۆڕشگێڕانه. ئه‌وان ته‌نها چینی کرێکار به‌خاوه‌نی ئه‌و ڕابه‌رایه‌تیه ده‌زانن بۆ ڕزگار کردنی خودی خۆی و ، سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له کۆیله بوونیان به رانبه‌ر ئه‌و سیستمه ناڕه‌وایه. له کاتێکدا ئه‌وه ڕابه‌رانی ئه‌و نیزامه قازانج خۆر و جه‌نگ هێنه‌ره‌یه، هۆکاری هه‌موو ده‌ردوو مه‌ینه‌تیه‌کانی خراپ کردنی ژیانی زۆرینه‌یه‌کی دانیشتوانی سه‌رئه‌م گۆی زه‌ویه، نه‌ک (مارکس و ئه‌نگڵس). بۆ که‌سێک ئه‌گه‌رئه‌م دوو ڕابه‌ره نه‌ناسێت وا ئه‌زانیت ئێستا ئه‌م به‌ڕێزانه له ژیاندان و دێن ئه‌م وڵاتانه له‌م قه‌یرانه ده‌رده‌هێنن!!!!!!!!
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
17/10/2008